.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














کاتێک (ئەلبراتۆ) پیانۆ نوێیەکەی ھێنایەوە ، دەیزانی دەبێت دەماقالەیەکی توند لەگەل خێزانەکەی بکات گومانەکەی راست دەرچوو، چونکە ھەر کە خێزانەکەی پیانۆکەی بینی دەستی بە ھەراو ھوریا کرد،
-ئەلبراتۆ؟ تەنانەت ئێمە ناتوانین سکی خۆمان تێر بکەین ئەو کات تۆ چۆن دەتوانیت مانگانە پارەی خاوەنەکەی بدەیتەوە داستانی راھێنانی مۆسیقای ئەلبراتو ھەمیشە دەبووە ھۆی ناکوکی لە نێوان ئەو و خێزانەکەی کە ناوی (ئالگرا) بوو . ئەوان خێزانێکی ھەژار بوون ، ئەلبراتو بە ماندووبوونی خۆی برە پارەیەکی کەمی بۆ مال دەھێنایەوە بەڵام خەیالی دێرینەی ئاھەنگسازی بوو.
لەو کاتەی وەک مێرد منالێک لە کۆگایەکی فرۆشتنی پیانۆ خەریکی کارکردن بوو ، ئەو زانی تەنیا ئەشقی گەورەی ژیانی ژەنینی پیانۆیە. لەو کۆگایەدا فێری بنەمای سەرەتایی و خوێندنەوەی نۆتەکان ببوو ، بڕیاری دابوو بە ھەر شێوەیەک بێت بەردەوامی بەو کارە بدات پیانۆ لە ماڵە بچکۆلەکەیان مایەوە و ئەلبراتو لە ماوەی دوو مانگدا توانی چەند قوتابییەک بۆ فێربوون وەربگرێت ، مندالی بچوکی فێری ژەنین دەکرد ، لەم رێگەیە پارەی مانگانەی پیانۆکەی دەدا ، ئەو پیانۆیە لە مالە مایەوە تاکو ئەلبراتو بە یەکێک لە بە ناو بانگترین ئاھەنگ سازانی ئنگلستان ناسرا . توانی خانوویەکی زۆر گەورە بکرێت و پیانۆیەکی زۆر بە نرخیشی کڕی ، پیانۆ کۆنەکەی بە قوتابیەکی ھەژاری خۆی بەخشی ، ئەو قوتابیە ھەژارە بەیانیان لە سەر شەقام کاری دەکرد ، ناوی قوتابیەکە (گرییس) بوو . کاتێک گرییس پیانۆکەی بردەوە بۆ مالەوە دایکە پیرەکەی بە بینینی پیانۆ ھەمان رستەی بەکارھێنا کە خێزانی ئەلبراتو پێی وتبوون . گریس تەنانەت ئێمە ناتوانین سکی خۆمان تێر بکەین ، چۆن ئەتوانیت مانگانە پارەی خاوەن پیانۆکە بدەیتەوە
بەم شێوەیە گریس خەریکی کارکردن بوو ، قوتابی وەردەگرت و ئاھەنگسازی فێر دەبوو ، دوای پێنچ ساڵ بە دووەمین ئاھەنگسازی ئەو ولاتە ناسراو ، گریس پیانۆ کۆنەکەی بە (پل)فرۆشت . بەڵام (پل) نەیدەزانی پیانۆیەکی کڕیوە کە خاوەنەکەی دەوڵەمەند دەکات و ناوبانگێکی جیھانی بە دەست دێنێت ، ئێستا ئەلبراتو و گریس و پل و باشترین ئاھەنگسازی ئەو ولاتەن و، خاڵی سەیر لێرەدایە بە بێ ئەوەی بزانن ھەر سێکیان لەسەر یەک پیانۆ کاریان دەکرد ئەمەش لە ولاتێکدا کە دەیان ھەزار پیانۆی لێیە
ئامادەکردنی و وەرکێرانی: نیگار
تایبەت بە کوردژین
کوردژین پێشەنگە

لهسهر هێڵ نییه








دةست خوش نيكار كيان
بابةتيكى جوانة

لهسهر هێڵ نییه








زۆر سوپاس hulya گيان بۆ پهیامهکات زور پى خوشحال بوم كه باباته كه ت به دل بو
لهسهر هێڵ نییه