❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / خوێ...ژه‌هرە سپییەکەی سه‌رخوان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-06-10 22:30:08

rozh989
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-04-23
دواترین سه‌ردان: 2011-10-06
په‌یامه‌كان: 364
WindowsSafari

خوێ...ژه‌هرە سپییەکەی سه‌رخوان

هه‌موومان ده‌زانیین خوێ خراپه‌، ده‌بێت بڕێكی كه‌م له‌ خوێ به‌كاربێنین‌و خۆمانی لێ دووربگرین، ئه‌و ڕێگا باشانه‌ چین بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌كارهێنانی‌ خوێ، كه‌ زۆرێك ناوه‌نده‌كانی ته‌ندروستی جیهان به‌ ژه‌هری سه‌رخوانی ناوده‌به‌ن؟

له‌ ژه‌می به‌یانیاندا په‌نییر یه‌كێكه‌ له‌و خواردنانه‌ی سفره‌ی پێده‌ڕازێنینه‌وه‌‌و بڕێكی باش خوێی تێدایه‌. هه‌روه‌ها له‌ ماستاوی فراوین‌و په‌تاته‌ سوره‌وكراوه‌كه‌ی ئێواراندا هه‌یه‌. ئێمه‌ی كورد به‌ گشتی به‌وه‌ ناسراوین حه‌زمان له‌ خواردنی چه‌ور‌و سوێره‌، ئه‌گه‌ر به‌ دڵی خۆشمان سوێر نه‌بوو، داوای خوێدانه‌كه‌ ده‌كه‌ین‌و ده‌یسوێرێنین، به‌ڵام نازانین ئه‌مه‌ تووشی چیمان ده‌كات؟
توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌ وڵاتی ئوسترالیا ده‌ریخستووه‌، به‌ گشتی هه‌ر كه‌سێكی پێگه‌یشتوو له‌و وڵاته‌ ڕۆژانه‌ نزیكه‌ی 8-12 گرام خوێ ده‌خوات، ئه‌مه‌ش نزیكه‌ی دوو ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و بڕه‌یه‌ كه‌ ناوه‌ندی توێژیه‌نه‌وه‌ پزیشكی‌و ته‌ندروستییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ بڕی 6 گرام له‌ڕۆژێكدا بۆ خواردن به‌باش ده‌زانن.

مه‌ترسییه‌كانی خوێ
ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات كه‌ خوێ هۆكاری 62%ی جه‌ڵته‌‌‌و 49%ی نه‌خۆشیی خوێنبه‌ره‌كانی دڵه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ ده‌بێت خۆمان له‌ به‌كارهێنانی زۆری بپارێزین. ڕێكخراوی ناوبراو هه‌ڵمه‌تێكی جیهانی ده‌ستپێكردووه‌ له‌سه‌ر خوێ‌و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر ته‌ندروستی، سه‌رۆكی لقی ئوسترالیای ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ ده‌ڵێت: "له‌وانه‌یه‌ بڕی ئه‌و خوێیه‌ی ڕۆژانه‌ ده‌یخۆین گرنگترین كاریگه‌ریی هه‌بێت له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی فشاری خوێن. به‌كارهێنانی زۆری خوێ ده‌مانخاته‌ به‌ر مه‌ترسی توشبوون به‌ هه‌موو ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ی په‌یوه‌ندیدارن به‌ به‌رزبوونه‌وه‌و فشاری خوێن‌و جه‌ڵته‌، نه‌خۆشیی خوێنبه‌ره‌كانی دڵ، په‌ككه‌وتنی دڵ، نه‌خۆشییه‌ درێژخایه‌نه‌كانی گورچیله‌."

كه‌سه‌ نۆشداره‌كان‌و خوێ
پرۆفیسۆرێكی بواری خۆراك ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات "هه‌ندێك كه‌س پێیانوایه‌ گه‌ر فشاری خوێنیان ئاسایی بێت، ده‌توانن به‌ ئاره‌زووی خۆیان خوێ به‌كاربهێنن، به‌ڵام ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ هه‌ڵه‌یه‌، ئه‌گه‌ر فشاری خوێنیش زۆر ئاسایی بێت، هێشتا له‌به‌رده‌م مه‌ترسی تووشبوونداین به‌و نه‌خۆشییانه‌." ئه‌و پرۆفیسۆره‌ ده‌ڵێت: "زۆر به‌كارهێنانی خوێ ده‌كرێت كه‌سه‌ ساغه‌كانیش بخاته‌ به‌ر مه‌ترسی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ‌و جه‌ڵته‌."
توێژینه‌وه‌یه‌ك كه‌ له‌ گۆڤارێكی ته‌ندروستی به‌ریتانیدا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ زۆر به‌كارهێنانی خوێ، ئه‌گه‌ری جه‌ڵته‌ی ده‌ماخ به‌ ڕاده‌ی 23%‌و ئه‌گه‌ری جه‌ڵده‌ی دڵ به‌ ڕاده‌ی 14% زیادده‌كات.
له‌وانه‌یه‌ خوێ كاریگه‌ربێت له‌سه‌ر به‌هێزبوونی هه‌ندێك نه‌خۆشیی تریش له‌ له‌شدا وه‌ك شاشبوونی ئێسك، شێرپه‌نجه‌ی گه‌دده‌، شه‌كره‌‌و ڕه‌بۆ.

مادده‌ كاریگه‌ره‌كه‌
له‌ڕاستیدا ئه‌و مادده‌یه‌ی كه‌ له‌ پێكهاتی خوێدا هه‌یه‌‌و ڕۆڵی كاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن‌و له‌وێشه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشی به‌شه‌كانی تری له‌ش، سۆدیۆمه‌.
خوێی سه‌ر سفره‌ یان ئه‌وه‌ی به‌ خوێی چێشت ده‌ناسرێت شێوگی كیمیایی به‌ كلۆرایدی سۆدیۆم دروست بووه‌، واته‌ گه‌ردێكی كلۆر‌و دانه‌یه‌كی سۆدیۆم ئه‌م ئاوێته‌یه‌ دروستده‌كه‌ن. پاش چوونه‌ ناو له‌ش، بۆندی نێوان دوو گه‌رده‌كه‌ هه‌ڵده‌وه‌شێت‌و سۆدیۆم به‌هۆی كۆمه‌ڵێك كارلێكی كیمیاییه‌وه‌ ده‌بێته‌ هۆكاری به‌رزكردنه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن، له‌به‌ر ئه‌مه‌شه‌ كه‌ كه‌سێك په‌ستانی خوێنی داده‌به‌زێت ده‌ڵێن "خوێی به‌رێ".
سۆدیۆم له‌ خواردن‌و خواردنه‌وه‌ له‌قوتونراوه‌كاندا هه‌یه‌‌و گه‌ردێكی پێكهێنانی مادده‌ پارێزه‌ره‌كانه‌، كه‌ بریتییه‌ له‌ به‌نزواتی سۆدیۆم، ئه‌م مادده‌یه‌یه‌ كه‌ خواردن یان خواردنه‌وه‌ی ناو قوتو ده‌پارێزێت‌و ناهێڵێت خراپ بێت، به‌مجۆره‌ له‌وه‌ تێده‌گه‌ین كه‌ ئه‌مانیش مرۆڤ ده‌خه‌نه‌ به‌ر مه‌ترسی به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن.
بڕی سۆدیۆم بۆ كلۆر له‌خوێدا، به‌پێی به‌كارهێنانه‌كه‌ی جیاوازی هه‌یه‌‌و به‌ گشتی له‌ وڵاتاندا لیژنه‌ی تایبه‌ت بڕیاری بڕه‌كه‌ی ده‌ده‌ن، ئه‌م بڕیاره‌ش پاش كۆمه‌ڵێك توێژینه‌وه‌ی زانستی‌و زانینی نۆشداریی گشتی‌و سه‌رچاوه‌ی ئاوی خواردن‌و سه‌رچاوه‌ گشتییه‌كانی خۆراك ده‌درێت.

خوێندنه‌وه‌ی پێكهاته‌كان
یه‌ك له‌ ڕێگا كاریگه‌ر‌و گرنگه‌كان بۆ خۆپاراستن له‌ زۆر به‌كارهێنانی خوێ، خوێندنه‌وه‌ی پێكهاته‌كانی خواردن‌و خواردنه‌وه‌كانه‌ پێش كڕینیان، له‌ویشدا زانینی بوونی سۆدیۆم‌و بڕه‌كه‌یه‌تی له‌ 1000 گرامدا، به‌مجۆره‌ ده‌توانیت سوێرییه‌كه‌ی بزانیت، له‌هه‌مان كاتدا له‌گه‌ڵ به‌رهه‌می كۆمپانیایه‌كی تردا به‌راوردی بكه‌یت، بۆئه‌وه‌ی له‌ سوێری خۆبه‌دووربگریت.
سه‌رۆكی لقی ئوسترالیای هه‌ڵمه‌تی جیهانیی بۆ سه‌ر خوێ‌و ته‌ندروستی، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، "له‌ 1000 گرامدا ئه‌و خواردنانه‌ی 120 میلیگرام سۆدیۆمیان تێدایه‌ به‌ كه‌م خوێ ئه‌ژمارده‌كرێن‌و گه‌ر ئه‌م بڕه‌ بگاته‌ 500 میلیگرام به‌ سوێر داده‌نرێت." هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "بۆ نموونه‌ له‌كاتی كڕینی قوتویه‌كی دۆشاوی ته‌ماته‌دا، جۆره‌ گونجاوه‌كان هیچ سۆدیۆمی تێدا نییه‌، به‌ڵام نادروسته‌كان سه‌د ئه‌وه‌نده‌یان تێدایه‌."

خۆپاراستن
بۆ خۆپاراستن له‌و نه‌خۆشییانه‌ی به‌هۆی به‌رزه‌ په‌ستانی خوێنه‌وه‌ تووش ده‌بن‌و خوێش یاریده‌ده‌ره‌ له‌م به‌رزبوونه‌وه‌یه‌دا سود له‌م بیرۆكانه‌ وه‌رگره‌:
* دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌و خواردنانه‌ی له‌ قوتونراون (معلبات)‌و به‌كارهێنانی خواردنه‌ سروشتییه‌ نوێیه‌كان.
* به‌كارهێنانی لیمۆ‌و ئاوی لیمۆی سروشتی له‌ خواردن‌و زه‌ڵاته‌كاندا بۆ تام.
* به‌كارهێنانی سیر‌و پیاز له‌ خواردن‌و زه‌ڵاته‌كاندا.
* به‌كارهێنانی ته‌ماته‌ی سروشتی له‌ شله‌كان‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی پشتبه‌ستن به‌ دۆشاو ته‌ماته‌ی قوتوو.
* لێنانی گۆشت له‌ ماڵ‌و دووركه‌وتنه‌وه‌ی ته‌واو له‌ گۆشتی ئاماده‌، واباشتره‌ له‌م كاره‌شدا سود له‌ گۆشتی خۆماڵی ببینرێت.

سه‌رچاوه‌(هه‌فتانه‌)

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-ff401445bf.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-06-11 06:02:07

Frishtai Jwani
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: suli.
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-29
دواترین سه‌ردان: 2013-02-19
په‌یامه‌كان: 3208
WindowsXPSafari

Re: خوێ...ژه‌هرە سپییەکەی سه‌رخوان

ده‌ست خۆش بێت بابه‌تێکی به‌سووده‌ به‌ڵام ئه‌گه‌ر خوێ نه‌که‌یته‌ خواردنه‌وه‌ تامی نابێت!
ئاسوده‌و کامه‌ران بیت

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-de9e3dce39.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net