❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئاشنایی كوره‌ هه‌ولێریه‌ك و كوردژین

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-05-17 19:46:57

Dastan...13
کازیوەی یانە
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-18
دواترین سه‌ردان: 2013-03-18
په‌یامه‌كان: 2762
WindowsMSIE7

ئاشنایی كوره‌ هه‌ولێریه‌ك و كوردژین

رێك 17 مانگ بوو كاتێك هاورێیه‌كم داوای ڕاپۆرتێكی لێم كرد له‌ نێت بۆ رابكێشم كه‌ شه‌و داهات وه‌ك جاران چومه‌ ژوره‌كه‌ لاپتۆپه‌كه‌م داگیرساند هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و شه‌وه‌ نێته‌كه‌شم وه‌ك جارانی پێشو خاو بوو ، به‌ڵام هه‌ر ویستم راپۆرته‌كه‌
بدۆزمه‌وه‌ كاتێك له‌ ساتی گۆگل سێرچیكم كرد له‌و كاته‌ كچێك كه‌وته‌ به‌ر چاوم هه‌ر چه‌نده‌ من له‌ یه‌كه‌م دیدار له‌گه‌ل كچان شه‌رمنم ، به‌ڵام كاتێك له‌و كچه‌ نزیك بومه‌وه‌ كه‌ سلاوم لێی كرد ئه‌مه‌ سه‌ره‌تایی په‌یوه‌ندی من و ئه‌و كچه‌ بوو پاش بێ‌ ده‌نگیه‌كی كه‌م وتی ناوی تۆ چیه‌ منیش وتم
( Bedar_86 ) .

ئه‌و كچه‌ هه‌ر ئه‌و جوانكیله‌یه‌ بوو كه‌ سبه‌ی شه‌و ئه‌بێته‌ 3 ساله‌ی ئاشنایه‌تی من و ئه‌و ئه‌و زۆر له‌وه‌ گه‌وره‌تر بوو كه‌ من ئه‌و كاته‌ كه‌ بینیم بۆ خۆی نیشتمانێك بوو پر بو له‌ زانیاری و خۆشه‌ویستی كۆمه‌لیك له‌ هاونیشتمانانی خۆی له‌ ده‌وری خۆی كۆ كردبۆوه‌ ( كوردژین ) ناوی ئه‌و كچه‌ بوو كه‌ ئه‌م شه‌و ئه‌مه‌وێت شتێ‌ بنوسم بۆ یاده‌ .

داستان سبه‌ی شه‌و به‌بێته‌ 3 ساڵ كه‌ له‌ كوردژین قوتابیه‌ و هه‌ر به‌ قوتابیش ئه‌مێنێته‌وه‌ سه‌ره‌تا كه‌ خۆم تۆمار كرد به‌ناو گه‌رانێكم كرد به‌ ناو به‌شه‌كانیه‌وه‌  ... ...  هاوگری ئه‌و به‌شه‌ بوو كه‌ یه‌كه‌م په‌یامم تێدا نوسی هه‌ر هه‌مان شه‌و پاشان چه‌ند رۆژێكم له‌ دووه‌م سه‌ردانم هه‌ندی
له‌ هاورێیان به‌خێرهاتنان كردم ئه‌وه‌ی كه‌ بیرم ماوه‌ كاك نامۆ بوو .

یه‌كه‌م په‌یامی تایبه‌ت كه‌ بۆ بێدار هات له‌ لایه‌ن كاك هێمن بوو تێیدا ده‌ست خۆش كردن بوو به‌رامبه‌ر كارێكی بچوك كه‌ له‌ پێناو ئه‌و هه‌موو خزمه‌ته‌ی كوردژین پێمی به‌خشی ئه‌نجامدا ... ...

( بێدار ) هه‌ر چه‌نده‌ كه‌ نازناوێك بوو زۆرم پی خۆش بوو به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ك گۆریم چونكه‌ وام هه‌ست ئه‌كرد ئه‌و ناوه‌ تۆزێك لیمه‌وه‌ دووره‌ بۆیه‌
( كۆسۆڤی ) م هه‌لبژارد ئه‌و ناوه‌ی كه‌ ماوه‌یه‌كی زۆر بوو له‌گه‌لیشی راهاتبووم ، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند جارێك له‌ لایه‌ن ئه‌ندامان وتیان بگۆره‌
منیش ئه‌مجاره‌ ( داستان ) م هه‌لبژارد ئه‌و ناوه‌ی كه‌ باوكم بۆ خۆشه‌ویستی بۆ یادی داستانی رزگاری سالی 1986 بۆمی هه‌لبژارد ئه‌و كاته‌ .

كوردژین
ئه‌و ناوه‌ی كه‌ هه‌ر له‌گه‌ل كردنه‌وه‌ی نێته‌كه‌م ئه‌بێت كلیكی له‌ سه‌ر بكه‌م جوانی سروشت و خۆشه‌ویستی نیشتمان هه‌ر له‌وی ئه‌بینم وه‌رزه‌كانی ساڵ له‌گه‌ل كوردچین جوانتر ئه‌بن ... له‌ كوردژین كۆمه‌ڵێ‌ كه‌سی باش و پاكم ناسی هه‌ر له‌ كوردژین بوو فێری كۆمه‌لێ‌ شتی جوان بوم ... ... ...

له‌ كۆتایی ئه‌وه‌نده‌ ئه‌لێم ره‌نگه‌ وشه‌كانم هیچ مانایه‌كی نه‌بێت یاخود كه‌س بیخوێنێته‌وه‌ بڵیت ئه‌و قسه‌ بێ‌ مانایانه‌ چین به‌ڵام من كه‌ نوسه‌ر نیم و خواش ئه‌و به‌هره‌یه‌ی پێم نه‌داوه‌ تاوه‌كو به‌ جوانتر وشه‌كه‌ن ده‌رببرم و ریكیان بخه‌م ، به‌ڵام بۆ خۆشه‌ویستی كوردژین هه‌ر ویستم شتێ‌ بنوسم له‌ كۆتایی زۆر سوپاستان ئه‌كه‌م بۆ گوێگرتنتان ... بۆیه‌ ئه‌ڵێم رێز و خۆشه‌ویستی بۆ هه‌موتان چاوی یه‌كه‌كه‌تان ماچ ئه‌كه‌م هه‌ر بمێنم بۆ خزمه‌ت كردنی كوردژینه‌كومان هه‌ر بمینن به‌ خۆشی



داستان
2011-05-17
شێ‌ شه‌مه‌
كات / 10.30

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up1/uploads/images/kurdzhin-07d1a22aba.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-05-18 04:11:09

Muslim
کازیوەی یانە
شوێن: Suli
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-05
دواترین سه‌ردان: 2024-11-22
په‌یامه‌كان: 1977
WindowsXPSafari

Re: ئاشنایی كوره‌ هه‌ولێریه‌ك و كوردژین

ئەوە من لەکاتی بەرەبەیاندا دێم بەرە و یادێک
یادێ کە برایەکی زۆر ئەزیز و زۆر بەڕێز بووە هاوڕێمان
زۆر خۆشحاڵم بەبوونی ئەم بابەتە جوانە و ئەم یادا پڕشنگدارە
پیرۆزبایی ساڵڕۆژی بە ئەندام بوونت لێ ئەکەم کاکە داستان گیان
برای بەڕێز و هاوڕێی زۆر خۆشەویستمانی برا گەورەکەم
بەهیوام کەهەردەم سەرکەوتوو و بەختەوەر بیت لە ژیان.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-05-18 05:49:46

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPFirefox

Re: ئاشنایی كوره‌ هه‌ولێریه‌ك و كوردژین

ئەوە من لەکاتی بەرەبەیاندا دێم بەرە و یادێک
یادێ کە برایەکی زۆر ئەزیز و زۆر بەڕێز بووە هاوڕێمان
زۆر خۆشحاڵم بەبوونی ئەم بابەتە جوانە و ئەم یادا پڕشنگدارە
پیرۆزبایی ساڵڕۆژی بە ئەندام بوونت لێ ئەکەم کاکە داستان گیان
برای بەڕێز و هاوڕێی زۆر خۆشەویستمانی برا گەورەکەم
بەهیوام کەهەردەم سەرکەوتوو و بەختەوەر بیت لە ژیان

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-05-18 10:46:46

Dastan...13
کازیوەی یانە
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-18
دواترین سه‌ردان: 2013-03-18
په‌یامه‌كان: 2762
WindowsMSIE7

Re: ئاشنایی كوره‌ هه‌ولێریه‌ك و كوردژین

سلاو رێز بۆ تۆ كاك موسلیم گیان ده‌ست خۆش بێت براكه‌م قوربانی تۆ بم بچوكی ئێوه‌م

تینا گیان ده‌ست خۆش بێت ئیشالا توانیبم بۆ كه‌مێكیش بێت خزمه‌تێكم به‌ كوردژین گه‌یاند بێت به‌و هیوایه‌م رۆژێ‌ دڵی هیچ كه‌سێكم نه‌ره‌نجاندبێت

سوپاستان ئه‌كه‌م

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2011-05-18 11:02:19

♫ Hemn Zanko ♫
به‌ڕێوه‌به‌ری یانه
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-29
دواترین سه‌ردان: 2026-11-18
په‌یامه‌كان: 2039
WindowsXPOpera

Re: ئاشنایی كوره‌ هه‌ولێریه‌ك و كوردژین

دەست خۆش کاک داستان گیان برای ئازیزم ، بابەتێکی جوان و پڕ مانایە ، هەر بمێنن بۆ کوردژین ، بە هیوای سەربەرزی و سەرفرازیتان .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2011-05-18 11:25:12

Dastan...13
کازیوەی یانە
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-18
دواترین سه‌ردان: 2013-03-18
په‌یامه‌كان: 2762
WindowsMSIE7

Re: ئاشنایی كوره‌ هه‌ولێریه‌ك و كوردژین

سوپاس مامه‌ هێمن گیان ده‌ستی تۆش خۆش بێت گه‌وره‌مانت كرد براكه‌م ئێمه‌ قوتابی ئێوه‌ین كاكه‌ گیان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2011-05-18 14:16:06

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2013-08-30
په‌یامه‌كان: 5238
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: ئاشنایی كوره‌ هه‌ولێریه‌ك و كوردژین

داستان گیان هاتووم خۆم مۆمی سێ ساڵه‌ی یادت له‌گه‌ڵ کوردژین بۆ دابگرسێنم،
تا له‌ ته‌نیشتی ئاوازی به‌رده‌وام بوون و سه‌رکه‌وتنت بۆ بژه‌نم..
پیرۆزبای ئه‌م یاده‌ت لێ ده‌که‌م،ئه‌خوازم هه‌موو ساته‌ خۆش وو ناخۆشه‌کانی ژیانت له‌گه‌ڵ کوردژینی هاوڕێت به‌ڕێ بکه‌یت و هیچ ڕۆژێک ڕووبه‌ڕووی دابڕان نه‌بیته‌وه‌ له‌گه‌ڵمان..
دوو باره‌ و سێ باره‌ پیرۆز بێت ئه‌م یاده‌ت...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2011-05-18 14:39:30

suaam
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: Kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-12-14
دواترین سه‌ردان: 2013-12-08
په‌یامه‌كان: 1001
WindowsSafari

Re: ئاشنایی كوره‌ هه‌ولێریه‌ك و كوردژین

Muslim نووسی:

ئەوە من لەکاتی بەرەبەیاندا دێم بەرە و یادێک
یادێ کە برایەکی زۆر ئەزیز و زۆر بەڕێز بووە هاوڕێمان
زۆر خۆشحاڵم بەبوونی ئەم بابەتە جوانە و ئەم یادا پڕشنگدارە
پیرۆزبایی ساڵڕۆژی بە ئەندام بوونت لێ ئەکەم کاکە داستان گیان
برای بەڕێز و هاوڕێی زۆر خۆشەویستمانی برا گەورەکەم
بەهیوام کەهەردەم سەرکەوتوو و بەختەوەر بیت لە ژیان.

Kurdzhin
? SMILE ! its so easy , :) see

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2011-05-18 18:06:36

Frishtai Jwani
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: suli.
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-29
دواترین سه‌ردان: 2013-02-19
په‌یامه‌كان: 3208
WindowsXPSafari

Re: ئاشنایی كوره‌ هه‌ولێریه‌ك و كوردژین

سڵاو کاکه‌ داستان گیان
پیرۆزبایی ئه‌م یاده‌ جوانه‌ت لێ ئه‌که‌م  کۆسۆڤی ئه‌و ئه‌ندامه‌ بوو که‌ به‌ بابه‌ته‌ جوانه‌کانی سه‌رنجی راکێشام
بونی داستان جوانیه‌کی تایبه‌ت ئه‌به‌خشێت به‌ کوردژین
هیوادارم هه‌رگیز له‌ کوردژینه‌ خۆشه‌ویسته‌که‌ت دانه‌بڕێیت و به‌رده‌وام جوانی و سود و پێشه‌نگی بگۆڕنه‌وه‌
ڕێزم بۆ تۆ هاوڕێی ئه‌زیزم

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-de9e3dce39.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2011-05-18 20:19:34

Dastan...13
کازیوەی یانە
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-18
دواترین سه‌ردان: 2013-03-18
په‌یامه‌كان: 2762
WindowsMSIE7

Re: ئاشنایی كوره‌ هه‌ولێریه‌ك و كوردژین

سلاو بۆ ئێوه‌ی به‌رێز چاوی یه‌كه‌یه‌كتان ماچ ئه‌كه‌م به‌ په‌یامه‌كانتان گه‌وره‌تان كردم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net