.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















سلێمانی
بۆ وات لێدەكەن سلێمانی
مەگەر نازانن جێ نزركای شە هیدان و
سەر وەرانی
نازانن تۆ ژیانمانی ، هیوامانی ؟
خەوە پر لە یادگارییە كانمانی
من پێم سەیرە سڵمانی
ئاخۆ كەسێك هه بێت تۆی خۆش نەوێت ؟
كە سێك هه بێت چاوی بە تۆدا ههڵنەیەت
كە سێك هه بێت سەهۆڵەكەو جادەی قەنات و تووی مەلیكی نەبیستبێت
كەسێك هه بێت سەلامەكەی ئێوارانی
شەبابی جادەی سجنی نەبیستبێت
بۆ وات لێدەكەن سلێمانی
مە گەر نازانن تۆ مێژوویەكی پڕ چیرۆكی
خۆشەویستی
ئەی نازانن لافاوێك خوێنت لئ ئەڕۆیشت ؟
بۆ تە نها ساتێك سەربەستی !
سلێمانی بۆ هه موو بە هارێك رەشپۆشت
ئەكە ن ؟
تۆ بلێێی ئةمة سیاسەت بێت یان بە مەبە ست ؟
وات لێئەكەن
ئەو كاتەی كە هاوار ئەكەین گاڵتە بە
عەقڵمان ئەكەن
دەپێم بڵێ سلێمانی ئاخۆ ئێستاش وەكو جارانی خۆت ماوی
یان وەك ئێمە نووقمی گریان و خوێناوی ؟
ئاگادار بە سلێمانی ئەم جارەش غەدرت لێ نەكەن
ئەیانەوێ جادەكانت بە خوێنی لاوان
سووربكەن
سلێمانی پةیشیمان نیم لەو گۆرانییانەی بۆم
ووتی
لەوەی كە زۆر خۆشم ووسیتی
دڵنیام هه ر چەند دووربم ، بەڵام هه ر دەنگم ئەبیستی
نوسینی (هونەرمەند ، نەریمان بابان )
تایبەت بە كوردژین


له‌سه‌ر هێڵ نییه