❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چه‌ند ئامۆژگاریه‌ك پێش لاپتۆپ كرین

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-02-01 07:32:10

panhany2004
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-10-17
دواترین سه‌ردان: 2013-10-22
په‌یامه‌كان: 223
WindowsXPMSIE

چه‌ند ئامۆژگاریه‌ك پێش لاپتۆپ كرین

كۆمپیوته‌رى لاپتۆپ یه‌كێكه‌ له‌ كۆمپیوته‌ره‌ زۆر به‌كارهاتوه‌كانى جیهان به‌تایبه‌تى لاى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ زۆر هاتو چۆ ئه‌كه‌ن و كارى زۆر گرنگیان له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌..
لاپتۆپ ماوه‌یه‌ بازاره‌كانى كوردستانى داگیر كردوه‌و زۆر كه‌س هه‌وڵى كرینى ئه‌ده‌ن ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ كاركردن به‌ كۆمپیوته‌ر به‌ره‌و زۆرى ئه‌روات..
من پێم خۆشه‌ لێره‌ هه‌نێك لایه‌نى گرنگى لاپتۆپ روون بكه‌مه‌وه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ ده‌یانه‌وێت لاپتۆپ بكرِن..

یه‌كه‌م: ئاگات له‌ قه‌باره‌ى شاشه‌كه‌ بێت.. ئه‌وه‌ى ئێستا زۆر به‌كاردێـت شاشه‌ى قه‌باره‌ 15 ده‌یه‌ و 14 و 16 ش هه‌یه‌ به‌لاِم چه‌ند شاشه‌كه‌ى گه‌وره‌تر بیت ئه‌وه‌نده‌ له‌ نرخه‌كه‌ى زیاتر ئه‌بیت.
دووهه‌م: زۆر ئاگات له‌ رام بێت.. رام ده‌ورێكى زۆر ئه‌ساسى هه‌یه‌ له‌ خیرایى كۆمپیوته‌ردا.. به‌تایبه‌ت لاى ئێمه‌ له‌ كوردستان پارچه‌كانى لاپتۆپ ئه‌وه‌نده‌ نیه‌ كه‌ هه‌ر كاتيك ویستت وه‌كو كۆمپیوته‌رى ماڵه‌وه‌ رامه‌كه‌ى زیادو كه‌م بكه‌یت.. بۆیه‌ هه‌وڵ بده‌ رامه‌كه‌ت له‌ 156 میَگا كه‌متر نه‌بێت.
سىَهه‌م: كارتى شاشه‌: كارتى شاشه‌ ده‌وریَكى زۆر كاریگه‌رى هه‌یه‌ له‌ كۆمپیوته‌ردا و هه‌وڵ بده‌ لاپتۆپه‌كه‌ت به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه‌ كارتى شاشه‌كه‌ى 32 بێت چونكه‌ ئه‌وه‌ یارمه‌تیت ئه‌دات بۆ ئاسان به‌كارهیَنانى زۆر له‌ به‌رنامه‌كانى وێنه‌‌و یارى كردن پێی.
چواره‌م: سیدى رۆم: به‌شى سیدى له‌ لاپتۆپ زۆر گرنگه‌ هه‌وڵ بده‌ ئه‌گه‌ر سیدی رۆمه‌كه‌ى دیڤیدى رۆم یان رایته‌ر بێـت ئه‌وه‌ باشتره‌ ئه‌گه‌ر نا هیچ نه‌بێت دیڤیدى رۆم و رایته‌رى سیدى بێت ئه‌وه‌ باشه‌.. چونكه‌ بوونى دیڤیدى زۆر كاریگه‌ره‌ بۆ هه‌ندیَك به‌رنامه‌و بچوككردنه‌وه‌ى به‌لایه‌نى كه‌م هه‌شت سیدى له‌ یه‌ك دیڤیدى چونكه‌ له‌كاتى هاتوو چۆكردندا یه‌ك دیڤیدیت پێ بيت باشتره‌ وه‌ك له‌وه‌ى هه‌شت سیدى.
پیَنجه‌م: پرۆسیسه‌ر: واته‌ خێرایى لاپتۆپه‌كه‌: هه‌ول بده‌ لاپتۆپه‌كه‌ په‌نتیوم بێت نه‌ك سیلیرۆن چونكه‌ په‌نتیوم زۆر خێراتره‌ له‌ سیلیرۆن و ئه‌گه‌ر ئه‌م جۆره‌ پرۆسیسه‌ه‌ره‌ نوێیانه‌ى ئێستا بێت به‌ ناوى سێنترینۆ ئه‌وه‌ زۆر باشترو خێراتره‌.
شه‌شه‌م: فلۆپی درایڤ: ئێستا له‌ناو لاپتۆپه‌ نوێیه‌كاندا هیچكامیان فلۆپی درایڤى له‌سه‌ر نیه‌ به‌لام ئه‌گه‌ر بگونجێت فلۆپی درایڤى هه‌بێت ئه‌وه‌ زۆر باشه‌ چونكه‌ هه‌تا ئیَستا زۆر به‌كاردێت له‌ ناو به‌كارهێنانى كۆمپیوته‌ردا.
حه‌وته‌م: مۆده‌م و لانكارت: مۆده‌م و لانكارت كارێكى زۆر زۆر گرنگى هه‌یه‌ له‌ لاپتۆپدا چونكه‌ زۆر به‌ئاسانى ئه‌توانى له‌ هه‌ر شوێنێكدا بیت ئینته‌رنێت به‌كار بهێنیت, به‌ تایبه‌ت ئه‌گه‌ر لاپتۆپه‌كه‌ لانكارتى وایه‌ر لێسى هه‌بێت چونكه‌ زۆر له‌ میوانخانه‌ پێشكه‌وتوه‌كان ئینته‌رنێتى وایه‌رلێس هه‌یه‌و له‌ هه‌ر شوێنێكى هۆڵه‌كه‌ دابنیشیت ئه‌توانى به‌ به‌لاش ئینته‌رنێت وه‌ربگریت.
هه‌شته‌م: شوێنى USB : هه‌تا لاپتۆپه‌كه‌ت شوێنى یو ئێس بی زۆر بێت ئه‌وا باشتره‌ چونكه‌ ئه‌گه‌ر سه‌یرى لاپتۆپى نوێ بكه‌یت ئه‌وا هه‌موویان شوێنى PS2 ى نیه‌ بۆیه‌ ئه‌گه‌ر بته‌وێت ماوس یان كیبۆرد دابنێت ئه‌بێت كیبۆردو ماوسه‌كه‌ یو ئێس بی بن.
نۆهه‌م: به‌رنامه‌كانى: هه‌وڵ بده‌ لاپتۆپێك بكره‌ كه‌ سیدى ویندۆزه‌كانى خۆى له‌گه‌ڵدا بێت چونكه‌ هه‌موو ئه‌و سیدیانه‌ به‌رنامه‌كانى خۆى له‌گه‌ڵدایه‌و هه‌موویان ئه‌ێلین و به‌ نانانى له‌سه‌ر لاپتۆپه‌ خێرا تر ئه‌بێت.

                                ئا/هێمن فاتح

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن panhany2004 (2011-02-01 09:01:29)

Kurdzhin
داوا مه‌که‌ له‌ خـــــودا که‌ هه‌مــــوو دونیـــــات پـێ بـدا
داوای که‌سێــــکی لێ بکه‌ که‌به‌هه‌مــوو دونیــات نـه‌دا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-02-01 10:09:03

BrWa_94
ناچالاک کراوه‌
شوێن: میسۆپۆتامیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-15
دواترین سه‌ردان: 2011-05-10
په‌یامه‌كان: 922
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: چه‌ند ئامۆژگاریه‌ك پێش لاپتۆپ كرین

لەگەڵ ڕێزم بۆ تۆ ..بەڵام ئەم خاڵانە قسەی یەکێکە کە زۆر بە هەڵە لە لاپتۆپ و کۆمپیوتەر و جیهانی ئایتی تێگەیشتووە.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-02-01 12:47:16

Eng-Xalat
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-16
دواترین سه‌ردان: 2014-01-04
په‌یامه‌كان: 3706
WindowsSafari

Re: چه‌ند ئامۆژگاریه‌ك پێش لاپتۆپ كرین

ده‌ستت خۆش به‌ڕێز په‌نهانی 2004 ،
ئه‌م خاڵانه‌ گرنگن به‌راستی ،
كاكه‌ بڕوا گیان كاك : هێمن فاتح : له‌وانه‌یه‌ به‌رێزت بزانیت كه‌سێكی شاره‌زایه‌ زۆریش ئه‌كادیمیه‌ ، پێم وانیه‌ هیچ هه‌له‌یه‌كی تێدا بێت !

Kurdzhin
له‌ 01-01-2011 ه‌وه‌ http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2929747&c=8789554 جـــــار بابه‌ت و په‌یامه‌كانم بینراوه‌!
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-b19ac2cfbc.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-02-01 14:21:56

BrWa_94
ناچالاک کراوه‌
شوێن: میسۆپۆتامیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-15
دواترین سه‌ردان: 2011-05-10
په‌یامه‌كان: 922
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: چه‌ند ئامۆژگاریه‌ك پێش لاپتۆپ كرین

بەڵێ دەیناسم کاک خەڵات ماوەیەکیش لە نەزانیدا بابەت و نووسراوەکانیم دەخوێندەوە.

نامەوێت ئاڕاستەی بابەتەکە بگۆڕێت بەڵام کاکە خەڵات ،بەڕێز هێمن فاتیح شارەزایی و ئەکادیمی لە چییە؟ کامە بڕوانامەی ؟ کامە بەرهەمی؟
ئێستا ئەو بەستەرانەمان ماوە کە لە پێگەی PunBB سەرەکی واتە ئینگلیزییەکە بە plz plz plz داوای دەکرد مەکۆکەی بۆ چاکبکەن ،کاک خەڵات زانستخوازێکی وەکو ئێوە حەیفە نووسین و بابەتی کەسانی وەکو بەڕێز هێمن فاتیح بخوێننەوە.


بۆ خاڵەکانیش ئەگەر کاتم هەبوو هەڵە و چەوتی گشتیان دەنووسم.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2011-02-02 13:02:32

panhany2004
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-10-17
دواترین سه‌ردان: 2013-10-22
په‌یامه‌كان: 223
WindowsXPMSIE

Re: چه‌ند ئامۆژگاریه‌ك پێش لاپتۆپ كرین

swpas bo to kaka brwa bo payamakat,kaka gyan ranga lai to wa bet balam awa bochwneki gshtgir niya lagal rezm bo tosh kaka gyan, agar majal habw halakan rast bkawa ba emash bzani

swpas bo tosh xalat gyan swpas bo rwn krdnawakasht sarkawtw bit

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2011-02-10 20:10:10

BrWa_94
ناچالاک کراوه‌
شوێن: میسۆپۆتامیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-15
دواترین سه‌ردان: 2011-05-10
په‌یامه‌كان: 922
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: چه‌ند ئامۆژگاریه‌ك پێش لاپتۆپ كرین

panhany2004 نووسی:

كۆمپیوته‌رى لاپتۆپ یه‌كێكه‌ له‌ كۆمپیوته‌ره‌ زۆر به‌كارهاتوه‌كانى جیهان به‌تایبه‌تى لاى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ زۆر هاتو چۆ ئه‌كه‌ن و كارى زۆر گرنگیان له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌..
لاپتۆپ ماوه‌یه‌ بازاره‌كانى كوردستانى داگیر كردوه‌و زۆر كه‌س هه‌وڵى كرینى ئه‌ده‌ن ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ كاركردن به‌ كۆمپیوته‌ر به‌ره‌و زۆرى ئه‌روات..
من پێم خۆشه‌ لێره‌ هه‌نێك لایه‌نى گرنگى لاپتۆپ روون بكه‌مه‌وه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ ده‌یانه‌وێت لاپتۆپ بكرِن..

یه‌كه‌م: ئاگات له‌ قه‌باره‌ى شاشه‌كه‌ بێت.. ئه‌وه‌ى ئێستا زۆر به‌كاردێـت شاشه‌ى قه‌باره‌ 15 ده‌یه‌ و 14 و 16 ش هه‌یه‌ به‌لاِم چه‌ند شاشه‌كه‌ى گه‌وره‌تر بیت ئه‌وه‌نده‌ له‌ نرخه‌كه‌ى زیاتر ئه‌بیت.
لە ڕاستیدا بەم جۆرە نییە کە چەند شاشە گەورەتر بێت ئەوەندە نرخەکەی زیاد دەبێت بەڵکو ئەوە زۆر هەڵەیە ،تەنانەت ئێستاکە مینی لاپۆتۆپی شاشە بچووک و خنجیلانە ،زۆر نرخەکەی گرانترە وەک لە شاشەی ئاسایی ,وە هەموو قەبارەیەکی هەیە و هەموو قەبارەیەکیش بەکاردێت و بەکارهێنەری خۆی هەیە لە نزیکەی ٥.٨ بۆ قەبارە ١٨ هەیە بەڵام قەبارەی تاک تاک کە بە تایبەتی دروست دەکرێن جیاوازە ،بۆیە ئەم خاڵەی کاک هێمن زۆر بێ بنەما و لەخۆوە داڕێژراوە.

دووهه‌م: زۆر ئاگات له‌ رام بێت.. رام ده‌ورێكى زۆر ئه‌ساسى هه‌یه‌ له‌ خیرایى كۆمپیوته‌ردا.. به‌تایبه‌ت لاى ئێمه‌ له‌ كوردستان پارچه‌كانى لاپتۆپ ئه‌وه‌نده‌ نیه‌ كه‌ هه‌ر كاتيك ویستت وه‌كو كۆمپیوته‌رى ماڵه‌وه‌ رامه‌كه‌ى زیادو كه‌م بكه‌یت.. بۆیه‌ هه‌وڵ بده‌ رامه‌كه‌ت له‌ 156 میَگا كه‌متر نه‌بێت.
لە ساڵی ٢٠٠٦ەوە هیچ لاپتۆپێک بۆ بازاڕی گشتی بە ڕامی خوار 256 MB دروست نەکراوە ،،،وەکو دکتۆر هێمن باسی دەکات ڕۆڵێکی ئەساسی هەیە  ،ڕۆڵی ئەساسی زمانێکی زانستییە ؟ ،،کە بنچینەکەی ئەوەیە ،random access memory واتا بیرگەی هەڕەمەکی بەکردارکردن ،کە ئەویش دوو جۆری هەیە DRAM  و RAM ئیتر ........باسەکە درێژە.


سىَهه‌م: كارتى شاشه‌: كارتى شاشه‌ ده‌وریَكى زۆر كاریگه‌رى هه‌یه‌ له‌ كۆمپیوته‌ردا و هه‌وڵ بده‌ لاپتۆپه‌كه‌ت به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه‌ كارتى شاشه‌كه‌ى 32 بێت چونكه‌ ئه‌وه‌ یارمه‌تیت ئه‌دات بۆ ئاسان به‌كارهیَنانى زۆر له‌ به‌رنامه‌كانى وێنه‌‌و یارى كردن پێی.
٣٢ بچووکترین قەبارەی کاردی شاشەیە (VGA) کە دکتۆر هێمن دەڵێت بە لایەنی کەمەوە ئەوەندە بێت ،وە یارمەتیت نادات بۆ ئاسان کارپێکردنی یاری و بەرنامە ،بەڵکو هەندێ پرۆگرام پێویستی بە ئاستی بەرزییە بۆ کارکردن هەروەک یاریش بەهەمان شێوە واتە ئەگەر ئەو بڕە پێوسیتە نەبێت کار ناکات نەک ئاسانکاری بۆ کارکردن !!!



چواره‌م: سیدى رۆم: به‌شى سیدى له‌ لاپتۆپ زۆر گرنگه‌ هه‌وڵ بده‌ ئه‌گه‌ر سیدی رۆمه‌كه‌ى دیڤیدى رۆم یان رایته‌ر بێـت ئه‌وه‌ باشتره‌ ئه‌گه‌ر نا هیچ نه‌بێت دیڤیدى رۆم و رایته‌رى سیدى بێت ئه‌وه‌ باشه‌.. چونكه‌ بوونى دیڤیدى زۆر كاریگه‌ره‌ بۆ هه‌ندیَك به‌رنامه‌و بچوككردنه‌وه‌ى به‌لایه‌نى كه‌م هه‌شت سیدى له‌ یه‌ك دیڤیدى چونكه‌ له‌كاتى هاتوو چۆكردندا یه‌ك دیڤیدیت پێ بيت باشتره‌ وه‌ك له‌وه‌ى هه‌شت سیدى.
ناشارەزاترین کەس لەبواری ڕەقەکاڵا ئەم قسەیە ناکات ،دکتۆر هێمن دەڵێت زۆر گرنگە ئەگەر هەوڵ بدەی سیدی ڕومەکەت دیڤیدی ڕوم بێت ئەمە مانای چییە ؟!!!! ،یان دەڵێت ئەگەر هیچ نەبت دیڤیدی ڕوم و ڕایتەری سیدی بێت ؟ ئایا هیچ لاپتۆپێک هەیە دیڤیدی ڕوم و سیدی ڕایتەر بێت؟!!! ،ئەم خاڵە خۆی دەدوێت پێویست ناکات شی بکرێتەوە.


پیَنجه‌م: پرۆسیسه‌ر: واته‌ خێرایى لاپتۆپه‌كه‌: هه‌ول بده‌ لاپتۆپه‌كه‌ په‌نتیوم بێت نه‌ك سیلیرۆن چونكه‌ په‌نتیوم زۆر خێراتره‌ له‌ سیلیرۆن و ئه‌گه‌ر ئه‌م جۆره‌ پرۆسیسه‌ه‌ره‌ نوێیانه‌ى ئێستا بێت به‌ ناوى سێنترینۆ ئه‌وه‌ زۆر باشترو خێراتره‌.
نازانم ئەو خاڵە ئەگەر یەکێک لێی تێیگەیشت سوپاسی دەکەم بۆ منیشی ڕوون بکاتەوە.


شه‌شه‌م: فلۆپی درایڤ: ئێستا له‌ناو لاپتۆپه‌ نوێیه‌كاندا هیچكامیان فلۆپی درایڤى له‌سه‌ر نیه‌ به‌لام ئه‌گه‌ر بگونجێت فلۆپی درایڤى هه‌بێت ئه‌وه‌ زۆر باشه‌ چونكه‌ هه‌تا ئیَستا زۆر به‌كاردێت له‌ ناو به‌كارهێنانى كۆمپیوته‌ردا.
تەکنەلۆژیا پێش دەکەوێت ،گەشەپێدەران هەوڵی زانستییان دا تا سیدی ڕووم بەردەستکرا ،کاکم دەڵێت فلۆپی؟ خۆی ساڵی ١٩٧٠ و دەورەبەری فلۆپی دەورێکی باشی هەبوو بەس ئێستا ؟؟؟؟؟


حه‌وته‌م: مۆده‌م و لانكارت: مۆده‌م و لانكارت كارێكى زۆر زۆر گرنگى هه‌یه‌ له‌ لاپتۆپدا چونكه‌ زۆر به‌ئاسانى ئه‌توانى له‌ هه‌ر شوێنێكدا بیت ئینته‌رنێت به‌كار بهێنیت, به‌ تایبه‌ت ئه‌گه‌ر لاپتۆپه‌كه‌ لانكارتى وایه‌ر لێسى هه‌بێت چونكه‌ زۆر له‌ میوانخانه‌ پێشكه‌وتوه‌كان ئینته‌رنێتى وایه‌رلێس هه‌یه‌و له‌ هه‌ر شوێنێكى هۆڵه‌كه‌ دابنیشیت ئه‌توانى به‌ به‌لاش ئینته‌رنێت وه‌ربگریت.
ئەو خاڵەی کە دکتۆر هێمن خۆشی نازانێ چی نووسیوە پوختەکەی بەم جۆرەیە تایبەمەندی Wi-Fi  بەردەست و چالاک بێت  تەواو !!!!


هه‌شته‌م: شوێنى USB : هه‌تا لاپتۆپه‌كه‌ت شوێنى یو ئێس بی زۆر بێت ئه‌وا باشتره‌ چونكه‌ ئه‌گه‌ر سه‌یرى لاپتۆپى نوێ بكه‌یت ئه‌وا هه‌موویان شوێنى PS2 ى نیه‌ بۆیه‌ ئه‌گه‌ر بته‌وێت ماوس یان كیبۆرد دابنێت ئه‌بێت كیبۆردو ماوسه‌كه‌ یو ئێس بی بن.
لەوەتەی تەکنەلۆژی گەیەنەری USB داهێنراوە هەر لە وەشانی یەکەمەوە لەسەر گشت لاپتۆپ و نۆتی بووک و کۆمپیوتەری دیسکتۆپ بەردەست کراوە ،،،کەواتە ئێستاکە کە USB وەشانی سێی بەردەستە بەوپەڕی خێرایی و تایبەتمەندییەوە ئەوا بە لایەنی کەمەوە لە هەموو جۆرە لاپتۆپێک دوو یان سێ portی USB هەیە ،ئەمە خاڵێکە هەرگیز باس ناکرێت لەکاتی کڕین و کارپێکردنی لاپتۆپ .


ننۆهه‌م: به‌رنامه‌كانى: هه‌وڵ بده‌ لاپتۆپێك بكره‌ كه‌ سیدى ویندۆزه‌كانى خۆى له‌گه‌ڵدا بێت چونكه‌ هه‌موو ئه‌و سیدیانه‌ به‌رنامه‌كانى خۆى له‌گه‌ڵدایه‌و هه‌موویان ئه‌ێلین و به‌ نانانى له‌سه‌ر لاپتۆپه‌ خێرا تر ئه‌بێت.
ئەم خاڵەش بۆ ئێوە چونکە خۆی دەدوێت !!!!

                                ئا/هێمن فاتح

من هیچ دوژمنایەتییەکم نییە لەگەڵ ئەو بەڕێزە (هێمن فاتیح) ،بەڵام بانگەشە و بڵاوکردنەوەی زانست بەم جۆرە نابێت کە هەرچی بە دەمتدا هات بینووسیت.


باوەشێک لە ڕێز

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2011-02-14 12:49:46

sarbaz1985
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-30
دواترین سه‌ردان: 2012-12-28
په‌یامه‌كان: 53
WindowsVistaOpera

Re: چه‌ند ئامۆژگاریه‌ك پێش لاپتۆپ كرین

دەست خۆش

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-08fa779e40.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2011-03-03 16:00:43

كارزان كةركوك
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-05-02
دواترین سه‌ردان: 2011-07-17
په‌یامه‌كان: 12
WindowsXPMSIE

Re: چه‌ند ئامۆژگاریه‌ك پێش لاپتۆپ كرین

هههههههههههههههههههههههه

Kurdzhin
{(     كـــــــــــــــــــــــارزان كــــــاكــــــه يـــــــى     )}

                                      *_*_*_*_*_*_*_*_* كه ركوك دلى كوردستانه  *_*_*_*_*_*_*_*_*

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2011-05-17 19:08:28

ده شتى كركوكى
خونچەی نوێ
شوێن: كه ركوك
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-05-03
دواترین سه‌ردان: 2011-07-26
په‌یامه‌كان: 66
WindowsFirefox

Re: چه‌ند ئامۆژگاریه‌ك پێش لاپتۆپ كرین

ده ستت خؤش بيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net