سڵاو ئه‌زیزان پێم خۆش‌بوو ئێوه‌ش بێبه‌ش نه‌بن له‌وه‌ی كه به‌رنامه‌كانی ناو كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت بكه‌یته كوردی هیوادارم بتوانم له‌م بابه‌ته‌دا ئێوه‌ی به‌رێز ئاشنا بكه‌م به‌م به‌رنامه‌یه (PE Explorer)كه كاری كردنه كوردی به‌رنامه‌كانه.با بچینه ناو باسه‌كه
سه‌ره‌تا له‌م لینكه خواره‌وه به‌رنامه‌ی ناوبراو داگرن

ئةمةش كراكةكةيةتي!

پاش ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌كه‌ت داگرت وه‌كو هه‌موو به‌رنامه‌یه‌كی تر له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت دایبه‌زێنه ئه‌مجا ئه‌م ڕوكارهمان بۆ ده‌كرێته‌وه و كلیك له‌سه‌ر ئه‌و ئایكۆنه ده‌كه‌ین كه له وێنه‌كه‌دا ئاماژه‌م پێداوه.
تێبینی:ده‌بێ ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی كه ده‌ته‌وێ بیكه‌یته كوردی پێویسته له‌ناو كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت داتبهزاندبێ.
1-ئه‌و به‌رنامه‌یه بدۆزه‌ره‌وه له ناو كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت وابزانم هه‌مووان له سه‌ر هاردی c دایده‌به‌زێنین ئێستا من به‌م شێوه‌یه به‌رنامه‌ی Internet Download Manager ده‌دۆزمه‌وه
C:\Program Files\Internet Download Manager
2- ئه‌مجا كلیكیopen ده‌كه‌ین
ئێستا ئێمه بۆ ئه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكی به‌رنامه‌كه بدۆزینه‌وه ئه‌وا
1-كلیكی لیستیview ده‌كه‌ین.
2- ئه‌مجا Resources داده‌گرین.
پاشان ئه‌و ڕوكارهمان بۆ ده‌كرێته‌وه ئه‌وه‌ی گرنگ بێ لای من ئه‌و به‌شه‌ی ناو چوارگۆشه زهردهكهیه كه ده‌توانین به‌رنامه‌كه‌ی پێ بیكه‌ینه كوردی ئه‌و به‌شانه‌ش menu,string,dailog به‌ڵام هه‌ندێ به‌رنامه dailog تیا نیه به‌س كێشه نیه .
1-ئێستا من menu م دیاری كرد
2- پاشان یه‌كێ له‌و دوو فایله‌م دیاری كردكه له‌ناو فۆڵده‌ری مینوهكهیه.
3-كلیكی ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بیكه‌ینه كوردی.
ئێستا كاتی كردنه كوردیه
1-كلیكی هه‌ر وشه‌یه‌ك ده‌كه‌ین له ده‌سته چه‌پ، پاشان له‌خانه‌ی كه نوسراوه caption له ده‌سته‌ڕاستی وێنهكهوهیه و سه‌ری تیشكه زه‌رده‌كه‌ی له‌سه‌ره.له‌وێدا كوردیه‌كه‌ی ده‌نوسین هه‌روه‌كو من كه نوسیومه (فرمانه‌كان).
2-كاتێ ده‌یكه‌یته كوردی لێره دیار ده‌كه‌وێ.
3-دوای ته‌واو بونی وشه‌كان كلیكی ئێره بكه بۆ زهخیرهكردنی ئه‌م وشانه كه كردوتهته كوردی.
پاشان ئهمڕوكاره دێ تۆ yes داگره.
تێبنی:ئه‌ندامه خۆشه‌ویسته‌كان ئه‌وه‌مان بیر نه‌چێت من ته‌نها فایلێكی فۆڵده‌ری مینوم كردوه به‌كوردی ئه‌گه‌ر بتانه‌وێ هه‌مووی بكه‌نه كوردی ئه‌وا ده‌بێ به‌شه‌كانی string,dailog
بكه‌نه كوردی كاتیشی ده‌وێت.
ئێستا ئه‌وه‌مان ماوه كه به‌رنامه‌كه زه‌خیره بكه‌ین ئه‌ویش لیستی Save file As<<file داگره.
به‌هه‌مان شێوه‌ی كه به‌رنامه‌كه‌مان هێنا ،به‌هه‌مان شێوه زه‌خیره‌ی بكه واته به‌م شێوه‌یه‌ی من
C:\Program Files\Internet Download Manager پاشان دووگمه‌ی Save داگره .
ئێستاش ئه‌و نمونه‌یه بوو كه له‌كاتی نوسینی ئه‌م بابه‌ته‌دا كرم بۆ تێگه‌شتنی ئێوه‌ی خۆشه‌ویست.
تێبینی:ده‌توانی به به‌نامه‌ی وینرار یاخود هه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی تر ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ی كه كردمانه كوردی بیپێچیته‌وه و بیكه‌یته یه‌ك فایلی Setup.exe .
هیوادارم له كۆتایدا له هه‌موو كه‌م و كوڕیهكانم چاوپۆشی بكه‌ن.
ڕێزی برابچووكتان قبوڵبكه‌ن DaRo_Xp- lalayan AROZ
ئه‌م بابه‌ته مافی پارێزراوه بۆ نووسه‌ر