.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










به‌رێزم .. خوشکی موسڵمانم .
ئایا تۆ به‌خته‌وه‌ریت ده‌وێت?
ئایا ئارامی و هێمنیت ئاواته?
ئایا ده‌ته‌وێ دووربیت له په‌لاماری ئه‌وانه‌ی که دوورن له هه‌موو پێوه‌رێکی ره‌وشت و مرۆڤایه‌تی ? بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو پرسیارانه ئه‌وا خوای میهره‌بان بانگێشتت ده‌کات بۆ گه‌یشتن به سه‌رجه‌م ئه‌و شتانه‌ی که هیوا و خۆزگه‌یا...ن بۆ ده‌خوازیت
هه‌ر وه‌ك خوای گه‌وره (جل جلاله) ده‌فه‌رمووێت وَمَن يُطِعِ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُ ۥ فَقَدۡ فَازَ فَوۡزًا عَظِيمًا [الاحزاب ٧١] به راستی ئه‌وانه‌ی ملکه‌چی فه‌رمایشته‌کانی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوان، گه‌وره‌ترین سه‌رکه‌وتن به ده‌ست ده‌هێنن، ئه‌گینا به پێچه‌وانه‌وه کارکردن، بێگومان یاخی بوونه له خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) به واتایه‌کی تر، نه‌گبه‌تی و ماڵ وێرانیيهکی بێ وێنه‌ی لێ ده‌که‌وێته‌وه که ده‌فه‌رمووێت: ئه‌وه‌ی یاخی بێت له ئه‌نجامدانی فه‌رمایشته‌کانی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا به‌راستی ته‌واو گومڕایه. بۆیه خوشکی به‌رێزم، زۆر به‌راشکاوی و ڕاسته‌وخۆییه‌وه ، خوای گه‌وره بانگت ده‌کات بۆ په‌یوه‌ست بوونت به فه‌رمانه‌کانی ، ته‌نهاو ته‌نهاش هه‌ر له ژێر سێبه‌ری جێبه‌جێ کردنی فه‌رمانه‌کانی خوادا، رێز‌و پایه‌ی ڕاست و دروستی خۆت ده‌دۆزیته‌وه. وه یه‌کێ له‌و فه‌رمانه گرنگانه‌ی خوا بۆ ئافره‌تان، خۆداپۆشینه. که زۆربه‌ی ئافره‌تان لێی بێ ئاگان و په‌یڕه‌وی ناکه‌ن! به چه‌ند پاساوێکی خه‌یاڵی و دوور له شه‌رع. بۆیه با به‌یه‌که‌وه هه‌وڵ بده‌ین به پشتیوانی خوا، وه‌ڵامی ئه‌و پاساوانه بده‌ینه‌وه، به‌و هیوایه‌ی خوای گه‌وره پاڵپشتمانبێت، بۆ گه‌یاندنی به دڵه‌کان. بێ گومان، ئه‌مڕۆ کتێب و نامیلکه و بابه‌تێکی زۆر بۆ ئافره‌تان و له سه‌ر ئافره‌تان به گشتی ده‌نوسرێت و بڵاوده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها زۆریش له سه‌ر ئافره‌تانی بڕواداری باڵاپۆش ده‌نوسرێت به‌تایبه‌تی. ئه‌وه‌ی ئاشکرایه په‌یوه‌ست بوونی ئافره‌ت به پۆشینی پۆشاکی ئیسلامی، ڕێز‌و ڕه‌وشت و پایه‌ی ئافره‌ت به‌رزده‌کاته‌وه، ئه‌م ڕاستیه‌ش زۆربه‌ی ئافره‌تان لێی دڵنیان، وه دانی پێدادهنێنن، به‌ڵام به‌بیانوی هه‌ندێك هۆکارو پاساو هێنانه‌وه، خۆیان لێ به دوور ده‌گرن، هه‌رچه‌نده له دڵ و ده‌رونیاندا دان به‌وه‌داده‌نێن که به هه‌ڵه‌دا چوون، چونکه ئه‌گه‌ر بێتوو ئه‌م باسه له‌گه‌ڵ هه‌ر خوشکێکدا بکرێته‌وه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه که‌م ته‌رخه‌میی و شه‌رمه‌زاریی خۆی ڕاده‌گه‌یه‌نێت. ئه‌وه‌ی ئێمه لێره‌دا مه‌به‌ستمانه ئه‌وه‌یه ئه‌و هۆکارو پاساوانه شی بکه‌ینه‌وه و به به‌ڵگه‌ی شه‌رعی و عه‌قڵی و زانستی پشت ئه‌ستوور و ده‌وڵه‌مه‌ندیان بکه‌ین، چونکه به‌شێکی زۆری ئافره‌تانی وڵاتی ئێمه گومڕابوونه به بیر وبۆچوون و جل وبه‌رگ و هه‌ڵس و که‌وتی ئافره‌تانی ڕۆژئاوا ، ئه‌وانیان کردۆته پێشه‌نگی خۆیان !
لەسایتى دەنگى ئیسلامەوە وەرگیراوە
له‌سه‌ر هێڵ نییه