.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه










سێو یەكێكە لەو میوە گرنگانەی لە خۆپاراستنو چارەسەردا ڕۆڵێكی كاریگەری هەیە، سێو لە ڕووی تاموچێژەوە دەكرێت بە سێ بەشەوە: (شیرین- تاڵ- ترش)، لە وتەیەكی باودا هاتووە: (هەموو بەیانییەك سێوێك بخۆ، هەرگیز پێویستت بە پزیشك نابێت).
تایبهتمهندییهكانی سێوی سەوز:
لەو سیفەتانەی سێوی سەوزی پێ جیادەكرێتەوە، ئەوەیە كە بەخێرایی تێكناچێت، لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانرێت لە شوێنی ساردا بۆ ماوەیەكی زۆر هەڵبگیرێت، بەبێ ئەوەی تێكبچێت.
سوودەگشتییەكانی سێوی سەوز:
- ددان پاك دەكاتەوەو پووك بەهێز دەكات، بە هۆی ئەو پێكهاتەی لە ناویدایە لە جۆری ترشی ئۆكسالیك.
- لەگەڵ شوێنەواری خراپی مادەی كۆلیسترۆڵدا دەجەنگێت، كە لە خوێنبەرەكانی جەستەدا كۆدەبێتەوە.
- جەستەی مرۆڤ لە ژەهر ڕزگار دەكات، لەبەرئەوەی سێو تایبەتمەندییەكی هەیە، هێرش دەكاتە سەر ڤایرۆسەكان.
- چارەسەری قەبزیو سكچوون دەكات.
- كۆكە نەرم دەكاتو دەردانی بەڵغەم ئاسان دەكات.
- سێوی سەوز زۆر بەسوودە بۆ هەوكردنە بەهێزەكان، ئەمەش بە هۆی بوونی مادهی بهکتین لهناو توێكڵەكەیدا.
- یارمەتی شكاندنو لە ناوبردنی بەردی زراو دەدات.
- دەوڵەمەندە بە ترشی بەرگری، دژی وەرەمی شێرپەنجە.
- كاركردنی سییەكان بەهێز دەكات، هەروەها ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجە كەم دەكاتەوە.
- لە ڕیشاڵی دەوڵەمەند بە بەكتریا پێكهاتووە، كە یارمەتی جوانیو گەشی ڕووخسار دەدات.
پێنج هۆكار بۆ خواردنی سێو ڕۆژانە:
یەكەم: سێو خواردنێكی تەندروستە: خواردنو هەرسكردنی سێو ئاسانەو تامێكی خۆشی هەیە، بە بێئەوەی هیچ جۆرە چەورییەكی تێدا بێت، جگە لەوەش وزەیەكی باشت پێدەبەخشێت.
دووەم: سێو بۆ دڵ: لێكۆڵینەوەكان جەخت دەكەنەوە كە سێو لە ماددەیەك پێكهاتووە كە لەگەڵ لایەنە خراپەكانی جەستەدا دەجەنگێت، وەكو ماددەی كۆلیسترۆڵ كە لە خوێنبەرەكانی جەستەدا كۆدەبێتەوە.
سێیەم: سێو بۆ گەدە: لەبەرئەوەی لە پێنج ڕیشاڵی زۆر پێویست پێكهاتووە، بۆ پاككردنەوەی كۆئەندامی هەرس زۆر بە سوودە.
چوارەم: سێو بۆ سییەكانت: خواردنی سێو ڕۆژانە، كرداری سییەكان بەهێز دەكات، هەروەها ئەگەری تووشبوونی ڕیخۆڵە بە نەخۆشی شێرپەنجە كەم دەكاتەوە.
پێنجەم: سێو بۆ ئێسكەكانت: سێو لە مادەی بۆرۆن پێكهاتووە، كە دەبێتە هۆی بەهێزبوونی ئێسكەكانو كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون، بە نەرمبوونەوەی ئێسكەكان.
بەكارهێنانی سێو وەكو چارەسەر:
- بۆ سینە توندبوون: بەكارهێنانی سێوێكی توێكڵدار، كە باش هاڕا بێت. هەموو ڕۆژێك لانی كەم بۆ ماوەی نیو كاتژمێر لەسەر سنگت دایبنێ.
- بۆ چارەسەری ڕشانەوە: خواردنەوەی یەك پەرداخ شەربەتی سێو، لەگەڵ كەوچكێك زەیتی زەیتوون پێش نانخواردن.
- بۆ پاككردنەوەی زەردی ددان: توێكڵی سێو دەبێتە هۆی پاكبوونەوەی ددانەكانت.
- بۆ ڕۆماتیزمو ئاسانكردنی میزو ئازاری جومگە: 120 گرام لە توێكڵی سێو لەگەڵ یەك لیتر ئاودا بۆ ماوەی پانزە خولەك بكوڵێنە، ڕۆژانە چوار پەرداخی لێ بخۆرەوە.
- بۆچارەسەری كۆكە: سێو لهگهڵ شهکرو ڕازیانهدا تێکهڵ دهکرێتو بۆ چارهسهری کۆکه دهخورێت.
- بۆ چارەسەری ڕەوانی: تێكەڵەی سێو، لەگەڵ ماست دەبێتە چارەسەرێكی یارمەتیدەر بۆ ڕەوانی.
سەرچاوە: ماڵپەڕی یەکتاپەرستی
لهسهر هێڵ نییه





دەستەکانت خۆش بێت میسى بابەتەکەت زۆر جوانە
بەهیواى بەردەوامیت هاوڕێ گیان
لهسهر هێڵ نییه







دهستت ماندوونهبن هاورێ گیان
زۆر بهسووده بۆ زانیاریمان
سهركهوتوو بیت

لهسهر هێڵ نییه