
هه‌ولێر
هه‌رێمی كوردستان - عێراق
ساڵی دامه‌زراندن : 1968
پێگه‌ی ئه‌لكترۆنی یانه‌كه :


لۆگۆی یانه‌كه
یانه‌ی هه‌ولێر :
یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر یانه‌یه‌كی تۆپی پێ ی وولاَتی عێراقه و ده‌كه‌وێته باكووری عێراق (هه‌رێمی كوردستان ) وه له ساڵی (1968) دامه‌زراوه .
یانه‌ی هه‌ولێر بۆ یه‌كه‌م جار له ساڵی (1968) به‌شداری خولی پله دووی عێراقی كرد پاشان له ساڵی (1987) خۆی گه‌یانده ڕیزی پله یه‌كی خولی عێراق , له ساڵی (1992) یانه‌ی هه‌ولێر توانی خۆی بگه‌یه‌نێته ڕیزی خولی نایابی عێراق پاش مانه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی (4) ساڵ له ساڵی (1996) دابه‌زییه‌وه ڕیزی خولی پله یه‌كی عێراق بهلاَم له ساڵی (1998) توانی خۆی بگه‌ینێته‌وه ڕیزی خولی نایابی عێراق .
یانه‌ی هه‌لێر به‌وه‌ی كه یانه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستانه بۆیه له‌سه‌ر ئاستی خولی كوردستان توانیوێتی ئاستێكی باش پێشكه‌ش بكات چه‌ندین نازناو به‌ده‌ست بێنێت له سه‌ر ئاستی خولی نایابی كوردستان .
یانه‌ی هه‌لێر له سه‌ر ئاستی قاره‌ی ئاسیا به‌شداری خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی عه‌ره‌بی كرد ساڵی (2006-2007) بهلاَم له قۆناغی یه‌كه‌می پاڵهوانێتێكه كرایه ده‌ره‌وه , پاشان له ساڵی (2008) به‌شداری خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیای كرد , ساڵی (2009, 2011) به‌شداری جامی یه‌كێتی ئاسیای كرد .
دیارترین یاریزانانی یانه‌ی هه‌ولێر له ڕابردوو و ئێستادا : ( تاریق عبد الرحمن , كامه‌ران محمد , محمد خۆشناو , صلاحدین سیامه‌ند , رافد بدره‌دین ,هه‌ڵگورد مه‌لا محمد , سه‌رهه‌نگ موحسین , دی‌دا حامد )
ستادیۆمی (فرانسۆ حه‌ریری )
فراوانی یاریگا ( 40,000) هه‌زار هانده‌ر له خۆ ده‌گرێت
نازناو ئه‌نجامه‌كانی یانه‌كه كه به‌ده‌ستی هێناون له سه‌رجه‌م پاڵهوانێتێكاندا :
خولی نایابی عێراق
نازناو (3) جار ساڵی :
2006 \ 2007 - 2007 \ 2008 و 2008 \ 2009
خولی نایابی كوردستان :
نازناو (2) جار ساڵی
(2004-2005 , 2005-2006)
• نازناوی جامی لاوانی ئه‌رده‌نی
• نازناوی پاڵه‌وانێتی دۆستانه (خۆشه‌ویستی)
• نازناوی خولی خێری عێراقی

ڕاهێنه‌ری ئێستای یانه‌كه

ئه‌یوب ئودیشو
یانه : هه‌ولێر - عێراق
مێژووی له دایك بوون : 1 یولیو 1961
تهلهفيزۆنی سپۆرت