.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











دهۆك
هه‌رێمی كوردستان – عێراق
ساڵی دامه‌زراندن : 1970
پێگه‌ی ئه‌لكترۆنی یانه‌كه :
به‌رێز دانانی لینکی کوردی رێگه پێدراو نیه 
لۆگۆی یانه‌كه
یانه‌ی دهۆك :
سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی یانه‌ی دهۆكی وه‌رزشی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بیرۆكه‌ی كۆمه‌ڵێك لاوی وه‌رزشی شاری دهۆك له ساڵی (1970) , ئه‌و كۆمه‌ڵه لاوه‌ی كه بیرۆكه‌ی دامه‌زراندنی یانه‌كه‌یاندا بریتیبوون : (نامیق دزه‌یی , ڕافع عادل , ناجی ئیبراهیم , خالد حسن زاخۆیی , حسامدین عبدلله , سلیم ئه‌مین , ولیم ئایشه , عبد واحد , جلوری یوسف , یوسف فرنسو ) .
پاش ئه‌وه‌ی له لایه‌ن یه‌كێتی تۆپی پێ وه له (14- 3 – 1972 ) یانه‌ی دهۆك به فه‌رمی ناسرا.
یانه‌ی دهۆك له ساڵی (1993) توانی سه‌ربكه‌وێت بۆ خولی پله سێ پاش ئه‌وه‌ی توانی ئه‌نجامێكی باش به‌ده‌ست بێنێت توانی له و وه‌رزه‌دا خۆی بگه‌یه‌نێته ڕیزی پله دووه‌كانی خولی عێراق
له ساڵی (1995) به‌شداری كرد له خولی پله دووه‌كانی عێراقدا توانی له وه‌رزه‌دا پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بێنێت و سه‌ربكه‌وێت بۆ خولی پله یه‌كه‌كانی عێراق
له ساڵی (1996) به‌شداری كرد له خولی پله یه‌كه‌كانی عێراقداو یاریزانی یانه‌ی دهۆك (عمر ئه‌حمد ڕه‌شید ) توانی نازناوی گۆڵكاری خوله‌كه به‌ده‌ست بێنێت به تۆمار كردنی (25) گۆڵ بۆ یانه‌كه‌ی
له ساڵی (1997) یانه‌ی دهۆك توانی پله‌ی یه‌كه‌می خولی پله یه‌كه‌كانی عێراق به‌ده‌ست بێنێت سه‌ربكه‌وێت بۆ ڕیزی پله نایابه‌كانی عێراق .
له ساڵی (1998) به‌رده‌وام توانیوێتی له خولی پله نایابه‌كانی عێراقدا یاری بكات .
یانه‌ی دهۆك به‌شدارییه‌كانی له خولی یانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان :
یانه‌ی دهۆك كه یانه‌یه‌كی كوردی هه‌رێمی كوردستانه‌پێكهاته‌یه‌كی تری هه‌یه كه به‌شدارییان پێده‌كات له خولی نایابی یانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پێكهاته‌كه‌ش له یاریزانی به‌ڕه‌گه‌ز كورد پێكهاتووه , وه‌رزی (2003-2004) دوای ده‌ست پێكردنی خولی كوردستان له سه‌ر ئاستی هه‌ر چوار پارێزگای ( سلێمانی , هه‌ولێر , كه‌ركوك , دهۆك ) یانه‌ی دهۆك یه‌كێك بوو له یانه‌كانی پارێزگای دهۆك كه بۆ یه‌كه‌م جار له ساڵی (2004) به‌شداری خولی كوردستانی كرد , له وه‌رزی (2005) یانه‌ی دهۆك توانی پله‌ی سێ یه‌می خولی یانه‌انی هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ست بێنێت . پاشان له ساڵی (2006-2007) توانی نازناوی خولی نایابی كوردستان به‌ده‌ست بێنێت .
ستادیۆمی یانه‌كه
دهۆك
فراوانی یاریگا : (10000) هه‌زار هانده‌ر ده‌گرێت
نازناوه‌كانی یانه‌كه به‌ده‌ستی هێناون له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتێكاندا :
خولی یانه نایابه‌كانی عێراق :
• نازناوی خولی نایابی عێراق ساڵی (2009-2010)
• پله‌ی سێ یه‌م ساڵی (2007-2008)
• پله‌ی چواره‌م ساڵی (2008-2009)
• پله‌ی پێنجه‌م ساڵی ( 1999-2000 , 2000-2001)
خولی نایابی كوردستان :
پله‌ی یه‌كه‌م ساڵی (2006-2007) 
ڕاهێنه‌ری ئێستای یانه‌كه 
ئه‌كره‌م سه‌لمان
ڕه‌گه‌ز : عێراقی
ته‌له‌فيزۆنی سپۆرت
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه