.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1

4th, 2011 at 12:09 am - یانه‌ی ئه‌رسیناڵی ئینگلیزی ئاگاداری یانه‌ی ڕیال مه‌دریدی کرده‌وه که‌وا یاریزان فابریگاس بۆ فرۆشتنه به‌ڵام به‌که‌متر له 54 ملیۆن جونه‌ی نا .
دوای ئه‌وه‌ی لێپرسراوای گواستنه‌وه‌کانی ڕیال مه‌درید Jose Angel Sanchez په‌یوه‌ندی کرد به یانه‌ی ئه‌رسیناڵه‌وه له باره‌ی گواستنه‌وه‌ی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا و هێڵی ناوه‌ندی یانه‌که یانه‌ی ئه‌رسیناڵ تاراده‌یه‌ك نه‌رمییان نواندووه له‌سه‌ر ده‌ست به‌رداربوون له ناوبراو به‌رامبه‌ر به‌و نرخه‌ی که خوایان داوای ده‌که‌ن .
وه‌به پێی هه‌واڵێكی نزیك له یانه‌ی ڕیال مه‌درید فلۆرینتینۆ پێرێسی سه‌رۆکی یانه‌ی ڕیال مه‌درید ده‌یه‌وێت به‌هه‌ر نرخێك بێت فابریگاس له ئه‌رسیناڵ وه‌ربگرێت وه ڕێگه‌نه‌دات په‌یوه‌ندی بکات به‌یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌وه ئه‌گه‌ر چی بۆ ماوه‌یه‌کی زۆریشه به‌دوای تواناکانی ناوبراوه‌وه‌ن .
به پێی سه‌رچاوه‌که پێرێز ده‌یه‌وێت هه‌رچیه‌ك پێویست بێت بیکات بۆئه‌وه‌ی فابریگاس وه‌رزی داهاتوو به درێسی ڕیاله‌وه ببینێت ، وه به پێی هه‌واڵه‌که پێرێس هێشتا بڕی 100 ملیۆن یۆرۆی هه‌یه بۆ خه‌رجکردن له‌م وه‌رزه‌دا وه ئاره‌زووی گواستنه‌وه‌ی هێرشبه‌ری ئه‌تله‌تیکۆ سێرجیۆ ئه‌گیۆرۆش ده‌کات .
یانه‌ی ڕیال مه‌دریدش له‌وه تێگه‌یشتووه که یانه‌ی ئه‌رسیناڵ ناتوانێت پارێزگاری له ماوه‌نه‌وه‌ی فابریگاس له یانه‌که بکاته‌وه و وه ناشیه‌وێت به یانه‌یه‌کی ئینگلیزی بفرۆشێت وه یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ش ئاماده نیه ئه‌ونرخه بدات که ئه‌رسیناڵ داوای ده‌کات بۆیه ڕیال ده‌بێت به‌یه‌که‌م و ئاخره‌م یانه که پێش برکێ له‌سه‌ر فابری بکات .
له‌لای خۆشیه‌وه ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ڕیال جۆس مۆرینۆ ئاره‌زووی یاریکردنی فابریگاس ده‌کات و ده‌یه‌وێت وه‌رزی داهاتوو له ڕیال له ژێر ڕاهێنه‌ری خۆیدا یاری پێ‌بکات.
Yariga


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
