.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1








لێكۆڵێنه‌وه‌یه‌ك: به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت، زیاتر كاتی خه‌ڵك ده‌بات به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ سه‌یركردنی ته‌له‌فزیۆندا!
له لێكۆڵێنه‌وه‌یه‌كی تازه‌دا- كه كۆمپانیای Effective Measures، ی پسپۆڕ له توێژینه‌وه‌كانی ئینته‌رنێت بڵاوی كردۆته‌وه و به هاوكاری له‌گه‌ڵ كۆمپانیای Spot On PR بۆ په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان جێبه‌جێكراوه- هاتووه كه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، به‌كارهێنه‌ری ئینته‌رنێت كاتێكی زیاتر له‌سه‌ر ئینته‌رنێت به‌سه‌رده‌بات به به‌راوردی ئه‌و كاته‌ی كه له بینین و سه‌یركردنی TV ته‌له‌فزیۆندا به‌سه‌ری ده‌بات.
ڕاپرسییه‌كه كه زیاتر له 2500 به‌كارهێنه‌ری ئینته‌رنێتی له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقیا گرتۆته‌وه، به ڕوونی ئه‌وه پیشانده‌دات كه....
%88 ی به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت له ناوچه‌كه‌دا به‌به‌رده‌وامی رۆژانه ده‌چنه ناو تۆڕی ئینته‌رنێته‌وه و رێژه‌یه‌كی گه‌وره‌ش له‌وان كاتێكی زیاتر له‌سه‌ر تۆری ئینته‌رنێت به‌سه‌رده‌بن به به‌رامبه‌ر ئه‌و كاته‌ی كه له ته‌ماشاكردنی ته‌له‌فزیۆن به‌سه‌ری ده‌به‌ن.
سه‌رۆكی ته‌نفیزی كۆمپانیاكه (بريندون أوجيلفي) ده‌ڵێت: ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ڕوون و ئاشكرا پیشانیده‌دات كه خه‌ڵك له كاته‌كانی رۆژ و شه‌ودا، ئینته‌رنێت به‌كارده‌هێنن، له‌كاتێكدا كه كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنی تری وه‌كو ڕۆژنامه و رادیۆ و ته‌له‌فزیۆن، چه‌ند كاتێكی دیاریكراوی به‌كارهێنانیان هه‌یه، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: سه‌ره‌رای ئه‌مه، به‌رده‌وام ژماره‌یه‌كی زیاتری خه‌ڵك ئاره‌زووی به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت ده‌كه‌ن له‌سه‌ر بنه‌مای رۆژانه‌دا، هه‌روه‌ك ئه‌وان كاتێكی زۆرتر له گه‌ڕان و تازكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانیان به یه‌ك ئاست له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و كاته‌ی كه له به‌كارهێنانی هۆكاره‌كانی راگه‌یاندنی ته‌قلیدی وه‌كو ڕۆژنامه و رادیۆ و ته‌له‌فزیۆن و گۆڤاره‌كان به‌سه‌ری ده‌به‌ن. ئه‌م ئه‌نجامانه‌ش ئاماژه‌ن بۆ گۆڕانێكی كرده‌یی له رێگه و شێوازی به‌ده‌ستهێنانی زانیارییه‌كان له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌وه.
هه‌روه‌ك گووتی: كه 71%ی ئه‌وانه‌ی راپرسییه‌كه گرتوونیه‌ته‌وه، رۆژانه سه‌یری ته‌له‌فزیۆن ده‌كه‌ن و زۆربه‌شیان (80%) له‌كاتی ئێواره له‌نێوان كاتژمێر 8 ه‌وه تاوه‌كو نیوه‌ی شه‌و سه‌یری تی ڤی ده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا كه زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی راپرسییه‌كه گرتوونیه‌ته‌وه، له‌كاتی به‌یانیان (كاتژمێر6:00 ی به‌یانی و 3:00ی دوای نیوه‌رۆ) گوێ له رادیۆ راده‌گرن و رۆژنامه‌كان ده‌خوێننه‌وه.
هه‌روه‌ك راپرسییه‌كه پیشانیداوه كه ئه‌و كه‌سانه به‌شێوه‌یه‌كی رێژه‌یی به یه‌كسانی له رۆژدا ئینته‌رنێت به‌كارده‌هێنن، له‌كاتێك كه 60%ی كه‌سه‌كان (له‌نێوان كاتژمێرێك تا 3 كاتژمێر) رۆژانه له سه‌یركردنی ته‌له‌فزیۆن به‌سه‌رده‌به‌ن، و 68% كاتێكی زیاتر (له‌نێوان كاتژمێرێك تا 6 كاتژمێر) له به‌كارهێنانی تۆڕی ئینته‌رنێت به‌سه‌رده‌بن.
دیسان له راپرسییه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش به‌دیاركه‌وتووه كه كه‌سه‌كان كاتێكی كه‌متر له خوێندنه‌وه‌ی رۆژنامه و گۆڤاره‌كاندا به‌سه‌رده‌به‌ن، زیاتر له 80%ی ئه‌وان رۆژانه ته‌نها (30 خولهك تاكو یه‌ك كاتژمێر) له ئه‌نجامدانی ئه‌م جۆره چالاكییانه به‌سه‌رده‌به‌ن.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه كه زیاتر له 70%ی ئه‌و كه‌سانه‌ی رووماڵه‌كه گرتوونیه‌تیه‌وه، سایتی (فه‌یسبوك) به‌كارده‌هێنن و 73%ی كه‌سانی به‌شداربووی راپرسییه‌كه‌ش، سه‌یركردنی پۆسته ئه‌لیكترۆنییه‌كانیان-ئیمه‌یڵ- كاری هه‌ره سه‌ره‌كییانه له كاتی په‌یوه‌ندیی كردنیان به ئینته‌رنێته‌وه، 41%ش گوتوویانه كه تۆڕه‌كانی به‌یه‌كگه‌یشتنی كۆمه‌ڵایه‌تی دیارترین چالاكی و كاریانه له‌سه‌ر ئینته‌رنێتدا.
-42% كاری گه‌ڕان به دوای زانیارییه‌كانی په‌یوه‌ست به ئارهزووهكانیانهوه ئه‌نجامده‌ده‌ن.
-زیاتر له 40%ی كه‌سه‌كان زۆربه‌ی كات گه‌ڕان به‌دوای زانیاریگه‌لی په‌یوه‌ندیدار به چه‌ند به‌رهه‌مێكی دیاریكراو ئه‌نجامده‌ده‌ن، یانیش به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام كرداری كڕینی به‌رهه‌مه‌كان له‌سه‌ر ئینته‌رنێت ئه‌نجامده‌ده‌ن.
ئه‌م ڕووماڵه‌ی "إفكتيف ميجر" "سبوت أون" له ماوه‌ی نێوان 9-12 ی مانگی ته‌مموزی 2010 و له‌ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه (100 سایتی ئه‌لیكترۆنی له‌ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست) و به‌هۆی ته‌كنه‌لۆژیای رووماڵكردنی تایبه‌ت به كۆمپانیای "إفكتيف ميجر" ه‌وه ئه‌نجامدراوه، قه‌باره‌ی تێكڕایی سمپڵهكهش گه‌یشتۆته 2587 كه‌س.
نێردراوه له‌لایه‌ن محه‌مه‌د مێرگه‌یی

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن Nabaz Garmiany (2011-06-22 19:33:45)
له‌سه‌ر هێڵ نییه










سلاو
ده‌ستت خۆش بێت به‌رێزم بۆ دانانی بابه‌ته‌که ماندوو نه‌بیت کاکه گیان
ته‌مه‌ن درێژ بیت
به‌س تێبینیه‌ک ئازیزم ئاماژه بده به‌سه‌رچاوه‌که‌ی نه‌ک ته‌نها ناوی نێره‌ره‌که چونکه ئه‌مه مانای وایه ئه‌م به‌رێزه بۆ ئێره‌ی ناردووه ئه‌وکات مافی ئه‌و شوێنه ئه‌خورێت که بۆی ناردووه بۆیه ئه‌گه‌ر ئاماژه نه‌درێت به سه‌رجاوه‌که ئه‌وا ناچار ده‌بین بیگوازینه‌وه ئه‌رشیف له‌گه‌ل ریزمدا


له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
