❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چۆنيتي ئه‌نجامدانی عه‌مره‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-06-05 08:13:34

messi 10
خونچەی نوێ
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-04-01
دواترین سه‌ردان: 2013-12-31
په‌یامه‌كان: 84
WindowsXPMozilla

چۆنيتي ئه‌نجامدانی عه‌مره‌

رِوكنه‌كانى عومره‌:
عو‌مره‌ چوار رِوكنى هه‌یه‌ ئه‌وانیش:-
یه‌كه‌م" ئێحرام به‌ستن له‌میقات.
دووه‌م" حه‌وت جار سورِانه‌وه‌ به‌ده‌ورى كه‌عبه‌ واته‌ (التواف).
سێیه‌م" حه‌وت جار هاتوو چۆ كردن له‌نێوان سه‌فاو مه‌رِوه‌.
چواره‌م" تراشین یان كورت كردنه‌وه‌ى مووى سه‌ر.


رِوكنى یه‌كه‌م" ئێحرام به‌ستن له‌میقات:-
وه‌ختىَ كه‌گه‌یشتیه‌ میقات خۆت بشۆ غوسلێكى وه‌كى غوسلى جه‌نابه‌ت له‌خۆت ده‌ربكه‌ سوننه‌ته‌ له‌پێش دا خۆت پاك بكه‌یته‌وه‌ به‌برِینى نینۆك و تاشینى مووى زێده‌ (دامه‌ن وبن باڵ) ئینجا له‌كاتى خۆشوشتن نیه‌تى غوسلى ئێحرام بهێنه‌ و بڵىَ (نیه‌تمه‌ غوسلى ئێحرام له‌ خۆم ده‌رده‌كه‌م) پاشان شمه‌كى ئێحرام له‌به‌ر بكه‌ به‌مه‌رجێك دووراو نه‌بێت ئه‌ویش بریتیه‌ له‌ دوو په‌شته‌ماڵ یه‌كێكیان له‌ناوك بره‌و خوار ئه‌وى تریان به‌سه‌ر شان وپشتى خۆى داده‌دات،وه‌ ده‌بێت هه‌ردوو په‌شته‌ماڵه‌كه‌ سپى بن، به‌لاَم ئێحرامى ئافره‌ت هه‌ربه‌جل وبه‌رگى پاكى خۆى ده‌بێت به‌مه‌رجێك ته‌نگ وته‌سك نه‌بێت به‌جلى پیاوان نه‌چێت.پاش ئێحرام به‌ستن برِۆ دوو رِه‌كعه‌ت نوێژى سوننه‌تى ئێحرام بكه‌ وبڵىَ:
(نیه‌تمه‌ دوو رِه‌كعه‌ت نوێژى سوننه‌تى ئێحرام ده‌كه‌م) ئینجا ده‌توانى نیه‌ت بێنى و بڵىَ ى:
(نیه‌تمه‌ ئێحرام ده‌به‌ستم به‌ عو‌مره‌) یان بڵىَ (ڵبَیكَ عُمرَه‌) پاشان ته‌لبیه‌ لىَ بده‌و بڵىَ:
(( لبَیكَ اللهمّ لّبَیك، لّبیك لاشریك لك لّبیك، انّ الحمد والنّعمه‌ لك، والملك لاشریك لك )).
پیاو به‌ده‌نگى به‌رز ده‌یڵىَ به‌لاَم ئافره‌ت ده‌نگى نزم ده‌كات،وه‌جێگاى خۆیه‌تى دواى ته‌لبیه‌ سه‌لاَوات له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر (د.خ) بدرىَ .

تێبینى:- ئه‌گه‌ر گه‌شته‌كه‌ رِاسته‌وخۆ بۆ شارى مه‌ككه‌ى پیرۆز بوو عو‌مره‌كار بۆى هه‌یه‌ له‌ماڵه‌وه‌ یان له‌ هوتێل یاخود له‌ فرِۆكه‌خانه‌ غوسل له‌خۆى ده‌ربكات و ئێحرام ببه‌ستێت و وه‌ نوێژى ئێحرام بكات،وه‌ ده‌توانێت له‌ شوێنى خۆى نیه‌ت بێنىَ وه‌ده‌توانێش نیه‌ته‌كه‌ى دوا بخات تاكو فرِۆكه‌كه‌ ده‌گاته‌ سه‌ر زه‌وى (میقات) یان به‌رامبه‌ره‌كه‌ى،جاواباشه‌ له‌زه‌وى میقات تێپه‌ر نه‌بێت به‌بىَ نیه‌ت چونكه‌ گوناهبار ده‌بێـت،به‌لاَم ئه‌گه‌ر له‌پێشدا چونه‌ شارى مه‌دینه‌وه‌ دواى بۆ مه‌ككه‌ ئه‌وا برِۆ بۆ میقاتى (بیرى عه‌لى) له‌وىَ ئێحرام بپۆشه‌.

قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانى ئێحرام به‌ستن:
*كاتێك تۆ ئێحرامت پۆشى و نیه‌تت هێنا ده‌كه‌ویه‌ ژێر ئێحرام كۆمه‌ڵێك شت له‌سه‌رت قه‌ده‌غه‌یه‌ به‌كردنیان فدیه‌ت ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر ته‌نها خاڵى حه‌وته‌م نه‌بێت كه‌ ناكرێت ودروست نیه‌ ئه‌وانیش:

یه‌كه‌م" نابێت شمه‌كى دووراو له‌به‌ر بكه‌ى،ئه‌مه‌ تایبه‌ته‌ به‌ پیاوان.
دووه‌م" نابێت خۆت تراش بكه‌ى.
سێیه‌م" پیاو نابێت سه‌ر دابپۆشێت.
چواره‌م" نابێت نینۆكت بكه‌ى.
پێنجه‌م" نابێت هیچ جۆره‌ نێچیرێك یان باڵنده‌یه‌ك رِاو بكه‌ى.
شه‌شه‌م" نابێت دارو دره‌خت ببرِیته‌وه‌.
حه‌وته‌م" نابێت ژن ماره‌ بكه‌ یان بیهێنێت.
هه‌شته‌م" نابێت جووت بوون یان ده‌ست بازى كردن له‌گه‌ڵ ئافره‌ت یان ئاره‌زوى جنسى خۆت هه‌ڵسێنى.
نۆیه‌م" نابێت ئافره‌ت رِووى داپۆشێت و ده‌سته‌وانه‌ش له‌ ده‌ست بكات.
ده‌یه‌م" پیاو وئافره‌ت نابێت بۆن به‌كار بێنن یان سه‌رو چاو چه‌ور بكه‌ن.
یانزه‌م" نابێت به‌ئه‌نقه‌ست موو له‌له‌شت بكه‌یته‌وه‌.

(عو‌مره‌كار بۆى هه‌یه‌ قایش له‌پشتى ببه‌ستێ وه‌ جانتایه‌كى بچوك بكاته‌ شانى وه‌هه‌روه‌ها جۆرى نه‌عل كه‌پیاو ئه‌یكاته‌ پىَ ى،واجبه‌ سه‌رى په‌نجه‌كانى وبازنه‌ى پێى به‌ده‌ره‌وه‌ بىَ)

تێبینه‌ك ده‌رباره‌ى ئافره‌تان:
*پێویسته‌ ئافره‌ت پێش سه‌فه‌ر كردن سه‌ردانى دكتۆرى تایبه‌ت بكات ده‌رزى یاخود حه‌ب به‌كاربێنىَ بۆ ئه‌وه‌ى سورى مانگانه‌ى دوابخات،وه‌ئه‌گه‌ر له‌گه‌شته‌كه‌دا توشى ئه‌م حاڵه‌ته‌بوو واته‌ كه‌وته‌ بێنوێژى ئه‌وا ده‌توانێت ئێحرام بپۆشێت و نیه‌ت بهێَنێت به‌لاَم ده‌بێت (التواف)ه‌كه‌ى دوابخات تاكو پاك ده‌بێته‌وه‌ ئینجا ده‌ست به‌(االتواف) بكات..

رِوكنى دووه‌م" سورِانه‌وه‌ به‌ده‌ورى كه‌عبه‌ (التواف)
هه‌ر كه‌گه‌یشتیه‌ مه‌ككه‌، پاش حه‌سانه‌وه‌ رِاسته‌وخۆ ده‌چیته‌ (المسجد الحرام) بۆ جىَ به‌ جىَ كردنى رِوكنى دووه‌م (الطواف) وحه‌وت جار سورِانه‌وه‌ به‌ده‌ورى كه‌عبه‌ى پیرۆز.
سورِانه‌وه‌ به‌ده‌ورى كه‌عبه‌ چه‌ند مه‌رجێكى هه‌ن بۆ دروست بوونى ده‌بێت بێنه‌ جىَ ئه‌وانیش:


1- حه‌وت جار سورِانه‌وه‌ به‌ده‌ورى كه‌عبه‌ هه‌ر جاره‌ى له‌ به‌رده‌ رِه‌شه‌كه‌ ده‌ست پىَ بكاو له‌وێش كۆتاى بێت.
2- نیه‌ت هێنان،كه‌نیه‌ت بێنىَ به‌سورِانه‌وه‌ واته‌ بڵىَ: نیه‌تمه‌ حه‌وت جار (التواف)ى ماڵى خودا ده‌كه‌م.
3- پاك بوون له‌ بىَ ده‌ست نوێژى گه‌وره‌و بچوك،واته‌ ده‌بێت ده‌ست نوێژت هه‌بێت.
4- داپۆشینى عه‌وره‌ت.
5- هیچ به‌شێك له‌لاشه‌ى له‌كاتى(التواف)ى كه‌عبه‌دا نه‌چێته‌ ناو سنورى كه‌عبه‌ به‌ڵكو بسورِێته‌وه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ى حیجرى اسماعیل چونكه‌ حیجرى اسماعیل به‌ناو كه‌عبه‌ حیسابه‌.
6- كه‌عبه‌ى پیرۆز بخاته‌ لاى چه‌پى له‌كاتى (التواف) له‌به‌رده‌ رِه‌شه‌كه‌وه‌ ده‌ست پىَ بكات.


كاتێك ده‌چیته‌ لاى به‌رده‌ رِه‌شه‌كه‌ واته‌(الحجر الاسود) بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ست به‌ (التواف) بكه‌ى ماچى بكه‌ى یان به‌ده‌ستى رِاست ئاماژه‌ى بۆ بكه‌ى جاهه‌ر جارێك كه‌ چاوت به‌به‌رده‌ رِه‌شه‌كه‌ كه‌وت بڵىَ:

( بسم الله والله أكبر ولله الحمد، أللّهمّ ايماناً بك وتصديقاً بكتابك ووفاءً بعهدك واّتباعاً لسنّة نبيّك).

جاواباشه‌ شانى راِسته‌ت رِووت بىَ به‌گورگه‌ لۆقه‌ سىَ جار بسورِێیته‌وه‌، وه‌له‌سورِانه‌وه‌ى چوار جاره‌كه‌ى تر شانى رِاسته‌ت داپۆشه‌و به‌رِۆیشتنێكى ئاساى برِۆى....
*هه‌ركه‌ گه‌یشتیه‌ گۆشه‌ى یه‌مانى له‌ هه‌موو سورِانه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان رِوكنى گۆشه‌ى یه‌مانى تاكو رِوكنى (الحجر الاسود)دا بڵىََ:
(ربنا آتنا في الدنيا حسنة وفي الآخرة حسنة وقنا عذاب النار)
(وأدخلنا الجنة مع الأبرار برحمتك ياعزيز ياغفار  يارب العالمين)

نوێژ كردن:
*وه‌ختىَ هه‌ر حه‌وت جار سورِانه‌وه‌كه‌كه‌ت ته‌واو كرد، ده‌چیته‌ مه‌قامى حه‌زره‌تى ئیبراهیم
(سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت) ئه‌گه‌ر بۆت كرا دوو ركعه‌ت نوێژ له‌مه‌قامى حه‌زره‌تى ئیبراهیم (س.خ)بكه‌
ئه‌گه‌ر نا له‌ هه‌ر شوێنێك بێت بیكه‌ وه‌كو سوننه‌تى (التواف) .

*پاشان برِۆ ئاوى زه‌م زه‌م بخۆره‌وه‌ وه‌له‌هه‌ر شوێنێك بێت ده‌بێت،سوننه‌ته‌ له‌كاتى خواردنه‌وه‌ى زه‌م زه‌م دا رِوو بكه‌یته‌ قیبله‌و به‌ناوى خواوه‌ سىَ جار له‌سه‌ر یه‌ك له‌و ئاوه‌ بخوَیته‌وه‌ له‌ دواى هه‌موو جارێك ده‌فره‌كه‌ له‌ده‌مت بكه‌یته‌وه‌ وهه‌ناسه‌ بده‌یت هه‌تا ته‌واو پاراو ده‌بیته‌وه‌ وه‌هه‌روه‌ها سوننه‌ته‌ له‌كاتى خواردنه‌وه‌ زه‌م زه‌م دا نیازى خێرى دین ودنیا بهێنیت، چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر (د.خ) فه‌رموویه‌تى
(ماء زمزم لما شُرِب له) واته‌ ئاوى زه‌م زه‌م بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یه‌ كه‌ له‌دڵتایه‌ كاتى خواردنه‌وه‌ى..
وه‌ له‌ كاتى خواردنه‌وه‌ى زه‌م زه‌م ئه‌م دوعایه‌ بخوێنه‌:

(ألّلهم اجعله علماً نافعاً ورزقاً واسعاً، ورياً وشبعاً وشفاءً من كلّ داء واغسل به قلبي، واملأه من خشيتك وحكمتك)

رِوكنى سێیه‌م: هاتوو چۆكردن له‌نێوان سه‌فا و مه‌رِوه‌
پاش ته‌واو بوونى (التواف) و نوێژ كردن رِاسته‌وخۆ ده‌بێت ده‌ست به‌ رِوكنى سێیه‌م بكه‌ى ئه‌ویش
هاتوو چۆ له‌ سه‌فاوه‌ به‌ره‌و مه‌رِوه‌ وه‌له‌ مه‌رِوه‌شه‌وه‌ به‌ره‌و سه‌فا حه‌وت جار، له‌ سه‌فاوه‌ بۆ مه‌رِوه‌ جارێكه‌ وه‌ له‌مه‌رِوه‌ وه‌ بۆ سه‌فا جارى دووه‌مه‌..
ئه‌و مه‌رجانه‌ى پێویسته‌ له‌م رِوكنه‌دا بێنه‌ جىَ ئه‌وانه‌ن:


1- ده‌بىَ سه‌عیه‌كه‌ت حه‌وت جار بىَ به‌ سه‌فا ده‌ست پىَ بكات له‌ مه‌رِوه‌ كۆتاى بێت.
2- ده‌بىَ هه‌موو نێوان سه‌فا و مه‌رِوه‌ ببرِێت ئه‌گه‌ر بستێك یان كه‌متریش نه‌برِى ئه‌وا ئه‌و جاره‌ى بۆ دروست نابێت ده‌بێت بیكاته‌وه‌.
3- ده‌بىَ (جاره‌كانى حه‌وت جاره‌كه‌)ى له‌دواى یه‌ك بن نێوانیان نه‌بێت، ئه‌گه‌ر نێوانیان هه‌بىَ به‌نێوانێكى زۆرو گه‌وره‌ ئه‌وه‌ش به‌(عرف) دیار ده‌كرىَ پێویسته‌ له‌نوىَ سعیه‌كه‌ى ده‌ست پىَ بكاته‌وه‌.
(بۆ ئاگاداریت ده‌ست نوێژ له‌ش پاكى مه‌رج نیه‌ له‌م رِوكنه‌،به‌لاَم پاكى نیوه‌ى ئیمانه‌)
كاتێك به‌ره‌و سه‌فا هه‌ڵگه‌رِاى با كه‌عبه‌ت لىَ دیار بىَ رِووى تێبكه‌و سىَ جار ته‌كبیر بكه‌و هه‌ردوو ده‌ستت به‌رز بكه‌ه‌وه‌،حه‌مد وسوپاسى خودا بكه‌و ئینجا بڵىَ:


(الله اكبر" الله اكبر" الله اكبر"ولله الحمد) پاشان بڵىَ:

" رَبَنَا أثيِمْ لَنا نُورَنا وأغفِرْ لنَا إنَكَ عَلى كُلَّ شىءٍ قديرٌ.

" أللّهمّ إني أسألك الخَير كُلْهُ عاجله وَ اجلهُ واستَغفرُكَ لِذنبى واَسألكَ رَحمَتك ياأرحمَ الاحمين.

" لا إله إلاَ الله المَلِكُ الحَقٌ المُبينُ مُحَمَّدٌ رسولُ الله الصادِق ال وَعدُ الاَمين.


(هه‌ر چ دوعایه‌ك ده‌ته‌وێت ده‌توانى بیخوێنى، وه‌ پێغه‌مبه‌ر(د.خ) له‌م شوێنه‌ ئه‌م دوعایه‌ى ده‌كرد،ئه‌مه‌ش سىَ جار دووباه‌ ده‌كه‌یه‌وه‌)

" لا اله الا الله وحده لا شريك له، له الملك وله الحمد وهو على كل شىء قدير لا اله الا الله وحده، انجز وعده، ونصر عبده، وهزم الاحزاب وحده،

رِوكنى چواره‌م" تراشین یان كورت كردنه‌وه‌ى مووى سه‌ر
تاشینى سه‌ر بۆ پیاوان سوننه‌ته‌ وه‌كورت كردنه‌وه‌ى بۆ ئافره‌تان سوننه‌ته‌،ئه‌وان نابىَ بیتاشن.
به‌جىَ به‌جىَ كردنى ئه‌م رِوكنه‌ عو‌مره‌كار له‌ عو‌مره‌كه‌ى ده‌بێته‌وه‌ له‌ژێر ئێحرام ده‌رده‌جێت،
جاواباشه‌ مووه‌كان چ به‌تاشین چ به‌كورت كردن له‌سىَ موو كه‌متر نه‌بن له‌سه‌ر رِاى رِاستر.
دواى ئه‌وه‌ى ئێحرامت شكاند تۆ له‌ژێر قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان ده‌رده‌چیت.
عو‌مره‌كه‌ت دروست ده‌بێت ئینشاءلله..
وه‌له‌ نێوان دوو گڵۆپه‌ سه‌وزه‌كه‌ ته‌نها پیاو ده‌بێت به‌گورگه‌ لۆقه‌ برِوات،پاش گڵۆپه‌كه‌ به‌رِۆشتنێكى ئاسایى برۆ.كاتێك گه‌یشتیه‌ سه‌ر مه‌رِوا به‌هه‌مان شێوه‌ رِوو له‌ كه‌عبه‌ بكه‌و ئه‌و دوعایانه‌ دووباره‌بكه‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر سه‌فا خۆێندبووت.
به‌م شێوه‌یه‌ هه‌ر حه‌وت جاره‌كه‌ ته‌واو بكه‌،

                                                                    ئيسلام بۆ هه‌موان

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن messi 10 (2011-06-05 08:14:13)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net