❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / تۆم بیر ناچێته‌وه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-05-25 08:10:42

saman.sangawy
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: ســـلێــمانـــی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-01-08
دواترین سه‌ردان: 2014-01-22
په‌یامه‌كان: 124
WindowsSafari

تۆم بیر ناچێته‌وه‌

تۆم بیر ناچێته‌وه‌


چۆن برینم ساڕێژ ئه‌بێ‌ تا ببینم بێیت و بڕۆی
تابزانم تۆش وه‌كومن خه‌می دابڕانم ئه‌خۆ ی
ئاخۆ هه‌بێ‌ به‌شێوه‌ی من ده‌رونی پڕله‌ئازار بێ‌
كوژراوی ده‌ستی دۆستی بێ‌ و له‌ناخه‌وه‌ بێ‌ ئاگابێ‌
دڵ و جه‌رگم له‌ت له‌ت بوه‌ به‌خه‌می دوری تۆی نازدار
فه‌رهادی ڕه‌نجه‌ڕۆش وه‌ك من شه‌وان نه‌ی بو خه‌م و ئازار
فرمێسكه‌كانیش ناتوانن نیگاكانت  بشۆنه‌وه‌
كام خه‌م و ئازار زۆر سه‌خته‌ ساتێ‌ تۆم بیرنابه‌نه‌وه‌
چی بكه‌م كه‌به‌خه‌می كۆچت ده‌ست و پێم زنجیركراوه‌
یاده‌كانت بۆته‌ كۆتێ‌ و له‌ ئه‌ستۆی من دانراوه‌
ئه‌زانم ئێستا تۆش وه‌ك من چاو پڕفرمێسك و گریانی
خوا ئه‌وه‌ بگرێ‌ كه‌وای كرد خه‌نده‌ی لێوه‌ هه‌ڵوه‌رانی
سه‌یره‌ ویستم سه‌فه‌ر بكه‌م بڕۆم چیتر نه‌یه‌مه‌وه‌
بیر له‌ جێژوان و ڕابردوو یاده‌كانیش نه‌كه‌مه‌وه‌
به‌ڵام كاتێك هه‌واڵ هات و وتیان نایه‌وێ‌ ته‌نیا بێ‌
له‌ باوه‌شی شه‌وی تار و پڕئازاری هاوسه‌ریابێ‌
وتم ڕۆحم به‌فیدات بێ‌ ئه‌مرم بۆ خه‌نده‌ی لێوانت
دڵم بكه‌ به‌ده‌رمانێ‌ پێی ساڕێژكه‌ زامه‌كانت
من ژیانم له‌ده‌ست داوه‌ هه‌روه‌ك چۆن تۆم له‌ده‌ست چوه‌
ئه‌و هیوایه‌ی من بۆ ئه‌ژیم یاده‌كانی ڕابردووه‌
له‌باخی بێ‌ سه‌مه‌ری ژین گه‌ڕام تاگوڵێ‌ وه‌لانێم
تا به‌بۆنێكی ئه‌و گوڵه‌ چی خه‌می دڵ هه‌یه‌ داینێم
له‌ته‌مه‌نما نه‌بوه‌ عه‌شقێ‌ به‌وێنه‌ی تۆ پاك و بێ‌ گه‌رد
نه‌مزانی ئه‌م عه‌شقه‌ت خه‌مه‌ و بۆمن ئه‌بێ‌ به‌ داخ و ده‌رد
چی له‌ دڵی هه‌ژارم كه‌م ساتێ‌ لێت بێ‌ ئاگانابی َ
شێوه‌ت وه‌ك خۆر له‌ چاومایه‌ و هه‌ناسه‌یه‌ك ئاوانابێ‌
چۆن بتوانم ئاسوده‌بم كه‌ تۆ خه‌مه‌ تۆست و یارت
شه‌وانت دور و درێژه‌ و وه‌ك دوژمن وایه‌ دڵدارت
خۆشه‌ویستیت هێند گه‌وره‌یه‌ كه‌من به‌ عه‌شقی تۆ ئه‌ژیم
هه‌ركاتێك یادی تۆ بكه‌م  دا ئه‌نیشم به‌كوڵ ئه‌گریم
بڕیارم داوه‌ تامابم ده‌ست له‌ ئه‌وینت به‌رناده‌م
هه‌زار هێنده‌ش دوربم له‌ تۆ له‌ خه‌یاڵم ونت ناكه‌م
به‌دكار و ناحه‌ز چی بكه‌ن نابێت به‌ به‌ربه‌ستی دڵم
تا مابم زیاتر خۆشمه‌وێی قه‌ت له‌ بیرم ناچی گوڵم
ئه‌گه‌ر ویستیان هه‌وڵ بده‌ن تۆ له‌بیری من به‌رنه‌وه‌
به‌ته‌نها یه‌ك ڕێگا هه‌یه‌ ڕۆح له‌ جه‌سته‌م جیاكه‌نه‌وه‌



سامان سه‌نگاوی   ((19 – 4- 2009  سلێمانی))

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-05-25 08:16:14

soz
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdzhin: barewabarayaty
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-04
دواترین سه‌ردان: 2014-02-04
په‌یامه‌كان: 1674
WindowsMSIE7

Re: تۆم بیر ناچێته‌وه‌

ده‌ست خۆش کاکه‌ سامان به‌ڕاستی جوانه‌ هۆنراوه‌که‌ت
سه‌رکه‌وتوو بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-05-26 06:50:19

saman.sangawy
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: ســـلێــمانـــی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-01-08
دواترین سه‌ردان: 2014-01-22
په‌یامه‌كان: 124
WindowsSafari

Re: تۆم بیر ناچێته‌وه‌

سوپاس  سۆز خان هەربژیت .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-06-20 18:07:32

diakokirkuki
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-06-20
دواترین سه‌ردان: 2011-06-20
په‌یامه‌كان: 1
WindowsSafari

Re: تۆم بیر ناچێته‌وه‌

8=8=DD8=D8
دةستت خؤش بيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2011-06-21 05:25:07

saman.sangawy
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: ســـلێــمانـــی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-01-08
دواترین سه‌ردان: 2014-01-22
په‌یامه‌كان: 124
WindowsXPFirefox

Re: تۆم بیر ناچێته‌وه‌

swpas  giana  dasty tosh xosh

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net