.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان
خۆشەویستی و ڕق
خودای باڵادەست کە ئێمەی خەلق کردووە، ئەوا خۆشەویستی بۆمان هەبووە، وە فەرمانیشی پێمان کردووە کە پەرە بدەین بەخۆشەویستی نێوانمان و دووربین لە ڕق و کین لەیەکتری و ڕق و کینی برا و خوشکانمان لەدڵ فڕێ بدەین.
خوای باڵادەست هەر پێغەمبەرێکی ناردووە، فەرمانی بە گەلکەی کردووە کە یەکتریان خۆش بووێت، پێغەمبەری ئازیزمان (د.خ) ئەفەرمووێ:" ئیمانی هیچ یەکێکتان تەوا و نابێت تاکو ئەوەی بۆخۆی پێ خۆشە خۆ براکەیشی پێخۆش نەبێت".
وە ئەفەرمووێ (د.خ) :"زەردەخەنە لەڕووی براکەت چاکەیە". وە ئەفەرمووێت(د.خ) :" ناچنە بەهەشت تا ئیمان تان تەوا و نەبێت، ئیمانتان تەواو نابێت تا یەکترتان خۆش نەوێ، پێتان بڵێم شتێک بکەن تا یەکترتان خۆش بووێ، زۆر سەلام لە یەکتری بکەن".
کە چی لەگەڵ ئەم هەموو شتانەدا ئەبینین شتە دونیایەکان سامان، پلە، دەسەڵات..هتد. بووتەمایەی نەمانی خۆشەویستی و دانانی ڕق لە جێگایدا.
ناودارێک ئەڵێت: (پێم سەیرە مرۆڤەکان ڕقیان لەیەکە، لە کاتێکدا هەموو تەمەن بەشی خۆشەویستی ناکات).
لەژێر ڕؤشنایی ئەم وتە جوانە، پێویستە هەندێ شت بنووسین دەربارەی، خۆشەویستی ئەو وشە جوانەی کە بەداخەوە لەم ڕۆژگارە بەناوی شتی ترەوە بەکاردێ کە بەڕاستی دوورە لە مانا ڕاستەقینەکەی خۆی، خۆشەویستی ئەو مانایەی سەرچاوەی ژیانە و هۆکاری بەردەوام بوونی پەیوەندیەکانە، ڕق لێ بوونەوەش ئەو ڕووە ڕەشەیە کەدەبێتە هۆی پچڕانی پەیوەندیەکان و لێک دابڕان و درووست بوونی ئەو بیرۆکە هەڵانەی لەسەر کەسانی تر بۆت درووست دەبن.
کەواتە ئێسە ئێمە دووهێزمان هەیە یاخوود دوولایەن کە مرۆڤ بەگشتی بەسەر هەردوو جۆری دابەش دەبێت لە ڕۆژەکانی ژیانی، ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە بتوانین ئەو هێزەی یاخوود ئەو لایەنەی کە ئەبێتە مایەی دڵخۆشی و بەردەوامبوونی ژیان بەشێوەیەکی جوان کە ئەویش خۆشەویستیە.
کاتێک ئەوەی بۆخۆمانمان پێ خۆشە بۆ خوشکان و برایانمان پێ خۆش ئەبێت، کاتێک یارمەتری یەکتر ئەدەین، کاتێک پاکین لەگەڵ یەکتر ،، ئەوا ئەوکات پڕین لەخۆشەویستی بۆ یەکتر، بەڵام کاتێک تەنها خۆمانمان مەبەستە کاتێک ناپاکین لەگەڵ یەکتر، کاتێک بەخیلیمان بەزۆربەی شتەکانی یەکتر دێت، کاتێک هاوکاری یەکتر ناکەین، کاتێک تەنها ئەزانین تەنها هەڵەکانی یەکتر بگرین و چاکەکان وەلاوە ئەنێین،، ئەوا ئەوکات پڕین لەڕق، هەموو ئەمانەش دوای ئەوەیە کە ئێمە مــرۆڤین..
زۆر ڕێگا هەیە بۆ دۆزینەوەی خۆشەویستی لەنێوان مرۆڤەکاندا لەگەڵ ئەوەی زۆری تریش هەیە بۆ ڕق لێبوونەوەش،، لەوانەیە کەس نەبێ ئەم ڕێگایانە نەزانێت، بەڵام هەیە ئەوکەسانەی هێشتا فێرنەبوون بۆچی و لەبەرچی بەکاری بهێنن، بۆیە تۆ وەک تاکێک پێویستە ئێسە پرسیار لەخۆت بکەیت، ئایا ئەو شتانە یان ئەوکەسانە چین و کێن کە ڕقم لێیانە، دواتر لەخۆت بپرسی بۆچی ڕقم لێیانە؟ بۆچی خۆشم ناوێن؟ ئەمە و ئەگەر بە شیکارێکی ڕاستەوە شیکار بکەیت بۆت دەردەکەواێت کە لە ڕق لێبوونەوەی کەسێک بێگومان هەڵەکەی لەخۆشت دا ئەبێت، یان بپرسە، بۆچی خەڵکی تر خۆشیان دەوێ من ڕقم لێیەتی؟ کەس بەڕق لێبوونەوە دڵی خۆش نەبووە و کەسیش بە خۆشویستن زەرەری نەکردووە.
ئەما، ئەوە ئەگەر بێت و هۆکارێکی گشتی هەبێت بۆ ڕق لێبوونەوە، ئەوە ڕەنگە ئەوکات ئەو دەرەنجامەی کە پێشتر باسمان کرد هەبووبێت، بگۆڕدرێت بە ئەنجامێکی ئەرێ، وە هەمان شتیش بۆ خۆشەویستی.
* جا کە بە خۆشەویستیەوە لەگەڵ یەکتر ئەبین، لەگەڵ یەکتر ئەدوێین، ئەوکات هەست بەخۆشەویستیەکی گەورە ئەکەین، هەستێکی تایبەت…
* کە خۆشەویستی هەیە لەنێوانمان، کارەکانمان بەوخۆشەویستیەوە ئەکەین، لەسەر ئەم خۆشەویستیە یارمەتی یەکتر ئەدەین، ئەوا ئەوکات باشتر ئەزانین خۆشەویستی نرخی چەندەیە…
* کەچی کە داوای یارمەتیدان و هاوکاریمان لێ ئەکرێت و گەر وەڵاممان بەڕەقی بوو بۆیان، ئەوا تامی ڕەقی ئەچێژین..
* کاتێک فیز ئەکرێت بەسەرمانا، جا بەهەرشێوەیەک و لە هەر ڕوویەک بێت، ئەوکات ئەزانین ڕق چ تامێکی هەیە، ئەوکات باشتر هەست ئەکەین کە ڕق چەندە تاڵە..
ئینجا هۆکاری گشتی بۆ خۆشویستن یا ڕق لێبوونەوە بەرژەوەندیەکی گشتی لەپشتەوەیە بۆیان. ئەمە وەک نموونەیەک:
- مناڵ: دایکە من ڕقم لە ئازادە.
- دایک: بۆ کوڕەکەم؟
-مناڵ: ئەمڕۆ لە کۆڵان قسەی پێ وتم.
گه‌ر بێت و سه‌برێكی ئه‌م گفتوگۆیه بچووكه بكه‌ین ، ئه‌بینین كه مناڵێك هه‌یه ڕقی له مناڵێكی تره ، هۆكارهكهیشیمان زانی ، باشه ئێسه گه‌ر ئێمه خۆمان له شوێنی ئه‌و مناڵه دابنێین كه ڕقی له ئازاده ، چی پێویسته بكه‌ین؟
له‌خۆت بپرسه سه‌ره‌تا ، باشه هۆكاری قسه پێوتنهكهی ئازاد به من چی‌بوو ؟ ، چونكه ڕه‌نگه پێش ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌كی تر له خۆتدا هه‌بێت و نه‌تبینیبێت ، به دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵه‌یه ، ئه‌توانی دووباره‌ی نه‌كه‌یته‌وه ، كه دووبارهشت نه‌كرده‌وه ئه‌وه ئه‌و هۆكاره ئهكووژی كه وات لێده‌كه ڕقت له ئازاد بێت و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگایه‌كی تر بۆ خۆشویستنی ئازاد.
ئێمە لەخۆمانەوە هەست بەشیرینی و خۆشی ئەکەین لە خۆشەویستی و هۆیەکانی، وە هەر لەخۆشمان هەست بە تاڵی و ناخۆشی ئەکەین لە ڕق و هۆیەکانی، کەواتە بۆچی ڕێگاکانی خۆشویستنمان نەگرینەبەر و بۆچی پشت نەکەین لە ڕق و ڕێگاکانی؟ ئەندۆ کارنگی دەڵێت: هەرشتێک لە ژیان شایەنی ئەوە بێت کە هەتبێت، شایەنی ئەوەشە کار بۆ بەدەستهێنانی بکەیت. وە جیم ڕۆن ئەڵێت: هەرگیز ئاوات مەخوازە ژیان ئاسانتر بووایە، ئاوات بخوازە کە تۆ باشتر بوویتایە.
وە سۆفۆکلیس ئەڵێت: یەک وشە ئازادمان دەکات لەدەست هەموو ئازارەکانی ژیان، ئەویش خۆشەویستیە. ئەمانە زانایان و فەیلەسوفان و ناودارانن وا ئەڵێن، چونکە ئەوان گەیشتبوونە ئەو ئەبجامە کە خۆشەویستی لەنێوانمان چەندە شتێکی گرنگە، کە بەنەبوونی بەردەوام بوونی ژیان ئەستەمە و واتای نامێنێ یا هەر خۆی نامێنێ.
لەیادت بێت جبران خلیل جبران ئەڵێت: ژیانی بێ ئەوین و خۆشەویستی وەک دارێکی بێ گوڵ و میوەیە.
نووسینی: سوئام (ئوسامە ئەنوەر) + مـــوسلیــــم چۆمانــی
تــایبـــــەت بــــە: کـــــــــــــــوردژیـــــــــــــــــــن
له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌ست خۆش بێت ماندوو نه‌به‌ن هه‌ر سه‌رکه‌وتووبن انشالله

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه










هەرشتێک لە ژیان شایەنی ئەوە بێت کە هەتبێت، شایەنی ئەوەشە کار بۆ بەدەستهێنانی بکەیت.
ده‌ست و چاوتان خۆش بێت به‌ڕێزان (سوئام و موسلیم ) بابه‌ته‌کان هه‌موو جوانیه‌کانی هه‌ڵگرتوه و شایانی شانازیه
هاوکاری کردنتان و تێگه‌یشتنتان بۆ ئاماده‌کردنی بابه‌تێکی به‌م جۆره سه‌رنج راکێش ئاستی سه‌رکه‌وتویی و جوانی هه‌ردوو بیرکردنه‌وه نیشان ئه‌دات
به‌هیوای به‌رده‌وامیتان و رازاندنه‌وه‌ی کوردژین به بابه‌ته جوانه‌کانتان
ئاسوده‌ی و کامه‌رانی بۆ ئێوه‌ی ئه‌زیز


له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستتان خۆشبێت هه‌ردوو هاورێیانی به‌رێز و به‌توانا
کاکه مسلم & کاکه سوئام
بابه‌تێکی زۆر جوان و ڕاست و دروسته
هیوام وایه خۆشه‌ویستی ڕاستی له دڵی هه‌موماندا ڕه‌نگ بداته‌وه
به دڵنیایه‌وه ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویستی نه‌بێت ژیان نابێت
سه‌ربه‌رزی و کامه‌رانیتان بۆ ئه‌خوازم
به هیوای کاری جوانتر لێتان ، بژین

که ئه‌زانیت خودا له خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به گه‌وره ئه‌زانیت؟!

له‌سه‌ر هێڵ نییه








xama نووسی:
ده‌ستتان خۆشبێت هه‌ردوو هاورێیانی به‌رێز و به‌توانا
کاکه مسلم & کاکه سوئام
بابه‌تێکی زۆر جوان و ڕاست و دروسته
هیوام وایه خۆشه‌ویستی ڕاستی له دڵی هه‌موماندا ڕه‌نگ بداته‌وه
به دڵنیایه‌وه ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویستی نه‌بێت ژیان نابێت
سه‌ربه‌رزی و کامه‌رانیتان بۆ ئه‌خوازم
به هیوای کاری جوانتر لێتان ، بژین

له‌سه‌ر هێڵ نییه
دەستەکانتان خۆش بێت ئازیزانم لە نێو یانەی کوردژین ( سوئام گیان و موسلیم گیان) بابەتەکەتان جوانترین پەیامی پێمان گەیان پەیامێک کە پرە لە خۆشەویستی بۆ یەکتر پەیامێک پرە لە جوان کردنی ژیانی مرۆڤایەتی.
ئەزیزانم لە ژیاندا کاتێک پەروەردگار مرۆڤی دروست کردوە تەنها چەمکی خشەویستی پێ بەخشیوە کە لە نێوان خۆیاندا بیبەخشنەوە ،بە هەموو شێوەیەک مرۆڤی لە رق و کینە دوور خستۆتەوە .مرۆڤی لەسەر خۆشەویستی بۆیەکتر بۆ هەموو کارێکی شیاو راهێناوە ، ئەوەی رقی دروست کردووە خۆمانین واتە مرۆڤەکان خۆیانن بۆیە تاکو لە ژیاندا رق و کینە لە خۆمان بەدوور نەگرین مەحاڵە بتوانین ژیانێکی پر لە خۆشەویستی دروست بکەین بۆ یەکتر ،
بە هیوای ئەوەی خوای گەورە دڵ و دەروونمان پر بکات لە موحیبەت و خۆشەویستی بۆ یەکتر و بە دوورمان بگرێت لە رق و کینە ..
دووبارە دەستان خۆش بێت بابەتەکەتان شیاوی زۆرتین دەست خۆشیە ئەخوازم لەم بابەتە جوانانە ئێمەی هاورێێانتانبێ بەش نەکەن و بەردەوام بن لە کاری جوان‌دا
هەردەم لە خۆشی‌دا بن ئەزیزانم...

له‌سه‌ر هێڵ نییه








دهستاکانتان خۆش بێت کاک سوام کاک موسلیم به‌راستی بابه‌تێکی زۆر جوانه
هیوای بهردهوامیو سه‌رکه‌وتنتان بۆ ئه‌خوازم


له‌سه‌ر هێڵ نییه








دەستتان خۆشبێت هاورێیانى زۆر بەرێز کاکە (موسلیم وە سوئام )ى ئازیز هەربژین بۆ بابەتە جوانەکەتان هەمیشە بابەتەکانتان زۆر جوان و بەسودبون یاخوا سەرکەوتوبن هیوام بەردەوامیتانە

له‌سه‌ر هێڵ نییه










یاخوا ده‌ستتان خۆش بێط کاکه موسلیم و کاکه سوام گیان
به‌راست بابهتیكێ چوان و پر مانا یه هه‌ربژین و به‌رده‌وام بن
هیوام وایه هه‌میشه به‌رده‌وامی بابه‌تێی جوانمان بۆ ئامده بکه‌ون وبێ به‌شمان نه‌که‌ن
دوباره ده‌ستتان خۆش بێت و ماندو نه‌بن

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه وایه ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه ماته ، پیاده په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا
له‌سه‌ر هێڵ نییه








سڵاو و ڕێز و خۆشەویستیم بۆ گشتتان
سەرەتا دەستی هاوکارم کاکە سوئام خۆشبێت
بەهیوام هەردەم لەخۆشی و ئاسوودەیی دابێت
*************
زۆر سوپاست ئەکەم فریشتەی کورد گیان دەستی تۆش خۆش بێت هاوڕێ گیان بۆ پەیامەکەت
بەهیوام کە هەردەم لەخۆشی دابیت.
*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*
زۆر زۆر سوپاست ئەکەم خوشکی ئەزیز و بەڕێزم فریشتەی جوانی
سوپاسی هەستی بەرز و زۆر جوانت ئەکەم هاوڕێ گیان
بەپەیامە ڕازاوەکەت بابەتەکەت خۆشحاڵ بووم
هیوامە کە لەژیانتدا سەرکەوتوو و خۆشحاڵ بیت..
*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*
برا ئەزیز و خۆشەویستەکەم کاکە خەمەگیان
زۆر زۆر سوپاس براگیان دەستی تۆش خۆش بۆ پەیامەکەت
خۆشحاڵم بە بوونی پەیامی بەڕێزتان
سوپاسی هەستی بەرزت ئەکەم هاوڕێ گیان
ئینشآءالله تەمەنت پڕ بەرەکەت بێ و سەرکەوتوو و شاد بیت
*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*
کچە وردیلەگیان سوپاست ئەکەم خوشکە ئازیزەکەم
دەستی تۆش خۆشبێت بۆ پەیامەکەت
بەهیوام کە لە ژیانتدا خۆشحاڵ و بەختەوەر و سەرکەوتوو بیت.
*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*
برا ئەزیز و بەڕێزەکەم کاکە یادگار گیان
زۆر زۆر سوپاست ئەکەم براگیان
دەستی تۆش خۆشبێت بۆ پەیامە پر جوانەکەت
زۆر زۆر سوپاسی هەستی بەرز و زۆر جوانت ئەکەم براگیان
خۆشحاڵ بووم بە وشە جوان و ناسکەکانت براکەم
بەهیوام کە لە ژیانتا سەرکەوتوو و ئاسوودە و شاد و بەختەوەر بیت.
*~*~*~*~*~*~*~*~*~*~*~*~*~*~*~*~*~*~*~*~*
زۆر سوپاس بروسک گیان دەستی تۆش خۆش براگیان
خۆشحاڵ بووم کە بابەتەکە جێی ڕەزامەندی بەڕێزتان بووە
سەرکەوتوو و ئاسوودەبیت.
*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*
خوشکە زۆر ئەزیز و زۆر بەڕێزەکەم خاتوو ئەستێرە زۆر زۆر سوپاس
سوپاسی هەستی ناسک و بەرزت ئەکەم خوشکێ گیان
دەستی تۆش خۆش بۆ پەیامە کەو
هیوامە کەسەرکەوتوو و بەختەوەر و ئاسوودەبیت.
*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*
برا خۆشەویستەکەم کاکە بڕواگیان
دەستی تۆش خۆش بێت براگیان
خۆشحاڵت کردم بەپەیامەکە جوانەکەت هاوڕێ گیان
سوپاسی هەستی بەرز و پەیڤە شیرینەکانت ئەکەم
بەهیوام کە لە ژیانتدا سەرکەوتوو و ئاسوودە و بەختەوەر بیت.
*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*
له‌سه‌ر هێڵ نییه









دەستەکانت خۆش کاک موسلیم گیان ، هیوادارم هەردەم خاوەنی بابەتی بە پێز و پڕ بایەخ بن و یانە و ئەندامان بێ بەش نەکەن لە بابەتەکانتان ، هیوای بەردەوامیت بۆ ئەخوازم .
له‌سه‌ر هێڵ نییه








سه‌ره‌تا زۆر سوپاسی گشت ئه‌و ئه‌ندامانه ئه‌كه‌م كه خوێندوویانه‌وه و په‌یامیان نووسیوه ،
زۆر سوپاسی كاكه موسلیمی براشم ئه‌كه‌م ، كه ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی بۆ هات بۆ نووسینی ئه‌و بابه‌ته ،
گرنگ لای ئێمه گه‌یاندنی په‌یامی ئه‌و بابه‌ته یه نه‌ك ته‌نها خوێندنه‌وه‌ی،
وه ئامۆژگاری ئه‌ندامان ئه‌كه‌م بتوانن زیاتر له‌یه‌ك نزیك ببنه‌وه به مه‌به‌ستی گۆڕینه‌وه‌ی بیروڕای یه‌كتری و له‌یه‌ك فێربوون ، بۆ خزمه‌تكردنی ئه‌م یانه‌یه جوانه‌ی
كه خزمه‌تی ئه‌وانی كردووه ،
ده‌ستتان خۆش بژین . ئاشتیتان لێبێ

له‌سه‌ر هێڵ نییه
dastt xosh bet hawre barez mandw nabet mrovakan rqean la eaktr nea balkw zrwf wa dakat mrovakan rqean la eaktr b betawa
aw rqash la dlawa nea ba rae mn bas ba zmana

له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆر سوپاس بۆتۆ کاکە هێمن گیان دەستی تۆش خۆش بیت براکەم بۆ پەیامەکەت
خۆشحاڵ بووم بە پەیامی بەڕیزتان،، سوپاسی هەستی بەرزتان ئەکەم
ئینشآءالله سەرفراز و سەرکەوتوو و بەختەوەر بیت لەژیانا.
*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*
کوڕی کۆیە گیان سوپاست ئەکەم برائەزیزەکەم
دەستان خۆش بۆ پەیامەکەتان
لە باسەکەدا شتەکانمان باسکردوون
بەهیوام سوودی هەبێت بۆ گشتمان
ڕێز و خۆشەویستم بۆ بەڕێزتان
سەرکەوتوو و شاد بیت لە ژیانتا.
له‌سه‌ر هێڵ نییه








دةست و جاوتان خوش بيت
بابةتيكى زور زور جوانه
سةركةوتوو بن و تةمةن دريز بن و بمينن بو كوردزين و كوردوستان انشاء الله

له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆر زۆر سوپاس بۆتۆ هولیا گیان
دەستی بەڕێزیشتان خۆش بێت بۆ پەیامە ڕەنگینەکەت
سوپاسی هەستی جوانت ئەکەم هاوڕێ گیان
إن شآءالله سەرکەوتوو و شادبیت لەژیانتا.
له‌سه‌ر هێڵ نییه
دەستتان خۆشبێت هاورێیانى زۆر بەرێز کاکە (موسلیم وە سوئام )ى ئازیز هەربژین بۆ بابەتە جوانەکەتان هەمیشە بابەتەکانتان زۆر جوان و بەسودبون یاخوا سەرکەوتوبن هیوام بەردەوامیتانە

له‌سه‌ر هێڵ نییه








سوپاسی بۆتۆ برای بەڕێز و ئەزیزم کاکە سیداد گیان
سوپاس بۆهەستت براگیان
هیوام وایە سەرکەوتوو و بەختەوەر بیت لە ژیان.
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن Muslim (2011-07-23 12:22:08)
له‌سه‌ر هێڵ نییه








dast xosh 
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست و چاوتان خۆش بێت به‌ڕێزان (سوئام و موسلیم ) بابه‌ته‌کان هه‌موو جوانیه‌کانی هه‌ڵگرتوه و شایانی شانازیه

له‌سه‌ر هێڵ نییه