.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















ئەترسم بتوێیتەوە
ئەشێ باران تەنیای نێوانمان ببڕێت و بە هەناسە ساردەکانیەوە بگات بە دڵت و
سەراپا یادگارییەکانی تەمەن بە دلۆپەکانی تەڕ بکات
ئەشێ دەریاکان لە کۆشی گەرمی دایکێکی پیر ببن بە کەمان و
شەپۆلەکان ببن بە ژێ و جوانترین سەمفۆنیات بۆ بژەنن
ئەشێ بیابانی تینوو بە دڵۆپە فرمێسکەکانی من هێمن ببنەوە و
ماچەکانی رۆژانی زوو لە نێو ئینجانەیەکی پڕ لە شەونم ببوژێننەوە
ئەشێ رۆژگار لە هەژمەتا ببێ بە باڵندەیەکی بێ تاوان و
لە جاوانی منا هێمن هێمن بتـکێ و
هەموو ئاسەواری یادگاریەکانی نێوانمان لە سێدارە بدات و
بەختەوەرە سیحراویەکان لە ژێر سێبەرێکی ماتا بکوژێت و
زولفەکانت بکات بە هۆنراوەیەکی تەنیای و لە بەردەم دەرگاکانی ژیان خۆی بنوسێتەوە
منیش وەک بالشکاوێک لێوان لێو لە عەشق پڕ ئەبم لە دۆزەخ و
بەسەر رووی فریشتەیی تۆیا ئەتوێمەوە
تۆش لە نێو دەنکە مرواریە نەشمیلەیەکان
لە نێو رۆحی کتێبە بەهەشتیەکان خۆت ئەبینیەوە
بەلام ئازیز ئەترسم لە سبەینێی یاسەمینی
لە سبەینێی پڕ لە لاسکە گیای تەڕ بوو بە شەونم
لە سبەینێی شێت
شێتی ئەو نیگایانەی لە نێوان من و تۆیا ون بوون و گەیشتن بە فەنابوون
لە سبەینێی نێرڤانە بوون لە نێو خانەقای ئەفسونای دەروێشێکی شێت
دەروێشێکی سەرمەست
سەرمەستی ئەو دلۆپە فرمێسکانەی کە لە پەیکەرێکی پیرا ئەبارن
ئەبارن بەسەر دار حەساکەی
ئەترسم لە ساتە وێستگەیەکانی فردەوسێک
فیردەوسێکی تەنیا
لە گوڵدانی هۆنراوەیێکی شێتا ببیت بە وشە و
لە نێو ئازارەکانی منا رووبچی
ئەترسم لە بەیانیەکی زووا بگەرێیتەوە
بگەرێیتەوە بەسەر شەونمە وشک هەلگەراوەکانی تەمەن
بەسەر بەندەرەکانی ئۆقیانوسێکی ماتا هەنگاو بنێیت و
لە هەر وێستگەیەکا بە فرمێسکەکانت تابلۆیەکی خەیال بنەخشێنی و
لە سوچی کۆلانێکی کاولا ببیت بە مۆمێکی کوژاوە
ئەترسم ئەمجارە بێیتەوە لە نێو دێرێکی هۆنراوەیەکما ببیت
بە عەشق
بە جوانی
بە ژوان
بە ماچ
بە یادگاری
بە شکۆفە
چونکە ئەو کات لەگەل هەناسەیەکی منا
لەگەل ئاهێکی منا
لەگەل فرمێسکەکانی منا
ئەتوێیتەوە
سیروان واحد
شــــــــەقلاوە ...... ٢٠١١
تایبەت بە کوردژین


له‌سه‌ر هێڵ نییه
dast xosh hawre barez

له‌سه‌ر هێڵ نییه
دەستەکانت خۆش بێت کاکە سیروان گیان بۆ ئەم خامە جوانەت
دەربرینێکی پرە لە هەست و سۆزی خۆشەویستی
بە هیوای هەردەم خامەی هۆنراوەت رازاوەو رەنگین بێت بە وشەی جوانی کوردی
بەردەم بیت لە کارە جوانەکانتدا سەرکەوتوو بیت لە ژیاندا
هەردەم لە خۆشی و شادی ژیاندا بیت برا ئازیزەکەم....

له‌سه‌ر هێڵ نییه










زۆر سوپاس بەرێزان بۆ پەیامەکانتان
بەرێز کورە کۆیی سوپاس بەریزم تەمەن درێژ بیت و بەختەوەر بیت
کاکە یادگار دەستی بەرێزتانیش خۆش
زۆر سوپاس بۆ هەستی جوانت کاکە گیان بەختەوەر و ئاسودە بیت کاکە گیان
خۆشحالم کە هحنراوەکەت بە دڵە کاکە گیان
دووبارە دەستت خۆش بێت
له‌سه‌ر هێڵ نییه






dastakant xosh hawre barasti hasti jwanw naski teda ba kar hatwa hiwam bardawamita

له‌سه‌ر هێڵ نییه










زۆر سوپاس کاکە جوتیار دەستی تۆش خۆش بێت ئەزیزم
خۆشحالم کە هۆنراوکەت بە دڵە سوپاسی هەستت دەکەم
تەمەن درێژ و بەختەوەر بیت کاکە گیان
له‌سه‌ر هێڵ نییه









دەستەکانت خۆش بێت کاکە سیروان بۆ ئەم خامە جوانەت
دەربرینێکی پرە لە هەست و سۆزی خۆشەویستی
بە هیوای هەردەم خامەی هۆنراوەت رازاوەو رەنگین بێت
بەردەم بیت لە کارە جوانەکانتدا سەرکەوتوو بیت لە ژیاندا
هەردەم لە خۆشی و شادی ژیاندا بیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه










زۆر سوپاس تینا خان دەستی تۆش خۆش بێت ئەزیزم
خۆشحالم کە هۆنراوکەت بە دڵە سوپاسی هەستت دەکەم
تەمەن درێژ و بەختەوەر بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه







ده‌ستت خۆشبێ كاك سیروان گیان

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاکه سیروان گیان
ماندوو نه‌بیت و هه‌میشه ده‌ست و خامه‌ت ڕه‌نگین و سه‌نگین بێت
هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ئه‌خوازم له نوسینه جوانه‌کانت
سه‌ربه‌رز و کامه‌ران بیت

که ئه‌زانیت خودا له خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به گه‌وره ئه‌زانیت؟!

له‌سه‌ر هێڵ نییه









دةستةكانت خؤشبيت هؤنراوةيةكى زؤر زؤر جوانت نوسيوة
كاك سيروان كيان هيواى بةردةوامى بؤتؤى بةريز ئةخوازم


له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ست خۆش به‌راستی هۆنراوه‌یه‌كی جوانه هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ئه‌خوازم


له‌سه‌ر هێڵ نییه










سلاو
دەستی هەمووتان خۆش بیت بۆ پەیامەکانتان
بۆ وشە جوانەکانتان
خۆشحال بووم کە هۆنراوەکە جێگەی رەزامەندی ئێوەەیە
بە هیوای سەرکەوتن بۆ ئێوە و بەختەوەر و ئاسودە بن لە ژیان
له‌سه‌ر هێڵ نییه





ده سته كانت خوش كاكه سيروان بو ئه و هونراوه زيده جوا ن و ناسكه ت
له‌سه‌ر هێڵ نییه










زۆر سوپاس کاکە بەهەست دەستی تۆش خۆش بێت بەرێزم
خۆشحالم کە هۆنراوکەت بە دڵە سوپاسی هەستت دەکەم
تەمەن درێژ و بەختەوەر بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌ستت خۆشیت کاک سیروانی گوڵ به‌راستی هۆنراوه‌کانت زۆر جوانن هه‌ستیکی ئیجگار پاک جوانی تیادایه هیوای سه‌رکه‌وتنت بۆده‌خوازم هیودارم بی به‌شمان نه‌که‌یت 3جاره خویندمهوه به‌نیازم بیکه‌م به4وار جار زۆر پرمانانن 
له‌سه‌ر هێڵ نییه










زۆر سوپاس شادا بۆ په‌یامه‌که‌ت دەستی تۆش خۆش بێت ئه‌زیزم
خۆشحالم کە هۆنراوکەت بە دڵە سوپاسی هەستت دەکەم
تەمەن درێژ و بەختەوەر بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه