❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / گه‌ر مردن نه‌بووایه‌ چی ڕووی ئه‌دا؟!"یەکەم چیرۆکی خۆم"

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-05-10 14:09:32

Muslim
کازیوەی یانە
شوێن: Suli
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-05
دواترین سه‌ردان: 2024-11-22
په‌یامه‌كان: 1977
WindowsXPSafari

گه‌ر مردن نه‌بووایه‌ چی ڕووی ئه‌دا؟!"یەکەم چیرۆکی خۆم"


گه‌ر مردن نه‌بووایه‌ چی ڕووی ئه‌دا؟!



زه‌نگی پێنجه‌می چوونه‌ ژووره‌وه‌ له‌ قوتابخانه‌که‌مان لێدرا، قوتابیانی یازدەی زانستی چاوه‌ڕێی مامۆستای وانه‌ی زینده‌زانی بوون، پاش چه‌ند خوله‌کێک مامۆستا هات، قوتابیه‌کان به‌جیاجیا له‌دوای مامۆستا ڕۆشتن تا گه‌یشتنه‌ به‌رده‌رگای ژوور و تاقیگه‌ی زینده‌زانی، مامۆستا کلیلەکانی لە دەستیدابوو و دەرگای تاقیگەی زیندەزانی کردەوە و قوتابیەکان لەدوای یەکتری بەدەنگە دەنگ و ژاوە ژاوەوە چوونە ژوورەوە، که‌ لەژوورەوەدا مێزێکی تایبه‌تی لێ دانرابووبۆ کۆمپیوته‌ر، داتاشۆوێکیشی لێبوو که‌ به‌شێوه‌یه‌کی گه‌وره‌ ئه‌و وێنانه‌مان لێی ئه‌بینی که‌ مامۆستا بۆمانی ئاماده‌ئه‌کرد، وەشوێنی دانیشتنی قوتابیان بەرامبەر تەختە سپیەکەی نێو تاقیگە بوو، شوێنی قوتابیان جیاجیا بوو کە چوارشوێن بوون، بەمەش ئێمە ببوین بە چوار گرووپ، مامۆستاش لەنێوانی ئێمە و تەختە سپیەکە شوێنی دانیشتنی تایبەتی خۆی لێبوو، بەڵام زۆربەی جار هاتوچۆی ئەکرد و لێمان نزیک و دوور ئەکەوتەوە ئەمەش بۆ ئەوەی بوو کە قوتابی بیری نەڕوا بۆ شتی جگە لە وانەکەی. ئێمه‌ که‌ به‌ده‌نگه‌ ده‌نگ و ژاوه‌ ژاوه‌وه‌ له‌دوای مامۆستا  چووین بۆتاقیگه‌ی تایبه‌تی وانه‌که‌، بێ ئه‌وه‌ی مامۆستا هیچ قسه‌یه‌ک بکات یەکسەر بەرەو لای تەختە سپیەکە ڕۆشت و  له‌سه‌ر ته‌خته‌ سپیه‌که‌ به‌ قه‌ڵه‌م ماجیکه‌ ڕه‌شه‌که‌ی نووسی: (گه‌ر مردن نه‌بووایه‌ چی ڕووی ده‌دا؟) لەم کاتەدا ده‌نگه‌ ده‌نگی قوتابیه‌کان نه‌ما، هه‌موویان له‌م پرسیاره‌ شتێک به‌مێشکیاندا هات بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌، قوتابیه‌کان دوودوو بیری یه‌کدیان ئه‌گۆریه‌وه‌ و سه‌یری یه‌کدیان ئه‌کرد، به‌ڵام ئایا مه‌به‌ستی مامۆستا چی بوو له‌مه‌؟ وادیاربوو مامۆستا درکی بەمەکرد بۆیە پرسی: کێ ئه‌زانێت بۆچی ئه‌مه‌م نووسی؟ یه‌ک دوو قوتابی هه‌ڵسان بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌، به‌ڵام وه‌ڵامه‌که‌یان وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی پێشووبوو که‌ مامۆستا له‌سه‌ر ته‌خته‌ سپیه‌که‌ نووسی بووی، مامۆستا خۆی وه‌ڵامی داوه‌ که‌ هیچمان بیری ئه‌وه‌مان نه‌ده‌کردوه‌، ئه‌ویش ئه‌وه‌بوو که‌: ئێوه‌ به‌ژاوه‌ژاو و ده‌نگه‌ ده‌نگه‌وه‌ هاتنه‌‌ ژووره‌وه‌، بۆیە لەبڕی "بێدەنگ بن" ئەمە دەستپێکێکی نایابە بۆ بێدەنگ کردن و ڕاکێشانی بیری خوێندکار بۆ ئه‌وه‌ی بێ ده‌نگ بن و بیرتان به‌هێز بێت، چونکه‌ ئه‌م جۆره‌ پرسیارانه‌ ئه‌بنه‌ قوڵ بیرکردنه‌وه‌ و بۆ فراوانبوونی مێشکی مرۆڤ و وەڵامی ئەم پرسیارە هاوشێوەی ئەم پرسیارە وەک "بۆچی ئاسمان شینە؟" یا "بۆچی زەریاکان شینن؟" لەکاتی خوێندنەوەی خوێندکار بۆ ئەم پرسیارە ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر پەیدا دەبێت، ئەمەش زۆر به‌سووده‌.

    پاشان مامۆستا پرسی: کێ وه‌ڵامی ئه‌مه‌ ئه‌داته‌وه‌؟ چه‌ند قوتابیه‌ک ده‌ستیان به‌رز کرده‌وه‌، مامۆستا به‌رامبه‌ر به‌ زریان سه‌ری داناوه‌، که‌ مه‌به‌ست پێی هه‌ستانی ئه‌وبوو، هه‌ستا سه‌رپێ و وتی: ئه‌گه‌ر مردن نه‌بووایه‌ ئه‌وا مرۆڤ له‌پێستی خۆی ده‌رده‌هات و ئه‌چووه‌ پێستی ئاژه‌ڵ. مامۆستا وتی: چۆن؟ زریان وتی: ئێستا مرۆڤه‌کان که‌ ته‌مه‌نیان هێنده‌ که‌مه‌ زۆریان پشتیان له‌ چاکه‌ کاری کردووه‌، دوای ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌زانن ڕۆژێک مردن پێیان ئه‌گا، جا چ جای ئه‌وه‌ی که‌ نه‌مرن، گه‌ر وابوو ئه‌وا مرۆڤه‌کان به‌رده‌وام خراپه‌کاری ده‌که‌ن.
مامۆستا پشتی له‌ ئێمه‌ کرد و ڕووی کرده‌ ته‌خته‌سپیه‌که‌ و نووسی: 1- به‌رده‌وام خراپه‌کاری ده‌کرا.
      پاشان مامۆستا وتی: چیتر؟ دووباره‌ قوتابیه‌کان ده‌ستیان به‌رزکرده‌وه‌، ئیتر مامۆستا دڵداری هه‌ڵسان، ئه‌ویش وتی: زینده‌وه‌ران ڕوویان له‌ زیادبوون ده‌کرد که‌وای لێده‌هات له‌م زه‌ویه‌دا به‌ده‌گمه‌ن جێگایان ده‌بوویه‌وه‌، له‌نێو ئه‌م زینده‌وه‌رانه‌ش به‌تایبه‌ت مرۆڤ.
     مامۆستا دووباره‌ پشتی لێمان کرده‌وه‌ له‌ ته‌خته‌ سپیه‌که‌ نووسی: 2- زۆربوونی زینده‌وه‌ران به‌تایبه‌ت مرۆڤ.
مامۆستا ڕووی لێمان کرده‌وه‌ و وتی: چیتر؟ هه‌ندێ قوتابی تر ده‌ستیان به‌رزکرده‌وه‌، مامۆستا ده‌ستی بۆ سیروان درێژ کرد تاکو هه‌ستێت و بڵێت، سیروان وتی: ئه‌و هاوسه‌نگیه‌ی که‌ ئێمه‌ به‌دیان ده‌که‌ین له‌زینده‌وه‌ران، ئه‌وکات شتێکی مه‌حاڵ ئەبوو ، گه‌ر وابووایه‌ ئه‌وا هاوسه‌نگی نێوان زینده‌وه‌ران تێک ئه‌چوو، هه‌ندێکیان زۆر ده‌بوون و هه‌ندێکیشیان نه‌ده‌مان.
     مامۆستا ڕوویکرده‌وه‌ ته‌خته‌ سپیه‌که‌ و نووی: 3- هاوسه‌نگی نێوان زینده‌وه‌ران نه‌ده‌ما.
دووبارە مامۆستا پرسیه‌یەوە "چیتر؟" ئەمجارەیان پێشەوای هەڵستان لەنێو ئەوانەی کە دەستیان بەرزکردبووەوە، پێشەوا وتی: گەروابوایە ئەوا زیندەوەرە زاڵەکان بۆمانەوەیان پەلاماری ئەوانی تریان ئەدا و جۆری زیندەوەران کەم دەبوو. هەم دیسان مامۆستا ڕووکردەوە تەختە سپیەکە و نووسی: ٤-جۆری زیندەوەر کەم دەبوو.
     مامۆستا وتی: چیتر، لەو قوتابیانەی دەستیان بەرز کردبووەوە مامۆستا ڕێداری هەڵستاند، ئەویش وتی: هەرچەندە کە تەکنەلۆژیا پێش دەکەوت بەڵام خزمەتی پێ نەئەکرا وەکو پێویست، لەبەر زۆری بوونەوەر بەتایبەت مرۆڤ. ئەمجارەیان مامۆستا نووسی: ٥- تەکنەلۆژیا پێش دەکەوت بەڵام نەیدەتوانی خزمەت بکات وەکو پێویست.
     لەنێو قوتابیەکاندا مامۆستا ئەمجارە هەڵگۆردی هەڵسان دوای ئەوەی کە وتی "چیتر" ئەویش وتی: بەهۆی زۆری بوونەوەرەکان وای لێدەهات زۆرتر تێکەڵی یەکتر دەبوون، بەمەش نەخۆشی زۆر زۆر ئەبوو و چارەسەر سەختتر ئەبوو. مامۆستا پشتی لێمان کردەوە و لە تەختە سپیەکە نووسیەوە: ٦- نەخۆشی زۆردەبوو.


    لەدەموچاوی مامۆستا بەدیم کرد کە خاڵێکی لەمێشکدابوو و ئەیویست خۆمان ئەم خاڵە بڵێین بۆیە دووبارە وتی "چیتر"، ئەمجارەیان هاوکاری دەستنیشانکرد تا ئەویش بڵێت، ئەویش وتی: ترسی مردن نەدەما لەکاتێکدا تۆ بتزانیایە کە نامریت.
    پێ ئەچوو مامۆستا زیاتری پێبێت سەبارەت بەمە بەڵام لەسەر تەختە سپیەکە نووسیەوە: ٧- ترسی مردن نەدەما.
ئەمجارەیان مامۆستا وتی "چیتر؟" دوو سێ قوتابی هەڵسان بەڵام ماناکانی وەڵامی ئەوان وەکو مانای هەندێک لەخاڵە باسکراوەکان بوون، بۆیە مامۆستا سەرەتا لەسەر دواین خاڵ دوا و وتی: جگەلەوەی کە ترسی مردنمان نەدەما، ئەوا هەرگیز خەممان نەدەخوارد لەسەر مردن، بەمەش خەمی مردن نەدەما، وە کەس خەمی نەدەخوارد بۆ مردنی کەس وکاری. مامۆستا لەگەڵ خاڵی حەوتەم و لەتەنیش ئەودا ئەمەی زیاد کرد، "خەم و پەژارەی مردن نەدەما."
    پاشان مامۆستا هەرخۆی خاڵێکی تری نووسی هەر لەدوای خاڵەکەی پێشوو و نووسی: ٨- بێ بەزەیی پەیدا دەبوو.
    هەستم کرد مامۆستا لە دەم و چاوی ئێمەی قوتابیەوە هەستی دەکرد کە زۆرێک لە ئێمە لەو خاڵە نەدەگەیشتین بۆیە خۆی ڕوونکردنەوەی لەسەر ئەم خاڵە پێداین و وتی: هەریەکێك لە ئێمە باوب و پاپیر و تەنانەت باپیری باوکی خۆشمان دەبینی بەمەش ئەمانە دەبوونە گەورەی ئێمە لە بنەماڵەدا، بەڵام ئێمە گرنگیمان پێیان نەدەدا هەرچەندە کە پێویستیشیان پێمان بوایە، ئەوە ئێستا ئەزانین کە ئەمرین ئەبینین چەندان دایک و باوک کە لەدەم و چاویانەوە دیارە کە زۆریان نەماوە تا ژیانی دونیا بەجێ بهێڵن، لای جگە لە منداڵەکانی خۆیانن، وە ئەوکات بەیەکجاری ئەمان وت: کڵاوی خۆت بگرە با نەیبا. کە ئەمەش پڕە لەبێ بەزەییایەتی، لە ئەنجامی ئەمانەشدا کەسەکان لەگەڵ یەکتری ڕاست نەئەبوون، هەرکەسێک گرنگی بەخۆی ئەدا، ئیتر وای لێدەهات چینایەتی زۆر ئەبوو، جا یا لە پلە نزمەکا ئەبووین یا لەپلە گەورەکان، هەر خودا خۆیشی زانایە بەهوو شتێک و هەرخۆیشی زاناترینە.
     دوای ئەمانە بۆمان دەرکەوت کە ژیان بێ مردن چەندە ناشرین ئەبێ، ئەوکات زانیمان مردنیش لە نیعمەتەکانی خوای میهرەبانە، ئیتر بۆمان دەرکەوت کە لەمەشیان پێویستە هەردەم سوپاسگوزاربین و ئیتر سوپاس گوزارتر بین.



نووسینی: موسلیم چـۆمانـی "یەکەم چیرۆکی خۆم"
تایبەت بە: کـــوردژیـــن

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن Muslim (2011-05-10 14:13:16)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-05-10 16:01:06

xama
☆گروپی پێشه‌نگی کوردژین☆
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: -
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-18
دواترین سه‌ردان: 2014-01-22
په‌یامه‌كان: 2776
WindowsMSIE7

Re: گه‌ر مردن نه‌بووایه‌ چی ڕووی ئه‌دا؟!"یەکەم چیرۆکی خۆم"

ده‌سته‌کانت خۆش بێت هاورێێ ئازیز کاکه‌ مسلم چۆمانی
چیرۆکێکی ساده‌ و جوانه‌ ، هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ئه‌خوازم
به‌و ئومێده‌ی له‌ کاره‌ جوانه‌کانت بێ به‌شمان نه‌که‌یت
سه‌ربه‌رز بیت

Kurdzhin

که‌ ئه‌زانیت خودا له‌ خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به‌ گه‌وره‌ ئه‌زانیت؟!

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-229e550541.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-05-10 17:00:59

suaam
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: Kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-12-14
دواترین سه‌ردان: 2013-12-08
په‌یامه‌كان: 1001
WindowsSafari

Re: گه‌ر مردن نه‌بووایه‌ چی ڕووی ئه‌دا؟!"یەکەم چیرۆکی خۆم"

ده‌سته‌كانت خۆش بێت برا گیان ، به‌راستی كاریگه‌ر و جوان و پڕ مانایه‌ ،

زۆرێك له‌ ئێمه‌ له‌وه‌یه‌ ئه‌وه‌ بپرسین ئاخۆ بۆچی ئه‌بێ مردن هه‌بێ ، به‌ڵام كه‌ گوێبیستی ئه‌و هۆكارانه‌ ئه‌بین ، ئه‌بێ له‌وه‌وه‌ بزانین كه‌ كه‌سێك هه‌یه‌

ئه‌وه‌ی باشه‌ بۆ ئێمه‌ی هه‌ڵبژاردووه‌ ، كه‌سیش له‌و زاناتر و میهره‌بان تر و یارمه‌تی ده‌ر نیه‌ بۆ مرۆڤ.

دووباره‌ ده‌ست خۆش هاوڕێكه‌م.

Kurdzhin
? SMILE ! its so easy , :) see

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-05-10 20:42:01

brwabatasi
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: BATAS
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-19
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 2905
ویبگه‌
WindowsXPSafari

Re: گه‌ر مردن نه‌بووایه‌ چی ڕووی ئه‌دا؟!"یەکەم چیرۆکی خۆم"

دسه‌سته‌کانت خۆش بێتا یخوا کاکه‌ موسلیم گیان
به‌راستی زۆر کاریگه‌ر بوو ، به‌راستی ئافه‌رین براکه‌م بۆ ئه‌م چیرۆکه‌ جوانه‌ت
ئه‌خوازم که‌ هه‌میشه‌ له‌ به‌رده‌وامی دا بیت و به‌رده‌وام شتی وا جوانمان بۆ بنوسه‌یت
دوباره‌ ده‌ست خۆشیت لێده‌که‌م هه‌میشه‌ سه‌ر به‌رز بیت و به‌خته‌وه‌ر بیت

Kurdzhin

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه‌ وایه‌ ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه‌ ماته‌ ، پیاده‌ په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2011-05-11 18:34:37

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 4379
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: گه‌ر مردن نه‌بووایه‌ چی ڕووی ئه‌دا؟!"یەکەم چیرۆکی خۆم"

گەر کاکە موسلیم نەبوایە کێ بابەتی پر لە جوانی و پر لە ئامۆژگاری پێشکەش دەکردین،
دەستەکانت خۆش بێت کاکە موسلیم گیان بەراستی جوانت دارشتوە
وا توانیوتە جوانترین ئامانجی ژیان بدەی بدەستەوە
وە لەم بابەتەدا تێگەیشتین کە ژیان بە مردنەوە جوانە.
وە تاکە دیاردە لەم سەردەمەدا داپەروەری تێدا بێت مردنەوە
واتە کەس ناتوانێت لەبەری هەڵبێت بەسەر هەموو کەسدا دەسەپێنرێت
دووبارە دەست خۆشیم هەیە بۆت بۆ کارە جوانەکانت.
تەمەن درێژ بیت و لەش ساغ بیت لە ژیاندا.

Kurdzhin
هەموو کەس بەختەوەری دێنێت:
هەندێک کەس بە هاتنیان!! هەندێک کەس بە رۆێشتنیان....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2011-05-11 18:47:15

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPFirefox

Re: گه‌ر مردن نه‌بووایه‌ چی ڕووی ئه‌دا؟!"یەکەم چیرۆکی خۆم"

ده‌سته‌کانت خۆش بێت هاورێێ ئازیز کاکه‌ مسلم چۆمانی
چیرۆکێکی ساده‌ و جوانه‌ ، هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ئه‌خوازم
به‌و ئومێده‌ی له‌ کاره‌ جوانه‌کانت بێ به‌شمان نه‌که‌یت
سه‌ربه‌رز بیت

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2011-05-11 19:14:46

Frishtai Jwani
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: suli.
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-29
دواترین سه‌ردان: 2013-02-19
په‌یامه‌كان: 3208
WindowsXPSafari

Re: گه‌ر مردن نه‌بووایه‌ چی ڕووی ئه‌دا؟!"یەکەم چیرۆکی خۆم"

نه‌ک جاریک هه‌زاران جار ده‌ست و چاوت خۆش بێت به‌ڕێز کاک موسلیم
بابه‌تێکی زۆر جوانه‌ ماندوو نه‌بیت
سه‌رکه‌وتووبیت و به‌رده‌وام بیت له‌ رازاندنه‌وه‌ی یانه‌ به‌ بابه‌ته‌ جوانه‌ سه‌رنجراکێشه‌کانت
ئاسوده‌بیت

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-de9e3dce39.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2011-05-31 19:42:17

Muslim
کازیوەی یانە
شوێن: Suli
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-05
دواترین سه‌ردان: 2024-11-22
په‌یامه‌كان: 1977
WindowsXPSafari

Re: گه‌ر مردن نه‌بووایه‌ چی ڕووی ئه‌دا؟!"یەکەم چیرۆکی خۆم"

سڵاوتام لێبێت هاوڕێیانی خۆشەویستم
زۆر زۆر سوپاسی هەستی بەرز و جوان و ناسکتان ئەکەم
خۆشحاڵم بە پەیامە رەنگینەکانتان
کاکە خەمە گیان..
کاکە سوئام گیان..
کاکە بڕواگیان..
برا ئەزیزەکەم کاکە یادگار گیان..
خاتوو تینا گیان..
خوشکی ئەزیزم فریشتەی جوانی گیان..
زۆر زۆر سوپاستان ئەکەم بۆ پەیامەکانتان و دەستی ئێوەش خۆش بۆ پەیامەکانتان
بەهیوام لەژیانتانا سەرکەوتوو و ئاسوودە و بەختەوەر بن.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2011-06-05 16:45:19

rozh989
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-04-23
دواترین سه‌ردان: 2011-10-06
په‌یامه‌كان: 364
WindowsSafari

Re: گه‌ر مردن نه‌بووایه‌ چی ڕووی ئه‌دا؟!"یەکەم چیرۆکی خۆم"

ده‌سته‌کانت خۆش بێت هاورێێ هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ئه‌خوازم

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-ff401445bf.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2011-06-05 18:32:37

ره نج س
ناچالاک کراوه‌
شوێن: جه م جه مال
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-05-29
دواترین سه‌ردان: 2011-08-27
په‌یامه‌كان: 385
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: گه‌ر مردن نه‌بووایه‌ چی ڕووی ئه‌دا؟!"یەکەم چیرۆکی خۆم"

زؤر ده ست خؤشىت ليده كه م

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#11 2011-06-06 21:51:22

؟دنـــا ؟
کازیوەی یانە
شوێن: ♥ ســلێمانی دڵ♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-11
دواترین سه‌ردان: 2014-02-23
په‌یامه‌كان: 1483
WindowsFirefox

Re: گه‌ر مردن نه‌بووایه‌ چی ڕووی ئه‌دا؟!"یەکەم چیرۆکی خۆم"

زۆر گرنگ زۆر  خۆش و پر بە ســــــــوود بوو بەراستی
دەتەکانت خۆش بە هیوای بەردەوامبیت لە چیرۆک نوسین دا
.سەرکەوتوبیت

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-2830f3b407.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#12 2011-06-11 20:13:36

Muslim
کازیوەی یانە
شوێن: Suli
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-05
دواترین سه‌ردان: 2024-11-22
په‌یامه‌كان: 1977
WindowsXPSafari

Re: گه‌ر مردن نه‌بووایه‌ چی ڕووی ئه‌دا؟!"یەکەم چیرۆکی خۆم"

کاکە ڕۆژ گیان زۆر سوپاست ئەکەم براکە
دەستی تۆش خۆش بۆ پەیامەکەت
خۆشحاڵ بووم براگیان
بەهیوام بەختەوەر و ئاسوودەبیت.

*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*

کاکە ڕەنج گیان سوپاس براکەم
بۆ دەستخۆشیەکەت
سوپاس بۆهەستت هاوڕێ گیان
ئاسوودە و سەرفراز بیت.

*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*

خوشکە خۆشەویستەکەم خاتوو دناگیان
دەستەکانی تۆ بەڕێزیش خۆشبێت بۆ پەیامە جوانەکەت
سوپاسی هەستی بەرز و ناسکت ئەکەم خوشکێ گیان
زۆر سوپاس دادە گیان لەگەڵ هیوام منیش
بۆت ئینشآءالله سەرکەوتوو و ئاسوودە و بەختەوەر بیت.

*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#13 2011-06-12 11:23:48

roshna
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-04-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-29
په‌یامه‌كان: 2572
WindowsXPSafari

Re: گه‌ر مردن نه‌بووایه‌ چی ڕووی ئه‌دا؟!"یەکەم چیرۆکی خۆم"

دةست خؤش كاك موسليم سةركةوتووبيت

Kurdzhin
خۆشه‌ویستم بۆ توره‌ بووی کاتێک پێم وتی دوڕوی
تۆ نه‌تهێلا راستیه‌که‌ له‌ده‌مم ده‌رچێت
بروا بکه‌ ویستم بڵێم  تۆ رویه‌کت له‌ هه‌تاوه‌و
رویه‌کیشت له‌ مانگ ئه‌چێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#14 2011-06-12 11:46:29

ديمة
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-05-02
دواترین سه‌ردان: 2012-07-05
په‌یامه‌كان: 1011
WindowsXPSafari

Re: گه‌ر مردن نه‌بووایه‌ چی ڕووی ئه‌دا؟!"یەکەم چیرۆکی خۆم"

دةستةكانت خةش كاكة موسليم هةربزيت
گەر کاکە موسلیم نەبوایە کێ بابەتی پر لە جوانی و پر لە ئامۆژگاری پێشکەش دەکردین

Kurdzhin
ئە زانی بۆ دنیای شعرم هه‌ر پایزه‌و هه‌ر خه‌زانه‌
من ته‌نها  پایز شک ئە به‌م پایز بۆ من نیشتیمانه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#15 2011-06-12 12:05:20

paiwand11
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-06-03
دواترین سه‌ردان: 2011-12-09
په‌یامه‌كان: 501
WindowsFirefox

Re: گه‌ر مردن نه‌بووایه‌ چی ڕووی ئه‌دا؟!"یەکەم چیرۆکی خۆم"

dast xosh[img][/img]

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-61497e0e97.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#16 2011-06-14 12:47:33

Muslim
کازیوەی یانە
شوێن: Suli
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-05
دواترین سه‌ردان: 2024-11-22
په‌یامه‌كان: 1977
WindowsXPSafari

Re: گه‌ر مردن نه‌بووایه‌ چی ڕووی ئه‌دا؟!"یەکەم چیرۆکی خۆم"

سوپاس خوشکی ئەزیزم ڕۆشنا گیان
دەستی تۆش خۆش بۆ پەیامەکەت
سەرکەوتوو بیت هاوڕێ گیان
ئینشآءالله شاد  و  ئاسوودەبیت


*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*

خوشکی زۆر خۆشەویست و زۆر بەڕیزم دیمة گیان
سوپاس خوشکێ گیان دەستی تۆش خۆش بۆ پەیامەکەت
سوپاسی هەستت ئەکەم
بەهیوام ئینشآءالله هەردەم سەربەرز و بەختەوەر و سەرکەوتوو بیت.


*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*

سوپاس هاوڕێی بەڕێزم بەڕێز پەیوەند 
دەستی بەڕێزیشتان خۆش بێت
سەرکەوتوو و ئاسوودەبن.


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net