.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














بەنازیر بۆتۆ Benazir Bhutto
------------------------------------------- :-
بەنازیر بۆتۆ لە ٢١ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٥٣ لەکاراتجی لەپاکستان لەدایک بووە ، پێش دووهەفتە لەو بەروارەی بۆ هەڵبژاردنی گشتی دیاری کرابوو لە٢٧ی تشرینی یەکەمی،
ساڵی٢٠٠٧ سەرکردەی ئۆپۆزیسینی پاکستانی بەنازیر بۆتۆ لەهێرشێکی تەقاندنەوە کوژرا، بەهۆی لێهاتوی بەنازیر بۆتۆوە دووجار لەساڵی ١٩٨٨ هەتاساڵی ١٩٩٠، وەلەساڵی ،
١٩٩٣هەتا ساڵی ١٩٩٦ سەرۆک وەزیری پاکستان بووە .
وێنەیەکی گەنجی بەنازیر بۆتۆ لەگەڵ ئەندێرا غاندی ساڵی ١٩٧٣.

ئەم وێنەیە لەڕۆژی ٢٧ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٠٧ بەبۆنەی هەڵبژاردنەکانەوە، پاش گەرانەوەی لەدوبەی لەسەر خواستی لایەنگرانی لەم ڕێوڕەسمەدا بەتەقینەوە گیانی لەدەستدا.
ئەندێرا غاندی و ڕاجیف غاندی IndiraGandi -Rajiv Gandi
---------------------------------------------------------------------:-
ئەندێرا غاندی لە ١٩ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩١٧ لەئەڵا ئاباد لەدایک بووە.ئەندێرا غاندی لەساڵی ١٩٦٦ هەتا ساڵی ١٩٧٧ وە لەساڵی ١٩٨٠ هەتاساڵی ١٩٨٤،
سەرۆک وەزیرانی هیندستان بووە ، کاتێک سەرکردە بەناوبانگەکانی گەلی هیند نەیانتوانی هیج بەهیج بکەن ، ئەندێرا غاندی و راجیفی کوڕی توانیان بەهۆی ناوی سیاسی ،
خێزانەکەیان دەسکەوتی سیاسی گەورە بەدەس بهێنن لەهەڵبژاردنەکان، خێزانی سلالە نەهرو غاندی هەتا ئێستاش یەکێکن لەسەرکردە سیاسیەکانی هندستان.
ئەندێراغاندی لە٣١ی ١٠ی ساڵی ١٩٨٤ لەلایەن یەکێک لەپاسەوانەکانیەوە تەقەی لێئەکرێت و پاشان گیان لەدەست دەدات،
وێنەیەکی منداڵی ئەندێرا غاندی لەگەڵ سەرکردە مەهاتمە غاندی .
ئورسولا گیرترود Ursula von der Leyen
------------------------------------------------- :-
ئورسولا لە ٨ی تشرینی یاکەم لەساڵی ١٩٥٨ لەبرووسل لەدایک بووە ، سەر بەپارتی یەکێتی دیموکراتی مەسیحیە ( CDU ) و ئێستا وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتیە لە،
کابینەکەی ئەنجێلا مێرکل ،خوێندنی لەزانکۆکانی گۆتنگین Göttingen- هانۆفەر Hannover - مونستەر و زانکۆی لەندەن تەواو کردووە ، لەساڵی ١٩٨٧ هەتا ساڵی ١٩٩٢،
وەکو یاریدەدەر لەبواری دکتۆرا کاری کردوە ، خاوەنی حەوت منداڵەو ، ئێستا وەزیرە لەکابینەکەی ئەنجێلا مێرکل لەئەڵمانیا.
هایدی کلوم Heidi Klum
------------------------------------ :-
[m
هایدی کلوم لە ١ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٧٣ لەدایک بووە گۆرانی بێژەو ئەکتەری سینەمای و لەبوارەکانی مۆدەو جل و بەرگی خانمان باشترینە لە ئەڵمانیادا.
میشایل بالاک Michael Ballack
---------------------------------------- :-
میشایل بالاک لە ٢٦ ی ئەیلولی ساڵی ١٩٧٦ لەدایک بووە ، ئەکێکە لەیاری زانەکانی ئەڵمان و کاپتنی یانەی هەڵبژاردەی نیشتمانی ئەڵمانیە ، ئێستا لەگەڵ تیپی جێڵسی ،
ئینگلیزی یاری ئەکات ، لەساڵەکانی ٢٠٠٢ و ٢٠٠٣ و ٢٠٠٥ لەلیستی باشترین یاریزانی جیهان دابووە ، ئێستا لەلەندەن ئەژی لەگەڵ هاوڕێکەی بەناوی سیمۆن Simon .
دافید بیکهەم David Beckham
---------------------------------------- :-
دافید ڕۆبەرت یوسف بیکهەم لە ٢ی مایسی ساڵی ١٩٧٥ لەدایک بووە ، یەکێکە لەیاریزانە ئینگلیزەکان ئێستا کاپتنی یانەی لوس ئەنجلسە و یاریزانی هەڵبژاردەی ئینگلیزیە ،
دوو جار بەشداری لەیاریەکانی فیفا FIFA کردووە ساڵی ٢٠٠٤ باشترین یاری زانی جیهان بوە .
باراک حوسێن ئۆباما Barack Hussen Obama
--------------------------------------------------------:-
باراک حوسێن ئۆباما لە ٤ی ئابی ساڵی ١٩٦١ لەدایک بووە ، ئەندامی ئەنجومەنی پیران بوە لەلینوز کاندیدی دیموکراتەکان بووە بۆ سەرۆکی ئەمریکا ، زانکۆی لەکۆڵۆمبیا ،
تەواو کردوە ، پاشان پیشەی پارێزەری کردوە ، لەساڵی ١٩٩٧ هەتا ساڵی ٢٠٠٤ ئەندامی جالاکی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا بووە ،ئێستاش سەرۆکی ئەمریکایە.
سیلفۆ بێرلەسکۆنی Silvio Berlusconi
-------------------------------------------- :-
سیلفۆ بێرلەسکۆنی لە ٢٩ی ئەیلولی ساڵی ١٩٣٦ لەدایک بوە و یەکێکە لە سیاسەت مەدارەکانی ئیتاڵیا لەساڵی ١٩٥١ و ١٩٥٧ و ١٩٥٨ سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا بوە
لەسەرەتای دامەزراندنی کۆماریەوە پۆستی وەزیری دەرەوە و وەزیری تەندروستی وەرگرتوە و هەتا ئێستاش سەرۆکی ئیتالیایە .
پاش کۆبونەوە بۆ هەڵبژاردن لەشاری میلانۆی ئیتاڵی ڕۆژی ١٣ی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٠٩ سازکرابوو ، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا سیلفۆ بێرلەسکۆنی لەلایەن پیاوێکی .
سەرکردە بەرەجەلەک میلانۆی هێرشی کرایە سەر بووە هۆی شکاندنی دەم و دان و لوتی و بەپەلە گەیەنرایە نەخۆشخانە ، پاش ڕۆژێک ئەو پیاوە سەرکردەیە داوای لێبوردنی ،
لەسەرۆک وەزیران سیلفۆ بێرلەسکۆنی کرد.
نیکولاس سارکوزی Nicholas Sarkozi
---------------------------------------------- :-
نیکۆلاس پاوڵ ستیفان سارکوزی لە٢٨ی کانونی دووەمی ساڵی ١٩٥٥ لەدایک بووە ، ئێستا سەرۆکی فەرەنسایە ، سارکوزی سەر بە پارتی ( نەتەوە و هەق ) ه ، UMP ,
ئەم پارتە لەماوەی فەرمان ڕەوای جاک شیراک سارکوزی وەزیری ناوخۆ بووە و هەروەها وەزیری دارایی فەرەنسابوە ،
سارکوزی یەکەم ژنی بەناوی ماری دۆمنیکوی Marie -Dominique -دووەم ژنی بەناوی سیجیلە سیگانە Cecilia- Ciganer -لەتشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٠٨ کجە گۆرانی بێژ و مۆدە،
بەناوی کارلا برونی Carla Bruni مارەکردوە .
دمیتری میدفیدف Dmitry Medvedev
----------------------------------------------:-
دمیتری ئەنەتۆلیفیج میدفیدف لە ١٤ی ئەیلولی ساڵی ١٩٦٥ لەدایک بووە لە ٧ی مایسی ساڵی ٢٠٠٨ وە سەرۆکی ڕووسیایە ، کەسێکی نزیکە لەپۆتینەوە ، هەر ئەویش ،
پۆستی سەرۆک وەزیرانی پێبەخشیوە ، لەفەرمانرەوای پۆتین دا پارێزگاری شاری جازبروم بووە ،کاپتنی یانەی تۆپی پێ ی زینیت سان بوە ،
ئێستاش سەرۆک وەزیرانی ڕوسیایە،
سەرجاوە Stamm Baum- Heimat- Deutschland.
تایبەتە بەیانەی کوردژین
ئامادەکارو وەرگێران Dawin
کاتتان شاد لەگەڵ ڕێزی Dawin,
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن dawin (2011-05-16 20:59:08)


لهسهر هێڵ نییه
دەستەکانت خۆش بێت کاکە داوین گیان بۆ ئامادە کردنی ئەم بابەتە پر لەزانیارییەت
ماندوو نەبیت و لەش ساغ بیت ئەیزم بۆ ئەم کارە جوانەت
بەراستی بابەتەکەت کۆمەڵێ زانیاری زۆر جوانی تێدا بوو لە سەر ژیانی ئەو کەسایەتیانە.
بەردەوام بیت و لەش ساغ بیت .
هەردەم لە خۆشیدا بیت هاورێێ ئەزیزەکەم...

لهسهر هێڵ نییه
دهستهکانت خۆش بێت دوین گیان بۆ ئهم بابهته پڕ زانیاریه،
بهڕاستی ماندوبوونی زۆری پێوه دیاره،،
سهرکهوتوو بیت و تهمهن درێژ بیت،،
بههیوای بهردهوام بوونت له کاره جوانهکانت..
لهسهر هێڵ نییه










کاکه داوینی زێده ئازیز یارهب ئهو دهستانهت خۆش بن ئهزیزی من
بهراستی بابهتێکی یهکجار جوانه چهند شتێکی زۆر جوانت رونکردوهتهوه
هیوام وایه که ههمیشه شتی وا جوان جوانمان پێشکهش بکهیت و بێ بهشمان نهکهیت له زنیاریهکانت
دوباره دهستت خۆش ىێت و ههمیشه سهر کهوهتوو تهندروست بیت یاخوا

عادهتی ئهم چهرخه وایه ، ئههل دڵ غهمگین ئهکا
شا ههمیشه ماته ، پیاده پهیلی جێی فهرزین ئهکا
لهسهر هێڵ نییه








دەستت خۆش بێت بەڵام ئەوە بزانە(بەنازیر بۆتۆ )وبنەماڵەکەی لەکوردانی براخۆیی بوون

لهسهر هێڵ نییه








دهستهكانت خۆش ، بهراستی گرینگه گشتیان ، به هیوای بهردهوامیت .
بهنازیر بۆتۆ :
كهس ناوێڕێت بیر له شكاندنی وڵات یان كاری تیرۆرستی بكاتهوه ، له كاتێكدا كۆمهڵی خهڵك له هێزدایه ، وڵات پێویسته تامی ئهوه بچێژێت ههر كاتێك دیكتاتۆرێك ههر شتێكی كرد

لهسهر هێڵ نییه







زۆر سوپاس هاوڕێیان بۆ پەیامەکانتان خۆشحالم کەهیج نەبێ سودێکم بەبەڕێزتان گەیاندبێت .
زۆر سوپاس بۆ تۆش کاکە جوامێر بۆ ئەو زانیاریەت دەربارەی کوردانی ( براخۆی ) .
لەگەڵ ڕێزم بۆ هەموان .
لهسهر هێڵ نییه