❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / له‌ ماڵه‌که‌یاندا ده‌رگایه‌ک هه‌یه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-05-30 20:49:47

bahir
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: sulemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-05-19
دواترین سه‌ردان: 2013-01-28
په‌یامه‌كان: 147
WindowsMSIE7

له‌ ماڵه‌که‌یاندا ده‌رگایه‌ک هه‌یه‌

لە ژوورێکى بچوک دا لەسەربانى یەکێک لە ماڵەکاندا، بێوەژنێکى هەژار لەگەڵ کوڕەکەى لە ژیانێکى سادە و بارودۆخێکى ناهەموار و سەخت دا دەژیان.....ئەو خێزانە بچوکە بە نیعمەتى ڕازیبون و خاوەنى قەناعەت کە گەوهەرێکە فەنابوونى نى یە،ڕازابوەوە. بەڵام ئەوەى کە دایکە هەژارەکەى خەمبار دەکرد باران بارین بوو لە وەرزى زستان دا، ژوورەکە بریتى بوو لە تەنها چوار دیوار و دەرگایەکى دارینى هەبوو، لەکاتێکدا سەقفى نەبوو ...

چوار ساڵ بەسەر لە دایک بوونى ئەو منداڵەدا تێپەڕى کردبوو لەوکاتەوە ئەو وڵاتە تووشى بارینى زۆر نەهاتبوو بەڵام ئەو ڕۆژە هەورەکان کۆ بوونەوە و ئاسمانى شار بە هەورى تاریک داپۆشرا.... لە سەرەتاى شەودا بارانێکى بە خوڕ ئەو شارەى گرتەوە، هەموو کەس لە ماڵەکانیان کۆبوونەوە تەنها بیوەژن و منداڵەکەى نەبێت کە دەبوایە بەرەنگارى ئەو بارودۆخە ناخۆشە ببنەوە!!.
منداڵەکەش بە ڕوانینێکى دوودڵى یەوە سەرێکى کرد و چووە ئامێزى دایکیەوە،بەڵام لاشەى دایکى هەموو تەڕ بوو لەگەڵ جلەکانى،بۆیە بەپەلە چوو تا جل و بەرگەکەى بگۆڕێت بەڵام منداڵەکەى خستە پەناى دەرگاکەوە هەتا تەڕ نەبێت و بارانى بەخوڕى بەرنەکەوێت...
مندالە كه کەش بە دڵ خۆشى یەکى بەریئانەوە کە دەم و چاوى زەردەخەنەى ڕازیبوون و قەناعەتى پێوە دیاربوو سەیرێکى دایکى کرد و ووتى: ئەبێت ئەو کەسانەى هەژارن و دەرگایان نی یە چى بکەن تا باران لێیان نەدات؟!!
ئەو منداڵە لەو کاتەدا هەستى کرد لە چینە دەوڵەندەکانە لە کاتێکدا دەرگایەکیان هەیە لە تەڕ بوون ئەیانپارێزێت..!!
ئەو ڕەزامەندیە چەندە جوانە!.....ئەو ڕەزامەندیە سەرچاوەى بەختەوەرى و ئاسایشى دەروونە ... پاراستنە لە نەخۆشیەکانى لە خۆبایى بوون و ڕک و کینە ....
ئەگەر باش دیقەتی ئەو منداڵە بدەین دەبینین کە چەندە بەختەوەرە بەهۆی رازی بوونء قەناعەتی بەوەی سەرەڕای هەژاریء نەبوونی ماڵێکی تەواو هێشتا بیر لە کەسانێک دەکاتەوە کە لەخۆی هەژارترنء لەوانەیە دەرگایەکء چوارچێوەیەکیان نەبێت لە تەڕ بوون بیان پارێزێت!!
بۆیە دەڵێین قەناعەت کردن گەوهەرێکە لەکیس ناچێت، ئەم وتەیە زۆربەمان بیستومانەء بەکاری دەهێنینء ئیمانیشمان پێی هەیە، بەڵام ئایا هەموومان قەناعەتمان هەیە بەوەی کە خوای گەورە پێی بەخشیوین؟
رازی بوونء قەناعەت کردن نهێنیەکە لە نهێنیەکانی ژیانێکی ئاسوودە، رازی بوونء سکاڵاء گلەیی نەکردن، چاونەبڕینە ماڵی کەسانی تر بەوەی کە ئەو زیاتر لەتۆی هەیە، هەموو ئەمانە دەبنە مایەی ژیانێکی سادەی پڕ ئاسوودەء بەختەوەری.
بابڵێین ئەگەر چاوببڕیتە غەیری خۆت دنیا لەبەر چاوەکانت دا ڕەش دەبێت چونکە تۆش وەک ئەو مرۆڤی بەڵام ئەو لە زۆر رووەوە لەتۆ زیاتری هەیەء خاوەنی زۆر شتە کە تۆ بێ بەشی لێی، ئەوەی لەبەر دەستایە بەشی خۆتە لەدنیادا ئەوەشی لەبەردەستی غەیری تۆیە بەشی خۆیانە، رازی بە بەشی خۆت لەبەر ئەوە رازی بوون بەوەی کە هەتە دەبێتە مایەی تامء چێژکردنی ژیانء ئاسوودەیی دەروونء بەختەوەریء رزگاربوون لە دڵ تەنگیء غەمء خەفەت.
ئایا پێویست ناکات منداڵەکانمان فێری قەناعەت بکەین کە راهاتوون لەسەر ئەوەی داوای زیاتر دەکەنء هەمیشە سکاڵای ئەوە دەکەن کە هاوڕێکانیان خاوەنی زیاترن تا ئەو رادەیەی بەمافی خۆیانی دەزانن کە ئەمانیش هەمان شتیان هەبێت بەڵام بێ بەشن، راستە لەوانەیە هەندێ جار بەهۆی بەکارهێنانی چەند ووتەیەکەوەء شێوازی ووتنەکەیەوە بتوانێ ببێتە خاوەنی چەند شتێک بەڵام بەدڵنیاییەوە دەڵێم ئەوەش هەر بەشی خۆیەتی ئەگەر نا دەبێتە بار بەملیەوەء لەوانەیە ئاسوودە نەبێت پێی.
بۆیە دەڵێم:
بەهۆی قەناعەت و رازی بوون بەوەی کەهەتە بە دڵخۆشیء ئاسوودەیی دەژیت.
بەهۆی قەناعەتء رازی بوون بەوەی کەهەتە بەباشترین شێوە دەژیت.
رقت لە کەس نابێتەوەء هەموو کەسیشت خۆش دەوێت.
سوپاس کردنی خوای گەورە لەسەر بەخششەکانی تەندروستیء عەقڵء هۆشء دڵێکی تەواو هەموو ئەوانە سەرکەوتنی دنیاو دوارۆژمانی بەدواوەیە.
سايه فارس

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net