❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بۆ گه‌نجه‌كان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-06-13 07:10:55

BILALPC
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: هه‌ڵه‌بجه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-20
دواترین سه‌ردان: 2014-02-22
په‌یامه‌كان: 2655
WindowsFirefox

بۆ گه‌نجه‌كان

لحمد لله وحده والصلاة والسلام على من لانبى بعده:
پاشان ئەوەى ڕامى كێشا ئێستا بۆ نووسینى ئەم نامە بۆ گەنجان ئەو فەرموودەیەى پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) بوو كەتیایدا فەرمووى:لاتزول قدما عبد يوم القيامة حتى يُسال عن أربع.....وذكر منها...وعن شبابه فيماأبلاه.واتە: دووپێی هیچ بەندەیەك ڕۆژى قیامەت ناجووڵى هەتا پرسیارى چوارشتى لێ نەكرێت...لەوانە باسى كرد....وەگەنجیی كەلەچیدا تاقیكردەوەوسەرفى كرد،وەپێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) ئەم قۆناغەى لەقۆناغەكانى ترى تەمەن تایبەتمەندتر نەكردووە ئیللا لەبەر گرنگى یە زۆرەكەى و كاریگەر یە خێراكەى.
بەڵى قۆناغى گەنجێتى هەلێكى ئاڵتوونى یە كەبەژیانى موسوڵماناندا دەڕوات بەڵام زۆربەى خەڵك گوێ ناداتە ئەم هەلە هەتا بزانێ كەلەدەستى داوە، وەهەرگیز هیچ ڕێگەیەك بۆ قەرەبووكردنەوەى نیە.
گەنجان ڕەمزى گەشەو ڕێگەى نمان، وەباشترین كەسن كەگەل و نیشتمانەكان پشتیان پێ بەستوون،گەنجان سەرچاوەى هێزن، كانگاى خێرن،پرۆژەى پێشكەوتنن،پانتایى فراوانن بۆ بەخشین.
گەنجان بەرگرین لەدین،وەسەربەرزیەكن هەموو كاتێ ئاڵا هەڵدەكەن،وەشمشێرێكى زاڵن بەسەرلادەراندا.
وەلەپێناوى ئەمانە هەمووى ئەبێ كۆمەڵێ گەنجى پێشكەوتوو هەبن كەلەسەرەتایاندا بەتوانا بن، مەبەستیان ڕوون بێت، ئاشكرابن لەبیرو بۆچوون و ئاڕاستەكانیاندا.
گەنجانێكمان ئەوێت مێژوو و واقیع بگۆڕن،كۆمەڵێ دەرگا ڕۆشن بكەنەوە كەبەبەردەوامى كات تاریك بوون
گەنجانێكمان ئەوێت هیمەتیان بدات لەئاسمان،هیواكانیان وەك مانگ بەرز بێتەوە، ئارەزوەكانیشیان پاك و چاك و خاوێن و پاڵاوتە بێت..
گەنجانێكمان ئەوێت پەیوەست بن بەخواوە، شوێن كەوتەى پێغەمبەرەكەى (صلى الله عليه وسلم) بن، ڕێ بكەن لەسەر هەنگاوەكانى پیاوچاك و هەڵبژێرراوە یەكەمینەكان.
وەبۆ گەشتن بەمە بەئیزنى خوا(سبحانه وتعالى)ئەم نامانە وەرگرن كەدەرچووە لەدڵى خۆشەویستێكى برا گەنجەكان.
نــــــــــــــامەى یەكــــــــەم:_
بگەڕێوە بۆلاى خوا،تەوبەكەت ئاشكرابكە،بگەڕێوە سەر ڕێگاى ڕاست، وەبزانە كەخواى گەورە بەندە تەوبە كارە پاكەكانى خۆش دەوێت،وەڕێگەیەك نى یە بۆ سەرفرازى جگە لەتەوبە، وەسەركەوتن نیە تەنها بەپاشگەز بوونەوە نەبێت،وەڕزگاربوون نى یە ئیللا بەڕزگاربوون لەسەرمەستكەرو قێزەونەكان نەبێت، لەگەڵ یەكتا پەرستى خاوەن دەسەڵاتى بەتوانا.
بگەڕێوەو ئاشكراى كە بەهاوارێكى بەرز.......بەڕاستى ئێستا تەوبەم كرد....وەئێستا كاتى هەوڵدان هاتووە، وەكاتى ئەو كاتانە هاتووە كەخواى بەخشندەى میهرەبان حەزى لێ یە.
بگەڕێوە لاى پەروەردگار"عَسَى رَبُّكُمْ أَن يُكَفِّرَ عَنكُمْ سَيِّئَاتِكُمْ وَيُدْخِلَكُمْ جَنَّاتٍ تَجْڕي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ.."
نـــــــــــــــــــامەى دووەمـــــــــــــــ:_
شوێن كەوتنى تۆ بۆ پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) لەكوێ یە؟ ئایا نیعمەتێكى چاك و ڕەحمەتێكى پێشكەش كراو نى یە؟واز ئەهێنرێ لەسوننەتى بەبێ دەنگى ناجووڵێ ى، گاڵتەى پێ ئەكرێت لەنامووسى باسى ئەكرێ بەخراپى لەلایەن پیس و چەپەڵەكان و تۆش لەنێوان ئارەزووەكانا سەرمەستیت.
يــــــــامدعـــي حـــب طــــه لا تخــــالفه..........الخــلـــــف يـــحرم فــــى دين المحبينا
أراكــــــ تأخذ شـــــيئاً مـــن شــــريعتــــه.........وتـــترك البــعض تـــدوينــــاوتهوينـــا
خذهـــــا جـــميعا تجد خـــــــيرا تــــــفزبه.........أو فـــأطرحهـــــاوخذ رجسـاالشياطينــا
ژیاننامەى پێغەمبەرەكەت محمد (صلى الله عليه وسلم) بخوێنەرەوە، هەست بەخۆشەویستى بكە هەمیشەبۆئەوەى خۆشەویستیت بۆ جێ بەجێ بێت وەدواى چاكەى خوا چاكەى ئەویش باس بكە كەئەو ئوممەتى فێرى ڕیگەى بەهەشت كردو پیشانى دان، وە لەبیرت نەچێ هەتا زیندووى هەمیشە صڵاواتى لەسەر بدە.
نامەى سێ یەم:_
ژیاننامەى پێشینە چاكەكان بخوێنەوە،وەهەڵگۆزە لەژیانیان بۆ خۆت،وفێربە لەژیان وتاقیكردنەوەكانیان،كاتێ ئەگەین بەوەى كەچۆن گەنجێتیان تەرخان كردبووبۆ گوێ ڕایەڵى و خواپەرستى، وەچۆن گرنگى یان دا بەتەمەنیان بەوەى كە كردبوویانە وەقف بۆ دروستكاری گەورەیان،وەچۆن گرنگى یان دا بەكاتەكانیان بەوەى كەتەرخانیان كربوو بۆ خوێندنى قورئان و فێربوونى فەرموودەو ئامادەبوونى كۆڕى زیكرو دانیشتن لەگەڵ پیاوچاكاندا،ئائەوە عەلی یە رضي الله عنه بەشدارى هەموو جەنگەكان ئەكا جگە لەتەبووك لەكاتێكا كەیەكەم منداڵ بوو كەئیسلام بوو،وەئوە موعازى كوڕى جەبەلە(رضي الله عنه) زاناترین كەسە لەئوممەتدا بەحه ڵا ڵ و حەرام،وپێشى زانایان ئەكەوێ ڕۆژى قیامەت،وەنێرراوى پێغەمبەرە(صلى الله عليه وسلم) بۆ یەمەن كاتێ مرد (32) ساڵ تەمەنى بوو.وەئەوەش شافیعیە ڕەحمەتى خواى لێبێت قورئان لەبەر ئەكا لەتەمەنى (7) ساڵیدا، وەفەتوا بۆ خەڵك ئەدات و تەمەنى لەخوار (20) ساڵیەوەیە،وە ابن حجر كتێبى نایابى(فتح البارى شرح صحيح البخارى) دائەنا لەكاتێكا تەمەنى (32) ساڵە. جا تۆ لەكوێ ى براكەم لەگەڵ ئەم لاوە خوێنگەرمانەى كەوێنەى سەربەستى ئوممەتەكەیان كێشا لەنێوان ئوممەتەكانى دونیادا.
نــــامەى چـــــوارەم:_
بیرى ئەو نیعمەتە بەدواى یەكا هاتووانەى خواى گەورە بكەرەوە لەسەرت، بەوەى كەكردویتى بەگەنجێكى تەندروست وەعەقڵێكى پێت داوە كەبیرى پێ بكەیتەوە،وەبەبەخشیشەكانى ڕزقى داویت كەسوودت پێ بگەیەنێ،،وەیارمەتیت ئەدا لەسەر خواپەرستى، كەچى تۆ كردووتە یارمەتیەك بۆ شوێنكەوتنى ڕێبازى شەیتان،وەیارمەتى شەیتان ئەدەیت لەسەر نەفسى خۆت، پاشان بەڕاستى وورد بەرەوە لەگەنجێتیت كەبەهێزترین قۆناغە لەتەمەنتا،دەبینى كەدەتوانى هەستیت بەكۆمەڵەكارێكى گرنگ خواى گەورە سوننەتى كردووە كەناتوانى بیكەیت لەقۆناغەكانى تردا.كەلەو قۆناغانە ناتوانى نوێژى چێشتەنگاو شەو نوێژو سوننەتەتەكانى تربكەیت و ناتوانى بەڕۆژوو بیت جگە لەڕەمەزان، وەناتوانى فێرى زانستى شەرعى بیت، وەگرنگى نادەیت بەدایك وباوكت،وەناتوانى بەرەنگارى نەفس و هەواو شەیتان بیتەوە، بەڵام عاقڵى ڕاستى پرسیار لەخۆى ئەكات ئەگەر لەگەنجیدا هەوڵى كارى چاكەنەدەم ئەى كەى هەوڵى بۆ بدەم؟؟
نــــــامەى پێنجــــــەم:_
لەو ئارەزووانە ووریابە كەخاوەنەكەى ئەخەن،وەوازبێنە لێیان،وەبزانە كەزۆرترین كەس كەڕووبەڕووى دەبێتەوە گەنجانن،وەدڵت پاك بكەرەوە لەشتە قێزەونەكانى،وەسووربە لەسەرپارستنى چاوو گوێ و هەموو ئەندامەكانت لەحەرام،وەوا لەخۆت بكە ببیتە منارەیەك خەڵكى تر بەهۆى تۆوە بێتە سەر ڕێ ى ڕاست،وەببە بەپێشەنگى چاك بۆ كۆمەڵگەكەت كەچاوت لێ بكەن ئەوانەى خۆشت ئەوێن وخۆشیان ئەوێیت.وەبزانە ئەم ئارەزووانە هەوڵى گەنجانى موسوڵمانى بەنج كردووە لەهەمووشوێنێك،وەسەربەرزیەكانیانى خەواندووە.جائەو گەنجانە بوونەتە تیكەیەكى نەرم بۆ ئەوانەى نەخشەئەكێشن بۆ شەڕكردنیان و هەوڵى كوشتنى ئیسلامى پاك ئەدەن لەدڵەكانیان.
نــــــامەى شــــەشــــەم:_
ووریاى گومانەكان بە لەدین،وەلەوانەى كەجێگیریەكانى دین تێك ئەدەن و بناغەكانى لەكەدار ئەكەن،وەئەمەش تەنها بەفێربوونى زانستى شەرعى ئەبێت،پرسیار كردن لەو شتانەى لات شاراوەیە،وەهەستان و دانیشتن لەگەڵ زانا چاكەكان،وبانگەوازكارە هیدایەت دراوەكان،هەوڵ بدە كەسوودبەخۆت بگەیەنى،مەخەڵەتێ بەو ناونیشانە ڕووخێنەرانەو بانگەشە سەر زارەكیانە، قورئان بەتوندى بگرە چونكە دینەكەت دینى جێگیرى ودامەزراویەو حەزى لەنەزانین و پەلەكردن نیە،وەیەكەم شت كەلەسەرت پێویستە فێربوونى قورئانە " خيركم من تعلم القرآن وعلمه"
نـــــامەى حـــەوتــــەم:_
یارمەتى برا موسوڵمانەكانت بدە لەهەموو شوێنێك بەدوعاكردن بۆیان،ڕەنگە دوعایەك لەشەوێكى درەنگدا بێ تاقەتیەك دەركا یا ناڕەحەتیەك لابات، براى وات هەیە لەڕۆژهەڵات بەدەستى بومەلەرزەو لافاو ئەناڵێنێ، وبرایەكى ترت هەیە لەڕۆژئاوا بەدەستى فەقیرى و برسێتى ئەناڵێنێ،وە براى سێ یەمت بەدەست داگیركارى وستەمەوە. تۆ لەكوێی بۆ یارمەتى دانیان؟!بۆ وازت هێناوە لەخۆیان ویارمەتى دانیان.ئەوان هیچیان لەتۆ ناوێت جگە لەوەى كەهەست بەناڕەحەتیەكانیان بكەیت.هەست بە غەمباریەكانیان بكەت...دوعایان بۆ بكەیت بەسەركەوتن بەسەر دوژمنەكانیاندا...دەرچوون لەو ناڕەحەتیەى كەداى پۆشیون.. لەوتەنگانەیەى كەتووشى بوون....
نـــــامەى هـــەشتــــەم:_
بۆ پاراستنى خۆت كاتەكانت بپارێزە، وەبزانە كەلێپرسراوى دەربارەى و پاداشتت ئەدرێتەوە بەچاك و خراپ لەسەرى..
الـوقــت أنفــس مــاعنـتيت بــه***وأراه أســـهل ماعليــك يضـــيع
وەمن پرسیارت لێ ئەكەم بۆچى كاتەكانت زایە ئەكەى بەیارى و گاڵتەى نابەجێ؟؟وەسەعاتەكانت بەفیڕۆئەدەى لەشتى خراپ و وێنەى خراپ؟؟ بۆ سوود نابینى لەو ژیانەت كەدەبینى دەڕوا لەبەردەستت ڕۆژ لەدواى ڕۆژ؟؟
بەڕاستى دینەكەمان دینى كارو بەرهەمە، دان نانێت بەدەست بەتاڵى.حەزى لەبێ كارى نیە.حەزى لەوموسوڵمانانە نیە كەلەسەر خەڵكى تر ئەژین.جائێستا هەستەو قۆڵى لێ هەڵماڵە بەوەى كەكاتەكانت هەمووى بۆ خوابێت.وەببە یەكێك لەوانەى كەلەژیان و مردندا سەركەوتن تۆمارئەكەن.(فالذكر بعد الموت عمر ثان).
نــامەى نــۆیـــەم:_
دڵنیابە براى گەنجم بەوەى كەمردن دێت، وەناپرسێتەوە لەگەورەو بچووك و لەش ساغ و نەخۆش. ووریابە كەمردنت بەسەرابێت و تۆش لەسەر تاوان وسەرپێچى بیت.وەووریابە لەمردن لەناكاو تۆش لەنێوان تاوان و گوناهدا بیت.وەكارێكى وابكە كەهەمیشە باسى مردن لەخەیاڵتدا بێت. خۆشەویستەكەت محمد(صلى الله عليه وسلم) ئەفەرمێ:أكثروا من ذكر هادم اللذات.زۆر بیرى لەناوبەرى خۆشیەكان بكەنەوە (واتە:مردن) وەئامۆژگارى وەربگرەلەوانەى كەلەدەورتدان و زیندوون و لەخۆشى و كامەرانیدا ئەژین و ئێستا بەقەدەرى خوا مردوون. خوا ئەزانێ ئێستا لەژێر خاك و گڵدا چیان بەسەر دێت. بەڵى براى گەنجم بەدڵنیایەوە ئەمریت، هیچت بۆ نامێنێتەوە جگەلەوەى كەپێشت خستووە. جا خوات لەبیرنەچێت بۆ ئەم ئامادەكارى و پێش هاتە. (أَفَحَسِبْتُمْ أَنَّمَا خَلَقْنَاكُمْ عَبَثًا وَأَنَّكُمْ إِلَيْنَا لَا تُرْجَعُونَ(115)فَتَعَالَى اللَّهُ الْمَلِكُ الْحَقُّ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ رَبُّ الْعَرْشِ الْكَڕيمِ) (116) المؤمنون
نـــــامــــەى دەیــــــــــــــەم:_
گوێ بۆ ئامۆژگارى لەخۆت شارەزاتر بگرە بابچوكیش بێت، وەووریابە ئامۆژگارى نەزان و شارەزا بابەتەمنیش بێت.وەوانەزانى ئەوەى ئامۆژگارى كردیت ڕقى لێتە بەڵكو ئەوەى قسەى خۆشت بۆ ئەكات بۆ ئەوەى پێبكەنى ئەو هەڵت ئەخلیسكێنێ بەناڕاستەوخۆو ئەت دا بەزەویدا


مه‌كۆی وه‌فا

Kurdzhin
خوایه‌گیان زانست و زانیاریم زیادبكه‌

مه‌رج نیه‌ به‌ دلی هه‌موو که‌سێک بم
چونکه‌ هه‌موو که‌سێک به‌ دڵی من نیه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-06-13 11:09:59

KURE_KOYE
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: هةولير
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-26
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 1236
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: بۆ گه‌نجه‌كان

dast xosh hawre barez sar kawtw bet

Kurdzhin
كرفتارم بة عة شقى تؤ سالانيكة كرفتارم   مة حالة بتوانم بئ تؤ  من بة بئ تؤ نية جارم

تؤش هة ر جاريك هة ست بة م ئازاري من ناكة ى  جاريك نالى ئة م ئازارة تا كة ي
ئاخر دلى من بؤ  وابيت(A)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-06-13 12:02:57

BILALPC
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: هه‌ڵه‌بجه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-20
دواترین سه‌ردان: 2014-02-22
په‌یامه‌كان: 2655
WindowsFirefox

Re: بۆ گه‌نجه‌كان

zor swpas gyana

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net