.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














دەگێڕنەوە بازرگانێكی گەورە نوقمی قەرزاری ببوو، خەریكبوو ئیفلاسی دەكرد، هیچ ڕێگایەكیشی لە بەردەمدا نەبوو بۆ ڕزگاربوون لەم گرفتە، ناچار بۆئەوەی تۆزێك پشوو بدات، ڕووی كردە باخچەی گشتی شارو لەسەر كورسییەك دانیشتو بەوپەڕی خەمباریو نیگەرانییەوە بیری لەوە دەكردەوە كە دەبێت كەسێك هەبێت بتوانێت خۆییو كۆمپانیاكەی لە ئیفلاس بوون ڕزگار بكات! لە ناكاو كابرایەكی پیر پەیدا بوو، لە تەنیشتییەوە لەسەر كورسییەك دانیشتو لێی پرسی: وەكو ئەوەی شتێك بێزارت بكات؟ ئەمیش هەموو باسەكەی بۆ گێڕایەوە، دوای ئەوەی گوێبیستی وتەكانی بوو، گوتی: من دەتوانم یارمەتیت بدەم، تا لەم قەیرانە ڕزگارت ببێت، دواتر پرسیاری ناوەكەی لێكردو چەكێكی نیو ملیۆن دۆلاریی بۆ كردو خستییە نێو چنگیو پێی گوت: ساڵێكی ترو لەم شوێنەدا یەكتری دەبینینەوەو پارەكەم بۆ دەگێڕیتەوە، پاشان شوێنەكەی بەجێهێشت. كابرای بازرگان، سەری سوڕمابوو، چەكێكی نیو ملیۆن دۆلاری لە دەست دایەو بە ئیمزای (جون، دی، ڕۆكفلر) كە یەكێكە لە گەورە دەوڵەمەندەكانی جیهان. لە ئەنجامدا بەوپەڕی حەماسەتەوە گوتی: ئێستا دەتوانم بەم پارانە هەموو كێشەكانم چارەسەر بكەم، نیگەرانیم بسڕمەوە، پاش بیركردنەوەیەكی كورت بڕیاری دا كە پارێزگاری لەو چەكە بكاتو هەوڵی پاراستنی كۆمپانیاكەی بدات لە ئیفلاس بوونو هەوڵ بدات تا دەتوانێت هیچ لەو پارەیە سەرف نەكات. هاوكات ئەو چەكە بوو بە سەرچاوەی دڵنیاییو هێز بۆ ئەو، لەبەرئەوە بەوپەڕی هیواوە دەستی بە كاركردن كردەوەو سەركەوتووانە دانوستانی ئەنجام دا، لەگەڵ ئەو لایەنانەدا كە قەرزیان لەسەرێتیو توانی مۆڵەتیان لێ وەربگرێت بۆ دواخستنی كاتی قەرزەكان. دوای ئەنجامدانی زنجیرەیەك كاری بازرگانی سەركەوتوو توانی هەموو قەرزەكان بداتەوەو دواتر كۆمپانیاكەی گەڕایەوە دۆخی جارانو جارێكی تر قازانجی باش دەستی پێكردەوە. دوای تەواوبوونی ساڵێكی دیاریكراو لە لایەن پیرەمێردەكەوە كابرا گەڕایەوە بۆ لای پیرەمێردەكەو بینی لە باخچەكەدا لەسەر كورسییەك دانیشتووەو چاوەڕوانی ئەم دەكات. لە خۆشیدا خۆی پێ نەگیراو یەكسەر چەكەكەی دەرهێناو بەوپەڕی سوپاسەوە هەموو باسەكەی بۆ گێڕایەوە، بۆی باسكرد كە چۆن توانیویەتی كێشەكان چارەسەر بكات بێ ئەوەی چەكەكە سەرف بكات. لەم كاتەدا پەرستارێك قسەكانی پێ بڕیو دەستی پیرەمێردەكەی گرتو گوتی: سوپاس بۆ خودا تۆم دۆزییەوە. بە دەوڵەمەندەكەشی گوت: هیوادارم نەبووبێتە مایەی بێزاركردنی جەنابت.. چونكە ئەم بەردەوام لە نەخۆشخانەی شێتان ڕادەكات.. كە لە نزیكی ئەم باخچەیەوەیە.. وا گومان دەبات «جۆن دی ڕۆكفلر»ە! كابرا لە سەرسوڕماندا حەپەساو بیری لە ساڵی ڕابردوو دەكردەوە.. كە چۆن توانی كۆمپانیاكەی ڕزگار بكاتو لە ئیفلاسبوون بیپارێزێت؟! لەم چیرۆكەوە فێر دەبین كە: 1- هەموو كێشەیەك چارەسەری هەیەو زۆر جار هۆكاری چارەسەرەكە لای كەسێكی ترەو دەتوانین سودی لێ وەربگرین. 2- پێویستە بۆ چارەسەری كێشەكان لە كەشێكی هێمندا بیر بكەینەوەو ناكرێت لە كەشو هەوایەكی جەنجاڵدا. بتوانین چارەسەر دیاری بكەین. 3- متمانە بەخۆبوونو هیممەتبەرزی، خاڵی سەرەكی هێزو توانای ئێمەیەو بە بڕوابەخۆبوون دەتوانین بەسەر هەموو كێشەكاندا زاڵ ببین. 4- كاتێك كابرای بازرگان توانی بەسەر كێشەكانیدا زاڵ ببێتو بێئەوەی هیچ لە چەكەكە سەرف بكات، بۆمان دەردەكەوێت كە نهێنی سەركەوتن لە خودی خۆیەوە سەرچاوەی وەرگرتبوو.. نەك لەو بڕه پارەیەی كە لەسەر چەكێكی وەهمی نووسرابوو. 5- بەرخودانو هەڵسانەوەی دوای شكست.. گوڕو تینێكی نوێ بە خاوەنەكەی دەبەخشنو داهاتوویەكی باشتر چاوەڕوانی دەكات.
سهرچاوه
گۆڤاری بڕیار

لهسهر هێڵ نییه







دهستهكانت ماندوو نهبن

لهسهر هێڵ نییه