❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ‌بـیركردنه‌وه‌ مـرۆڤ مانـدوده‌كـات

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-06-15 10:21:30

jutyar
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: قـه‌ڵادزێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-29
دواترین سه‌ردان: 2026-04-20
په‌یامه‌كان: 397
WindowsOpera

‌بـیركردنه‌وه‌ مـرۆڤ مانـدوده‌كـات

به‌شێكی‌ زوَری‌ ماندوێتی‌ كه‌ ئازارمان ده‌دات له‌بیركردنه‌وه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت، ئه‌و ماندوێتییه‌ی‌ له‌ جه‌سته‌وه‌یه‌ بناغه‌یه‌كی‌ نییه‌، به‌ڵكو له‌جوَری‌ بیركردنه‌وه‌ی‌ هه‌ستی‌ خۆمانه‌وه‌یه‌.
بیركردنه‌وه‌ی ناخۆش
نه‌سرین ته‌مه‌ن 35 ساڵ ژنی‌ ماڵه‌وه‌یه‌ باس له‌ ماندوێتی‌ ده‌كات ده‌ڵێت: "به‌ ئیشوكاری‌ ماڵه‌وه‌ ماندوو ده‌بم، به‌ڵام له‌ هه‌ندێك كاتدا بێتاقه‌ت ئه‌بم ئه‌وه‌ زیاتر ماندووم ده‌كات، له‌و كاتانه‌دا خوَم سه‌رقاڵ ده‌كه‌م به‌كاركردنه‌وه‌، یاخوود سه‌ردانی‌ كه‌سێك ده‌كه‌م، هه‌رگیز بیركردنه‌وه‌ی‌ ناخوَش به‌ خه‌یاڵمدا نایه‌ت، چونكه‌ تووشی‌ ماندوێتیم ده‌كات".
بڵند ته‌مه‌ن 39 ساڵ له‌ئێستادا كاری‌ نییه‌ خوَی‌ پێوه‌ سه‌رقاڵ بكات وتی‌: "كه‌ كێشه‌یه‌كم هه‌بێت مێشكم ماندوو ده‌بێت، به‌ كاركردن ده‌روونم ئارام ده‌بێته‌وه‌، به‌ جه‌سته‌ كار بكه‌م ماندوو نابم".
كاركردن ماندووت ناكات
پروشه‌ 21 ساڵ ته‌مه‌نییه‌تی‌ خوێندكاری‌ زانكوَیه‌ ئاشكرای‌ كرد هه‌رگیز به‌ كاركردن ماندوو نابم، كێشه‌ و بێتاقه‌تی‌ ماندووم ده‌كات، له‌كاتێكدا ماندووم كه‌ بیر ده‌كه‌مه‌وه‌ ئه‌گریم وا ئه‌زانم هه‌مووشتێك كوَتایی‌ هاتووه‌.
په‌یوه‌ند 26 ساڵ پێیوایه‌ جه‌سته‌ی‌ ماندوو نابێت ئه‌گه‌ر مێشكی‌ ماندوو نه‌بێت، ته‌نها به‌ بێزاری‌ و بێتاقه‌تی‌ ماندوو ده‌بێت، په‌یوه‌ند قسه‌كانی‌ له‌ گۆڕاندابوو ده‌شی‌ وت ئه‌وه‌نده‌ سه‌رسه‌ختم ماندوونابم.
خه‌یاڵ، ماندووت ده‌كات
هه‌ندێك له‌ زانایانی‌ ده‌روونناس پێیانوایه‌ ماندووبوونی‌ جه‌سته‌یی‌ بوونی‌ نییه‌، یان ده‌گمه‌نه‌، ئه‌وه‌ی‌ زیاتر ماندوو ده‌بێت ده‌روون و بیركردنه‌وه‌ی‌ ئێمه‌یه‌.
د.ئه‌فرام محه‌مه‌د پسپوَڕی‌ نه‌خوَشییه‌ ده‌روونی‌ هوَشه‌نگییه‌كان ڕایگه‌یاند؛ "ماندووبوون دوو جوَره‌ (ده‌روونی‌، جه‌سته‌یی‌) له‌ ژیانی‌ ڕوَژانه‌دا هه‌ست به‌ ماندوویی‌ ده‌كه‌یت، به‌ڵام له‌ڕستیدا ماندووبوونی‌ جه‌سته‌ زۆر كه‌مه‌، فشاری‌ زۆری ده‌روونیه‌وه‌ له‌ئه‌نجامی‌ كاررۆژانه‌ و له‌ده‌ستدانی كه‌سێكی نزیك ، كاركردنێك له‌ سه‌روو توانای‌ خۆمانه‌وه‌ بێت، ماندوومان ده‌كات، وا ده‌كات له‌ڕووی‌ ده‌روونییه‌وه‌ ماندووبێت كار و چالاكییه‌كانمان كه‌مبێته‌وه‌. بوونی‌ گرفتی‌ جه‌سته‌یی‌ و نه‌خوَشییه‌ درێژخایه‌نه‌كان، ماندوومان ده‌كات".
خودی ڕاسته‌قینه‌
هه‌ریه‌ك له‌ ئێمه‌ دوو خودی‌ هه‌یه‌ (خودی‌ ڕاسته‌قینه‌، خودی‌ خوازراو) له‌نێوان خودی‌ خۆت و خه‌یاڵت هه‌رچه‌ند جیاوازی‌ هه‌بێت فشاری‌ زیاتر ده‌بێت، زیاتر ماندوو ده‌بیت. ئه‌گه‌ر نه‌توانرا ڕێگه‌چاره‌سه‌ر بگیرێته‌به‌ر ئه‌گه‌ری‌ تووشبوون به‌م نه‌خوَشیانه‌ت هه‌یه‌، نه‌خوَشی‌ ده‌روونی‌، جه‌سته‌یی‌.
بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌و گرفتانه‌، پێوسته‌ شێوازی‌ دروستی‌ خۆگونجاندن به‌كاربهێنین، گوَڕینی‌ شێوازی‌ بیركردنه‌وه‌، بۆچوون، خۆڕاهێنان نه‌چێته‌ ژێر باری‌ كارێك كه‌ له‌ سه‌روو توانای‌ خۆته‌وه‌ بێت، وه‌رزشكردن، ڕێكخستنی‌ سیستمی‌ خواردن، گرنگیدان به‌ میوه‌، خه‌وتن به‌پێی‌ پێوست و ته‌مه‌ن، فێربوونی‌ هونه‌ری‌ خۆ خاوكردنه‌وه‌، ئه‌گه‌ر نه‌توانرا ڕووبه‌ڕووی‌ ئه‌و ماندوێتییه‌ ببیته‌وه‌، پێوسته‌ سه‌ردانی‌ راِوێژكاری‌ ده‌روونی‌ یان چاره‌سه‌ری ده‌روونی‌ بكات، بۆ ئه‌وه‌ی‌ فێری‌ ڕاهێنانی‌ بكات تا بتوانێت زاڵبێت به‌سه‌ر خوَیدا.
ته‌كنه‌لۆژیای ماندووكه‌ر
ئامانج والی‌ توێژه‌ری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ پێیوایه‌ تێكچوونی‌ هاوسه‌نگی‌ ژینگه‌ هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كییه‌ بۆ ماندووبوونی‌ باری‌ ده‌روونی‌، كاره‌ساتی‌ سروشتی‌ فراوانبوونی‌ شاره‌كان، درووستبوونی‌ كارگه‌ و پێشكه‌وتنی‌ ته‌كنه‌لۆژیا وێرانكه‌رن، باری‌ ده‌روونی‌ مرۆڤ ئاڵۆز و ماندوو ده‌كات، مروَڤه‌كان خۆیان كاریگه‌رییان هه‌یه‌ له‌سه‌ر یه‌كتر، نه‌گونجان له‌گه‌ڵ كلتوور و ده‌ورووبه‌ر و دابونه‌ریت خودی‌ تاك ماندوو ده‌كا.
به‌ جه‌سته‌ ماندووه‌وه‌
ڕێباز خوێندكاری‌ زانكۆیه‌ پێیوایه‌ به‌ جه‌سته‌ و به‌مێشك ماندوو ده‌بێت، به‌ڵام زۆركات به‌ جه‌سته‌ ماندووم، ئه‌گه‌ر به‌ مێشك ماندووبم كۆمه‌ڵێك هۆكاری‌ خۆی‌ هه‌یه‌، من به‌ جه‌سته‌ ماندووم. سیڤه‌ر ده‌رچووی‌ شه‌شه‌می‌ ناوه‌ندییه‌ وتی‌: "به‌ ئیشی‌ ماڵ و بیركردنه‌وه‌ ماندوو ده‌بم، به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ زیاتر ماندووم ده‌كات بیركردنه‌وه‌یه‌، چونكه‌ كۆنترۆڵی‌ مێشك له‌ ده‌ست ده‌ده‌یت، كه‌ ماندوو بیت كاره‌كانت به‌باشی‌ بۆ ناكرێت".
كه‌ژانیش هه‌مان ڕای‌ سیڤه‌ری‌ هه‌یه‌ پێیوابوو ته‌نها بیركردنه‌وه‌ ماندووم ده‌كات به‌تایبه‌تی‌ بیركردنه‌وه‌ له‌ ژیان و ساته‌ ناخۆشه‌كان.

kur-pc

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن jutyar (2011-06-15 10:32:03)

Kurdzhin
کە کارتەکەی سەری ساڵت دایە دەستم
وا هەستم کرد دڵم بەیەکەم دەرچووە
                  ڕه‌نج
http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2399283&c=7198162

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net