❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئیسلام وئازادیی ڕاده‌ربڕین

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-05-25 20:58:30

bahir
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: sulemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-05-19
دواترین سه‌ردان: 2013-01-28
په‌یامه‌كان: 147
WindowsMSIE7

ئیسلام وئازادیی ڕاده‌ربڕین

ئایینی پیرۆزی ئیسلام له‌ ڕووی ئه‌زموونی بیروڕاده‌ربڕین ده‌وڵه‌مه‌نده‌ له‌ بواری ئازادیی بیروڕادا، ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌یش به‌ته‌نها ده‌ق نین یاخود هه‌واڵ نین هه‌ڵبژێردرێن، هه‌روه‌ك چۆن ئه‌وه‌ به‌شێکه ‌له‌ بیری یونانی، به‌ڵکوو ڕووداوی دیاریکراوی ڕاستی حاشاهه‌ڵنه‌گری به‌دوایه‌کدا هاتووه‌ له‌سه‌ر په‌یڕه‌وکردنی ڕ...اده‌ربڕین و بیروڕاوتن له‌ سیاسه‌ت و زانست و ته‌واوی کاروباره‌کانی ژیاندا.

له‌ ده‌قه‌کانی قورئانی پیرۆزدا چه‌ندین ئایه‌ت ده‌بینینه‌وه‌ که‌ هانی ئازادی ڕاده‌ربڕین ده‌ده‌ن له‌وانه‌ خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمۆێت ادْعُ إِلِى سَبِيلِ رَبِّكَ بِالْحِكْمَةِ وَالْمَوْعِظَةِ الْحَسَنَةِ وَجَادِلْهُم بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعْلَمُ بِمَن ضَلَّ عَن سَبِيلِهِ وَهُوَ أَعْلَمُ بِالْمُهْتَدِينَ النحل125

دیاره‌ له‌ دوای بانگه‌وازی دینی خوای گه‌وره‌ کۆمه‌ڵێك پرسیار ڕێگه‌ت پێده‌گرێت بۆیه‌ خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت دیرۆکیان له‌گه‌ڵ بکه‌ن به‌ باشترین شێوه‌.

یان له‌ ده‌قێکی تردا ده‌فه‌رموێت لاَ إِكْرَاهَ فِي الدِّينِ البقره256
که‌واته‌ تۆ ئازادی له‌ بیروڕای خۆت چونکه‌ خوای گه‌وره‌ هه‌ڵبژاردنی داوه‌ته‌ ده‌ست خۆت ، یان ده‌فه‌رموێت وَقُلِ الْحَقُّ مِن رَّبِّكُمْ فَمَن شَاء فَلْيُؤْمِن وَمَن شَاء فَلْيَكْفُرْ الکهف29
ئه‌ی پێغمبه‌ر پێیان بڵێ ئه‌وه‌ ئێمه‌ راستیمان بۆ ڕوون کردنه‌وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌تانه‌وێت ئیمان بێنن ئه‌گه‌ر نا ئه‌وه‌ له‌سه‌ر بێباوه‌ڕی خۆتان ئه‌توانن هه‌ر به‌رده‌وام بن.
به‌ڵام دیاره‌ ئازادی له‌ هه‌موو بیروڕاکانی تر بریتیه‌ له‌وه‌ی:
که‌ مافی برانبه‌ره‌که‌ت پێشل نه‌که‌یت به‌ڵام له‌ لای ئێمه‌ به‌ ناوی ئازادیه‌وه‌ سوکایه‌تی به‌ پیرۆزیه‌کانمانه‌وه‌ ده‌که‌ن که‌چی ئه‌وانیه‌ که‌ ده‌زگایی پاراستنی مافه‌کانن به‌ ده‌میانه‌وه‌ پێ ده‌که‌نن ،به‌ڵکو هانیان ده‌ده‌ن له‌گه‌ڵیشدا به‌ مۆدێرن ناویان ده‌بن.
له‌کاتێک ئه‌گه‌ر موسڵمانێك بیروڕای خۆی ده‌رببڕیت به‌ ده‌یان که‌س زیت ده‌بنه‌وه‌ ناوی تیرۆریست و کۆنه‌په‌رست ده‌ده‌نه‌ پاڵ له‌ ڕاستیشدا ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی که‌ بانگه‌وازی بۆ ئازادی ده‌که‌ن به‌ ئاره‌زوی خۆیان بیرو بۆچونی خۆیان ده‌ربڕن و موسڵمان سه‌رکوت بکه‌ن به‌ هه‌موو هاوكێشه‌ زانست ومه‌عریفه‌کان ئه‌وه‌ ئێوه‌ن خه‌ڵکی فێری تیرۆر ده‌که‌ن .

به‌وجۆره‌ ئه‌وه‌ ده‌بینین له‌ ناو ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا که‌ پشت ده‌به‌ستێت به‌ تێڕوانینی ئه‌قڵی ڕچاوکردنی سوننه‌ته‌کانی خودا له‌خولقاندنی مرۆڤ.
وه‌ له‌ خو نه‌گرتنی ده‌سه‌ڵاتێکی ئایینی کۆنکره‌تیه‌، که‌ نابنه‌ هۆی ڕێگرتن له‌ ئازادی ڕاده‌ربڕین، به‌ڵکو به‌رگری لێ ده‌کات و به‌ پێویستی ده‌زانێت.

هه‌روه‌ها له‌ بواری سیاسیدا ئه‌و ڕووداوانه‌ی که‌ به‌ دوای یه‌ك دا له‌ جیهانی ئیسلامیدا ڕووی داوه‌ له‌ووردترین کاروباردا ده‌لاله‌ت له‌ کاروباره‌کانی ئازادی ڕاده‌ربڕیب ده‌که‌ن، له‌ ڕوبه‌ڕو بوونه‌وه‌ی دادوه‌ره‌ندا، له‌بواری زانستیدا به‌ هه‌مان شێوه مرۆڤی موسڵمان بۆ په‌یڕه‌وکردن وله‌ ئه‌ستوگرتن وئاشکراکردنی ڕاستیه‌کانی گه‌ردوونیه‌ت و کاروباره‌کانی لۆژیك و ئاشکرایی بیروڕاده‌ربڕین ، دۆزینه‌وه‌ی زانسته‌کان که‌ زۆربه‌یان له‌ سه‌ر ده‌ستی زانا موسڵمانه‌کان بوون .

له‌هه‌مان کاتدا له‌ناو ئایینی ئیسلامدا بڕوا کردن به‌ ژیری له‌ ناو شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا چه‌سپیوه‌ که‌ له‌ ناو هیچ ڕژێمێکی ئه‌م جیهانه‌ نه‌چسپیوه، وه‌گرنگترین ( حصانه)له‌ ناوتاکه‌کانی موسڵماندا بریتیه‌ له‌ به‌ندایه‌تی و خوا په‌رستی زیاتر که‌ فه‌زڵی خه‌ڵکی ته‌نها به‌خوا په‌رستی وته‌قوایه ده‌درێ، هه‌روه‌ك به‌خشین و لێبوردن به‌شێکی سه‌ره‌کیه‌ له‌ شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا.

هه‌رووها فه‌رمان به‌ چاکه‌و نه‌هیکردن له‌ خراپه‌که‌ کرۆکی به‌رنامه‌ی ئیسلامه‌ که‌ پێغه‌مبه‌ری بۆ ناردوه‌ ((صلى الله عليه وسلم)) به‌گشتی ده‌توانین بڵێن ئازادی دیرۆك ڕاده‌ربڕین خوای گه‌وره‌ دایڕشتوه‌ به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ سنووره‌ ده‌رچوه‌ ئه‌وکات مرۆڤ له‌ ئاسایی ده‌رده‌چێت و چه‌ندین بواری ناوه‌زه‌ به‌سه‌ریدا ده‌چه‌سپێت ژیانی وه‌ك ئاژه‌ڵ به‌سه‌ر ده‌بات، یان به‌دیوێکیتردا بڵێن ئه‌گه‌ر تۆ ئازادی ڕه‌هات بۆ خۆت بوێت له‌ ڕاستیدا ئه‌مه‌ پێشێل کردنی ئازادی برانبه‌رکه‌ته‌ که‌ ئازادی ڕه‌ها هاته‌ کایه‌وه‌ پیاو پیاو ماره‌ ده‌کات ژنیش بۆ ژن به‌ هه‌مان شێوه‌ یان به‌ هه‌زاران شتی ناوه‌زه‌یتر که‌ ڕۆژانه‌ ده‌یبێستین و ده‌یبینین‌.
ئیمامی غه‌زالی ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێتت ده‌فه‌رموێت:"ئا به‌مجۆره‌ ئازادیی بیروڕا ده‌ربڕین ده‌بێته‌ جه‌وهه‌ری ئیسلام و پێویستیه‌که‌ له‌ پێویستیه‌کانی باوڕ پێکردن پێی ".
که‌واته‌ لێره‌وه‌ بۆمان درده‌که‌وێت که‌ ئایینی ئیسلام ده‌رگا به‌ڕووی هێچ که‌س داناخات به‌ مه‌رجێك سوکه‌یه‌تی به‌ پیرۆزیه‌کانی نه‌کرێت له‌ هه‌موو دونیا و فه‌رهه‌نگه‌کانی جیهاندا هه‌ر وا بووه‌ ئه‌گه‌ر تۆ سوکایه‌تی بکه‌یت ئه‌وه‌ پی ناوترێت دیرۆك به‌ڵکو ئه‌وه‌ شه‌ره‌ و‌ سه‌رچاوه‌ی زۆربه‌ی شه‌ره‌کانی دونیا له‌ وته‌ی ناشرینه‌وه‌ ده‌ستی پێکردوه‌ جا ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت شه‌ڕه‌ قسه‌ بکه‌ین ئه‌وه‌ فه‌رهه‌نگی موسڵمان نییه‌ ئێمه‌ له‌و شه‌ڕه‌ پاشه‌کشێ ده‌که‌ین و‌ به‌ ئاشکراش ده‌ڵێن ئێمه‌ پیاوی ئه‌و شه‌ڕه‌ نین له‌وه‌یاندا ئازایه‌تیمان پێناکرێ ئێوه‌ قاره‌مانن تیدا .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-05-25 21:53:36

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: ئیسلام وئازادیی ڕاده‌ربڕین

سلاو و رێز
دەستت خۆش بێت بەرێزم بۆ دانانی ئەم بابەتە
بە هیوای سودگەیاندن بە ئەندامانی خۆشەویست
تەمەن درێژ و بەختەوەر بیت بەرێزم


بەلام یەک تێبینی // تکایە بەرێزم ئاماژە بدە بەسەرچاوەی بابەت بۆ ئەوەی مافی نوسەر نەخورێت
ئەگەر خۆت بابەتەکەت ئامادەکردووە ئاماژە بدە بە ناوی خۆت ئەگینا ئاماژە بدە بە سەرچاوەی رەسەن
لەگەل رێزمدا

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-05-26 17:24:05

Rebwar95
خونچەی نوێ
شوێن: هه ولـــــێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-03-08
دواترین سه‌ردان: 2013-12-30
په‌یامه‌كان: 86
WindowsSafari

Re: ئیسلام وئازادیی ڕاده‌ربڕین

جزاكم الله كل خير في الدنيا والاخرة

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net