❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / خه‌ونى گه‌نجێك جیهان داده‌پۆشێت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-06-11 15:42:30

zhekaf
پڕشنگی یانە
شوێن: Hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-12
دواترین سه‌ردان: 2013-04-01
په‌یامه‌كان: 884
WindowsSafari

خه‌ونى گه‌نجێك جیهان داده‌پۆشێت

ئه‌گه‌ر شیكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌م ناوه‌ لێكدراوه‌ى فه‌یسبووك بكه‌ین، تێكرِای ناوه‌كه‌و مه‌به‌سته‌كه‌ى مانای په‌رتووكى روخساره‌كان ده‌به‌خشێـت، به‌لاَم گرنگ ئه‌و خزمه‌تگوزاریه‌یه‌ كه‌ پێشكه‌شی ده‌كات له‌ته‌ك سه‌رجه‌م تۆرِه‌كانى ترى په‌یوه‌ندى كۆمه‌لاَیه‌تى.

ئه‌و تۆرِه‌ خزمه‌تگوزارییه‌ كۆمه‌لاَیه‌تییه‌ پێشكه‌وتووه‌ له‌ شارى (كه‌یمبریج) له‌ ویلایه‌تى (ماساچوسێتس) له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا، له‌لایه‌ن (زه‌كربێرگ) كه‌ قوتابی زانكۆ بوو داهێنراوه‌و ناوه‌نده‌ سه‌ره‌كیه‌كه‌ى له‌ شارى (پالۆئالتۆ)ى ویلایه‌تى (كالیفۆرنیا)یه‌. ناوه‌نده‌كانى تری گواستنه‌وه‌ى ئه‌و خزمه‌تگوزارییه‌ سه‌رده‌مییه‌ له‌ هه‌ریه‌ك له‌: شارى (دوبلن) له‌ ئایرله‌ندا وه‌ك ناوه‌ندێك بۆ كیشوه‌ره‌كانى ئه‌ورِوپاو ئه‌فریقاو رۆژهه‌لاَتى ناوه‌رِاست، ناوه‌ندى دووه‌مى له‌ شارى (سیئۆل)ی پایته‌ختى كۆریای باشووره‌ بۆ رۆژهه‌لاَتى ئاسیا، شارى (ویڵینگتن)ى نیوزیله‌ندا بۆ ئۆقیانوسیاو شارى (حه‌یده‌ر ئاباد)ی هیندی ئه‌م خزمه‌تگوزارییه‌ بۆ ناوچه‌كه‌و باشوورى ئه‌فریقا ده‌گوازێته‌وه‌. له‌ ساڵی 2009 دا فه‌یسبووك به‌ فراوانترین تۆرِى په‌یوه‌ندى له‌ جیهان ده‌ستنیشانكراو له‌ كانوونى دووه‌مى ساڵی 2011 زیاتر له‌ 600 ملیۆن به‌شداربووی چالاكى هه‌بوو، به‌لاَم ئه‌وه‌شمان له‌ یاد نه‌چێت كه‌ رێژه‌یه‌كى زۆرى به‌شداربووان له‌ به‌شدارییه‌ك زیاتریان هه‌یه‌ به‌ ناو و تایبه‌تمه‌ندى جیاوازه‌وه‌. له‌ فه‌یسبووك هه‌ر به‌شداربووێك له‌ توانایدا هه‌یه‌ كه‌ پرِۆفایلى خۆی به‌ زانیارییه‌ تایبه‌ته‌كانى باربكاتو هاوبه‌شی پێ بكات یان نا، واتا ئازادییه‌كى ته‌واوى به‌ به‌شداربوو داوه‌و ئه‌وان ده‌توانن گرووپی تایبه‌ت به‌ خۆیانو هاورِێیانیان، به‌ پێی حه‌زو ئاره‌زووى هاوبه‌ش دروست بكه‌ن. هه‌روه‌ها یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ ئه‌وه‌ى هاورِێو خزمو هاوپیشه‌كان له‌ یه‌كتری كۆبكاته‌وه‌و له‌ نوێترین چالاكیه‌كانى یه‌كترى ئاگاداربن، به‌مه‌ش پێوانه‌یه‌كى تری پێشكه‌وتنى ته‌كنه‌لۆژى بۆ خۆی تۆماركرد له‌ نێوان تۆرِه‌ جیهانیه‌كانى تری كومه‌لاَیه‌تى له‌ جیهاندا. سه‌ره‌رِای ئه‌مه‌ش، چه‌ندین كه‌سایه‌تى ناودارو كۆمپانیاو دامه‌زراوه‌ى حكومىو نا حكومى ده‌توانن ماڵپه‌رِی تایبه‌ت به‌ خۆیان دروست بكه‌نو ئاره‌زوومه‌ندانیان له‌ پێشهاته‌ نوێیه‌كاندا ئاگادار بكه‌نه‌وه‌و له‌ به‌رامبه‌ریش له‌ ره‌خنه‌و پێشبینى ئه‌وان ئاگاداربن، به‌مه‌ش تا رادده‌یه‌ك ئاسانكارى ده‌كاتو نوێترین هه‌واڵ له‌ نزیكترین كات ده‌گه‌یه‌نێته‌ هه‌موو لایه‌ك.

(مارك زه‌كربێرگ) داهێنه‌رى فه‌یسبووك، به‌ یارمه‌تى هاوه‌لاَنى له‌ زانكۆی هارڤاردی ئه‌مریكى دزه‌ى كرده‌ ناو تۆرِی پارێزراوى سیسته‌مى كۆمپیوته‌ری زانكۆكه‌یانو زانیارییه‌ پێویستیه‌كانى خۆی كۆپی كرد. له‌ سه‌ره‌تا ئه‌م تۆرِه‌ پێ ده‌گوترا (Face-mash) و450 كه‌س تێیدا به‌شداربوونو نزیكه‌ى 2000 وێنه‌ى تێدا بلاَوكرابووه‌وه‌، به‌لاَم دواى ماوه‌یه‌ك له‌ به‌كارخستنى ئه‌و تۆرِه‌، خزمه‌تگوزارییه‌كان گه‌یشتنه‌ سه‌رجه‌م كۆلێژو په‌یمانگاكانى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا، تا دواتر له‌لایه‌ن راگرایه‌تى زانكۆكه‌ راگیراو داهێنه‌ره‌كه‌یشی به‌ تۆمه‌تى سه‌رپێچیكردنه‌ سه‌ر یاساكانى ئاسایشو مافی چاپو بلاَوكردنه‌وه‌و نهێنى تایبه‌تى سزا دراو دوورخرایه‌وه‌. به‌لاَم له‌ كۆتاییدا تۆمه‌ته‌كان هه‌ڵگیرانو زه‌كربێرگ به‌رده‌وامى دایه‌ كاره‌كانى له‌پرۆژه‌ سه‌ره‌تاییه‌كه‌ى خۆی له‌و وه‌رزی یه‌كه‌مى خوێندنه‌كه‌ى له‌ ته‌ك لێكۆڵینه‌وه‌ كۆمه‌لاَیه‌تیه‌كه‌ى له‌ مێژووى هونه‌ر. زه‌كربێرگ 500 وێنه‌ى باركرد، هه‌ر وێنه‌یه‌ك بۆ یه‌ك لاپه‌رِه‌ له‌گه‌ڵ به‌شێكى ته‌رخانكراو بۆ لێدوانی به‌شداربووان. دواتر ماڵپه‌رِه‌كه‌ى به‌ رووى هاوه‌لاَنی كرده‌وه‌و خه‌ڵكی تریش به‌ لێدوانه‌كانیان هاوبه‌شییان كرد. له‌ وه‌رزى دووه‌مى خوێندنى خۆى، داهێنه‌ر ده‌ستیكرد به‌ دانانى كۆدێك بۆ ماڵپه‌رِه‌ نوێیه‌كه‌ىو له‌ كانوونى دووه‌مى ساڵی 2004 تۆرِی خزمه‌تگوزارى فه‌یسبووكى خسته‌كار. به‌لاَم بۆ جارێكى تر رووبه‌رِووى تۆمه‌تباركردنى سێ مامۆستاى زانكۆكه‌یان، به‌ ناوه‌كانى كامیرِۆن وینكڵڤۆس، تایلر وینكڵڤۆسو دیڤیا تارتیندرا بوویه‌وه‌، به‌ تۆمه‌تى خراپ به‌كارهێنانى تایبه‌تمه‌ندیه‌كانى كۆلێژو بانگه‌شه‌ى نارِه‌وا بۆ داهێنانى تۆرِێكى كۆمه‌لاَیه‌تى به‌ناو ((harvardconnection.com ، به‌لاَم دواى لێكۆڵینه‌وه‌ى لایه‌نه‌ په‌ییوه‌نداره‌كان له‌و بابه‌ته‌وه‌، به‌ رێككه‌وتنێك گرفته‌كان كۆتاییان پێ هات.

هه‌رچه‌نده‌ كه‌ له‌ سه‌ره‌تادا ئه‌ندامێتى له‌و تۆرِه‌ قه‌ده‌غه‌كراو بوو، به‌لاَم دواتر ژماره‌یه‌كى زۆری قوتابیان سوودمه‌ندى ئه‌و تۆرِه‌ى په‌ییوه‌ندى كۆمه‌لاَیه‌تى بوون. فه‌یسبووك پێشكه‌وتنێكى زۆری به‌ خۆیه‌وه‌ بینى، به‌تایبه‌ت دواى هاوكارى هاوپۆله‌كانى كه‌ هه‌ر یه‌ك له‌ ئێدوارِدۆ ساڤێرین، كه‌ تایبه‌تمه‌ندى بواری كارو بازرگانییه‌، ده‌ستن مۆسكۆڤیتس، وه‌ك به‌رنامه‌دانه‌رو ئه‌ندرۆ ماك-كۆڵم تایبه‌تمه‌ندى هونه‌رى هێڵكارىو كریس هیوز.

له‌ شوباتى ساڵی 2004 ئه‌م خزمه‌تگوزارییه‌ گه‌یشته‌ زانكۆكانى ستانفۆردو كۆڵۆمبیاو یه‌یڵ، دواتریش سه‌رجه‌م زانكۆو په‌یمانگاكانى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكاو كه‌نه‌داى گرته‌وه‌. شۆن پاركه‌ر كه‌ هه‌رده‌م وه‌ك هاورِێیه‌ك رێنمایى (زه‌كربێرگ)ى ده‌كرد، دواتر بوو به‌ لێپرسراوى كۆمپانیاكه‌و بنكه‌ سه‌ره‌كیه‌كه‌ى له‌ (پۆلۆئالتۆ)ى كالیفۆرنیا كرایه‌وه‌و له‌ سه‌ره‌تادا (پیته‌ر زیل) كه‌ خاوه‌نى كۆمپانیای (PayPal) بوو تێچووى فه‌یسبووكى گرته‌ ئه‌ستۆ. له‌ ئه‌یلولى 2005 ئه‌م خزمه‌تگوزارییه‌ گه‌یشته‌ قوتابخانه‌كانو داهێنه‌ر ئه‌مه‌ى به‌ هه‌نگاوێكى ژیرانه‌ دانا، ئه‌ویش له‌ رێى داوه‌تكردن بوو بۆ مه‌به‌ستى به‌شدارى كردن، ئینجا فه‌رمانبه‌رانى زۆرێك له‌ كۆمپانیاكانى وه‌ك ئه‌پڵو مایكرۆسۆفت به‌كاریان هێنا، له‌ 26ى ئه‌یلولى هه‌مان ساڵ هه‌ر كه‌سێكى سه‌ره‌وه‌ى ته‌مه‌نى 13 ساڵى و سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ى كه‌ ئیمێلیان له‌ تۆرِێكى ترى په‌یوه‌ندى جیهانى دا هه‌بوو، له‌ فه‌یسبووك سوودمه‌ند بوون.

داهاتى فه‌یسبووك له‌ ساڵى 2008 دا 15 ملیۆن بوو له‌ دوای ئه‌وه‌ى كه‌ خزمه‌ته‌كانى گشت جیهانى گرته‌وه‌و له‌ ساڵى 2009 ئاشكرایان كرد كه‌ پێشكه‌وتنێكى باشى داراییان به‌ خۆوه‌ دیوه‌و له‌ ساڵى 2010 داهاتیان له‌  41ملیار دۆلار ره‌تى كرد، به‌مه‌ش پله‌ى سێیه‌مى وه‌رگرت دوای كۆمپانیا گه‌وره‌كانى وه‌ك گوگڵو ئامازۆن، هه‌روه‌ها پێشبینى ده‌كرێت كه‌ له‌ ساڵى 2013 بێته‌ پله‌ى یه‌كه‌م‎.

سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ سه‌ردانى تۆرِی فه‌یسبووكیان كردبوو بۆ ساڵی 2009 زۆر زیاتر بوون له‌وانه‌ى كه‌ سه‌ردانى گوگڵیان كردوو، سه‌ره‌رِای ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ى كه‌ هه‌ریه‌ك له‌مانه‌ هه‌یانه‌و له‌ چوارچێوه‌یدا كار ده‌كه‌نو له‌ ولاَته‌ تاك بازارِه‌كانى وه‌ك ئوسترِاڵیا، نیوزیلاند، ڤێتنام، مالیزیاو هۆنگ كۆنگ وه‌ك یه‌كه‌م تۆرِی په‌یوه‌ندى به‌كارهاتووه‌.

پێویستى دایكى داهێنانه‌، هه‌ڵبه‌ت دروستبوونى تۆرِی په‌یوه‌ندى كۆمه‌لاَیه‌تى فه‌یسبووكیش پێویستییه‌كى ئه‌م سه‌رده‌مه‌یه‌، چونكه‌ سه‌ره‌رِاى هه‌مه‌ جۆری ئه‌ركو فراوانى سنوورى كارى تۆرِى تری په‌یوه‌ندییه‌ كۆمه‌لاَیه‌تییه‌كان له‌ ئاست خواستی خوازیارانى ئێنته‌رنێتو به‌كارهێنه‌رانیدا نه‌بوو، بۆشاییه‌ك دروست بووبوو كه‌ توانرا له‌ رێگه‌ى خزمه‌تگوزارییه‌كانى فه‌یسبووكه‌وه‌ پرِبكرێته‌وه‌، وه‌ك تۆرِێكى په‌یوه‌ندى كۆمه‌لاَیه‌تى مرۆیی جیهانى ئاسانكارییه‌كى ته‌واوى بۆ به‌شداربووانى كردووه‌و ده‌توانن به‌ ئاسانى مه‌به‌سته‌كانى بپێكێو سه‌رنجو تێبینیو پرسو را بگۆرِێته‌وه‌. هه‌روه‌ها به‌ هۆی ئه‌و پۆلێنه‌ى كه‌ له‌ رێگه‌ى قوتابخانه‌و پۆلو كۆلێژو زانكۆو شارو پارێزگاو هه‌رێمو ولاَتو كیشوه‌رو دواتریش له‌ رێگه‌ی حه‌زو خولیاوه‌ به‌كارهێنه‌رانى له‌ یه‌كتری نزیك كردۆته‌وه‌و له‌ چالاكییه‌كانى یه‌كتری ئاگادارنو ئازادن له‌وه‌ى كه‌ ته‌واوى یان هه‌ندێك له‌ زانیارییه‌كانیان ئاشكرا یان بشارنه‌وه‌، ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا پێشكه‌وتنێكى ته‌كنه‌لۆجی دیاره‌و ده‌كرێت به‌ شۆرِشی سه‌ده‌ى نوێ له‌ته‌ك پێشكه‌وتنه‌كانى تر سه‌یر بكرێت، چونكه‌ هیچ كام له‌ تۆرِه‌كانى تری په‌یوه‌ندییه‌ كۆمه‌لاَیه‌تییه‌كانى تری وه‌ك: یاهوو، كام-فۆرِگ، ته‌نانه‌ت گوگڵو ویندۆزو ده‌یان تۆرِی تریش نه‌یان توانیه‌وه‌ ئه‌و هه‌نگاوه‌ى فه‌یسبووك له‌و ماوه‌ كورته‌دا ببرِن، ئه‌وه‌شمان له‌یاد نه‌چێت كه‌ سه‌ره‌رِای هێزى بیركردنه‌وه‌و داهێنانو پێشبینیكردنى مرۆڤ له‌ بواره‌ جیاجیاكاندا، ئاسان نییه‌ كه‌ له‌ ئێستاوه‌ برِیار بدرێت كه‌ كام له‌و پێشكه‌وتنانه‌ له‌ سه‌ده‌ى نوێدا خێراتر ئاراسته‌ی كارى خۆیان وه‌رده‌گرن، كه‌ ده‌كرێتو ئاساییه‌ ده‌یان داهێنانى تر چاوه‌رِوانى مرۆڤایه‌تى بكاتو خزمه‌تگوزارى له‌ بواره‌ تایبه‌ته‌كاندا پێشكه‌ش بكه‌ن، به‌لاَم ئه‌وه‌ى جێگه‌ى داخه‌ ئه‌وه‌یه‌ له‌كۆمه‌ڵگه‌ى رۆژهه‌لاَتو ولاَته‌ تازه‌ پێگه‌یشتووه‌كانو رۆژهه‌لاَتى ناوه‌رِاست به‌تایبه‌ت ئازادى راده‌ربرِینو بیروبۆچوونى جیاواز به‌ توندى وه‌لاَم ده‌درێنه‌وه‌و ئاراسته‌ى نا ته‌ندروستى گرتووه‌و وێرِاى ئه‌وه‌ى به‌كارهێنه‌رو به‌شداربووى زۆر هه‌ن كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ خوار 13 سالاَنه‌، بۆ زۆر مه‌به‌ستى تریش دێته‌ به‌كارهێنان. كه‌سانێكیش هه‌ن كه‌ به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنى هه‌ستى به‌رامبه‌رو بیركردنه‌وه‌ ده‌ست ده‌كه‌ن به‌ دروستكردنى ئیمه‌یلێكو چه‌ند به‌شدارییه‌ك به‌ ناو و مه‌به‌ستى جیاواز، كه‌شێكى ئاڵۆز ده‌نێنه‌وه‌و جوانیه‌كان ده‌شێوێننو له‌و ئامانجه‌ دوور كه‌وتوونه‌ته‌وه‌ كه‌ فه‌یسبووكى بۆ داهێنراوه‌! به‌رِاى شاره‌زایان ئه‌مه‌ بۆ هۆكارگه‌لێكی زۆر ده‌گه‌رِێته‌وه‌و دواكه‌وتوویى كۆمه‌لاَیه‌تىو نزمى ئاستى رۆشنبیرىو هه‌بوونى كۆتو به‌ندو سنووردارى ئازادى راده‌ربرِینو ئاشنا نه‌بوون به‌ ئازادی ده‌گه‌رِێته‌وه‌. یاخود ده‌توانین بڵێین ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ له‌گه‌ڵ دۆخى هه‌نووكه‌یی كۆمه‌ڵگه‌دا ناگونجێنو لاسه‌نگنو پێشبینى نه‌كراو بوون. نه‌وه‌ى فه‌یسبووك له‌ رۆژئاواوه‌ دروست بوو له‌ رێگه‌ى راگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌ ئه‌و ناوه‌یان وه‌رگرتو دواى ئه‌و گۆرِانكارییانه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌رِاستى گرته‌وه‌، لاوانى ئه‌و ناوچه‌یه‌ش وتیان ئێمه‌ش نه‌وه‌ى فه‌یسبووكینو فه‌یسبووك رۆڵێكى كاراى تێدا گێرِاو ده‌ربرِی خه‌ونه‌ شاراوه‌كانى زۆرێك له‌ گه‌نجى جیهانى عه‌ره‌بیو ناوچه‌كه‌ بوو، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و سه‌ركوتكارییه‌ى ده‌سه‌لاَته‌ تۆتالیتاره‌كانیانى هاوشێوه‌ى فیرعه‌ونه‌كانى میسر كار له‌سه‌ر مانه‌وه‌ى هه‌تاهه‌تایه‌ ده‌كه‌ن. له‌ تونس دواى بلاَوبوونه‌وه‌ى وێنه‌ى ئه‌و گه‌نجه‌ی كه‌ خۆی سووتاند، توورِه‌یی میلله‌ته‌كه‌ى زیادكردو كۆتایی به‌ ده‌سه‌لاَتى بن عه‌لی هێنا، كه‌ گه‌نده‌ڵییه‌كى زۆری ئابوورى به‌رۆكى خۆیو حكومه‌ته‌كه‌ى گرتبوو، له‌لایه‌كى تره‌وه‌ له‌ رووى ده‌روونییه‌وه‌ زیانێكى زۆری هه‌بوو. له‌ ولاَتى میسر، حوسنى موباره‌ك پاوانى ده‌سه‌لاَتو حكومه‌تى به‌ ویستى خۆی كردبوو، په‌رله‌مانه‌كه‌یشی كورسیى تێدا بۆ به‌رژه‌وه‌ندى حزبه‌كه‌ى ده‌به‌شرایه‌وه‌و بێكارىو نه‌بوونى شوێنى نیشته‌جێبوونو خزمه‌تگوزارى پێویست واى كرد كه‌ لاوان له‌ رێگه‌ى ئه‌و تۆرِه‌ى په‌ییوه‌ندییه‌ كۆمه‌لاَیه‌تییه‌كان په‌رده‌یان لادا، له‌سه‌ر كه‌موكورِیو گه‌نده‌ڵییه‌ سیاسیو ئابوورییه‌كانى ولاَته‌كه‌یانیان به‌ هاوشێوه‌ی تونس گه‌نجێكى تر خۆی سووتاند، ده‌كرێت ئه‌مه‌ش لاساییكردنه‌وه‌ بێت زیاد له‌وه‌ى كه‌ داواكارى بێت بۆ نه‌بوونى خزمه‌تگوزارىو كار. له‌ كوردستانیش به‌تایبه‌تى دواى خۆپیشاندانه‌كانى سلێمانى، نه‌وه‌ی فه‌یسبووكى كوردیش به‌گشتی ته‌رِو وشكیان به‌یه‌كه‌وه‌ سووتاندو سووكایه‌تیان كرد به‌ كه‌سایه‌تییه‌كانی كوردو به‌ ناو و به‌شدارى نادروست كه‌وتنه‌ ناوزرِاندنو ناشرینكردنى یه‌كترىو ئه‌و كاره‌ ناشایسته‌یه‌ش بۆ دووساڵ ده‌بێت هه‌ستی پێكراوه‌. سه‌ره‌رِاى به‌ به‌سوود بینینى فه‌یسبووك هه‌ندێك كه‌سیش هه‌ن كه‌ به‌ ناپێویستو زیان به‌خشی ده‌زانن ئه‌گه‌ر بپرسین بۆ؟ ئه‌وا له‌ به‌رامبه‌ردا جۆره‌ها وه‌لاَمى وه‌ك: "كات به‌ فیرِۆ ده‌دات" و "باشه‌ ئه‌گه‌ر ناته‌ندروست به‌كارنه‌یه‌ت" یان "گرفتى كۆمه‌لاَیه‌تى ده‌نێته‌وه‌" و "خه‌ڵكى ئاڵووده‌ى ئه‌نته‌رنێت ده‌كات" و هتد كه‌ به‌رِاى من پرسیارو وه‌لاَمه‌كه‌ى بۆ خه‌ڵكى خۆیه‌تى كه‌ ئه‌وان ئازادن چی ده‌كه‌ن یان با نموونه‌یه‌ك وه‌ربگرینو به‌راوردێك بكه‌ین له‌ نێوان كه‌سێك كه‌ له‌ ولاَته‌ تازه‌ پێگه‌یشتووه‌كاندا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات له‌گه‌ڵ یه‌كێكى ترى ولاَته‌ پێشكه‌وتووه‌كان، كه‌ له‌به‌ر سه‌رقاڵىو نه‌بوونى كات له‌وانه‌یه‌ بۆ ماوه‌ى مانگێك یان زیاتر ده‌رفه‌تى نه‌بێت كه‌ كار له‌سه‌ر فه‌یسبووك بكاتو ته‌نها ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ى ده‌بێت كه‌ سه‌یرێكى ئیمه‌یلی خۆی بكات تا له‌ پێویستترین نامه‌ هاتووه‌كاندا ئاگادار بێت بۆ وه‌لاَم دانه‌وه‌یان. له‌ كاتێك له‌و ولاَته‌ى خۆمان (بۆ نموونه‌) تاكى كورِ هه‌یه‌ چه‌ند به‌شداریێكى به‌چه‌ند ئیمێلێكه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ یه‌كێكیان به‌ناوى كچه‌وه‌یه‌و یه‌كێكى تریش  ببوورن هى رابواردنو یه‌كێكی كه‌ش به‌ ناوى خۆیه‌تىو كچه‌كانیش به‌ جۆره‌ها ناوى سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ به‌شدارنو درێخیان له‌و كێشه‌و گاڵته‌پێكردنانه‌ نه‌كردووه‌، كه‌ له‌ رێگه‌ى فه‌یسبووكه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێن. كه‌واته‌ هه‌موو شتێك كاریگه‌رى ئه‌رێنىو نه‌رێنى هه‌یه‌ به‌ پشت به‌ستن به‌ جیاوازى هه‌ڵكه‌وتنى كۆمه‌لاَیه‌تىو ئاینىو رۆشنبیریو ئازادیو سیاسیو ئابووریو جیاوازى ره‌گه‌زو ره‌نگو بیركردنه‌وه‌و په‌یوه‌ندى به‌ چه‌ندىو چۆنیه‌تى رێژه‌و رادده‌ى پێشكه‌وتنى ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ هه‌یه‌، كه‌ بۆ هه‌ر نوێهاتێك جۆره‌ها لێكدانه‌وه‌و شیكارى ده‌كه‌ن. له‌ كۆتاییدا ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ بڵێم كه‌ به‌رگه‌گرى كۆمه‌ڵگا له‌ ئاست هه‌ر پێشكه‌وتنێك كه‌ مرۆڤایه‌تى به‌ خۆیه‌وه‌ ببینێت، هه‌ر كاریگه‌رییه‌كى هه‌بێت به‌ ئه‌رێنیو نه‌رێنییه‌وه‌، ته‌نها مرۆڤایه‌تى خۆی به‌رپرسیاره‌و خۆشی باجه‌كه‌ی ده‌دات.


zarikrmanji
تێبینى: بۆ ئاماده‌كردنى ئه‌و بابه‌ته‌ سوود له‌ سایتى ویكیپیدیا وه‌رگیراوه‌.

Kurdzhin
  له‌ هیچ شتێکی مناڵیم په‌شیمان نیم ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت که‌ خۆزگه‌م ئه‌خواست گه‌وره‌بم.
   

श्रमिकों के हाथ एक पूरा पेट पर है

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-06-11 15:58:43

ئاكؤ سامان
جوانی کوردژین
شوێن: شاری كه‌لار
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-04-26
دواترین سه‌ردان: 2011-12-21
په‌یامه‌كان: 896
WindowsXPSafari

Re: خه‌ونى گه‌نجێك جیهان داده‌پۆشێت

ده‌سخۆش بۆ ئه‌م زانیارییه‌ پر به‌ نرخه‌

Kurdzhin
نا خۆشه‌..كه‌سێكت خۆش بوێ ئه‌و تۆی خۆش نه‌وێیت
له‌وه‌ ناخۆشتر ئه‌وه‌یه‌..كه‌ تۆ به‌رده‌وامبی له‌سه‌ر ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌!!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-06-11 17:43:43

ديمة
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-05-02
دواترین سه‌ردان: 2012-07-05
په‌یامه‌كان: 1011
WindowsXPSafari

Re: خه‌ونى گه‌نجێك جیهان داده‌پۆشێت

دةست خوش بو ئةم زانياريانة

Kurdzhin
ئە زانی بۆ دنیای شعرم هه‌ر پایزه‌و هه‌ر خه‌زانه‌
من ته‌نها  پایز شک ئە به‌م پایز بۆ من نیشتیمانه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-06-11 18:29:54

zhekaf
پڕشنگی یانە
شوێن: Hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-12
دواترین سه‌ردان: 2013-04-01
په‌یامه‌كان: 884
WindowsSafari

Re: خه‌ونى گه‌نجێك جیهان داده‌پۆشێت

supas bo ewash

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net