.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1

كه‌تیبه لاوه‌كه‌ی ڕاهێنه‌ر جۆزێپ گواردیۆلا توانی به ئه‌نجامی 1-3 سه‌ربكه‌وێت به‌سه‌ر یانه‌ی مالاگا و به جوانترین شێوه كۆتایی به كاروانی ئه‌م وه‌رزه‌ی لالیگا هێنا.
له گه‌ڕی 38 و كۆتایی لالیگا یانه‌ی باڕسێلۆنا توانی دوا سه‌ركه‌وتن له‌م وه‌رزه تۆمار بكات كاتێك له‌سه‌ر یاریگای لا ڕۆزالیدا بووه مێوانی یانه‌ی مالاگاـی شێخه‌كانی قه‌ته‌ر.
باڕسا به پێكهاته‌یه‌كی لاو یاری كرد و گشت ئه‌ستێره گرنگه‌كانی پشوو پێدا بۆ یاری فایناڵی چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر یانه‌ی مانچێستێر یونایتد كه بریاره له 28ـی ئه‌م مانگه له‌سه‌ر یاریگای وێمبلی نوێ له شاری له‌نده‌ن ئه‌نجام بدرێت.
سه‌ره‌تا یاریزان سیباستیان فێرناندێز گۆڵی یه‌كه‌می له خووله‌كی 31 بۆ مالاگا تۆمار كرد،به‌ڵام باڕسا له ڕێگه‌ی یاریزانان بۆیان كركیچ و ئیبڕاهیم ئافێلای و سێرجیۆ بارترا توانی سێ گۆڵ تۆمار بكات.
به‌م بردنه‌وه‌یه‌ش باڕسا كۆی خاڵه‌كانی به‌رز كرده‌وه بۆ 96 خاڵ به تۆمار كردنی 30 بردنه‌وه و شه‌ش یه‌كسان بوون و ته‌نها دوو دۆڕان،كه‌چی مالاگا له پله‌ی 10 هات به كۆكردنه‌وه‌ی 46 خاڵ به تۆمار كردنی 13 بردنه‌وه،7 یه‌كسان بوون و 18 دۆڕان.

yarega
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
