.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










له رۆژێكی ئارام، رۆشن، شیرین و دڵگیر و خۆراوی فریشته‌یه‌ك به نهێنی له به‌هشتدا هاته خواره‌وه و پێ ی خسته ئه‌م دنیا كۆنه‌وه. به ده‌شت و دار‌و دارستانه‌كان و شار‌و لادێ یه‌كاندا گه‌ڕا.
كاتێك كه خۆر له حاڵه‌تی هاتنه خواره‌وه‌دا بوو و فریشته‌كه باڵه‌كانی كرده‌وه‌و وتی:
ئێستا كه بینینی من له زه‌ویدا كۆتای هات، ده‌بێ بگه‌ڕێمه‌وه بۆ دنیای رۆشن به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی بڕۆم ده‌بێ چه‌ند یادگارییه‌ك له گه‌ڵ خۆم به‌رم.
فریشته‌كه ته‌ماشای باخێكی جوانی پڕ گوڵی كرد و وتی: چه‌ند گوڵی جوان و بۆن خۆش له زه‌ویدا بوونی هه‌یه!
جوانترین گوڵه‌كانی ناو باخه‌كه‌ی چنی و كردی به چه‌پكێك گوڵ و له گه‌ڵ خۆی و تی: من شتێكی جوانتر و بۆن خۆشترم له‌م گوڵانه له‌سه‌ر زه‌وی نه‌دیته‌وه، ئه‌م گوڵانه له‌گه‌ڵ خۆم بۆ به‌هشت ده‌به‌م.
به‌ڵام تۆزی زیاتر ته‌ماشای كرد منداڵێكی به چاوێكی رۆشن و روومه‌تی جوان و خرپنه‌وه بینی كه پێ ده‌كه‌نی ته‌ماشای دایكی ده‌كرد.
فریشته‌كه له‌گه‌ڵ خۆی وتی: ئاه! پێكه‌نینی ئه‌م منداڵه له‌م ده‌سته گوڵه جوانتره من ئه‌و له گه‌ڵ خۆم ده‌به‌م. پاشان فریشته‌كه ته‌نیشتی لانكه‌كه‌ی ته‌ماشا كرد كه مهره‌بانییه‌كی دایكی لێ یه كه وه‌ك ئاوی رووبارێك رووبه لانكه و رووبه منداڵه ده‌ڕوات.
فریشته‌كه له گه‌ڵ خۆی وتی: مهره‌بانی دایك جوانترین شته‌كه من تا ئێستا له‌سه‌ر رووی زه‌وی دیتبێتم من ئه‌و له‌گه‌ڵ خۆم ده‌به‌م بۆ به‌هشت(مه‌به‌ستی مهره‌بانییه‌كه‌ی دایكه ده‌یبا بۆ به‌هشت). له گه‌ڵ سێ شتی به قیمه‌ت و گران، فریشته‌كه دای له شه‌قه‌ی باڵ و رووی كرده ده‌روازه مروارییه‌كانی كه وه‌ك به‌هه‌شت وابوو. له ده‌ره‌وه‌ی به‌هشت له به‌رده‌م ده‌رگاكان دابه‌زی و به خۆی وت: پێش ئه‌وه‌ی بچمه به‌هشت یادگارییه‌كان ببینم.
ته‌ماشاییه‌كی گوڵه‌كانی كرد، سیس ببوون!
ته‌ماشاییه‌كی پێكه‌نینی منداڵه‌كه‌ی كرد، ئه‌ویش نه‌مابوو!
ته‌نها یه‌ك دانه مابوو..ته‌ماشای مهره‌بانی دایكی كرد.
مهره‌بانی دایك هێشتا له‌وێ مابوو به هه‌موو جوانیه‌كانییه‌وه.
فریشته‌كه گوڵه‌كان و پێكه‌نینی و بزه‌ی منداڵه‌كه كه نه‌مابوو فڕێ دایه سووچێكه‌وه و به‌ره‌و لای ده‌روازه‌كانی به‌هشت باڵی گرت و فڕی.
هه‌موو به‌هشتییه‌كانی كۆ كرده‌وه‌و وتی: من شتێكم له زه‌وی ده‌ستكه‌وتووه كه جوانییه‌كی بێ وێنه‌ی له ته‌واوی رێگاكه‌دا(به درێژای رێگاكه) تا گه‌یشتن به به‌هشت پاراستی و ئه‌ویش مهره‌بانی دایكێكه.
س.یه‌کتاپه‌رستی
وه‌رگێڕانی له فارسییه‌وه..هه‌ردی ئه‌نوه‌ر
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه