.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه







چیرۆکی مناڵێکی تەنیا«๏̯͡๏»
بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان....
سەرەتای چیرۆکەکە
چیرۆکەکە دەست پێ دەکات بە چرکە ساتی لە دایک بوون منداڵەکەوە
کاتێک منداڵەکە لە دایک دەبێت دایکی دەمرێت و بە جێ دەهێڵێت بە تەنیا.
باوکی ناچار دەبێت منداڵەکە بەرێتە لای پووری بۆ ئەوەی لەگەڵ منداڵەکانی خۆیدا بە خێوی بکات چونکە خۆی بە شە و بە رۆژ سەرقاڵی ئیش کردن بوو کاتی ئەوەی نەبوو ئاگای لە منداڵەکەی بێت..
لە دوای شەش مانگ بەسەر کۆچ کردنی هاوسەرەکەیەوە باوکی منداڵەکە ژنی دووەمی هێنا و پاشان هات منداڵەکەی بردەوە تاکو لەگەڵ خۆیاندا بژێت.
لە دوای تێپەر بوونی چەند ساڵێک پیاوەکە لە ژنە تازەکەی دوو منداڵ بوو کور و کچێک.
ژنی باوکی زۆر گرینگی نادا بە منداڵە بچوکەکە هیچ هەستێکی خۆشەویستی پێ نابەخشی
بەردەوام پشتگوێنا ئەخست
لە تەمەنی چورا ساڵیدا دایکە تازەکەی دایە دەستی کارکوزاری ماڵەکەیان تا لەگەڵ خۆ‌یا کاری ناو ماڵ پاک کردنەوەی پێ بکات وەکو سرینەوە و شۆرین هەر کارێک پەیوەست بێت بە ماڵەکەیانەوە ئەو منداڵە دەبوایە جێ بەجێ بکردایە
لە رۆژێکی ساردی زشتاندا ژنکە هەستا بە رێکخستنی خوانێک بۆ خزمە و کەس و کاری خۆی منداڵەکەیان لە ژووری میوانەکان دوورخستەوە پشت گوێان خست بە هۆی سەرقاڵی زۆرەوە تەنانەت کار گوزاری ماڵەکەش منداڵە بچوکەکەی پشت گوێ خستبوو نەی ئەتوانی ئاگای لێ بێت،،
لەسەر مێزی نانخواردن جۆرەها خواردن ئامادە کرابوو منداڵەکەش بە ئاواتی ئەوەوە بوو کە ئەو رۆژە لەو خواردنە بە ئاسوودەیی تێ بخوات بەڵام ژنی باوکی لە ناو قاپێکی خراپ و پیس تەنها کەمێک برنجی بۆ خستە سەروو دایە دەستی منداڵەکەوە پێ وت برۆ حەوشەی خانووەکە نانەکەت بخۆ،
ئەویش قاپەکەی وەرگرت و بە دڵێکی شکاو و خەمبارییەوە رۆیشتە دەرەوە کە زۆر سارد بوو تاکو نانەکەی لێ بخوات.
هەموان ئەوەیان لە بیر چوو بوو کە ئەو مناڵە پێویستی بە هەست و سۆز و خۆشەویستیە بەڵام لە هەموو لایەکەوە ئیهمال کرابوو.
دانیشت منداڵەکە لەبەر ئەو سەرمایە دەستی کردە برنج خواردن کە لەبەر سەرما بۆی نەدەخورا،کەسێ نەبوو بپرسێت ئەرێ ئەو منداڵە چی بەسەر هات و بۆ کوێ چوو.
هەمووان لە بیریان چووە ئامۆژگاری پێغەمبەری خوا (د.خ) لێ بێت. کە ئەبێت منداڵی هەتیو ئەبێت چاودێری بکرێن و بێ ناز نەکرێن لە ژیاندا..
لە دوای تەواو بوونی میوانداریەکە هەموو خزم و کەس و کارەکەی رۆیشتن و کارگوزارەکەش بە هۆی هیلاکی زۆرەوە منداڵەکەی بیر چوو بویەوە لە ژوورەکەی خۆی خەوت منداڵەکەش هەر لەبەر سەرما ماوەتەوە کەس نەبووە بیباتە ژوورەوە هەمووان لێ بێ ئاگان و کەس نەبوو لە منداڵەکە بپرسێت!!!.
پاشان باوکی منداڵەکە گەرایەوە لە سەر کارەکەی لە ژنەکەی پرسی کوا منداڵەکەم ژنەکەشی پێ وت لەگەڵ کارگوزارەکەیە (بەڵام زۆر دڵنیا نیم کە لەگەڵێتی یان نا)!!
پاشان باوکی منداڵەکە خەوت لە خەویدا ژنەکە کۆنەکەی هاتە خەوی پێ وت (ئاگات لە کورەکەمان بێت)
بە پەلە لە خەو راپەری و بە ژنەکەی وت کوا منداڵەکەم ژنەکەش وتی ئەی نەم وت وا لەگەڵ کار گوزارەکەیە
دووبارە باوکی منداڵەکە خەوتەوە دووبارە خەوی بە ژنەکەی تریەوە بینی پێ وت (ئاگات لە کورەکەت بێت)
دووبارە لە خەو راپەریەوە وتی کوا کورەکەم واتی وا لەگەڵ کارگوزارەکەیە نەفسی خۆت مورتاح بکە ئەوە هیچ نیە تەنها خەو ئەبینیت پاشان بێ دەنگ بوو دیسان خەوتەوە
ئەمجارە خەوی بینیەوە بە ژنە مردوویەکەوە و پێ وت:
(کۆتایی هات منداڵ بێ نازەکەت)
پیاوەکە بە شەڵەژانەوە هەستایەوە رۆیشت بەرەو ژووری کارگوزارەکە بینی منداڵەکەی لەوێ نیە
شێت ئاسایانە ئەو شەوە رەفتاری دەکرد هەموو ماڵەکە گەرا منداڵەکەی نە دۆزیەوە
پاشان بە راکردن چوو بۆ دەرەوە ئەم لاو ئەو لا تا دۆزیەوە..... بەڵام دوای چی!!!
کاتێک ژیانی کۆتایی پێ هاتبوو
لەبەر سەرما هەموو گیانی رەق بوو لاشەی شین و مۆر هەڵگەرابوو بە هۆی سەرمای زۆرەوە
لە پەنەیا بینی کەمێک برنج لە ناو قاپێکی کۆن تۆزێکی بۆ خورابوو.......!!!
ئا لێرەدا پەپوولەیەک بە بێ نازی بۆ کۆتا جار چاوەکانی لێک ناو ماڵئاوایی لە ژیان کرد.....
کـــــــــــــــــــــۆتـــــــــــــــایـــــــــــــــی.......
ئـامـادەکــردن و نــوسـیـنـی : یــــــــــــادگـــــــــــــار.
تـایـبـەت بــە یــانــەی کـــــوردژیـــــــن...
.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاکه یادگار گیان هه‌ر بژیت
به‌راستی چیرۆکێکی تراژیدی و حه‌قیقه‌تێکی تاڵه
زۆر به‌داخه‌وه بۆ ئه‌و پیاوانه‌ی که به‌و شێوازه منداڵه‌کانیان بشت گوێ ئه‌خه‌ن له دوای مردنی هاوسه‌ره‌کانیان
وه زۆر به‌داخه‌وه بۆ ئه‌و ئافره‌تانه‌ش که خۆیان به دایک ئه‌زانن له کاتێکدا که نایانه‌وێ په‌نجه‌ی مناڵی خۆیان گه‌رم ببێ
به‌ڵام به‌و شیوازه ڕه‌فتار له‌گه‌ڵ منداڵی مێردیان ئه‌که‌ن ، زۆر به داخه‌وه

که ئه‌زانیت خودا له خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به گه‌وره ئه‌زانیت؟!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








ده‌ست خۆش کاکه یادگار چیرۆکێکی کاریگه‌ر بوو
سه‌رکه‌وتووبیت
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








کاکە یادگار گیان دەستەکانت خۆش بێت بۆ نووسینی ئەم چیرۆکە
ئینشآءاللە هەردەم سەرکەوتوو تر و جوانتر ... بنووسیت و بێ بەشمان نەکەیت لەبابەتە جوانەکانت
خوا پاداشتی ماندووبوونەکان و دڵسۆزیەکەت بداتەوە برا گەورەکەم
بەهیوام کە هەردەم سەرکەوتوو بیت و پڕبیت لەخۆشی و تەمەنت پڕ بەرەکەت بێت.
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه










زۆر کاریگه‌ریم تێئه‌کات چیرۆکی له‌و جۆره چونکه به‌سه‌رهاتی راسته‌قینه له‌و بابه‌ته زۆر زۆره به داخه‌وه
منداڵ زۆر بێده‌سه‌ڵاته نازانم چۆن دڵیان یه‌ت به‌رامبه‌ر ئه‌و په‌پوله‌یه به‌و جۆره ره‌فتار بکه‌ن
بۆچی باوک دوای هینانی ژنی دووهه‌م هه‌میشه سۆزی باوکایه‌تی له ده‌ست ئه‌دات؟!
ده‌ست و چاوت خۆش بێت کاک یادگار گیان ماندوو نه‌بیت ئه‌زیزم زۆۆۆۆۆۆۆۆر چیرۆکێکی جوان و به‌هێز و پر واقع بوو
به‌هیوام بیبه‌شمان نه‌که‌ی له بابه‌ته جوانه‌کانت
ئاسوده‌بیت هه‌میشه


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
زۆر سوپاستان دەکەم هاورێێانی زێدە ئازیز و خۆشەویستم بۆ بەشدارییە جوانەکانتان
زۆر خۆشحاڵم کە چیرۆکەکە جێگای رەزامەندی بووە لای ئێوەی ئەزیز.
بە وتە جوانەکانتان چیرۆکەکەتان جوانتر و رازاوەتر کردوە خۆشەویستانم.
ئەخوازم هەردەم لەخۆشی و شادی ژیاندا بن
لەش ساغ و تەمەن درژ بن...
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاکه یادگار گیان چیرۆکێکی کاریگه‌ربوو
سه‌رکه‌وتن و به‌رده‌وامی بۆتۆ

i feel lucky every day , when iam with YOU
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
زۆر سوپاست دەکەم هاورێێ زێدە ئازیز و خۆشەویستم خاتوو نازە گیان بۆ بەشدارییەکەت
زۆر خۆشحاڵم کە چیرۆکەکە جێگای رەزامەندی بووە لای تۆی ئەزیز.
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








به راستى كريانم يه ت بو ئه جوره منالانه
ده سته كانت خوشبيت كاك يادكار كيان جيروكيكى تراژيديه
خوا باوه ژنى خراب و باوكى ئيهمال بكريت
نازانم جون دليان يه ت كه وا له و مناله داماوانه بكه ن
دوباره ده سته كانت خوشبيت كاك يادكاركيان
هيوام به رده وامى و سه ركه وتنته

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






كاكة يادكار دةستخوش
مندال بيويستى بة ناز هةية ئنجا ئةكةر دايكيشى نةبى ئةوا زياتر بيويستى بة باوكى هةية
بةلام بةداخةوة هةندى باوك جكة لةوةى كةساكى تر ئةكةن بةدايكى مندالةكانيان نازيش لةو مندالانة ئةسةننةوة لةكاتيكدا ئةومندالانة تةنها كةسيكى نزيكيان ماوة كة ئةويش باوكيانة
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن lasina (2011-07-11 11:00:09)


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
زۆر سوپاستان دەکەم هاورێێانی زێدە ئازیز و خۆشەویستم بۆ بەشدارییە جوانەکانتان
زۆر خۆشحاڵم کە چیرۆکەکە جێگای رەزامەندی بووە لای ئێوەی ئەزیز.
بە وتە جوانەکانتان چیرۆکەکەتان جوانتر و رازاوەتر کردوە خۆشەویستانم.
ئەخوازم هەردەم لەخۆشی و شادی ژیاندا بن
لەش ساغ و تەمەن درژ بن...
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









har bjit kak yadgar chirwekey xosha u pr ma3nya la hamw jwantr aw gornya har sarkwtu bet


کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە
ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
yadgar نووسی:
زۆر سوپاست دەکەم هاورێێ زێدە ئازیز و خۆشەویستم خاتوو SaRaB1 گیان بۆ بەشدارییەکەت
زۆر خۆشحاڵم کە چیرۆکەکە جێگای رەزامەندی بووە لای تۆی ئەزیز.
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه