❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بۆچوونی ئاینیمان ، با نه‌بێته‌ هۆكاری ڕقمان -به‌شی یه‌كه‌م

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-05-31 20:07:23

suaam
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: Kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-12-14
دواترین سه‌ردان: 2013-12-08
په‌یامه‌كان: 1001
WindowsSafari

بۆچوونی ئاینیمان ، با نه‌بێته‌ هۆكاری ڕقمان -به‌شی یه‌كه‌م

به‌ ناوی خوای گه‌وره‌ و میهره‌بان

په‌یامێك هاتبێ بۆ یه‌كخستنی مرۆڤایه‌تی چی پێویست به‌وه‌ ده‌كات كه‌ كۆمه‌ڵێك جیا بكاته‌وه‌ و كۆمه‌ڵێك درووست بكات ؟؟

ئه‌گه‌رچی ڕۆژانه‌ هه‌ر خۆمان گوێمان له‌ بڕیار و فه‌توای جۆرا و جۆر ئه‌بێت ، به‌ڵام پێویسته‌ شتێ بدۆزینه‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی
به‌ داخه‌وه‌ كه‌ زۆربه‌ی خه‌ڵكانی ئێمه‌ تا ئێسته‌ سه‌ریان لێشێواوه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌و فه‌توایانه‌ ، كه‌ به‌ جۆرێك ئه‌یبیستێ به‌ جۆرێكی تر ئه‌یبیستێته‌وه‌ له‌ شوێنێكی تر ، به‌ڕێزان ئه‌وه‌ی پێویسته‌ باسی بكه‌ین ئه‌وه‌یه‌ ، تاوه‌كوو كوێ ئێمه‌ هه‌ر له‌ شوێنی خۆمان بین

و كه‌ ئه‌شبینین ڕۆژئاوا زیاتر به‌ره‌و پێش ئه‌چێت و هه‌ر ڕۆژه‌ و به‌ جۆرێك پیلانمان بۆ دا ئه‌نێت و هه‌ر ڕۆژه‌ و به‌ ناوێك بانگمان ئه‌كه‌ن
به‌ڵام ئه‌مه‌ هه‌ڵه‌ی ئه‌وان نیه‌ ، ئه‌مه‌ هه‌ڵه‌ی خۆمانه‌ ، هه‌ڵه‌ی خۆمانه‌ كه‌ تا ئێسته‌ نه‌ ڕێز له‌ بۆچوونه‌كانی خۆمان ئه‌گرین نه‌
باوه‌ڕیشمان به‌ بۆچوون و باوه‌ڕی خۆمانه‌وه‌ هه‌یه‌ به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ پشتی پێ ببه‌ستین ، هه‌ڵه‌ی ئێمه‌یه‌ كه‌ له‌ نێوان خۆماندا
موناقه‌شه‌ و به‌ر به‌ره‌كانێ درووست ئه‌كه‌ین به‌ ناوی ئاین ، هه‌ڵه‌ی خۆمانه‌ كه‌ تا ئێسه‌ له‌ مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی ئاینه‌كه‌مان نه‌گه‌یشتووین
و له‌ هه‌مان كاتیشدا ئه‌مانه‌وێ به‌و تێگه‌یشتنه‌ هه‌ڵه‌وه‌ باوه‌ڕ به‌ كه‌سانی تر بهێنین ،

ئێمه‌ له‌وانه‌یه‌ لاواز بین ، به‌ڵام كێشه‌ له‌ ئاینه‌كه‌مان دا نیه‌ ، هه‌رچی فه‌رمووده‌ و ئایه‌ت ئه‌خوێنیته‌وه‌ ، شتێكی وای تێدا نیه‌ كه‌ وابكات ئێمه‌ به‌ره‌و ئه‌و لاوازیه‌ی ئێسه‌ ببات ، به‌ڵام گه‌ر بیر بكه‌ینه‌وه‌ هۆكاره‌كه‌ی چیه‌ ؟ ، ئه‌بینین كه‌ ئێمه‌ ئاینمان له‌ هه‌ندێ شوێن  به‌كارهێناوه‌ كه‌ له‌ ڕاستیدا گرنگ نیه‌ ، وه‌ له‌ هه‌ندێ شوێنیش به‌كارمان نه‌هێناوه‌ ، بووه‌ته‌ هۆكاری درووست بوونی خاڵی لاوازیمان
جا له‌ هه‌ر ڕوویێكه‌وه‌ ،

ئێمه‌ وا خه‌ریكین شه‌ڕ ئه‌كه‌ین له‌گه‌ڵ یه‌كتر له‌سه‌ر دوو بۆچوونی جیاواز له‌سه‌ر فه‌رمووده‌یه‌ك ، كه‌ هه‌ر ئه‌بێ لایه‌نێكمان به‌ هه‌ڵه‌ وه‌ریگرتبێ ، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ بۆچوونی یه‌كتر قبووڵ ناكه‌ین به‌ڵكو بگره‌ ، دژایه‌تیشی پێ ئه‌كه‌ین ، له‌ هه‌مان كاتدا
وا خه‌ریكین ئه‌و ڕێنمووییه‌ ژیانیه‌ی سه‌روه‌رمان له‌ بیر ئه‌چێ و ڕێڕه‌وی ژیانمان به‌ ڕێڕه‌وێك ئه‌ڕوات كه‌ ڕۆژئاوا بتوانێت
پێمان بڵێت (تۆقێنه‌ر) ،

به‌ڵام ئه‌وه‌ی پێویسته‌ ئه‌وه‌یه‌ هه‌وڵی دووباره‌ هه‌ڵسانه‌وه‌ی خۆمان و به‌كارهێنانه‌وه‌ی تواناكانمان بده‌ین له‌ بواره‌كانی ژیان و هه‌وڵی دووباره‌ بنیاد نانه‌وه‌ی ئه‌و جۆره‌ كۆمه‌ڵگایه‌ بكه‌ین كه‌ پێشه‌وامان درووستی كردبوو ، به‌ڵام نه‌ك كۆمه‌ڵگایه‌ك به‌ ناو ئاینمان
به‌ڵام زۆربه‌ی شته‌كانمان پێچه‌وانه‌ی بێت به‌ هۆی هه‌ڵه‌ تێگه‌یشتنمان و یه‌كتر قبووڵ نه‌كردن ،

با له‌ ئێستاوه‌ خۆمان خاوه‌نی بیری خۆمان بین و خۆمان ته‌فسیرێكی په‌یامه‌كه‌مان بكه‌ین ، نه‌ك كه‌سانێك به‌ ناوی ئاینه‌وه‌ بیر و بۆچوونی خۆیمان پێ بفرۆشێ ، ئێمه‌ش له‌به‌ر ناوه‌ دڵسۆزیه‌كه‌ی وه‌ری بگرین ، ئه‌مه‌ خاڵێكی لاوازی و قه‌یرانێكه‌ بۆ لاوازبوونی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان ،

با هه‌موومان خۆشه‌ویستی بكه‌ینه‌ ئامانج و ڕق و قینه‌ له‌ناومان نه‌هێڵین كه‌ به‌ هۆی بۆچوونی جیاوازه‌وه‌ له‌ ئاین درووست بووه‌
و با هه‌ومومان  ببینه‌ هۆكارێك بۆ به‌رده‌وامی ئه‌و چاكه‌یه‌ی ئه‌یكه‌ین و ببینه‌ هۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی چاكه‌ .

ئوسامه‌ ئه‌نوه‌ر (سوئام)

Kurdzhin
? SMILE ! its so easy , :) see

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-05-31 20:48:17

Muslim
کازیوەی یانە
شوێن: Suli
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-05
دواترین سه‌ردان: 2024-11-22
په‌یامه‌كان: 1977
WindowsXPSafari

Re: بۆچوونی ئاینیمان ، با نه‌بێته‌ هۆكاری ڕقمان -به‌شی یه‌كه‌م

با هه‌موومان خۆشه‌ویستی بكه‌ینه‌ ئامانج و ڕق و قینه‌ له‌ناومان نه‌هێڵین

دەستەکانت خۆش بێت کاکە سوئام گیان بۆ نووسینی ئەم بابەتە
خۆشحاڵم کە بەردەوام بابەتەکانی بەڕێزتان ئەبینم
ئینشآءالله بەردەوام بیت و هەردەم سەرکەوتوو بیت
سەرکەوتوو و بەختەوەر بیت.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-05-31 22:26:29

suaam
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: Kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-12-14
دواترین سه‌ردان: 2013-12-08
په‌یامه‌كان: 1001
WindowsSafari

Re: بۆچوونی ئاینیمان ، با نه‌بێته‌ هۆكاری ڕقمان -به‌شی یه‌كه‌م

zor supast akam brakam , bzhyt

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-06-01 16:04:39

^Astera^
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-11-01
دواترین سه‌ردان: 2014-02-01
په‌یامه‌كان: 1008
WindowsXPFirefox

Re: بۆچوونی ئاینیمان ، با نه‌بێته‌ هۆكاری ڕقمان -به‌شی یه‌كه‌م

هەربژیت دەستت خۆشبێت یاخوا سەرکەوتو بیت بابەتێکى جوانە دەستت خۆشبێت تەمەندرێژبیت براکەم

Kurdzhin
سُــبْـــحَـــانَ اللهِ الــعًــظِـــيــــمْ
سُـــبْــحَــانَ اللهِ وَبِــحْـــمـــدِهْ 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2011-06-01 18:36:57

ONE
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-13
دواترین سه‌ردان: 2012-08-17
په‌یامه‌كان: 198
WindowsXPFirefox

Re: بۆچوونی ئاینیمان ، با نه‌بێته‌ هۆكاری ڕقمان -به‌شی یه‌كه‌م

دەستەکانت خۆش بێت کاکە سوئام براکه‌م
به‌راستی شتێکی جوانت نوسیوه‌
خوا پاداشتت بداته‌وه‌

Kurdzhin
خوايه من ستةمم له نةفسى خوم كردووه ستةميكى زورو كةس له كوناهو تاوان خوش نابيت جكه له زاتى تو,ساخوايه ليم خوش ببه بةليخوشبونى خوت و رةحمم بى بكه ,بةراستى خوت ليبورده و بةخشندةيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2011-06-01 21:26:12

suaam
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: Kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-12-14
دواترین سه‌ردان: 2013-12-08
په‌یامه‌كان: 1001
WindowsSafari

Re: بۆچوونی ئاینیمان ، با نه‌بێته‌ هۆكاری ڕقمان -به‌شی یه‌كه‌م

supas hawreyan , ba heway away sudy habwbe

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net