.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














له ده‌ستم دێ
کاتژمێری کامه‌رانیت بوه‌ستێنم.
له ده‌ستم دێ
ئه‌لقه‌ی په‌نجه‌ت پێ فڕێ ده‌م،
نامه‌ی به‌ختت بسوتێنم
له ده‌ستم دێ
هه‌موو شتێک ئاشکرا که‌م.
کام شه‌وت گه‌ش و ڕووناکه،
ئه‌و شه‌وی پف له چرا که‌م.
***
له ده‌ستم دێ، به دوو وشه
دڵی زاوای نووستووت ڕه‌ش که‌م،
له خۆشاوی شه‌وی په‌رده‌تان بێبه‌ش که‌م.
***
نامه‌کانت یه‌ک یه‌ک ماون.
دیاریه ساده‌کانت یه‌ک یه‌ک ماون.
چاویان شۆڕه،
ده‌ست له‌سه‌ر سنگ بۆم وه‌ستاون،
له تاوی ئه‌م کاره‌ساته‌م
ئاره‌قه‌ی شه‌رم دهتكێنن.
مۆری حه‌زێکی ئاگرین
به‌ناو چاوته‌وه ده‌لکێنن.
***
تاڵێکی پرچت نه‌ماوه
تێر تێر بۆنم نه کردبێ.
جێی ده‌رزییه‌ک
له سنگی برسیت نه‌ماوه
په‌نجه‌م په‌ی پێ نه‌بردبێ.
گه‌واهی ده‌ده‌ن له‌سه‌رت
دارتێله‌کانی سه‌ر شه‌قام.
گه‌واهی ده‌ده‌ن ئه‌وانه‌ی
نامه‌ی تۆیان بۆ ده‌هێنام.
به‌ڵی گیانه!
گه‌ر بمه‌وێ
کاتژمێری کامه‌رانیت بوه‌ستێنم…
گه‌ر بمه‌وێ
ئه‌ڵقه‌ی په‌نجه‌ت پێ فڕێ ده‌م،
نامه‌ی به‌ختت بسوتێنم-
به‌ڵگه‌م پێیه،
هه‌زار به‌ڵگه‌ی ئاشکراو ڕوون
به‌ڵگه‌ی چوار ساڵ پێکه‌وه‌بوون
به‌ڵام…چیبکه‌م!
خۆشه‌ویستیت – نه‌هه‌نگێکه،
خوێنی هه‌ڵچووم ده‌خواته‌وه…
خۆشه‌ویستیت – ڕووبارێکه،
قینی ڕه‌شم ده‌شواته‌وه
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن soran xoshnaw (2011-06-19 06:42:58)

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستی تۆ و شاعیریش خۆش بێت کاکه سۆران هۆنراوه‌یه‌کی تا بڵێی جوانه
سه‌رکه‌وتوو بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆرسووپاست ده‌كه‌م سۆزه‌خان.ده‌ستی تۆی به‌ریزیش خۆشبیت 
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاکه سۆران گیان ماندوو نه‌بیت
هۆنراوه‌یه‌کی زۆر جوانه
به ڕاستی شعره‌کانی مامۆستا عبدالله په‌شێو وه‌صفی ناوێت بۆخۆی وه‌صفی خۆی ئه‌کات
سه‌ربه‌رز بیت بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌م هۆنراوه جوانه.

که ئه‌زانیت خودا له خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به گه‌وره ئه‌زانیت؟!

له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆرسوپاس بۆپهیامهجوانهكهت كاكه خه‌مه .ده‌ستی تۆی ئازیزیش خۆش بیت به‌هیوام به‌دڵت بوبئ
له‌سه‌ر هێڵ نییه








دةستةكانت خوش بى كاك سوران

له‌سه‌ر هێڵ نییه





ده‌ستت خۆش بێت به‌راستی شعرێکی جوانه...ده‌ست خۆش.....
ئه‌وه‌ش کراوه به گۆرانی زۆر خۆشه....
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن Avestaa (2011-06-19 15:41:08)

له‌سه‌ر هێڵ نییه
dastt xosh hawre barez

له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆرسووپاس به‌ریز دیمه ده‌ستی تۆی به‌ریزیش خۆش بیت
سووپاس ئاڤیستا گیان ده‌سته‌كانت خۆش بۆدانانی مه‌قامه‌كه بژیت
زۆرسووپاس كاكهKURE_KOYE ده‌ستی تۆش خۆش بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌سته‌كانت خۆش بێت برام به راستی هۆنراوه‌یه‌كی زۆر جوان و خۆشه مامۆستا محمد جه‌زاش زۆر به جوانی كردویه‌تی به گۆرانی سه‌ركه‌وتوو بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش به‌راستی هۆنراوه‌یه‌کی جوانه

له‌سه‌ر هێڵ نییه








هه‌واری خاڵی
roshna 
زۆرسووپاستان ده‌كه‌م خۆشحالم به‌دلی ئیوه‌ی خۆشه‌ویسته سه‌ركه‌وتوبن هه‌میشه
له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆرسووپاس كاكه سیدات برای به‌ریزی منی
له‌سه‌ر هێڵ نییه