❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئێوە و کۆمەڵێک نــــــــــــــــــــــــــــوکـــــــــــــــتـــــــــــە

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-05-14 21:17:27

john-here
خونچەی نوێ
شوێن: کو‌ردستان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-02-19
دواترین سه‌ردان: 2011-06-13
په‌یامه‌كان: 48
WindowsFirefox

ئێوە و کۆمەڵێک نــــــــــــــــــــــــــــوکـــــــــــــــتـــــــــــە

حه‌پۆل به‌ سه‌یاره‌که‌ی سيانزه‌ كه‌سى كردبوو به‌ ژێره‌وه‌، لێيان پرسى بۆ وات كردووه‌... وتى: وه‌ڵاهی نه‌متوانى سه‌ياره‌كه‌ بوه‌ستێنم، چونکه‌ ئیستۆپى تيا نه‌مابوو، بينيم له‌ملاى جاده‌كه‌ سێ كه‌س وه‌ستابوون و له‌ولاى جاده‌كه‌ش ده‌ كه‌س، ئێ وتم با ده‌ كه‌سه‌كه‌ نه‌كه‌م به‌ ژێره‌وه‌ بۆيه‌ ڕوى سه‌ياره‌كه‌م كرده‌ سێ كه‌سه‌‌كه‌.. وتیان ئاخر تۆ سیانزه‌ که‌ست کردوه‌ به‌ ژێره‌وه‌؟؟ حه‌پۆل وتی: ئێ چی بکه‌م؟ ئاخر سیانه‌که‌ رايانكرد و چوونه‌ لاى ده‌ که‌سه‌که‌وه‌..





نه‌خۆش:دکتۆرگیان بۆ هه‌ر کاتێک چا ئه‌خۆمه‌وه‌ چاوم ئه‌ یێشێت
دکتۆر:باشه‌ پێش ئه‌وه‌ی چاکه‌ت بخۆیه‌وه‌ مڵاکه‌که‌ی ده‌ربهێنه.





که‌رێک و مانگایه‌ک له‌سه‌ر توێکڵه‌ شوتییه‌ک شه‌ڕیانه‌، ئه‌خیره‌ن مانگاکه‌ لولی ئه‌کات.. که‌ره‌که‌ش هیچی بۆ نامێنێته‌وه‌ و ئه‌چێ له‌سه‌ر دیواری ماڵی مانگاکه‌ ئه‌نوسێ.. مانگا که‌ره.





مامۆستا بە تەلەبەكانی ئەڵێ‌: كێ‌ خۆی بە حەپۆل ئەزانێ با‌ هەستێتە سەر پێ‌.. تەلەبەیەك هەڵئەستێتە سەر پێ‌.. مامۆستاكە لێی ئه‌پرسێ: ڕۆڵە گیان بڵێ بزانم بۆچی خۆت بە حەپۆل ئەزانی؟ ئه‌ویش ئه‌ڵێ: وەڵا مامۆستا خۆم بە حەپۆل نازانم، بەس بەزەییەم بە تۆدا هاتەوە و وتم با هەر خۆت بە پێوە نەبیت..




سیسیرکێک ئه‌چێت بۆ سینه‌ما.. پێش ده‌ستپێکردنی فلیمه‌که‌ ڕیکلامی ده‌رمانی حه‌شه‌رات لێئه‌یه‌ن.. یه‌کسه‌ر ئه‌ڵێ وه‌ی باوکه‌رۆۆۆۆ هه‌ر له‌ ئه‌وه‌ڵه‌وه ترسناکه..





له‌ هیندستان فلیمێک له‌سه‌ر شه‌ڕه‌که‌ی ئه‌مریکا و عێراق ده‌رئه‌که‌ن.. له‌ ئه‌خیری فلیمه‌که‌یا بۆش برای سه‌دام ده‌رئه‌چێ..





پیاوێك له‌ماڵێك نان ئه‌خوات نیسكیان هه‌یه‌ كه‌ته‌واو ده‌بن كابرای خاوه‌ن ماڵ ده‌ڵێت فه‌رموو ده‌ستت بشۆ ده‌ست شۆره‌كه‌ی پیشان ئه‌دات كابراش یه‌ك سێ به‌سێی پیا ئه‌كێشێت ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر نیسك ده‌ست شتنی بوێت ئه‌وا سه‌رو پێ ده‌بێت وسڵێكی بۆ ده‌ركه‌ی!!!!!!




کابرایه‌ک ئه‌چێت پێڵاو بکڕێت.. تاکی پێڵاویک به‌رزئه‌کاته‌وه‌ و ئه‌ڵێ: کاکه‌ ئه‌مه‌ به‌ چه‌نده‌؟ کابرای دوکاندار ئه‌ڵێ کاکه‌ گیان ئه‌وه‌ به‌ سێ هه‌زاره‌.. کابرا ئه‌ڵێ: ئه‌ی هه‌ردووکی به‌ پێنج هه‌زار نابێ؟






نوکته‌یه‌کی به‌قوه‌ت ئه‌خه‌نه‌ سجنه‌وه‌، چونکه‌ خه‌ریکبووه‌ که‌سێک به‌ پێکه‌نین بکوژێت‌..





کابرایه‌ک یه‌ته‌ ماڵه‌وه‌ و به‌ڕویه‌کی خۆشه‌وه‌ به‌ ژنه‌که‌ی ئه‌ڵێ: ئافره‌ت، قه‌رارێک ده‌رچووه‌ و ئه‌ڵێن هه‌ر که‌سێک ده‌ مناڵی هه‌بێت‌، خانویه‌کی ئه‌یه‌نێ، خۆ ئه‌گه‌ر وابێت ئه‌وا ئێمه‌ش خانویه‌ک وه‌رئه‌گرین.. ژنه‌که‌ی ئه‌ڵێ: ئاخر ئێمه‌ نۆ مناڵمان هه‌یه‌.. کابرا ئه‌ڵێ: وه‌ڵاهی ئه‌زانم پێشت ناخۆش ئه‌بێ، به‌ڵام من به‌ دزییه‌وه‌ ژنێکی ترم هه‌یه‌ و مناڵێکیشم لێی هه‌یه‌، هه‌ر ئێستا ئه‌چم ئه‌یهێنمه‌وه‌.. که‌ کابرا یه‌ته‌وه‌ سه‌یرئه‌کا یه‌ک مناڵی ماوه‌.. به‌ ژنه‌که‌ی ئه‌ڵێ: ئه‌وه‌ مناڵه‌کانی ترمان کوان؟ له ‌ده‌ره‌وه‌ن؟ ئه‌ویش ئه‌ڵێ: وه‌ڵا بڵێم چی؟ ئه‌زانم پێشت ناخۆش ئه‌بێ، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی که‌ تۆ ڕۆشتیت، هه‌شت پیاو هاتن و هه‌ر یه‌که‌و و مناڵه‌که‌ی خۆی برده‌وه‌..






كابرایه‌كی كورد به‌جلی كوردیه‌وه‌ ئه‌چێ بۆ میسر.. له‌وێ ئه‌چێ بۆ حه‌مام، كه دێته‌ ده‌ره‌وه سه‌یر ئه‌كا‌‌‌‌‌‌‌ كابرایه‌كی میسری دوو لفكه‌ی له‌تاكه‌ كڵاشێكیان ‌‌‌‌دروست كردوه‌ و تاكه كه‌ی تریشی به‌ده‌سته‌وه‌یه و خه‌ریکه‌ هه‌ڵیئه‌وه‌شێنێ..







پاپای ڤاتیکان به‌ هه‌لیکۆپته‌رێک به‌سه‌ر سلێمانیا ئه‌فڕێ.. سه‌یرێکی خواره‌وه‌ ئه‌کات و ئه‌ڵێ: دڵم به‌م شاره‌ زۆر خۆشه‌، چونکه زۆر جوانه‌ و‌ زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆریشان مه‌سیحین.. پێی ئه‌ڵێن چۆن ئه‌زانی مه‌سیحین؟ ئه‌ویش ئه‌ڵێ ئه‌وه‌ نییه‌ له‌ هه‌موو کوچه‌ و کۆڵانێکا به‌ سه‌ڵیبه‌وه‌ ئه‌گه‌ڕین.. پێی ئه‌ڵێن: ‌پاپا گیان‌، ئه‌وه‌ سه‌ڵیب نییه‌، ئه‌وه‌ ماسیحه‌یه‌ و جۆزه‌ی کاره‌بای پێهه‌ڵئه‌سێننه‌وه‌..




له‌ حه‌پۆلێکیان پرسی که‌ گه‌وره‌بویت حه‌ز ئه‌که‌یت ببیت به‌ چی؟ وتی حه‌زئه‌که‌م ببم به‌ فه‌یله‌سوفی ئه‌ڵمانی..

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن john-here (2011-05-14 21:18:49)

Kurdzhin
گــــه‌وره‌یــــی خـــه‌رجـــی پـــێـــویـــســـتـــه‌، مـــه‌گـــری!
کــــــــێ بــــــانـــــی زۆره‌، زیــــــاتــــــــره‌ بـــــه‌فـــــــری!

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-7680fdeb75.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-05-21 14:09:41

Lio Messi
خونچەی نوێ
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-02-24
دواترین سه‌ردان: 2011-05-27
په‌یامه‌كان: 20
WindowsXPSafari

Re: ئێوە و کۆمەڵێک نــــــــــــــــــــــــــــوکـــــــــــــــتـــــــــــە

8 8 8 8 8 8

Kurdzhin
دڵ ته‌نگ مه‌به‌ ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ شتێکی لێ سه‌ندیته‌وه‌ که‌ خۆشت بوێ، به‌خشینی ئه‌و ڕه‌حمه‌ته‌، گرتنه‌وه‌شی حیکمه‌ته‌.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net