.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











دۆڕاااام .....
چه‌ند ساڵێکه خه‌ریکم
برینی عه‌شقێک تیمار ده‌که‌م
عه‌شقی له‌یلا بۆ مه‌جنون بوو
ببووین به نمونه‌ی خۆشه‌ویستی
چیرۆکی خۆشه‌ویستیمان بۆ نوسرابوو
ببووم به گیان بۆی ئه‌ویش روحم بوو
بووم به ئاسمان سۆز بارانی که‌م
ئه‌ویش مانگ بوو ٍشه‌ویشم هه‌ر رۆناک بوو
زوو خه‌ونه‌کانم بوون به راستی
بریاری درووست کردنی هێلانه‌ماندا
ئه‌بێ چی بێ چ رویدابێ
بۆ نابێ خۆشی به‌لامادابێ
بۆ پێکه‌نین قه‌رزه ئه‌بێ زوو بیده‌مه‌وه
بۆ به چاو نوقانێک چاره‌نوسمان لێ گۆرا
ئه‌م عیشقه بۆ کوێ رۆیشت
بۆ نێو کام دوو دڵ یان ژێرکام گڵ
به‌ڵێنم به دڵم دا تووشی عیشقی تری نه‌که‌م
برینی دڵم زۆر سه‌خت بوو
چه‌ند ساڵه وا تیماری ده‌که‌م
گۆشه‌گیربووم خۆشیم بیرچۆوه
تامه‌زرۆی پێکه‌نینم ساڵیادی بۆ ده‌که‌م
گشتیم بیر چوو به خۆشه‌ویستی تۆ
نه به‌ڵێن و نه سوێند و نه برینی دڵ
نه‌یتوانێ بۆتی داخا ده‌رگا والڵاکه‌ی دڵ
مێژویێکی نوێم بۆ له دایک بوونم نووسی
زۆر ئه‌ترسام له لێدانی دڵم بۆتۆ
هێشتا ماوه سارێژ نه‌بوه برینی دڵ
ترسام ئه‌م خۆشیه‌ی به‌منت به‌خشی
باجی بۆ بده‌م به خوێنی دڵ
خۆشترین رۆژ له ژیانم بوو
ئه‌و ساته‌ی پێشوازیت بۆ عیشقی من نووسی
ژیانی رابردووم بیرچۆوه
عیشقی تۆم به یه‌که‌م عیشقم نووسی
دۆرااام له‌م جه‌نگه‌دا دۆرام به‌رامبه‌ر به دڵم دۆرام
به‌ڵێنم دا توشی عیشقی نه‌که‌م .....به‌ڵام دۆرام
به‌بێ پرسه دونیای دڵمت داگیر کرد
بوویه ئه‌و که‌سه‌ی که له خه‌ودا ئه‌مبینی
چاوه‌رێ بووم زوو بێ به ئه‌سپه سپیه‌که‌ی
له ژیانی پڕ ژانی ته‌نهایی رزگارم بکا
به‌ڵام زانیم من و خۆشی قه‌ت به یێک ناگه‌ین
ئه‌مجاره بێ وه‌فایی ......
تۆ بوویت به نموونه‌ی بێ وه‌فایی
دوباره برین ؟ ئه‌بێ ئه‌مجاره‌یان رزگارم بێ ؟
ووتت خه‌مه‌کانت بیرده‌به‌مه‌وه
ووتت ژیانێکی په‌مه‌ییم بۆ ئاماده کردووی
ووتت خۆم بریندارم چۆن ده‌ست له برینی تۆ ده‌ده‌م
که‌چی برینی منت زۆر قوڵتر کرد
ووتت ده‌بم به مۆمێک بۆتۆ ئه‌سوتێم !!
منت سوتاند به هاواریشم نه‌هاتی
ئاخۆ تۆ بۆ کوێ رۆیشتی ؟؟؟
هه‌ر چیه‌ک بکه‌ی ده‌ستت خۆش بێت ئه‌ی زاڵم
له مانای خۆشه‌ویستی من جاری نازانم
به‌ڵام له‌تۆ فێر بووم خۆشه‌ویستی چۆنه
خیانه‌ته بێ وه‌فاییه و پاڵه‌وانه‌که‌ی درۆیه
به‌ڵێنه یادگاریه کۆتاییه‌که‌ی هه‌ر درۆیه
وامه‌زانه هه‌تاهه‌تایی بۆ خۆشه‌ویستیت ده‌نالێنم
به‌ڵێ خۆشتمده‌وێ له خۆم زیاتر
نه بۆتۆمه و نه بۆ که‌سی تر
بێ وه‌فاش بی خیانه‌ت بکه‌ی
ده‌ست به‌ردارت ده‌بم و بیرم هه‌ر لای تۆیه
به‌ڵام ئه‌وه‌ش بزانه گیانه
هه‌تا ده‌مرم لێدانی دڵم هه‌ر بۆ تۆیه
گوڵه باخ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه