.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











حوكمى گۆرانى و مۆسیقا
نووسەر: باوكى مسلم
بەرواری بڵاوکردنەوە: ٢٠١٠/٠٧/٢٧
[color=#808000][size=16]
الحمد لله وكفى والصلاة والسلام على نبيه المصطفى واله المستكملين الشرفا.
پاشان:
ئەهلى ئیسلام لەسێبەرى ئەم دینەدا ژیانێكى خۆش و بەڕێز بەڕێ ئەكەن،لەماوەیدا شیرینى ئیمان ئەبینن،وەئاسوودەیى یەقین و دڵنیایى، وەهاوەڵێتى گوێ ڕایەڵێتى، وچێژى پەرستش،وەفێر كردنەكانى ئەم دینەئەوەستێت دژى خراپى لادان و ئارەزووى لادەران وەك قەڵایەكى پتەو،مرۆڤ ئەپارێزێ لەنزمى یەكانى،و بەرگرى لێ ئەكات لەئارەزووەكانى،وە غەم و خەفەتى نایەڵێ، جاچ دەوڵەمەندە كەسێ كەدۆستایەتى ببێ لەگەڵ دینى خوا ئەگەرچی فەقیریش بێ،وەچ فەقیرە ئەو كەسەى كەدژایەتى دینى خوابكات ئەگەر چی دەوڵەمەندیش بێ.
وەبەڕاستى یەكێ لەوانەى كەموسوڵمانى بەغیرەت لەسەر دینەكەى دڵتەنگ ئەكات،ئەوەیە هەندێ لەموسوڵمانان بچن بەدواى كامەرانى و بەختیارى بگەڕێن لەجگە لەئیسلام،لەجگە لەئیسلام بەدواى خۆشی‌دا ئەگەڕێن،لەجێگاى دەرمان و چارەسەر ژەهر دادەنێن،چونكە بۆ چارەسەرو شیفا ئەگەڕێن لەئارەزووو شەهەواتیان،لەوانەش سەرقاڵ بوون وگرنگى دانى زۆرى خەڵكى ئەمڕۆیە بەئامێرەكانى مۆسیقا‌و گۆرانى، هەتا بووەتە بنێشتى سەرزمان و وڕینەى پێ دەكەن.هۆكار گەلێكى بێ بنەماو بنچینە دەهێننەوە كەگۆرانى حەڵاڵ ئەكات بۆیان هیچ بەڵگەیەكى ڕاستى لەسەر نیە،كۆمەڵى خەڵك هەڵدەستن بە برەو پێدانى كەتووشى بەڵاى ئارەزووو گوێگرتن لەگۆرانى بوون.وەهەروەك هەندێكیان برەوبەمۆسیقا ئەدەن بەوەى كەهەست و دڵ نەرم ئەكات،وەسۆز گەشە پێ ئەدات. ئەمەش ڕاست نیە،چونكە ورووژێنەرى ئارەزووە.ئەگەر وابێ كەدەیڵێن ئەبوایە دڵى مۆسیقا ژەنەكان نەرم بوایە و ڕەوشتیان جوان بوایە، وەزۆربەیان كەئەیان ناسین ئەزانین كەلایان داوەو ڕەوشتیان خراپە.
بەندەكانى خوا:هەركەسێ گومانى لەحەرامێتى مۆسیقا هەیە بائەو گومانە بەیەقین و دڵنیایی لابات. بەقسەو ووتەى پەروەردگارى جیهانیان و پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم لەحەرامكردنى و ڕوون كردنەوەى.جادەقەكان زۆرن لەقورئان و سوونەت بەڵگە بن لەسەر حەرامێتى گۆرانى وسزاش هەیە بۆ ئەوانەى كەحەلاَڵى ئەكەن یان سوورن لەسەرى،جابڕواداریەك بەڵگەى بەسە لەقورئان وسوننەتى پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم. چ جاى ئەگەر بەڵگەكان زۆربوون لەسەری.وەخواى گەورە لەقورئاندا ئەفەرمێ: [وماكان لمؤمن ولا مؤمنة اذا قضى الله ورسوله أمراً أن يكون له‌م الخيرة من أمرهم وَمَن يَعصِ اللهَ ورَسولَهُ فَقَد ضَلَّ ضَلالاَمبينا] الاحزاب:36.واتە:وەبۆ هیچ پیاوو ژنێكى باوەڕدار نیە كاتێ خوا‌و پێغەمبەرەكەى صلى الله عليه وسلم لەكارێكدا حوكمیان كرد،بۆئەوانیش ئیختیار‌و هەڵبژاردنێك هەبێ (لەبەرامبەر فەرمانى خوا)وەهەركەسێ نافەرمانى خوا‌و پێغەمبەرەكەى صلى الله عليه وسلم بكات بەڕاستى لاڕێ بووە،لاڕێیەكى ئاشكرا.(تەفسیرى قورئانى پیرۆز بەكورتى و بەكوردى محمد صالح ابراهیمى)
وەبەبەرچاو گرتنى ترسناكى گۆرانى.وەئەوەى كەهۆیەكە لەهۆیەكانى فیتنەى نێوان خەڵك وتێكدانیان و بەتایبەتى گەنجان.حەزمكرد ئەم لێكۆڵینەوەیە كۆبكەمەوە كەهەڵوێستى قورئان و سوننەتى پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم ڕوون ئەكاتەوە لەگەڵ هەڵوێستى زانایانى ئەهلى عیلم سەبارەت بەگۆرانى و مۆسیقا.
وەئەم بابەتە هەوڵدانێكە مەبەستم پێی خزمەت كردنى دینى خواى گەورەیە،وەسوودى موسوڵمانان،داوائەكەم لەخواى گەورە كەبیكاتە مایەى سوود بۆ خەڵكى و ئەم كردەوەیەش تەنها لەبەرخاترى خۆى بێ.هەرئەومان بەسەوەباشترین كەسێكە كەلێپرسراومان بێ.
[بەڵگەكانى حەرامكردن لەقورئانى پیرۆز]
1) خواى گەورە ئەفەرمێت:: [وَمِنَ النَّاسِ مَن يَشتَري لَهْوَالحَديثِ ليُضِلَّ عَن سَبِيلِ اللَّهِ بِغَيرِ عِلمٍ وَيَتَّخِذَها هُزُواً أولئِك لَهُم عَذابٌ اَليم] سورة لقمان:6.
واتە:وەهەندێ كەس هەن لەخەڵكى كڕیارى قسەى بێ هوودەو بێ كەڵكن تابەنەزانى خەڵك لەڕێگەى خوا لادەن وەقورئان بەگاڵتە دەگرن جابۆئەوانە سزاى سووك وخواركەر هەیە.(تەفسیرى قورئانى پیرۆز بەكورتى و بەكوردى محمدصالح ابراهیمى).
حەبرى ئومەت(ابن عباس)رضي الله عنه ئەفەرمێ:ئەوە گۆرانی یە،وەمجاهد(رحمه الله)ئەفەرمێ:تەپڵە.(تفسیر الطبري)وەحسن البصري (رحمه الله)ئەفەرمێ:ئەم ئایەتەلەسەر گۆرانى و شمشاڵ دابەزى.(تفسیر ابن كثير).ابن القیم(رحمه الله) ئەفەرمێ:بەسە لەتەفسیرى هاوەڵان و شوێن كەوتووان كە (لَهْوَالحَديثِ) گۆرانى بێ. چونكە ئەمە(صحيح)ە لە(ابن عباس وابن مسعود)وە (ابوالصهباء)ئەفەرمێ:پرسیارمكرد لە(ابن مسعود) دەربارەى ئەم ئایەتە"وَمِنَ النَّاسِ مَن يَشتَري لَهْوَالحَديثِ....فەرمووى: بەوكەسەى كەكەسى تر شایەنى پەرستن نیە جگەلەوئەوەگۆرانى یە.- سێ جار دووبارەى كردەوە -وەدووبارەبە(صحيح)ى لە ابن عمرەوه رضي الله عنە هاتووەكە: گۆرانى یه (اغاثة اللهفان لابن القيم).
وەهەروەها جابرو عكرمەو سعیدى كوڕى جبیر و مكحول و میمونى كوڕى مهران و عمروى كوڕى شعیب و على كوڕى مدینى و جگە لەوان لەتەفسیرى ئەم ئایەتە وائەفەرموون.
وە(واحدى) (رحمه الله) ئەفەرمێ:وەئەم ئایەتە لەسەر لەسەر ئەم تەفسیرە بەڵگەیە بۆ حەرامێتى گۆرانى (اغاثة اللهفان لابن القيم).
وە(حاكم) لە(المستدرك على الصحيحين)دا دەربارەى تەفسیرى صحابى ئەفەرمێ: ((بافێرخوازى زانست بزانێ كەتەفسیرى هاوەڵان كەوەحیان بینیوە.بەلاى هەردوو (بخاري ومسلم)ەوەفەرموودەیەكى (مسند)واتا سەنەدێكى نەپچڕاوى هەیە.
وەپێشەوا(ابن القیم) (رحمه الله) ئەفەرمێ:لەكتێبى(اغاثة اللهفان)دا لەسەر قسەى حاكم:وەئەمە ئەگەر چى قسەى تیایە بەڵام هیچ گومانێكى تیانیە كەپێشترن بۆوەرگرتن لەجگەلەدواى خۆیان،جائەوان زاناترین كەسى ئوممەتن بەمەستى خوا لەقورئان،لەسەر ئەوان دابەزى وەئەوان یەكەم كەس بوون كەقسەیان لەگەڵ كرا لەم ئومەتە،وە تەفسیرەكەشیان بەزانستى و كردەوەیى لە پێغەمبەرەوە صلى الله عليه وسلم بینیوە،ئەوان عەرەب زمان وپاراو بوون لەڕاستیدا،كەس ناتوانێ لەتەفسیرەكەیان لابدات ئەگەر فەرموودەى ڕاست نەبێ بەرامبەر تەفسیرەكەیان بوەستێ.
2) خواى گەورە ئەفەرمێ: [وَاسْتَفْزِزْ مَن ِاستَطَعْتَ مِن?
له‌سه‌ر هێڵ نییه









دەست خۆش برای بەڕێزم ، نامەوێ بە قوڵی بچمە باسەکەوە و تەنها بە چەند تێبینیەک بەشداری لە بابەتەکی بەڕێزتان ئەکەم :
ڕاستە لێکدانەوەی هەندێک لە زانایانی ئیسلام و تەفسیریان بۆ ئایەتەکانی خوای گەورە بەو شێوەیە بوە ، بەڵام من وا هەست ئەکەم زۆر لێکردنێک هەیە لە لێکدانەوەکاندا ، هەروەک چۆن مرۆڤێک لە پێناوی دەستکەوت و مەبەستێکی خۆیدا زۆر لە خۆی ئەکات بۆ هێنانە دی ئەو مەبەستانەی ، یا هەندێک جار مرۆڤ لە پێناوی دڵخۆشی خۆی و پەیداکردنی هیوایەک بە زۆرداری مەسەلەیەک پەلکێش ئەکات بۆ ناو باسێکی تر ، بۆ نموونە بەندێکی بەندیخانە لە پێناوی دڵخۆش کردنی خۆی و پەیداکردنی هیوایەک بۆ ئازادکردنی ، لە یەکێک لە بۆنەکاندا دڵی خۆی خۆش ئەکات و ئەڵێ دڵنیام بەم بۆنەیەوە لێبوردنێکی گشتی دەر ئەچێت !!!!
ئاخۆ بۆ خوای گەورە بە ڕاشکاوانە باسی مۆسیقا ناکات لە قورئانی پیرۆزدا ؟؟؟ بۆ ئەبێ خوای گەورە بە وشێوەیە باس لە مۆسیقا‌و گۆرانی بکات کە زۆر بە زەحمەت خەڵکانێک تێی بگەن و تەنها زاناکان بتوانن ئەو تەفسیرەی بۆ بکەن ؟؟!!
زیاتر ناچمە ناو باسەکەوە و ئەڵێم : هەروەک چۆن پارە ئەتوانی بۆ باشترین و جوانترین کاری مرۆڤایەتی بەکاری بێنیت ، لە هەمان کاتدا مرۆڤ ئەتوانێ ناشیرین ترین کاری پێ ئەنجام بدات ، هەر بەو شێوەیەش مۆسیقا مرۆڤ ئەتوانێ بۆ کاری ناشیرین بەکاری بهێنێت و لە هەمان کاتیش‌دا بۆ جوانترین خزمەتی مرۆڤ بە کاری بێنێت !!!
ئاخۆ خوای گەورە هیچ کاتێک مرۆڤی بێ بەش کردوە لە ئاسوودەیی و خۆشیەکانی ژیان ؟؟؟ کەواتە بۆ ئەبێ مۆسیقا کە ئارامی بە روحی مرۆڤەکان ئەبەخشێت خوای گەورە لە مرۆڤی حەرام بکات ؟؟!!
ئەمانە هیچ گرنگ نەبوون بەلامەوە تەنها وەک تێبینیەک بۆ بەڕێزتانم خستە ڕوو ، بەڵام ئەوەی جێگای سەرسوڕمان بوو لام ئەم ڕستەیەی بەڕێزتان بوو :
دڵى مۆسیقا ژەنەكان نەرم بوایە و ڕەوشتیان جوان بوایە، وەزۆربەیان كەئەیان ناسین ئەزانین كەلایان داوەو ڕەوشتیان خراپە.
ئەگەر مسوڵمان من بە ڕەوشت نزم بزانێت تەنها لەبەر ئەوەی مۆسیقا ژەنم ئەوا من هەرگیز خۆم بە مسوڵمان نازانم ، بۆیە هیوادارم ئەو حوکمە تەنها حوکمی بەڕێزتان بێت نەک حوکمی خوای گەورە و قورئانی پیرۆز .
ئەوانەش کە تا ئێستا ناسیومن لە ژیانما و مۆسیقا ژەن بوون هیچ بەدڕەوشتیەکم لێ نەبینیون تەنها لە میهرەبانی و خۆشەویستی نەبێ بەرامبەر بە مرۆڤەکان .
لە کۆتاییدا ئەڵێم با لە یادی نەکەین کە لەناو ئێمەدا :
پینەچیەک کە ئاواتەخوازە پێڵاوەکانمان بدڕێ تەنها بۆ ئەوەی کاری دەست کەوێ ، کەسێکی کاسبکار و خۆشەویستی خوایە .
ئەو دکتۆرەی کە ئاواتەخوازە مرۆڤەکان نەخۆش بکەون بۆ ئەوەی مشتێ پارەیان دەست بکەوێ ، ئەوانە مرۆڤی بەرزن و خزمەتی مرۆڤەکان ئەکەن لە دیدی ئێمەدا .
کەچی ئەو هونەرمەندەی کە بە هونەرەکەی خۆشی و ئاسوودەیی بە دڵی مرۆڤەکان ئەبەخشێ بەدڕەوشتن !!!
شاد و سەرفرازبن .
له‌سه‌ر هێڵ نییه





برای ئەزیز و خۆشەویست :
١ - نووسەر دەڵێ :دڵى مۆسیقا ژەنەكان نەرم بوایە و ڕەوشتیان جوان بوایە، وەزۆربەیان كەئەیان ناسین ئەزانین كەلایان داوەو ڕەوشتیان خراپە.
لێرەدا نووسەر دوو وابەسەتەی کردووە :
وابەستەی یەکەم : ناڵێ هەمووی بەڵکو دەڵێ زۆربەیان
وابەستەی دووەم :دەڵێ ئەوانەی کەئیمە ئەیان ناسین - واتە ئەوانەی کەنووسەر ئەیان ناسێت- .
٢ - برای بەڕێزم بەڵگەی یەکجار بەهێز هەیە لەسەر حەرامیەتی مۆزیقا ئایە ئەگەر قەناعەتم بە جەنابت هێنا لەسەر حەرامیەتەکەی بەبەڵگەی پشت ئەستوور پاشگەز دەبیتەوە لەم تێڕوانینەی کە هەتە بۆ مۆزیقا .
له‌سه‌ر هێڵ نییه








دەستەکانت خۆش بێت هاوڕێ گیان بۆ دانانی ئەم بابەتە
بەهیوام هەردەم بەردەوام بیت لەدانانی بابەتی بەسوود
بەس هاوڕی گیان بابەتەکە جوانتر ئەبوو گەر بەڵگەی عیلمیت بهێنایەتەوە
چونکە وەک دیارە کە ئەم مەسەلەیە خیلافیە، خیلافێکی زۆری لەسەرە
هەروەک ئەوەی بەڕێزتان ئەڵێن بەڵگەی زۆربەهێز هەیە لەسەر حەرام بوونی مۆسیقا
بەهەمان شێوەش ئەو فرقەیەی ئەڵێت حەلالە بەڵگەی زۆر بەهێزیان هەیە
بۆیە گەر جگە لەوبەڵگانەی بەڕێزتان هێناوتانەتەوە کە شەرعین، بەڵگەی عەقڵی و عیلمیت بهێنایەتەوە
چونکە وەک وتم ئەوانەشی کە ئەڵێن مۆسیقا حەڵاڵە لەکاتێکا لەباش بەکاربهێنرێت
بەڵگەیان زۆر بەهێزە.
بۆیە ئەگەر بەڵگەی عیلمی هەبوو لەسەر خراپی مۆسیقا ئەوا یەکدەنگی زانایان دیار ئەبوو لەسەر ئەمە
بەڕێزیشتان ئەتوانن دیراسەی مەسئەلەیەکی هێندە گرنگ بکەن
بۆیەش ئەڵێم بەڵگەی عیلمی چونکە ئیسلام شتێ حەڕام ناکات کە زیانی نەبێت.
هیوام ئاسوودەیی و سەربەرزی و بەختەوەری و سەرکەوتنی بەڕێزتانە.
ڕێز و خۆشەویستیم بۆتان.
له‌سه‌ر هێڵ نییه





برام هەندێ بەڵگەی بەهێز ئەنووسم ئینشائڵا
وەلەگەڵ بەڵگەی زانستی ئەگەر دەستکەوت -چونکە زیانەکانی مۆسیقام لەشێنی خوێندۆتەوە-
له‌سه‌ر هێڵ نییه









برای ئازیزم : ئەو نووسەرە کاتێک تەنها بەدڕەوشتەکانی ناسیوە تاوانێ ئێمە چیە ؟؟ ئەیتوانی کەسە باشەکان بناسێ و دووربێت لە خراپەکان .
ئەڵێ زۆربەیان !! پێتان وایە ئەگەر ڕاپرسیەک بکرێ لەسەر ئەوەی بزانین کامیان زۆرترن خراپەکان یا باشەکان ، ئەو ڕاپرسیە ئەنجامەکەی ببێتە پشتیوانی بۆ نووسەر ؟؟ من پێم وایە ئەو نووسەرە بەڕێزە ئەگەر پشتی بە ڕای خەڵکانی تر ببەستایە لەو ڕایەی پەشیمان ئەبوو .
برای بەڕێزم من ڕاشکاوانە ڕای خۆم دەربڕی و وتم :
ئەگەر بەڕێزتان بە بەڵگەی زانستی و مەنتیقی سەلماندتان کە ئیسلام ڕێگە لە شتێک بگرێ کە ئاسوودەیی و خۆشی بە ڕوحی مرۆڤەکان ببەخشێ ، ئەو کاتە من واز لە مۆسیقا ناهێنم بەڵکو حاشا لە مسوڵمان بوونی خۆم ئەکەم .
شاد و سەرفرازبن .
له‌سه‌ر هێڵ نییه








وه‌ك سۆفیزم ئه‌ڵێ : مۆسیقا خۆراكی ڕۆحه .
مسوڵمانیهی زۆر له‌وه گه‌وره‌تره بڵێ مۆسیقا قه‌ده‌غه‌كراوه (حه‌رامه)
زۆر سوپاس ، ئاشتیتان لێبێ

له‌سه‌ر هێڵ نییه





ئەوەی من لەسەرمە بڵاوکردنەوەبوو
له‌سه‌ر هێڵ نییه








بەڕێزم سەلەفی کورد پاش گەڕان بۆ زانین و تەواو دلنیابوون لەوەی مۆسیقا حەڵاڵە یا حەڕام ئەمەم دەست کەوت، ئینجا تۆش بەڵ:گەکانی خۆتمان بدەرێ و دوای ئەوە ڕای خۆتمان پێ بڵێ.
حوکمی گۆرانی و مۆسیقا چیە؟
ئایا مۆسیقا حەڕامە؟ ئایا گوێ گرتن لە مۆسیقا حەڕامە؟ فەرموو: تێبینی من لە سایتی ئیسلام و سەردەم ئەمەم هێناوە سەرچاوە ڕاستیەکەی تەواو نازانم، بەس پێم وابێت سایتی م.حسن پێنجوێنی بێت..
تائێستا چه‌ند ناهمهیهكم بۆ هاتووه و داوای حوكمی گۆرانی ومۆسیقا ده‌كه‌ن له روانگه‌ی شه‌رعه‌وه، بۆیه وا به‌سێ ئه‌ڵقه ته‌واوی باسه‌كه ئیینشائهڵلا سه‌ر له‌نوێ بلاَو ده‌كه‌مه‌وه.
پێشه‌كی:
سوپاس و ستایشی بێ پایان بۆ په‌روه‌ردگاری به‌خشنده‌ی دلۆڤان، و لێزمه‌ی سهلاَت وسه‌لامی خوا بۆ گیانی پاكی پێغه‌ممه‌ری پێشه‌وامان و یار و یاوه‌ر و بنه‌ماڵه و شوێنكه‌وتووانی تا رۆژی دوايی..
له‌وانه‌یه كه‌سێك بپرسێ و بڵێ: تۆ كه خۆت عاشقی گۆرانی و مۆسیقا نیت و به‌ده‌گمه‌ن نه‌بێ گۆێی لێ ناگریت، ئه‌م باسی گۆرانی و مۆسیقا یه‌ت چۆن نووسی؟
لهوهلاَمدا ئه‌ڵێم راسته من زۆر هۆگری گۆرانی ومۆسیقا نیم، بهلاَم ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌كه، ئه‌بێ حوكمه شه‌رعییه‌كه‌ی وه‌ك خۆی بزانرێ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌به‌ر خوڵق وخوویهكی تایبه‌ت به‌خۆی ئاره‌زووی له گۆرانی نییه‌و گوێی لێ ناگرێ، ئه‌وه مافی كه‌سایه‌تی خۆیه‌تی و هیچ كه‌س قسه‌ی له‌وه‌دا نییه. بهلاَم ئه‌گه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه له‌روانگه‌ی شه‌رعه‌وه به‌قه‌ده‌غه‌ی ئه‌زانێ، ده‌لیل و به‌ڵگه‌ی هه‌بێ باشتره، تا به‌ر ههرِهشهی خوایی نه‌كه‌وێ كه ئه‌فه‌رموێ: ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوهرِتان هێناوه! ئه‌وه‌ی خوا بۆی حهلاَل كردوون له‌خۆتانی حه‌رام مه‌كه‌ن، و له‌سنوور ده‌رمه‌چن، و ده‌ستدرێژی مه‌كه‌ن چونكه خوا ده‌ستدرێژی كه‌رانی خۆش ناوێت. ” يا أيها الذين آمنوا لاتحرموا ما أحل الله لكم.. ” (1) هه‌روه‌ك ئاشكرایه به‌ڵگه‌ی حهرامبوونیش ئه‌بێ به‌ڵگه‌یه‌كی به‌هێزبێ، به فه‌رمووده‌ی لاواز و غه‌ریب و مونكه‌ر و بگره مه‌وزوع و هه‌ڵبه‌ستراو حوكمی حه‌رامبوونی شت نادرێ.. منیش هیچ شتێكم له‌م باره‌وه نه‌نووسیبوو، تا له پاش ره‌مه‌زانی 2004دا گه‌نجێك به ئێمێلێكدا پرسیارێكی بۆ ناردبووم ئایا: حوكمی شه‌رعی گۆرانی و مۆسیقا چییه؟ منیش ئابه‌م شێوه‌یه وهلاَمم دایه‌وه:
گۆرانی ومۆسیقا مه‌سه‌له‌یه‌كه له كۆنه‌وه زانایان جیاوازی راو بۆ چوونیان تیا هه‌یه.. بهلاَم هه‌موو یهكرِان له‌وه‌دا كه: ئه‌گه‌ر گۆرانی هانده‌ربوو بۆ گوناهـ ، و ههڵخواندن بوو بهبالاَی ئافره‌تاندا و قسه‌یه‌كی وای تیا بوو كه ره‌وشت نزمی ئه‌نواند ئه‌وه ده‌بێته حه‌رام، و ئه‌گه‌ر نه، به‌شی زۆری زانایان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن كه گوناهـ نیه.
# # #
پاش ماوه‌یه‌ك خاوه‌ن پرسیار نامه‌یه‌كی بۆ ناردبوم، وای پێ خۆش بوو بوو كه به‌حه‌رامی دابنێم، و یه‌كسه‌ر بڵێم: حه‌رامه. ئیتر لێكی جیا نه‌كه‌مه‌وه، و نه‌ڵێم: ئهگهروابوو حهلاَڵه و ئه‌گه‌ر وانه‌بوو حه‌رامه.
بۆیه منیش به‌پێویستم زانی باسێكی خه‌ست وخۆڵ له‌و باره‌وه بنووسم و حه‌قیقه‌تی تیا ده‌ربخه‌م، و به‌ڵگه‌ی به‌هێز و بێهێزی تیا پێشچاو بخه‌م، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌سه‌ر ئینته‌رنێت سه‌ردانی گه‌لێ سایتی ئیسلامی و مه‌وسوعاتی فیقهی و حه‌دیسم كرد، سه‌ردانی هه‌ردوو قوتابخانه فیكرییهكهم كرد، فتوای زانایانی سعوودی، و فتوای زانایانی ميسری جگه له‌وانیش، دیتم زانایانی سعوودی پابه‌ندن به قسه‌كانی ئیمام ئیبنو قییمهوه، ئه‌و چی بفه‌رموێ لێی لاناده‌ن، با به‌ڵگه‌كانیشی فه‌رمووده‌ی لاواز و مونكه‌ر و به‌ڵكو هه‌ڵبه‌ستراویش بێ. بۆیه به‌پێویستم زانی ئه‌و فه‌رموودانه‌ی كه‌ئه‌وان به‌ده‌لیل هێناویانه‌ته‌وه هه‌موویان بخه‌مه پێشچاو خوێنه‌ران، تا خۆیان به‌چاوی خۆیان رای زانایان له‌باره‌یانه‌وه بزانن و حه‌ق و باتڵیان بۆ ده‌ربكه‌وێ.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سوودم له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆر وه‌رگرت، له‌پێش هه‌موویانه‌وه قورئانی پێرۆز، و ئه‌وا ناوی هه‌ندێ له‌و سه‌رچاوانه‌ش له‌خواره‌وه ده‌نووسم تاله‌كاتی پێویستا سه‌ردانیان بكرێ:
[تفسير القرطبي، وصحيح البخاري مع شرحه فتح الباري، وصحيح مسلم بشرح النووي، وسنن أبي داود وشرحه عون المعبود، وسنن الترمذي مع شرحه تحفة الأحوذي، وسنن النسائي، و سنن الدارمي، وسنن ابن ماجة، ومسند أحمد بن حنبل، وسنن الكبرى للبيهقي، وشعب الإيمان للبيهقي. وصحيح ابن حبان، و سنن الداراقطني، ومستدرك الحاكم، والمعجم الكبير للطبراني. والمحلى لابي محمد ابن حزم الظاهري ، ونيل الأوطار للشوكاني، والمغني لابن قدامة المقدسي، والزواجر لابن حجر الهيثمي، و مغني المحتاج للشربيني الخطيب، و إغاثة اللهفان لابن القيم الجوزي، و الموسوعة الفقهية لمجموعة من العلما‌ء، وإحياء علوم الدين للغزالي. و القاموس المحيط ، و مصباح المنير في غريب الشرح الكبير، موسوعة الفتاوى للشبكة الإسلامية، و بنك الفتوى لشبكة اسلام أون لاين.. ولعملية التضعيف والتوثيق اعتمدت علي تراجم الروات في موسوعة الكتب التسعة التي هي بدورها اعتمدت علي ست وثمانين مصدرا من أمهات كتب التراجم والرجال. ] . له ئه‌نجامدا ئه‌م باسه‌ی لێ ده‌رچوو كه له‌به‌ر ده‌ستایه..
خه‌ڵكێكی زۆر له لاوان و ئه‌ویندارانی رێی راستی ئه‌م پرسیاره بهمێشكیاندا دێت، و پێیان خۆشه له‌و باره‌وه به‌رچاو روون بن، و به‌ڵگه‌ی حه‌رامبوون یا حهلاَڵبوونی بزانن.. هه‌رچه‌ند به‌سروشتی خۆیان هه‌ندێ شت ئه‌زانن، بهلاَم له‌ده‌م ئه‌م و ئه‌ویشه‌وه كۆمه‌ڵێ قسان ئهبیستنهوه، كه ئه‌یانخاته گومانه‌وه، و بۆ ئیحتیا‌ت خۆیان له هه‌ندێ حهلاَل ئه‌پارێزن مه‌بادا تووشی حه‌رام ببن..
زانایانی شه‌رعناس فه‌رموویانه: ئه‌سڵ له هه‌رشتێكدا حهلاَڵبوونیهتی، چونكه خوای بالاَدهست ئه‌م بوونه‌وه‌ره‌ی سه‌راسه‌ر بۆ ئاده‌مزاد دروست كردووه، هه‌روه‌ك خۆی ئه‌فه‌رموێ: ” هُوَ الَّذِي خَلَقَ لَكُم مَّا فِي الأَرْضِ جَمِيعاً.”(2) و به‌بێ ده‌قێكی راستی راشكاو له‌قورئان یا له‌سوننه‌ت یا ئیجماعێكی پایه‌دار هیچ شتێك حه‌رام نابێ، خۆ ئه‌گه‌ر ده‌قێك و ئیجماعێك نه‌بوو، یا ده‌قێكی دروست هه‌بوو، بهلاَم راشكاو نه‌بوو، یا راشكاو بوو بهلاَم دروست نه‌بوو، ئهوهكار ناكاته حه‌رامبوونی و هه‌ر بهحهلاَڵی و له بازنه‌ی چاوپۆشی و لێبورده‌یی فراوانی خوادا ئه‌مێنێته‌وه، هه‌روه‌ك پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم ئه‌فه‌رموێ: “ما أحل الله في كتابه فهو حلال، وما حرم فهو حرام، وما سكت عنه فهو عفو، فاقبلوا من الله عافيته، فإن الله لم يكن لينسي شيئا ] “(3) ئه‌وه‌ی خوا له‌قورئانا حهلاَڵی كردبێ حهلاَله، و ئه‌وه‌شی حه‌رام كردبێ حه‌رامه، ئه‌وه‌ش كه باسی نه‌كردووه چاوپۆشییه، ئێوه‌ش چاوپۆشیی و لێبورده‌یی خوا وه‌ربگرن. چونكه خوا هیچ شتێكی له‌بیرناچێ. ” [ وتلا: " وَمَا كَانَ رَبُّكَ نَسِيًّا. " ] (4) و ئه‌م ئایه‌ته‌ی خوێنده‌وه: “وه نه‌بێ په‌روه‌ردگارت شتی له‌بیر بچێ “.
هه‌روه‌ها پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تی: ” إن الله فرض فرائض فلا تضيعوها، وحد حدودًا فلا تعتدوها، وسكت عن أشياء رحمة بكم غير نسيان فلا تبحثوا عنها. “(5) خوا چه‌ند شتێكی له‌سه‌ر فه‌رز كردوون به‌زایه‌ی مه‌ده‌ن، و چه‌ند سنوورێكی بۆ داناون مه‌یان به‌زێنن، و له‌چه‌ند شتێكیش بێده‌نگ بووه، به‌زه‌یی پیاتانا هاتووه و لهبییری نه‌چووه، ئێوه‌ش به‌شوێنیا مهگهرِێن.
ئه‌گه‌ر ئه‌مه رێسابێ، ئه‌وانه‌ی گۆرانی‌یان به‌حه‌رام داناوه پشتیان به چ ده‌ق و به‌ڵگه‌یه‌ك به‌ستووه؟ و ئه‌وانه‌ش كه به‌دروستی ئه‌زانن هه‌ڵوێستیان چییه؟”(6)
ئێمه‌ش له‌م باسه‌دا ئه‌مانه‌وێ ئهوبهڵگه و ده‌لیلانه بخه‌ینه پێشچاو كه هه‌ردوو لایه‌نی ئه‌رێ و نه‌رێ له‌باره‌ی گۆرانی ومۆسیقاوه باسی ئه‌كه‌ن، و پاشان رای خۆیشمان له‌و باره‌وه بخه‌ینه روو.
رای زانایان له‌باره‌ی گۆرانی و مۆسیقاوه:
ئیبنو حه‌جه‌ری عه‌سقه‌لانی ئه‌فه‌رموێ: ” زانایان له‌باره‌ی گۆرانی ومۆسیقاوه ده‌بنه دوو به‌شه‌وه، تاقمێك به‌حه‌رامی دائه‌نێن، و تاقمه‌كه‌ی تریش بهحهلاَلی ئه‌زانن، ههرتاقمهش به‌ڵگه به‌چه‌ند ئایه‌ت و فه‌رمووده‌یه‌ك دێنێته‌وه، ئه‌وانه‌ی كه بهحهلاَڵی ئه‌زانن ئه‌ڵێن: له‌قورئان و سوننه‌تی سه‌حیحدا به‌ڵگه‌و ده‌لیلێك له‌سه‌ر ئه‌وه نییه كهگوێگرتن له ئاوازی خۆش و وشه‌ی رێك‌وپێك حه‌رام بێ، و پاش ئه‌وه كه به‌دوای هه‌موو به‌ڵگه‌یه‌كی ئه‌وانه‌دا گهرِاون كه به‌حه‌رامیان داناوه وتوویانه: هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی دروستی تیا نییه “.اهـ. (7).
ئه‌وانه‌ی پێێان وایه گۆرانی به مۆسیقاوه حه‌رامه:
كۆمه‌ڵێكی زۆر له زانایان و پێشه‌وایانی ئاین له سه‌ره‌تای ئیسلامه‌وه تا ئێستاش پێیان وایه كه گۆرانی له‌گه‌ڵ مۆسیقادا حه‌رامه،و هه‌ندێكیش پێی وایه گۆرانی بێ مۆزیقایش حه‌رامه، و ئه‌وه‌ی گوێیشی لێ بگرێ گوناهبار ئه‌بێ، بۆیه پێویسته مرۆڤی موسڵمان خۆی لێ بپارێزێ..
ئه‌وانه‌ی كه پێیان وایه گۆرانی حه‌رامه له‌ناو هاوهڵهكانا وه‌ك: ئیبنو مه‌سعود، ئیبنو عه‌بباس و كه‌سانی تریش .. لهتابیعینا: عیكریمه و موجاهید و مه‌كحول، و سوفیان وحهمماد و ئیبراهیم ، و شیعبی وچه‌ندانی تریش..
له مه‌زه‌بی حه‌نبه‌لیدا (مه‌لاهی)گه‌مه‌و خۆ خلاَفاندن سێ جۆری هه‌یه: جۆرێكیان حه‌رام، وه‌ك: ژێ لێدان، و شمشاڵ، و جووزه‌له، وعود، و ته‌نبوور، و ره‌باب، و هاوشێوه‌كانیان.. ئه‌وی به‌رده‌وام بێ له‌سه‌ریان شایه‌تی لێ وه‌ر ناگیرێ. له‌به‌ر ئه‌و فه‌رمووده‌ی لهعهلییهوه ریوایه‌تكراوه كه پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تی: ئه‌گه‌ر ئوممه‌تی من ئه‌م پانزه كاره‌یان كرد تووشی بهلاَ ئه‌بن، -له‌نیو ئه‌و پانزهیهدا باسی: كه‌نیزه‌كی گۆرانی بێژ و مۆسیقای كردووه- و با چاوهرِوانی بایه‌كی سوور، و رواڵه‌ت گۆرِان و رۆچوون به‌ناخی زه‌ویدا بكه‌ن.. (8). و جۆرێكیشیان حهلاَڵ، ئه‌ویش وه‌ك ده‌ف لێدان بۆ شایی له‌لایه‌ن ژنانه‌وه. له‌به‌ر ئه‌و فه‌رمووده‌ی پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم كه فه‌رموویه‌تی: ” أَعْلِنُوا النِّكَاحَ ، وَاضْرِبُوا عَلَيْهِ بِالدُّفِّ “(9) واته: نیكاح ئاشكرابكه‌ن و ده‌فی تیا لێ بده‌ن. ئیبنو قودامه ئه‌فه‌رموێ: به‌لای ئێمه‌و شافیعییهكانهوه ده‌ف لێدان جگه له‌كاتی ژن گواستنه‌وه‌دا مه‌كرووهه. (10).
ته‌به‌ری، و قورتوبی، و ئیبنو سه‌لاح، و نه‌وه‌وی، و ئیبنو ره‌جه‌بی حه‌نبه‌لی، وئیبنول قه‌ییم، و ئیبنو حه‌جه‌ری هه‌یته‌می، له‌م باره‌وه كۆمه‌ڵێ نامیلكه‌و نووسراویان هه‌یه، و تیایا باسی ئه‌وه ئه‌كه‌ن كه گۆرانی به مۆسیقاوه حه‌رامه‌و نابێ به‌كار بهێنرێ، له‌م باره‌وه ئیبنول قه‌ییم كتێبێكی سه‌ر به‌خۆی هه‌یه له حوكمی گۆرانیدا، وله كتێبی [ إغاثة اللهفان ] یشدا ئه‌و بۆچونه‌ی خۆی باس كردووه. هه‌روه‌ها ئیبنو حه‌جه‌ری هه‌یته‌می له‌و باره‌وه كتێبێكی هه‌یه به‌ناوی [ كف الرعاع عن محرمات اللهو والسماع ] ، و له كتێبی [ الزواجر ] یشدا له ریزی گوناهه گه‌وره‌كانا ناوی بردووه. ئیبنو ره‌جه‌بی حه‌نبه‌لیش له‌وباره‌وه كتێبێكی هه‌یه، و ئه‌لبانیش كتیبێكی هه‌یه به‌ناوی [ تحريم آلات الطرب ] . كه ئه‌مانه باسی حه‌رامبوونی مۆسیقا ئه‌كه‌ن و به‌ڵگه‌یشی له‌سه‌ر دێننه‌وه. و زانایانی سعوودییه‌ش له سه‌ر ئه‌وه‌ن كه به‌هه‌موو جۆرێك مۆزیك حه‌رامه، ته‌نیا ده‌ف لێدان نه‌بێ ئه‌ویش بۆ ئافره‌ت له‌كاتی شایی و جه‌ژن ولهسهفهر هاتنه‌وه، و مناڵ خهتهنهكردنا..بۆ چوونی سعوودییه‌كان وایه كه‌پیاو بۆی نییه ده‌ف لێ بدات، ته‌نیا ئافره‌ت بۆی هه‌یه و به‌س..
له فتوای سعوودیهكانا مۆسیقا به هیچ شێوه‌یه‌ك تروسكه‌ی حهلاَڵی لێ ده‌رناكه‌وێ، بهلاَم به‌رامبه‌ر به‌گۆرانی بێ مۆسقا یه‌كێ له زاناكانیان لهفتوایهكدا ئه‌فه‌رموێ: ” ئه‌گه‌ر گۆرانی به‌بێ مۆسیقا بوو ئه‌وه دوو جۆری هه‌یه:
یه‌كه‌م – ئه‌گه‌ر له ئافره‌ته‌وه بوو بۆ پیاوان ئه‌وه گومان لهحهرامبوونیا نییه. بهلاَم ئه‌گه‌ر ئافره‌ت گۆرانی بۆ ئافره‌تان ئه‌وت و به‌س له‌بۆنه‌ی شایی و شتی وادا ئه‌وه دروسته.
دووه‌م: ئه‌وه‌یه كه گۆرانی له‌پیاوه‌وه بێ، سه‌یری قسه‌كانی ئه‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر بۆ ره‌وشت به‌رزی و باشه بوو ئه‌وه كۆمه‌ڵێ له زانایان بهحهلاَڵیان داناوه، وكۆمه‌ڵێكی تریش به مه‌كرووه.، ئه‌و فتوایه دروسته كه رێی به حیداء و شیعری به‌سوود داوه. له‌گه‌ڵ كه‌م بهكارهێنانیا. ” (11).
به‌یهه‌قی له كتێبی [ شعب الإيمان ] دا ئه‌فه‌رموێ: ئه‌وه‌ی گۆرانی بكاته پیشه‌ی و خه‌ڵكی بێن بۆ سه‌یری، و خۆیشی بۆی بچێ، و ناوبانگی پێ ده‌ربكات، و له‌ریزی گۆرانی بێژانا ناوببرێ، ئیمامی شافیعی له‌باره‌یه‌وه فه‌رموویه‌تی: ئه‌وجۆره كه‌سانه شایه‌تییان لێ وه‌رناگیرێ، له‌به‌ر ئه‌وه كاره‌كه‌ی گه‌مه‌یه‌كی مه‌كرووهه، ولهباتڵ ئه‌چێ، و ئه‌وه‌ی به‌وه قایل بێ بۆخۆی شیاوی ئه‌وه‌یه به سه‌فیه و بێ مروه‌ت دابنرێ، هه‌ر چه‌ند كاره‌كه‌یشی حه‌رامێكی به‌ئاشكرا حه‌رام نه‌بێ. (12).
پاشان قورتوبی قسه‌ی ئیمامی ته‌به‌ری باس ئه‌كات كه فه‌رموویه‌تی: شافیعییه‌كان پێیان وایه: گوێگرتنی پیاوان له ده‌نگی گۆرانی ئافره‌تێكی نامه‌حره‌م دروست نییه.. جا ئه‌و ئافره‌ته ئازاد بێ یا كه‌نیزه‌ك! و ئیمامی شافیعی فه‌رموویه‌تی: خاون كه‌نیزه‌ك ئه‌گه‌ر پیاوانی تری بۆگوێگرتن له گۆرانی كه‌نیزه‌كه‌كه‌ی بانگ كرد ئه‌وه بهسهفیه دائه‌نرێ و شایه‌تی قبووڵ ناكرێ.(13).
شێخ ئیبنو حه‌جه‌ری هه‌یته‌می لهزهواجیرا ئه‌فه‌رموێ: لێدانی ژێ وگۆێ لێگرتنی، و مۆسیقا به جووزه‌له و گوێ لێگرتنی، و دمبڵهك لێدان و گوێ لێگرتنی گوناهی كه‌بیره‌یه(14)..
شێخی شه‌ربێنی ئه‌فه‌رموێ:حه‌رامه بوون و به‌كارهێنانی كه‌ره‌سه‌یه‌ك له‌دروشمی شه‌راب خۆره‌كان، ئه‌وانه‌ی لهسهرخواردنهوهی حه‌رام كۆده‌بنه‌وه، وه‌ك ته‌نبوور، و عوود، و( صهنج)ته‌نه‌كه‌ی خرِ پێكدادان، و مزماری عیراقی، كهرهسهیكه له‌گه‌ڵ ژێدا به‌كار ئه‌هێنرێ، و گوێگرتن لهوكهرهسه باسكراوانه حه‌رامه، چونكه خه‌ڵكی ده‌خرۆشێنێ، و له‌به‌ر فه‌رمووده‌كه‌ی پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم كه فه‌رمووویه‌تی [ لَيَكُونَنَّ مِنْ أُمَّتِي أَقْوَامٌ يَسْتَحِلُّونَ الْخَزَّ وَالْحَرِيرَ وَالْمَعَازِفَ) ] ، جه‌وهه‌ریش وتویه‌تی: مه‌عازیف كه‌ره‌سه‌ی یاری و خۆ خلاَفاندنه، و ( روباب و جونك)یش ، نه‌ك شمشاڵی شوان، ئه‌وه‌ی له‌قامیش یالهئاسن دروست ده‌كرێ. به‌لای دروستترین فتوای زانایانه‌وه به‌كارهێنانی حه‌رام نییه، چونكه له كاروانا رۆیشتنی كاروانی چالاك ئه‌كات.( به‌لای نهوهوییهوه: دروسترین فتوا حهرامبونیهتی). هه‌روه‌ك به‌غه‌وی به دروستی داناوه. بهلاَم غه‌زالی، و رافعی، و بلقینی له‌گه‌ڵ فتوای یه‌كه‌مدان.. چونكه پێیان وایه كهبهڵگهیهكی به‌هێز بۆ حه‌رامبوونی نییه. (15).
ئه‌بو یۆسف و موحه‌ممه‌د هه‌ردو هاوه‌ڵی ئیمام ئه‌بو حه‌نیفه پێیان وایه كه ته‌نبوور، و جووزه‌له، و شمشاڵ، و عود، و سه‌نج، و ره‌باب، حه‌رامن، و ئه‌م كه‌ره‌سانه‌ی مۆسيقا بۆگوناهـ به‌كارده‌هێنرێن له‌به‌ر ئه‌وه حه‌رامن و فرۆشتنیان دروست نییه. (16).
ئه‌وانه‌ی گۆرانی ومۆسیقایان بهحهلاَڵ زانیوه:
ئه‌وانه‌ی له‌ناو هاوه‌ڵه‌كان و تابیعیندا پێیان وابووه گۆرانی حهلاَڵه كه‌م نه‌بوون، ئه‌گه‌ر سه‌رێكی كتێبه ناوداره‌كه‌ی ئیمامی شه‌وكانی بده‌ین ناوی كۆمه‌ڵێ له‌زانایانی سه‌حابه‌و تابیعینمان بۆ باس ئه‌كات كه گۆرانیان پێ حه‌رام نه‌بووه، ئه‌ویش له‌زانای ناودار ئیبنو نهحوییهوه بۆمان ده‌گوێزێته‌وه كه له كتێبی (ئه‌لعومده)دا باسی كردووه و فه‌رمویه‌تی:
له‌كۆمه‌ڵێ سه‌حابه و تابیعینه‌وه گۆرانی و گۆێ گرتنی ریوایه‌تكراوه، له سهحابهكاندا: حه‌زره‌تی عومه‌ر هه‌روه‌ك [ ابْنُ عَبْدِ الْبَرِّ ] و جگه له‌ویش ریوایه‌تیان كردووه، وه حه‌زره‌تی عوسمان هه‌روه‌ك [ الْمَاوَرْدِيُّ) و (صَاحِبُ الْبَيَانِ)و (الرَّافِعِيُّ ] ریوایه‌تیان كردووه، وه عهبدوررهحمانی كورِی عه‌وف هه‌روه‌ك [ ابْنُ أَبِي شَيْبَةَ ] ریوایه‌تی كردووه، و ئه‌بو عوبه‌یده‌ی جهررِاح هه‌روه‌ك (به‌یهه‌قی )ریوایه‌تی كردووه، و سه‌عدی كورِی ئه‌بی وه‌ققاس و [ قَرَظَةُ بْنُ بَكَّارَ ] هه‌روه‌ك [ ابْنُ قُتَيْبَةَ ] ریوایه‌تی كردووه، وه ئه‌بو مه‌سعودی ئه‌نساری، و بیلال، وعهبدوڵلاَی كورِی ئه‌رقه‌م، و ئوسامه‌ی كورِی زه‌ید، هه‌روه‌ك (به‌یهه‌قی ) ریوایه‌تی كردووه، و حه‌زره‌تی حه‌مزه هه‌روه‌ك له(سه‌حیح )دا ریوایه‌تكراوه، و ئیبنو عومه‌ر هه‌روه‌ك [ ابْنُ طَاهِر ] و (الزُّبَیْرُ بْنُ بَكَّارَ)ریوایه‌تیان كردووه، و{ به‌رائی كورِی مالیك} و [ خَوَّات ُ بْنُ جُبَيْرٍ و رَبَاحٌ الْمُعْتَرِفُ ] هه‌روه‌ك (ئه‌بو نوعه‌یم)ریوایه‌تی كردووه، و {عهبدوڵلاَی كورِی جه‌عفه‌ر} هه‌روه‌ك [ ابْنُ عَبْدِ الْبَرِّ ] ریوایه‌تی كردووه، و عهبدوڵلاَی كورِی زوبه‌یر و [ الْمُغِيرَةُ بْنُ شُعْبَةَ ] هه‌روه‌ك [ أَبُو طَالِبٍ الْمَكِّيُّ ] ریوایه‌تی كردووه، و {حه‌سسانی كورِی سابیت} هه‌روه‌ك [ أَبُو الْفَرَجِ الاصْبَهَانِيُّ ] ریوایه‌تی كردووه، و{عه‌مری كورِی عاس} هه‌روه‌ك (ماوه‌ردی) ریوایه‌تی كردووه، و حه‌زره‌تی عائیشه، و روبهییع هه‌روه‌ك له سه‌حیحی بوخاریدا هه‌یه..
لهتابیعییندا: (موحه‌ممه‌دی كورِی سیرین)و {شوعبه}، و (تاوس)، و {مینهالی كورِی عه‌مر}، و [ سَعِيدُ بْنُ الْمُسَيِّبِ) و(سَالِمُ بْنُ عُمَرَ) و(ابْنُ حَسَّانَ) و(خَارِجَةُ بْنُ زَيْدٍ) و(شُرَيْحٌ الْقَاضِي) و(سَعِيدُ بْنُ جُبَيْرٍ) و(عَامِرٌ الشَّعْبِيُّ )و(عَبْدُ اللَّهِ بْنُ أَبِي عَتِيقٍ) و(عَطَاءُ بْنُ أَبِي رَبَاحٍ) و(مُحَمَّدُ بْنُ شِهَابٍ الزُّهْرِيُّ) و(عُمَرُ بْنُ عَبْدِ الْعَزِيزِ) و(سَعْدُ بْنُ إبْرَاهِيمَ الزُّهْرِيُّ ] ..تاد.. لهتابیعی تابیعییندا خه‌ڵكێكی زۆرن و له‌ژماره نایه‌ن، له ناویاندا پێشه‌وای هه‌رچوار مه‌زه‌به‌كه، و ئیبنو عویه‌ینه، و جه‌ماوه‌ری شافیعییه‌كان. (17) قسه‌كه‌ی ئیبنو نه‌حوی ته‌واو بوو.
له‌گه‌وره زانایاندا: ئیبنو حه‌زم، و ئیمامی غه‌ززالی، و ئه‌بو ئیسحاقی شیرازی، و ئهسنهوی، و ئیبنو قوته‌یبه، و رهویانی، و ماوه‌ردی،و عیززه‌دینی كورِی عه‌بدوسسه‌لام، و ئه‌بوبه‌كری ئیبنول عه‌ره‌بی،و ئه‌بو فه‌ره‌جی ئه‌سفه‌هانی ، و ئیبنو عه‌بدول بهرِ، و ئیبنو نه‌حوی، و ئیبنول موله‌ققین،..تاد.
ئه‌وانه‌ی كه به حه‌رامیان نه‌زانیوه، هه‌موویان یهكرِا نه‌بوون، هه‌ندێكیان به مهكرووهیان زانیوه، و هه‌ندێكیشیان به په‌سه‌ندیان داناوه، چونكه دڵ نه‌رم ئه‌كات، و خه‌م له‌ناو ئه‌بات، و ئاره‌زومه‌ندی بۆ یادی خوا به‌دی دێنێ.. هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی رێ‌یان پێداوه وتوویانه: نه له‌كتێبی خواداو نه له‌سوننه‌تی پێغه‌ممه‌را و نه‌له قیاسی ماقووڵدا، و نه له به‌ڵگه‌هێنانه‌وه‌دا شتێك نییه داوای حه‌رامبوونی گوێگرتن له‌ده‌نگ و ئاوازێكی خۆش به مۆسیقاوه بكات. (18).
1- ئیمام ئهبوموحهممهدی ئیبنو حه‌زم له نامیلكه‌كه‌ی خۆ‌یا به‌ناوی (فی السماع) به‌سه‌نه‌دی خۆی له (ئیبنو سیرین)ه‌وه ریوایه‌تی ئه‌كات كه پیاوێك به‌چه‌ند كهنیزهكێكهوه روو له‌مه‌دینه ئه‌كات، و له‌لای (ئیبنو عومه‌ر) دا ئه‌به‌زێ، و له‌ناو جارییهكاندا كه‌نیزه‌كێكی مۆسیقا ژه‌نی تیائه‌بێ، پیاوێك دێت مامه‌ڵه‌یان بكات هیچیانی به‌دڵ نابێ و ئهرِوات، عه‌بدوڵلا ئه‌فه‌رموێ: پیاوێكی تر هه‌یه له‌مه باشتر قیمه‌تت ئه‌داتێ، وتی: ئه‌وه كێ
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن Muslim (2011-06-20 10:41:55)
له‌سه‌ر هێڵ نییه








1- ئیمام ئهبوموحهممهدی ئیبنو حه‌زم له نامیلكه‌كه‌ی خۆ‌یا به‌ناوی (فی السماع) به‌سه‌نه‌دی خۆی له (ئیبنو سیرین)ه‌وه ریوایه‌تی ئه‌كات كه پیاوێك به‌چه‌ند كهنیزهكێكهوه روو له‌مه‌دینه ئه‌كات، و له‌لای (ئیبنو عومه‌ر) دا ئه‌به‌زێ، و له‌ناو جارییهكاندا كه‌نیزه‌كێكی مۆسیقا ژه‌نی تیائه‌بێ، پیاوێك دێت مامه‌ڵه‌یان بكات هیچیانی به‌دڵ نابێ و ئهرِوات، عه‌بدوڵلا ئه‌فه‌رموێ: پیاوێكی تر هه‌یه له‌مه باشتر قیمه‌تت ئه‌داتێ، وتی: ئه‌وه كێیه؟ فه‌رمووی عه‌بدوڵلای كورِی جه‌عفه‌ر، ئه‌ویش ئه‌یان بات بۆ لای ئه‌و، فه‌رمان به كهنیزهكێكیان ئه‌كات كه عوودهكه بگرێت به‌ده‌ستیه‌وه، ئه‌ویش ئه‌یگرێ و ده‌ست به‌گۆرانی ئه‌كات، و لێی ئهكرِێ.
2- خاوه‌نی كتێبی (ئهلعیقد) گه‌وره‌زانای ئه‌دیب ئیبنو عه‌بدول بهرِی ئه‌نده‌لوسی ئهگێرِێتهوه كه: ئیبنو عومه‌ر رۆیشتووه بۆلای ئیبنو جه‌عفه‌ر و كه‌نیزه‌كێكی دیوه عودێك لهباوهشیدابووه، ئه‌ویش له ئیبنو عومه‌ری پرسیوه: ئایا هیچ گوناهێكی تێدایه؟ ئه‌ویش فه‌رموویه‌تی: نه‌خێر، هیچ گوناهێكی تیا نییه.
3- ماوه‌ردی باسی ئه‌كات كه موعاویه، و عه‌مری كورِی عاس ، لای ئیبنو جه‌عفه‌ر گوێیان له عوود راگرتوه. ئه‌وه‌ش باس ئه‌كات كه‌هه‌ندێ له‌زانایانی شافیعی عوودیان بهحهلاَل زانیوه.
6- ئه‌بو فه‌ره‌جی ئه‌سفه‌هانیش ئهگێرِێتهوه كه حه‌سسانی كورِی سابیت گوێی له‌گۆرانی (عهززهی مه‌یلا) گرتوه له‌گه‌ڵ عودا كه به‌شیعری ئه‌و وتوویه‌تی. ئه‌بوعه‌بباسی موبهرریدیش هه‌مان ریوایه‌تی كردووه.
7- ئیمامول حه‌ره‌مه‌ین له (نیهایه)دا ئه‌فه‌رموێ: لهمیژووناسه برِوا پێكراوه‌كانه‌وه پێمان گه‌یشتوه كه عه‌بدوڵلای كورِی زوبه‌یر چه‌ندان كه‌نیزه‌كی عوود لێده‌ری هه‌بووه، كاتێ ئیبنو عومه‌ر سه‌ری لێ ئه‌دات و عوودێك له‌په‌نایا ئه‌بینێ ئه‌ڵێ: ئه‌مه چییه ئه‌ی هاوه‌ڵی پێغه‌ممه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم ؟ ئه‌ویش ئه‌یداته ده‌ستی، و ئینوعومهر تێی رائهمێنێ و ئه‌فه‌رموێ: ئه‌مه ترازووی شامییه.. ئیبنوزوبهیریش ئه‌فه‌رموێ: به‌ڵێ، ژیری پێ ئه‌كێشرێ..
8- مامۆستا ئه‌بو مه‌نسووری شافیعی به‌غدایی له دانراوه‌كه‌ی خۆ‌یا به‌ناوی(فی السماع) باسی ئه‌وه ئه‌كات كه عه‌بدوڵلای كورِی جه‌عفه‌ر، هیچ خراپه‌یه‌كی نه‌بینییوه له گۆرانیدا، خۆی ئاوازی بۆ كه‌نیزه‌كه‌كانی دائه‌نا، و له‌سه‌ر كه‌مانه‌كه‌ی گۆێی لێ ئه‌گرتن، ئه‌وه‌ش له‌سه‌رده‌می (ئهمیرول موئمینین عه‌لی كورِی ئه‌بی تالیب)دا بووه، مامۆستای ناوبراو شتێكی وایش له قازی شوره‌یح، و سه‌عیدی كورِی موسه‌ییه‌ب، و عه‌تای كورِی ئه‌بی ره‌باح، و زوهری یه‌وه باس ئه‌كات.
9- هه‌روه‌ها ئه‌بو یه‌علای خه‌لیلی له كتێبی ئیرشادا ئه‌فه‌رموی: موفتی مه‌دینه(عه‌بدول عه‌زیزی ئیبنی ماجیشون)، و (رهویانی ) له (قه‌ففال )ه‌وه ئهگێرِنهوه كه له‌مه‌زه‌بی مالیكا گۆرانی به موسیقاوه دروسته.
10- ئه‌بو تالیبی مه‌ككی له كتێبی(قوتول قلوب)دا ئه‌ڵێ: شوعبه بۆی باس كردووه كه (مینهال )ی كورِی (عه‌مر) كه‌یه‌كێك بووه له زانایانی به‌ناوبانگی فه‌رمووده له‌ماڵه‌وه ته‌نبووری هه‌بووه.
11- وه ئیبنو سه‌معانی ئهگًێرِیتهوه كه تاوس پێی دروست بووه، ئیبنو قوته‌یبه‌و خاوه‌نی ئیمتاع هه‌ردوو له قازی مه‌دینه (سه‌عدی كوری ئیبراهیمی تابیعی )يهوه فتوای دروستبوونی ئهگێرِنهوه. ئیبنو عه‌بدول بهرِیش له‌كتێبه‌كه‌ی خۆ‌یا (العِقد) هه‌مان باس ئه‌كات هه‌روه‌ك شه‌وكانی ئهیگێرِێتهوه. ئیمام ئه‌بو حه‌نیفه به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌بو یۆسف و موحه‌ممه‌د وه پێی وایه كرِین و فرۆشتنی هه‌موو كه‌ره‌سه‌یه‌كی موسیقا دروسته، و له‌ناو شافیعییهكانیشدا بۆچوونێكی وا هه‌یه. (19 ).
12- ئهدفهویش باسی ئه‌كات كه عومه‌ری كورِی عه‌بدولعه‌زیز پێش ئه‌وه‌ی ببێ به‌خه‌لیفه گوێی له كه‌نیزه‌كه‌كانی گرتووه..و ئه‌ڵێت: عیززه‌دینی كورِی عه‌بدوسسه‌لام، گۆرانی بهموسیقاوه پێ حهلاَڵ بووه. هه‌روه‌ها: ئیبنو تاهیر له ئه‌بو ئیسحاقی شیرازی، و ئهسنهوی لهرهویانی و ماوهردییهوه، و ئیبنو نه‌حوی له مامۆستا ئه‌بوو مه‌نسوور،ه‌وه و خاوه‌نی كتێبی ئیمتاع له ئه‌بوبه‌كری كورِی عه‌ره‌بییه‌وه، ئه‌وانه هه‌موویان فتوایان داوه كه گۆێ گرتن له گۆرانی به‌مۆسیقاوه حهلاَله. و هه‌ر له‌كتێبی (ئیمتاع)دا ئهدفهوی باسی كردووه كه ئیمامی غه‌ززالی له‌هه‌ندێ له‌كتێبه فیقهییهكانیدا فه‌رموویه‌تی: زانایان له‌وه‌دا یهكرِان كه گۆرانی ته‌نیای بێ مۆسیقا حهلاَله. تاجی فه‌زاری و ئیبنو قوته‌یبه فه‌رموویانه: زانایانی مه‌كه‌و مه‌دینه له‌سه‌ر حهلاَلبوونی كۆ رِان(20).
له{موسوعة الفتاوى}دا هاتووه: كۆمه‌ڵێكی تر له‌زانایان پێیان وایه مۆسیقا هه‌موو جۆره‌كانی حهلاَڵه مه‌گه‌ر له‌كاتی به‌كارهێنانی گۆرانییه‌كی حه‌راما كه ئه‌ویش به‌و بۆنه‌وه ئه‌بێته حه‌رام.. واته: له‌خودی خویا حه‌رام نییه، ئه‌گه‌ر بووه هۆی كارێكی حه‌رام ئه‌وسا ئه‌بێته حه‌رام، له‌وانه:
ئیبنو حه‌زم: (ئینو حه‌زمی زاهیری) خاوه‌نی كتێبی (ئهلموحهللا) په‌رچی هه‌موو ئه‌و ریوایه‌تانه ئه‌داته‌وه كه له‌دژی مۆسیقاوه ریوایهتكراون وهه‌موویان به‌لاواز دائه‌نێ. و ئهوفهرمودهیهش كه گرنگترین به‌ڵگه‌ی ئه‌وانه‌یه كه به‌حه‌رامی دا ئه‌نێن، لهبوخاریدایه و ئه‌فه‌رموێ: ” لَيَكُونَنَّ مِنْ أُمَّتِي قَوْمٌ يَسْتَحِلُّونَ الْحِرَ وَالْحَرِيرَ ، وَالْخَمْرَ ، وَالْمَعَازِفَ ” واته: كۆمه‌ڵێك له ئوممه‌تی من په‌یدا ئه‌بن زینا و ئاورێشم، و شه‌راب،و مۆسیقا حهلاَل ئه‌كه‌ن. له‌باره‌یه‌وه ئه‌فه‌رموێ: ” وَهَذَا مُنْقَطِعٌ لَمْ يَتَّصِلْ مَا بَيْنَ الْبُخَارِيِّ وَصَدَقَةَ بْنِ خَالِدٍ – وَلا يَصِحُّ فِي هَذَا الْبَابِ شَيْءٌ أَبَدًا ، وَكُلُّ مَا فِيهِ فَمَوْضُوعٌ ، وَوَاللَّهِ لَوْ أُسْنِدَ جَمِيعُهُ أَوْ وَاحِدٌ مِنْهُ فَأَكْثَرَ مِنْ طَرِيقِ الثِّقَاتِ إلَى رَسُولِ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم لَمَا تَرَدَّدْنَا فِي الأَخْذِ بِهِ .” واته: ئه‌م فه‌رموده‌یه له‌نێوان بۆخاری و سه‌ده‌قه‌ی كورِی خالیدا پچرِاوه، و به فه‌رمووده‌یه‌كی مونقه‌تیع دا ئه‌نرێ. – مونقهتیعیش لاوازه- و له‌م باره‌وه فه‌رمووده‌یه‌كی سه‌حیح نییه، و هه‌رچییه‌ك هه‌یه هه‌ڵبه‌ستراوه، و سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر هه‌موویان یا ته‌نیا یه‌كێكیان ریوایه‌ته‌كه‌ی له‌رێی پیاوانی متمانه پێكراوه‌وه بوایه تا ده‌گاته سه‌ر پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم له وه‌رگرتن و كار پێكردنیا هیچ دوو دڵییهكمان نه‌ده‌بوو.
ئیبنول عه‌ره‌بی خاوه‌نی كتێبی به‌ناوبانگی (أحكام القرآ‌ن) له باسی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌دا ئه‌فه‌رموێ: ئه‌ل حیر(الحر) بریتیه له (فه‌رج) واته: زینا حهلاَڵ ئه‌كه‌ن..
هه‌ركه‌س زینا بهحهلاَل بزانێ نه‌ك هه‌رپێی فاسق ئه‌بێ به‌ڵكو هیچ گومانێك له‌كافر بوونیا نییه. ئه‌گه‌ر بگوترێ: فه‌رمووده‌كه بۆحهرامبوونی ئه‌وشته باسكراوانهیه، ده‌بێ هه‌موویان پێكه‌وه حه‌رام بن، و هه‌مووشیان به‌ره‌ها حه‌رام نین، بۆنمونه: یه‌كێ له‌وانه ئاوریشمه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ئاوریشم بۆئافره‌تان و گۆرانی وتنی كهنیزی گۆرانی بێژ بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی، به ئیجماعی زانایان حهلاَڵه. ئه‌وه‌ته شێخی بن باز لهفتوای ژماره(21387)دا لهوهلاَمی پرسیارێكا: ئایا دروسته ژن بۆ مێرده‌كه‌ی ره‌قس و سه‌ما بكات؟ ئه‌ڵێ: دروسته، و ئه‌گه‌ر دهفیشی بۆلێبدات له‌ته‌ك رهقسهكهیا دروسته. چونكه ئه‌مه متعهی حهلاَڵه(21)..
كه‌وابوو له‌و چوارشتهدا ته‌نیا خه‌مر و زینا له‌هه‌موو حاڵه‌تێكا حه‌رامن، ده‌نا ئه‌و دوانه‌كه‌ی تر به‌ره‌ها حه‌رام نین..(22)
شێخی قه‌رزاوی ئاوه‌ها باسی ئه‌كات: “له‌راستیدا فه‌رمووده‌كه به‌زه‌یی هاتنه‌وه‌یه به‌حاڵی میلله‌تێكدا كه پیشه‌یان بووه‌ته رابواردن و عه‌یش و نۆش، یا له نێوان شه‌راب و شه‌وانی سوور، و گه‌مه‌و گۆرانیدا ئه‌ژین، یا به‌ئاگری جینس وشلی ئاوریشمه‌وه گیرۆده‌ن. ” (23) .
به‌ڵگه‌ش ئه‌وه‌یه كه ئیبنو ماجه هه‌مان فه‌رمووده به‌م ده‌سته‌واژه‌یه ریوایه‌ت ئه‌كات: ” خوا كه‌سانێك له ئۆمهتم به‌ناخی زه‌ویدا ئه‌بات، و ره‌وشتیان دهگۆرِێته سه‌ر ره‌وشتی مه‌یموون و به‌راز، چونكه شه‌راب ئه‌خۆنه‌وه و ناوێكی تر جگه له ناوی خۆی لێ ئه‌نین، و له‌سه‌ر سه‌ریانه‌وه مۆسیقا لێده‌ده‌رێ، و ئافره‌تیش گۆرانی‌یان بۆ ئه‌ڵێت. “: [ ڵێشْرَبَنَّ نَاسٌ مِن ْأُمَّتِی الْخَمْرَ یُسَمُّونَهَا بغَیْرِ اسْمِهَا، یُعْزَفُ عَڵى رُءُوسِهِمْ بِالْمَعَازِفِ وَالْمُغَنِّێاتِ ێخْسِفُ اللَّهُ بِهِمْ الارْضَ وَێجْعَلُ مِنْهُمْ الْقِرَدَهَ وَالْخَنَازِیرَ " (24) وكذلك رواه ابن حبان فی صحیحه.
(عبد الرزاق) به‌سه‌نه‌دی خۆی باسی ئه‌كات تا ئه‌گاته ئیبنو جوره‌یج كه فه‌رموویه‌تی: له‌باره‌ی خوێندن به ئاواز و گۆرانییه‌وه پرسیارم له (عه‌تا) كرد، ئه‌ویش فه‌رمووی: هیچ خراپه‌یه‌كی تیا نییه، من له عوبه‌یدی كورِی عه‌مرم بیستووه كه ئه‌یفه‌رموو: داود پێغه‌ممه‌ر سلاَوی خوای لێ بێ مۆسیقاكه‌ی ئه‌گرت به‌ده‌سته‌وه‌و ئاوازی پێ لێ ئه‌دا، و به‌ده‌نگی خۆیشی له‌ته‌كیا ئه‌یوته‌وه، ئه‌یویست به‌وه خۆی بێنێته گریان، و ئه‌گریا. (25)..
به‌یهه‌قی له كتێبی (سنن الكبرى)دا ئه‌فه‌رموێ: ئه‌وكه‌سه‌ی (پیاوبێ یا ئافره‌ت) خۆی نه‌خاته ریزی گۆرانی بێژانه‌وه، و خه‌ڵكی نه‌یێن بۆ سه‌یری،و خۆیشی بۆی نه‌چێ، ته‌نیا به‌وه بناسرێ كه حاڵه‌تێك رووی تێ ئه‌كات و گۆرانی بۆ خۆی ئه‌ڵێ، ئه‌وه ئیمامی شافیعی له‌باره‌یه‌وه فه‌رموویه‌تی: ئه‌و كه‌سه شایه‌تی وه‌رئه‌گیرێ. (26).
به‌یهه‌قی به‌سه‌نه‌دی خۆی باسی ئه‌كات تا ئه‌گاته ئیبنو جوره‌یج كه فه‌رموویه‌تی له‌باره‌ی گۆرانی وتن به شیعره‌وه له (عه‌تا)م پرسی، ئه‌ویش فه‌رمووی: هیچ خراپه‌یه‌كی تیا نابینم.. مادام قسه‌ی خراپ و بێ حورمه‌تی تیا نه‌بێ.. (27).
به‌یهه‌قی - له‌سه‌ر ئه‌و قسه‌ی حهلیميی به‌ره‌حمه‌ت بێ كه‌فه‌رموویه‌تی: هه‌ر شتێك مرۆڤ له‌خواوه نزیك نه‌كاته‌وه له ریزی باتلاَیه، جا گۆرانی حه‌رام بێ یا حهلاَڵ،- فه‌رموویه‌تی: ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ كه هه‌رشتێ باتڵ بێ ئیتر حه‌رام بێ، چونكه یاری به سه‌وڵه‌جان، باتڵه‌و مهكرووهیش نییه، زۆرانبازی باتڵه‌و مهكرووهیش نییه، ئه‌وسا درێژه‌ی پێ ئه‌دات و ئه‌فه‌رموێ: ئه‌گه‌ر گۆرانی حهلاَڵ بۆ مه‌به‌ستێكی دروست بوو، وه‌ك ئه‌وه كه‌سێك تووشی نه‌خۆشییه‌كی گۆشه‌گیری بووه، و ده‌ردێكی ناكاو رووی تێكردووه، و پزیشكی پسپۆرِی به‌دین پێی وتن: ئه‌مه ببرێته سه‌یرانگایه‌ك و گۆرانی بڵێت تا به‌وه خه‌می خۆی ده‌ربكات، و ده‌روونی گوشادببێ، ئه‌و گۆرانییه له‌و شوێنه‌دا ناوی باتڵی به‌سه‌ره‌وه نامێنێ، و شیاوتره به‌حه‌ق ناوی ببرێ، نابینی حیداء (گۆرانی وتن بۆ وشتر) جۆرێكه له‌گۆرانی، بهلاَم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سوودێكی تایبه‌تی تێدایه كه ئه‌ویش چالاك كردنی وشترهكانه له‌رۆیشتندا، ناوی باتڵی له‌سه‌ر لابراوه، ئه‌وه‌ی چاكردنی مێشك و ده‌روونی مرۆڤی تیابێ، شایه‌نتره به‌وه ناوی باتڵی له‌سه‌ر لاببرێ(28).
قورتوبی پاش ئه‌وه‌ی كه‌باسی گۆرانی حه‌رام ئه‌كات ئه‌فه‌رموێ: بهلاَم ئه‌وه‌ی وانه‌بێ ئه‌وه له‌كاتی شایی و خۆشیا ئه‌ندازه‌یه‌كی كه‌می دروسته، وه‌ك كاتی ژن گواستنه‌وه، و جه‌ژن، و چالاككردنی ئینسان كه به‌كارێكی قورسه‌وه خه‌ریكه تا لای ئاسان ببێ، هه‌روه‌ك له‌كاتی سه‌نگه‌ر لێدان و خهنهك هه‌ڵكه‌ندن، و وشتر لێخورِین و گۆرانی وتنه‌كه‌ی سه‌له‌مه‌ی كورِی ئه‌كوه‌ع... هتد. بهلاَم ئه‌وه‌ی گۆشهنشینهكانی ئهمرِۆ كردویانه‌ته پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان و به‌هه‌موو جۆره مۆسیقایهكهوه گۆرانی ئه‌ڵێن، ئه‌وه حه‌رامه.. پاشان رای (ئیبنو عه‌ره‌بی) باس ئه‌كات كه فه‌رموویه‌تی ته‌پڵی كاتی شهرِ لێدان حه‌رام نییه.و ده‌فیش حهلاَله، و (قوشه‌یری)ش ئه‌فه‌رموێ: ئه‌و رۆژه‌ی پپێغهممهر صلى الله عليه وسلم ته‌شریفی برده مه‌دینه له‌به‌رده‌میا ده‌فیان لێدا، ئه‌بوبه‌كر ویستی سه‌رزه‌نشتیان بكات، بهلاَم پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رمووی: (دعهن یا ابا بكر حتى تعلم الیهود ان دیننا فسیح) ئه‌بوبه‌كر وازیان لێ بێنه، تا جووه‌كان تێبگه‌ن كه ئاینه‌كه‌مان به‌ر فراوانه. (29).
هه‌روه‌ها شێخی قورتوبی فتوای قازی ئه‌بوبه‌كری ئیبنو عه‌ره‌بی باس ئه‌كات كه فه‌رموویه‌تی: بۆ پیاو دروسته گۆێ له گۆرانی كه‌نیزه‌كی خۆی بگرێ، چونكه هیچ شتێكی ئه‌وی لێ حه‌رام نییه، نهلهرواڵهتیا و نه‌له شاراوهیا ئیتر چۆن له‌چێژ وه‌رگرتن له‌ده‌نگی قه‌ده‌غه ده‌كرێ؟ بهلاَم دروست نییه ئافره‌ت بۆ پیاوانی بێگانه خۆی ده‌ربخات و په‌رده بدرِێنێ.
ئیمامی نه‌وه‌وی ئه‌فه‌رموێ: زانایان له‌باره‌ی گۆرانییه‌وه رای جیاوزیان هه‌یه كۆمه‌ڵیك له‌خه‌ڵكی حیجاز به‌لایانه‌وه حهلاَله، و ئه‌مه‌ش یه‌كێ له ریوایه‌ته‌كانی مالیكه. و ئه‌بوحه‌نیفه‌و خه‌ڵكی عیراقیش به‌حه‌رامیان داناوه، له‌مه‌زه‌بی شافیعیدا كه‌راهه‌تی هه‌یه، و رای مه‌شهور له‌مه‌زه‌بی مالیكیشدا هه‌ر كه‌راهه‌تی هه‌یه.. ئه‌وانه‌ی كه وتویانه دروسته‌و حهلاَڵه به‌ڵگه‌یان به‌م فه‌رمووده‌یه هێناوه‌ته‌وه: " حدثنا أبوبكر ابن أبی شیبه، حدثنا أبو اسامه، عن هشام عن أبیه عن عائشه قالت: " دَخَڵ عَڵیَّ رَسُول اللَّهِ صلى الله عليه وسلم وَعِنْدِی جَارِێتَانِ تُغَنِّێانِ بِغِنَاءِ بُعَاثٍ فَاضطجَعَ عَڵى الْفِرَاشِ وَحَوَّڵ وَجْهَهُ فَدَخَڵ أَبُو بَكْرٍ فَانْتَهَرَنِی وَقَاڵ لِی : أمِزْمَارُ الشَّیْطانِ عِنْدَ رَسُولِ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم ؟ فَقَاڵ ڵهُ رَسُولُ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم: دَعْهُمَا "(30) واته: پپێغهممهر صلى الله عليه وسلم هاته ماڵه‌وه بۆ لام، له‌و كاته‌دا دوو كه‌نیزه‌كم لابوو، كه سروودی رۆژانی (بوعاس)یان ئه‌وت، پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم له‌سه‌ر جێگه‌كه‌ی راكشاو رووی خۆی وه‌رچه‌رخاند، پاشان ئه‌بووبه‌كر هات و لێم توورِهبوو، و پێی ووتم: ئایا جووزه‌له(مزمار)ی شه‌یتان له‌ماڵی پێغه‌ممه‌ری خوادا صلى الله عليه وسلم؟، پێغه‌ممه‌ری خوایش صلى الله عليه وسلم رووی تێكرد و فه‌رمووی: وازیان لێ بێنه.
ئه‌وانه‌ش كهوتویانه دروست نییه په‌رچیان داونه‌ته‌وه و وتویانه: ئه‌وه بۆ كاتی ئازایی و جه‌نگ و هاندان بۆ شهرِكردن بووه له‌به‌رامبه‌ر دوژمنی دین و له‌وبابه‌تانه بووه. ئه‌وه‌ش هیچ خراپه‌یه‌كی تیا نییه، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و گۆرانییه‌ی ده‌روونی مرۆڤ بۆ خراپه هانده‌دات، و پاڵی پێوه ئه‌نێ به‌ره‌و به‌تاڵی و كرده‌وه‌ی ناشیرین.. گۆرانی ئه‌وان گۆرانییه‌ك بووه پیكهاته له شیعری جه‌نگاوه‌ران، و خۆ هه‌ڵكێشان به ئازایه‌تی و سه‌ركه‌وتن ودوژمن شكاندن، له به‌ر ئه‌وه ئه‌بینین كه عائشه فه‌رمووی: ئه‌وان گۆرانی بێژ نه‌بون، چونكه گۆرانی بێژ له‌ناو خه‌ڵكی دا به‌وه ئه‌وترێ كه خه‌ڵكی بۆگوناهـ وكاری خراپه و هه‌واو هه‌وه‌س بازی هان بدات، و باسی جوانی ئافره‌تان بكات و به بالاَیانا بخوێنێت، هه‌روه‌ك ئهلًَێن: گورانی نوشته‌ی زینایه.. هه‌روه‌ها له‌وانه‌ش نه‌بوون كه به‌ناوبانگن، و به‌وه ناسرابن ئه‌و گۆرانییانه باش ئه‌زانن كه كاری خۆكشان و خۆلاركردنهوهی تیابێ، یا خه‌وتوو راپهرِێنێ، و مردوه‌كان زیندووبكاته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌و كاره‌شیان نه‌كردبووه كاسبی وپیشه..
عه‌ره‌ب سروودیش به‌گۆرانی ناو ئه‌بات.. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا سروود گورانی حهلاَله و له‌و جۆره گۆرانیه نییه كه رای پێشه‌وایانی تیا جیاوازه، وهیچ حهرامبونێكی تیا نییه، و هاوه‌ڵه‌كان رێ‌یان به گۆرانی ده‌شته‌كی عه‌ره‌ب داوه كه‌بریتی بووه له‌سروود و ئاواز.
به‌ڵگه‌ی ئه‌وانه‌ی پێیان حه‌رامه :
كۆمه‌ڵێ له‌و فه‌رموودانه‌ی كراونه‌ته به‌ڵگه‌ی حه‌رامبوونی گۆرانی، شێخی شه‌وكانی باسیان ئه‌كات و پاشان لاوازییه‌كه‌یان ده‌ر ئه‌خات، وه‌ك ئه‌م فه‌رمودانه:
1. " حدثنا عباد بن يعقوب الكوفي، حدثنا عبد الله بن عبد القدوس، عن الأعمش، عن هلال بن يَسافٍ، عَنْ عِمْرَانَ بْنِ حُصَيْنٍ أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم قَالَ { فِي هَذِهِ الأُمَّةِ خَسْفٌ وَمَسْخٌ وَقَذْفٌ، فَقَالَ رَجُلٌ مِنْ الْمُسْلِمِينَ : يَا رَسُولَ اللَّهِ وَمَتَى ذَلِكَ؟ قَالَ : إذَا ظَهَرَتْ الْقِيَانُ وَالْمَعَازِفُ وَشُرِبَتْ الْخُمُورُ " (28) و هَذَا غَرِيبٌ. واته: له‌ناو ئه‌م ئۆمهتهدا رۆچوون به‌زه‌ویدا و رواڵهتگۆران، وقهسفكردن روو ئه‌دات، پێاویك له‌موسوڵمانان وتی: كه‌ی ئه‌وه روو ئه‌دا ئه‌ی پێغه‌ممه‌ری خوا؟ فه‌رمووی: كاتێ ژنانی گۆرانی بێژ، و مۆسیقا لێدان، و شه‌راب خواردنه‌وه ئاشكرابوون.
٢. حدثنا علي بن حُجْر، حدثنا محمد بن يزيد الواسطي، عن المستلم بن سعيد، عن رميح الجُذامي عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم : " إذَا اُتُّخِذَ الْفَيْءُ دُوَلاً، وَالامَانَةُ مَغْنَمًا، وَالزَّكَاةُ مَغْرَمًا، وَتُعَلِّمَ لِغَيْرِ الدِّينِ، وَأَطَاعَ الرَّجُلُ امْرَأَتَهُ، وَعَقَّ أُمَّهُ، وَأَدْنَى صَدِيقَهُ، وَأَقْصَى أَبَاهُ، وَظَهَرَتْ الاصْوَاتُ فِي الْمَسَاجِدِ، وَسَادَ الْقَبِيلَةَ فَاسِقُهُمْ، وَكَانَ زَعِيمُ الْقَوْمِ أَرْذَلَهُمْ، وَأُكْرِمَ الرَّجُلُ مَخَافَة شَرِّهِ، وَظَهَرَتْ الْقِيَانُ وَالْمَعَازِفُ، وَشُرِبَتْ الْخُمُورُ، وَلَعَنَ آخِرُ هَذِهِ الأُمَّةِ أَوَّلَهَا، فَلْيَرْتَقِبُوا عِنْدَ ذَلِكَ رِيحًا حَمْرَاءَ وَزَلْزَلَةً وَخَسْفًا وَمَسْخًا وَقَذْفًا، وَآيَاتٍ تَتَابَعُ كَنِظَامٍ بَالٍ قُطِعَ سِلْكُهُ فَتَتَابَعَ بَعْضُهُ بَعْضًا. "(29) ورميح الجزامي مجهول. ] واته: كاتێ ده‌ستكه‌وت بۆتاقمێ بوو، و سپارده بووه تاڵانی، و زه‌كات بووه جه‌ریمه، و فێربوون بۆ جگه له‌ئاین بوو، و پیاو دڵی دایكی ئهیهشاند، و فه‌رمانبه‌رداری ژنه‌كه‌ی ئه‌بوو، هاوه‌ڵه‌كه‌ی نزیك ئه‌كرده‌وه، و باوكی دوور ئه‌خسته‌وه، ده‌نگ له‌مزگه‌وته‌كانه‌وه به‌رزئه‌بووه‌وه، و خراپه‌كاری هۆز ئه‌بووه سه‌رداریان، و بێ ناو و نیشانترین كه‌سی میلله‌ت ئه‌بووه پێشه‌وای، و پیاو له‌ترسی خراپه‌كه‌ی رێزی لێ ئه‌گیرا، و ژنی گۆرانی بێژ ومۆسیقا په‌یابوو، و شه‌راب ئهخورایهوه، و دواینی ئه‌م ئۆمه‌ته له‌عنه‌تی له پێشینانی خۆی ئه‌كرد، بالهوكاتهدا چاوهرِێی بایه‌كی سوور، و زه‌وی له‌رزه‌یه‌ك، و رۆچوون بهزهوییهكدا، و رواڵهتگۆرِینێك، و قهسفێك، و چه‌ند نیشانه‌یه‌ك بكه‌ن كه یه‌ك به‌دوای یه‌كدا دێن، وه‌ك چۆن ملوانكێك په‌ته‌كه‌ی ئهرِزێ، و ده‌نكه‌كانی یه‌ك به‌دوای یه‌كدا دێن..
3. وَأَخْبَرَني فَرَجُ بْنُ فَضَالَة عَنْ عَلِيِّ بْنِ يَزِيدَ عَنْ الْقَاسِمِ عَنْ أَبِي أُمَامَةَ عَنْ النَّبِيِّ صلى الله عليه وسلم قَالَ : { إنَّ اللَّهَ بَعَثَنِي رَحْمَةً وَهُدًى لِلْعَالَمِينَ ، وَأَمَرَنِي أَنْ أَمْحَقَ الْمَزَامِيرَ وَالْكَبَارَاتِ – يَعْنِي الْبَرَابِطَ – وَالْمَعَازِفَ وَالاوْثَانَ الَّتِي كَانَتْ تُعْبَدُ فِي الْجَاهِلِيَّةِ }(30). فَرَجُ بْنُ فَضَالَة وعَلِيِّ بْنِ يَزِيدَ ضَعِيفان. ] واته:بێگومان خوا منی به‌ره‌حمه‌ت و رێنوێنی بۆجیهان ناردووه، و فه‌رمانی پێداوم تا گۆرانی، و عود (به‌ربه‌ت) ، و مۆسیقا، و ئهوبتانه له‌ناو ببه‌م كه له‌نه‌فامیدا ئه‌په‌رستران./ لاوازه.
4. حَدثنا قُتيبَةُ أخْبَرنا بَكْرُ ابْنُ مُضَرَعَنْ عُبَيْدِ اللَّهِ بْنِ زَحْرٍ عَنْ عَلِيِّ بْنِ يَزِيدَ عَنْ الْقَاسِمِ عَنْ أَبِي أُمَامَةَ عَنْ ا?
له‌سه‌ر هێڵ نییه








4. حَدثنا قُتيبَةُ أخْبَرنا بَكْرُ ابْنُ مُضَرَعَنْ عُبَيْدِ اللَّهِ بْنِ زَحْرٍ عَنْ عَلِيِّ بْنِ يَزِيدَ عَنْ الْقَاسِمِ عَنْ أَبِي أُمَامَةَ عَنْ النَّبِيِّ صلى الله عليه وسلم قَالَ:” لا تَبِيعُوا الْقَيْنَاتِ، وَلا تَشْتَرُوهُنَّ ، وَلا تُعَلِّمُوهُنَّ، وَلا خَيْرَ فِي تِجَارَةٍ فِيهِنَّ ، وَثَمَنُهُنَّ حَرَامٌ، فِي مِثْلِ هَذَا أُنْزِلَتْ هَذِهِ الايَةُ ” وَمِنْ النَّاسِ مَنْ يَشْتَرِي لَهْوَ الْحَدِيثِ لِيُضِلَّ عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ ” إلَى آخِرِ الايَةِ . (31) وعَلِيِّ بْنِ يَزِيدَ ضَعِيفٌ. واته: كرِین وفرۆش بهكهنیزی گۆرانی بێژه‌وه مه‌كه‌ن، و فێری گۆرانیان مه‌كه‌ن، و خێر لهبازرگانیاندا نییه، و قیمه‌ته‌كه‌یان حه‌رامه، له هاوشێوه‌ی ئه‌وانه ئه‌م ئایه‌ته دابه‌زیوه ” وَمِنْ النَّاسِ مَنْ يَشْتَرِي لَهْوَ الْحَدِيثِ… ” تا دوایی ئایه‌ته‌كه(32)./ لاوازه.
شێخی ئیبنو حه‌زم به‌ڵگه‌ی ئه‌و زانایانه دێنێته‌وه كه وتوویانه گۆرانی ومۆسیقا حه‌رامه و له‌باره‌شیانه‌وه فه‌رموویه‌تی: به‌ڵگه‌یان به چه‌ند شوێنه‌وارێك هێناوه‌ته‌وه كه ساغ و دروست نین، یا هه‌ندێكیان دروست و ساغن به‌ڵام ده‌لیلێكی بۆ ئه‌وان تیا نییه، وه‌ك ئه‌مانه‌ی باسیان ئه‌كه‌ین:
1- ئه‌وه‌ی له‌رێی ( ئه‌بو داودی تهیالسی)یه‌وه ریوایه‌تمان كردووه كه عوقبه‌ی كورِی عامیری جوهه‌نی ئه‌فه‌رموێ: پێغه‌ممه‌رصلى الله عليه وسلم فه‌رمووی:هه‌رشتێ مرۆڤ یاری پێ بكات ئه‌وه باتڵه، جگه له تییر هاوێشتن، و ئه‌سپ راهێنان، ویاری پیاو له‌ته‌ك خێزانیا، ئه‌وانه حه‌قن. ” وَ مَا رُوِّينَا مِنْ طَرِيقِ أَبِي دَاوُد الطَّيَالِسِيِّ أَنَا هِشَامٌ عَنْ يَحْيَى بْنِ أَبِي كَثِيرٍ عَنْ أَبِي سَلامٍ عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ زَيْدِ بْنِ الازْرَقِ عَنْ عُقْبَةَ بْنِ عَامِرٍ الْجُهَنِيِّ قَالَ: ” قَالَ رَسُولُ اللَّهِ: كُلُّ شَيْءٍ يَلْهُو بِهِ الرَّجُلُ فَبَاطِلٌ ، إلا رَمْيَ الرَّجُلِ بِقَوْسِهِ ، أَوْ تَأْدِيبَهُ فَرَسَهُ ، أَوْ مُلاعَبَتَهُ امْرَأَتَهُ ، فَإِنَّهُنَّ مِنْ الْحَقِّ “(33). ئه‌م شوێنه‌واره عه‌بدوڵڵای كورِی زه‌یدی كورِی ئه‌زره‌ق ریوایه‌تی كردووه و كه‌سێكی نه‌ناسراو (مجهول)ه، به‌مه‌ش ده‌بێته لاواز.
ئیمامی غه‌زالی له‌و باره‌وه ئه‌فه‌رموێ: كه پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تی: (باتڵه)، ئه‌وه به‌ڵگه له‌سه‌ر حه‌رامبوونی نییه، به‌ڵكو به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر بێ سوودبوونی. شه‌وكانی ئه‌فه‌رموێ: ئه‌وه وه‌ڵامێكی دروسته، چونكه ئه‌وه‌ی سوودی تیا نه‌بێ له‌به‌شی حهڵالدایه، بۆ نموونه: رابواردن به سه‌یركردنی حهبهشهكان له‌مزگه‌وتی پێغهممهراصلى الله عليه وسلم كه سه‌ماو یارییان كردووه هه‌روه‌ك له سه‌حیحی بوخاریدا باسكراوه خۆ یه‌كێ له‌و سێ شتانه نییه. كه‌وابوو باسكردنی ئه‌و فه‌رموده‌یه ئه‌گه‌ر لاوازیش نه‌بێ بۆ به‌ڵگه‌ی ئێوه ناشێ.
2- وه له رێی ئیبنو ئه‌بی شه‌یبه‌وه كه خالیدی كورِی زه‌یدی جوهه‌نی لهعوقبهوه ریوایه‌تی ئه‌كات كه گوایا پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تی: یاری ئیماندار ته‌نیا له‌سێ شتایه و باسی كردن : ” وَمِنْ طَرِيقِ ابْنِ أَبِي شَيْبَةَ عَنْ عِيسَى بْنِ يُونُسَ عَنْ عَبْدِ الرَّحْمَنِ بْنِ يَزِيدَ عَنْ جَابِرٍ أَنَا أَبُو سَلامٍ الدِّمَشْقِيُّ عَنْ خَالِدِ بْنِ زَيْدٍ الْجُهَنِيِّ قَالَ لِي عُقْبَةُ بْنُ عَامِرٍ قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم : لَيْسَ لَهْوُ الْمُؤْمِنِ إلا ثَلاثٌ “(ثم ذكره) ” به‌ڵام خالیدی كورِی زه‌ید نه‌ناسراو(مجهول)ه.. به‌مه‌ش ده‌بێته لاواز.
3- وه له‌رێی ئه‌حمه‌دی كورِی شوعه‌یب)ه‌وه لهزوهری )یه‌وه ریوایه‌ت كراوه، كه جابیری كورِی عوبه‌ید و جابیری كورِی عه‌بدوڵلای ئه‌نساری تیرهاوێشتنیان ئه‌كرد، یه‌كێكیان به‌وی تریانی وت: نه‌تبیستوه كه پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تی: هه‌رشتێ له بازنه‌ی یادی خوادا نه‌بێ ئه‌وه یارییه، جگه لهچوارشت: یاری پیاو له‌گه‌ل ژنی خۆ‌یا، ئه‌سپ راهێنان، رۆیشتنی پێاو له‌نێوان دوو مه‌به‌ستا، و فێربونی مه‌له‌وانی . ” وَمِنْ طَرِيقِ أَحْمَدَ بْنِ شُعَيْبٍ أَنَا سَعِيدٌ أَنَا ابْنُ حَفْصٍ أَنَا مُوسَى بْنُ أَعْيَنَ عَنْ خَالِدِ بْنِ أَبِي يَزِيدَ حَدَّثَنِي عَبْدُ الرَّحِيمِ عَنْ الزُّهْرِيِّ عَنْ عَطَاءِ بْنِ أَبِي رَبَاحٍ رَأَيْت جَابِرَ بْنَ عَبْدِ اللَّهِ ، وَجَابِرَ بْنَ عُبَيْدٍ الانْصَارِيَّيْنِ يَرْمِيَانِ فَقَالَ أَحَدُهُمَا لِلآخَرِ ” أَمَا سَمِعْت رَسُولَ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم يَقُولُ: كُلُّ شَيْءٍ لَيْسَ مِنْ ذِكْرِ اللَّهِ فَهُوَ لَعِبٌ ، لا يَكُونُ أَرْبَعَةً : مُلاعَبَةُ الرَّجُلِ امْرَأَتَهُ ، وَتَأْدِيبُ الرَّجُلِ فَرَسَهُ ، وَمَشْيُ الرَّجُلِ بَيْنَ الْغَرَضَيْنِ ، وَتَعْلِيمُ الرَّجُلِ السِّبَاحَةَ ” ئه‌م ریوایهتهش ناته‌واوه و ده‌له‌سه‌ی تێدایه، چونكه ئه‌و (زوهری)یه‌ی كه‌له سه‌نه‌ده‌كه‌دا باسكراوه ئیبنو شیهابی زوهری به‌ناوبانگ نییه، به‌ڵكو پێاوێكی نه‌ناسراوه به‌ناوی (عه‌بدو رِرهحیمی زوهری)، له‌به‌ر ئه‌وه كه ته‌دلیسی تیا كراوه و راوییهكهش نه‌ناسراو(مجهول)ه، ئه‌وا ریوایه‌تكراوه كه‌شی تیا چوو.. ئه‌م فه‌رمووده‌یه ئه‌گه‌ر لاوازیش نه‌بێ دووباره به‌ڵگه نییه بۆ حه‌رامبوونی گۆرانی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه گۆرانی یادی خوا نییه‌و گه‌مه‌یه.. چونكه وه‌نه‌بێ هه‌رشتێ گه‌مه بوو ئیتر حه‌رام بێ..
ئیمامی غه‌زالی له‌وه‌ڵامی ئه‌وانه‌دا كه وتوویانه: گۆرانی گه‌مه‌و گاڵته‌یه، فه‌رموویه‌تی: به‌ڵێ وایه، به‌ڵام ژیانی دنیا و دنیا خۆی گه‌مه‌و گاڵته‌یه، هه‌موو یاری كردنێك له‌ته‌ك ئافره‌تا گه‌مه‌یه، ته‌نیا ئه‌و چێنهرییه نه‌بێ كه هۆی به‌دیهێنانی منداڵه، هه‌روه‌ها هه‌موو شۆخییه‌كی دوور له‌خراپه حه‌ڵاله، ئه‌مه‌مان له‌پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم و هاوهڵهكانیهوه پێگه‌یشتووه. چ گه‌مه‌یه‌ك له گه‌مه‌ی حه‌به‌شی و زنجییهكان گه‌مه تره؟ ده‌ی به‌ده‌قی فه‌رمووده حهڵالبوونی سه‌لمێنراوه، به‌ڵام من ئه‌ڵێم: گه‌مه و گاڵته ره‌حه‌تی به‌خشی دڵن، كۆڵقورسی بیركردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر سووك ئه‌كات، كاتێ دڵه‌كان ناچاربكرێن كۆێر ده‌بن، پشووپێدانی یارمهتیدانیهتی بۆجیددیهت، بۆ نموونه: ئه‌وه‌ی له‌بیركردنه‌وه‌دا به‌رده‌وامه ئه‌بێ رۆژی هه‌ینی بكاته پشوو بۆخۆی، چونكه پشووی رۆژێ یارمه‌تی چالاكی رۆژه‌كانی تر ئه‌دات، ئه‌وه‌ی له نوێژی سوونه‌تی كاتهكانا به‌رده‌وامه ئه‌بێ له‌هه‌ندێ كاتا پشوو بدات، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه له‌هه‌ندێ كاتا نوێژكردن كه‌راهه‌تی هه‌یه.. پشوودان كۆمه‌كییه بۆكاركردن.. گه‌مه‌و گاڵته یارمه‌تیده‌ره بۆ جیددیه‌ت، چونكه كه‌س ناتوانێ له‌سه‌ر جیددیه‌تی رووت به‌رده‌وام بێت، ته‌نیا ده‌روونی پێغه‌ممه‌ران نه‌بێ، سڵاوی خوایان لێ بێ، گه‌مه ده‌رمانه بۆ ماندووبوونی دڵ. ئه‌بێ حه‌ڵاڵ بێ، به‌ڵام نابێ زۆر به‌كار بهێنرێ، هه‌روه‌ك ده‌وا زۆر به‌كارناهێنرێ.. گه‌مه ئابه‌م مه‌به‌سته ده‌بێته هۆی نزیكبوونه‌وه له‌خوا. ئه‌مه بۆ ئه‌وكه‌سه‌ی بیستن دڵی بۆسیفهتێكی چاكه نابزوێنێ، و ئه‌یه‌وێ گۆرانی بیبزوێنێ. و ته‌نیا له‌زه‌تی لێ بچێژێ، و ئیسراحه‌تی پێ بكات، ئه‌بێ ئه‌وه‌ی بۆ موسته‌حه‌ب بێت، تا به‌و مه‌به‌سته بگات كه باسمان كرد، به‌ڵێ ئه‌مه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه كه ئه‌و دڵه نه‌گه‌یشتۆته لووتكه‌ی كه‌ماڵ، چونكه ئینسانی كامڵ ئه‌وه‌یه كه بێجگه له‌حه‌ق پێویستی به ئیسراحه‌ت دانی دڵ نه‌بێ، به‌ڵام هه‌روه‌ك ئه‌وترێ: چاكه‌ی پێاوچاكان خراپه‌ێ نزیكانه. ئه‌وه‌ی ئاگای له‌زانیاری عیلاجی دڵان، و شێوه‌كانی نه‌رمونیانی كردن له‌ته‌كیا، و راكێشانی به‌ره‌و حه‌ق هه‌بێ، حه‌تمه‌ن ئه‌زانێ كه ئیسراحه‌ت پێدانی به‌و جۆرهشتانهی باسكران ده‌رمانێكی به‌سووده، و ناكرێ لێی بێ ئاتاج بێ. (34) .
4- هه‌روه‌ها بهرِیوایهتی خۆم(ئیبنو حه‌زم) له رێی (ئه‌حمه‌دی كورِی شوعه‌یب) له (عه‌بدولوه‌هابی كورِی بوخت) ئه‌ویش له (عه‌تا)وه ریوایهتم كردوه كه ئه‌م ده‌سته واژهیهشی تێدایه: هه‌رشتێ له‌بازنه‌ی یادی خوادا نه‌بێ ئه‌وه هیچو پووچه : ” وَرُوِّينَاهُ أَيْضًا : مِنْ طَرِيقِ أَحْمَدَ بْنِ شُعَيْبٍ أَنَا إِسْحَاقُ بْنُ إبْرَاهِيم أَنَا مُحَمَّدُ بْنُ سَلَمَةَ أَنَا أَبُو عَبْدِ الرَّحِيمِ عَنْ عَبْدِ الْوَهَّابِ بْنِ بُخْتٍ عَنْ عَطَاءِ بْنِ أَبِي رَبَاحٍ رَأَيْت جَابِرَ بْنَ عَبْدِ اللَّهِ ، وَجَابِرَ بْنَ عُبَيْدٍ ، فَذَكَرَهُ ، وَفِيهِ كُلُّ شَيْءٍ لَيْسَ مِنْ ذِكْرِ اللَّهِ فَهُوَ لَغْوٌ وَسَهْوٌ ” عَبْدُ الْوَهَّابِ بْنُ بُخْتٍ غَيْرُ مَشْهُورٍ بِالْعَدَالَةِ ، ثُمَّ لَيْسَ فِيهِ إلا أَنَّهُ سَهْوٌ وَلَغْوٌ وَلَيْسَ فِيهِ تَحْرِيمٌ. (عه‌بدولوه‌هابی كورِی بوخت)یش به‌عادل نه‌ناسراوه.. پاشان سه‌هو له‌غو نابێته حه‌رامبوون..
5- وه له رێی (عه‌بباسی كورِی موحه‌ممه‌دی دووریی)ه‌وه تا ده‌گاته حه‌زره‌تی عائیشه ریوایه‌ت كراوه كه پێغه‌ممه‌رصلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تی:بێگومان خوا كرِین وفرۆشتن و فێركردن و گوێگرتن له كه‌نیزه‌كی گۆرانی بێژی حه‌رام كردووه ” وَرُوِيَ مِنْ طَرِيقِ الْعَبَّاسِ بْنِ مُحَمَّدٍ الدُّورِيِّ عَنْ مُحَمَّدِ بْنِ كَثِيرٍ الْعَبْدِيِّ أَنَا جَعْفَرُ بْنُ سُلَيْمَانَ الضُّبَعِيُّ عَنْ سَعِيدِ بْنِ أَبِي رَزِينٍ عَنْ أَخِيهِ عَنْ لَيْثِ بْنِ أَبِي سُلَيْمٍ عَنْ عَبْدِ الرَّحْمَنِ بْنِ سَابِطٍ عَنْ عَائِشَةَ أُمِّ الْمُؤْمِنِينَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا عَنْ النَّبِيِّ صلى الله عليه وسلم قَالَ: إنَّ اللَّهَ حَرَّمَ الْمُغَنِّيَةَ وَبَيْعَهَا وَثَمَنَهَا وَتَعْلِيمَهَا وَالاسْتِمَاعَ إلَيْهَا ” ئه‌م ریوایهتهش كه‌سێكی تیایه به‌ناوی { لَيْثِ بْنِ أَبِي سُلَيْمٍ ] به‌پیاوێكی ریوایه‌ت زه‌عیف دانراوه، و كه‌سێكی تریشی تیایه به‌ناوی [ سَعِيدُ بْنُ أَبِي رَزِينٍ ] كه بهنهناسراو دا ئه‌نرێ. به‌تایبه‌تیش له ریوایهتهكهدا ئه‌ڵێ له‌براكه‌ی وه‌رگرتووه، خۆی كهناوبراوه ناناسرێ، ئه‌بێ براكه‌ی چۆن بێ كه‌ناوی نه‌براوه؟!
6- له ریوایهتێكی ترا كه ئه‌م كه‌سانه‌ی تێدایه: [ لاحِقُ بْنُ الْحُسَيْنِ ، وَضِرَارُ بْنُ عَلِيٍّ ، وَ سَعِيدِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ الْحِمْصِيُّ ] گوایه پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تی:ئه‌گه‌ر ئوممه‌تی من ئه‌م پانزه كاره‌یان كرد تووشی به‌ڵا ئه‌بن، -له‌نیو ئه‌و پانزهیهدا باسی: كه‌نیزه‌كی گۆرانی بێژ و مۆسیقای كردووه- و با چاوه‌نواری بایه‌كی سوور بكه‌ن، و رواڵهتگۆران و رۆچوون به‌ناخی زه‌ویدا. ” وَحَدَّثَنَا أَحْمَدُ بْنُ عُمَرَ بْنِ أَنَسٍ أَنَا أَبُو أَحْمَدَ سَهْلُ بْنُ مُحَمَّدِ بْنِ أَحْمَدَ بْنِ سَهْلٍ الْمَرْوَزِيُّ أَنَا لاحِقُ بْنُ الْحُسَيْنِ الْمَقْدِسِيُّ – قَدِمَ مَرْوَ – أَنَا أَبُو الْمُرَجَّى ضِرَارُ بْنُ عَلِيِّ بْنِ عُمَيْرٍ الْقَاضِي الْجِيلانِيُّ أَنَا أَحْمَدُ بْنُ سَعِيدِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ كَثِيرٍ الْحِمْصِيُّ أَنَا فَرَجُ بْنُ فَضَالَةَ عَنْ يَحْيَى بْنِ سَعِيدٍ عَنْ مُحَمَّدِ بْنِ عَلِيِّ ابْنِ الْحَنَفِيَّةِ عَنْ أَبِيهِ عَلِيِّ بْنِ أَبِي طَالِبٍ قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم :إذَا عَمِلَتْ أُمَّتِي خَمْسَ عَشْرَةَ خَصْلَةً حَلَّ بِهَا الْبَلاءُ – فَذَكَرَ مِنْهُنَّ وَاِتَّخَذُوا الْقَيْنَاتِ ، وَالْمِعْزَفَ فَلْيَتَوَقَّعُوا عِنْدَ ذَلِكَ رِيحًا حَمْرَاءَ ، وَمَسْخًا وَخَسْفًا “(35). به‌ڵام ئه‌مانه: (لاحِقُ بْنُ الْحُسَيْنِ ، وَضِرَارُ بْنُ عَلِيٍّ ، وَ سَعِيدِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ الْحِمْصِيُّ) نه‌ناسراون، زیاد له‌وه فه‌ره‌جی كوری فوزاله( فَرَجُ بْنُ فَضَالَةَ)ش لهسهنهدهكهدا هه‌یه كه یه‌حیا وتویه‌تی: قسه‌ی لێ وه‌رناگیرێ.
7- له‌ریوایه‌تێكی ترا گوایه مه‌عاویه وتوویه‌تی: پێغه‌ممه‌رصلى الله عليه وسلم نه‌هی له‌نۆ شت كردووه منیش ئێستا نه‌هیتان لێده‌كه‌م، و له‌ناویانا باسی گۆرانی وگریانی بهشیوهنی كردووه. ” وَمِنْ طَرِيقِ قَاسِمِ بْنِ أَصْبَغَ أَنَا إبْرَاهِيمُ بْنُ إِسْحَاقَ النَّيْسَابُورِيُّ أَنَا أَبُو عُبَيْدَةَ بْنُ الْفُضَيْلِ بْنِ عِيَاضٍ أَنَا أَبُو سَعِيدٍ مَوْلَى بَنِي هَاشِمٍ – هُوَ عَبْدُ الرَّحْمَنِ بْنُ عَبْدِ اللَّهِ – أَنَا عَبْدُ الرَّحْمَنِ بْنُ الْعَلاءِ عَنْ مُحَمَّدِ بْنِ الْمُهَاجِرِ عَنْ كَيْسَانَ مَوْلَى مُعَاوِيَةَ أَنَا مُعَاوِيَةُ قَالَ نَهَى رَسُولُ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم عَنْ تِسْعٍ وَأَنَا أَنْهَاكُمْ عَنْهُنَّ الانَ- فَذَكَرَ فِيهِنَّ- : الْغِنَاءَ ، وَالنَّوْحَ ” له سه‌نه‌دی ئه‌م ریوایه‌ته‌دا [ مُحَمَّدُ بْنُ الْمُهَاجِرِ ] تێدایه كه لاوازه، و (َكَیْسَانُ)یش نه‌ناسراوه.
8- له‌ریوایه‌تێكی ئه‌بوداودا گوایه پێغه‌ممه‌رصلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تی: بێگومان گۆرانی نیفاق له‌دڵدا دهرِوێنێ. “وَ مِنْ طَرِيقِ أَبِي دَاوُد أَنَا مُسْلِمُ بْنُ إبْرَاهِيمَ أَنَا سَلامُ بْنُ مِسْكِينٍ عَنْ شَيْخٍ أَنَّهُ سَمِعَ أَبَا وَائِلٍ يَقُولُ : سَمِعْت ابْنَ مَسْعُودٍ يَقُولُ: سَمِعْت رَسُولَ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم يَقُولُ: إنَّ الْغِنَاءَ يُنْبِتُ النِّفَاقَ فِي الْقَلْبِ ” عَنْ شَيْخٍ عَجَبٌ جِدًّا!. ئه‌مه‌ش لهسهنهدهكهیا نه‌ناسراوێكی تێدایه، و لاوازه. ئه‌و شێخه كێیه؟
9- له‌ریوایه‌تێكی ئه‌بوداودا گوایه پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تی: خوا كه‌سانێك له ئوممه‌تم ئه‌بات به‌ناخی زه‌ویدا چونكه شه‌راب ئه‌خۆنه‌وه و ناوێكی تر جگه له ناوی خۆی لێ ئه‌نین ، و له‌سه‌ر سه‌ریانه‌وه مۆسیقا لێده‌ده‌رێ، و ئافره‌تیش گۆرانی‌یان بۆ ئه‌ڵێت. ” وَمِنْ طَرِيقِ مُحَمَّدِ بْنِ أَحْمَدَ بْنِ الْجَهْمِ أَنَا مُحَمَّدُ بْنُ عَبْدُوسٍ أَنَا ابْنُ أَبِي شَيْبَةَ أَنَا زَيْدُ بْنُ الْحُبَابِ عَنْ مُعَاوِيَةَ بْنِ صَالِحٍ أَنَا حَاتِمُ بْنُ حُرَيْثٍ عَنْ مَالِكِ بْنِ أَبِي مَرْيَمَ حَدَّثَنِي عَبْدُ الرَّحْمَنِ بْنُ غَنْمٍ حَدَّثَنِي أَبُو مَالِكٍ الاشْعَرِيُّ أَنَّهُ سَمِعَ النَّبِيَّ صلى الله عليه وسلم يَقُولُ: يَشْرَبُ نَاسٌ مِنْ أُمَّتِي الْخَمْرَ يُسَمُّونَهَا بِغَيْرِ اسْمِهَا يُضْرَبُ عَلَى رُءُوسِهِمْ بِالْمَعَازِفِ وَالْقَيْنَاتِ يَخْسِفُ اللَّهُ بِهِمْ الارْضَ ” ئه‌مه‌ش لهسهنهدهكهیا كه‌سێكی لاوازههیه. كه ئه‌ویش [ مُعَاوِيَةُ بْنُ صَالِحٍ ] ه. جگه له‌وه كه‌لاوازه، ههرِهشه كه‌ش بۆ مۆسیقا‌و گۆرانییهكهنییه، به‌ڵكۆ بۆ بهحهڵاڵزانینی شهرابهكهیه. كه به‌ناوێكی تر جگه له ناوی خۆی ئه‌یخۆنه‌وه..
زانایان ئه‌ڵێن به‌هۆی كۆبوونه‌وه‌ی له‌م شوێنه‌دا ئه‌یكاته حه‌رام، ده‌نا به‌ڵگه‌ی تر له‌سه‌ر حه‌ڵال بوونی مه‌عازف هه‌یه، و خودی (قیان)وه‌ك كه‌نیزه‌كی گۆرانی بێژ حه‌رام نییه، ودروسته ئینسان بۆ خۆی هه‌یبێ، لێره‌شدا له‌گه‌ڵ خه‌مر دا باسكراوه، بوونی ئاله‌م حاڵه‌ته‌دا ئه‌یكاته حه‌رام..
10- له‌ریوایه‌تێكی ترا گوایه پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تی: ئه‌وه‌ی له‌په‌نای كه‌نیزه‌كی گۆرانی بێژا دابنیشێ و گوێی لێ بگرێ خوا له‌رۆژی قیامه‌تا قورِقوشمی تواوه له‌گوێی ئه‌كات. ” حَدَّثَنَا أَحْمَدُ بْنُ إسْمَاعِيلَ الْحَضْرَمِيُّ الْقَاضِي أَنَا مُحَمَّدُ بْنُ أَحْمَدَ بْنِ الْخَلاصِ أَنَا مُحَمَّدُ بْنُ الْقَاسِمِ بْنِ شَعْبَانَ الْمِصْرِيُّ حَدَّثَنِي إبْرَاهِيمُ بْنُ عُثْمَانَ بْنِ سَعِيدٍ أَنَا أَحْمَدُ بْنُ الْغِمْرِ بْنِ أَبِي حَمَّادٍ بِحِمْصَ ، وَيَزِيدُ بْنُ عَبْدِ الصَّمَدِ أَنَا عُبَيْدُ بْنُ هِشَامٍ الْحَلَبِيُّ – هُوَ ابْنُ نُعَيْمٍ- أَنَا عَبْدُ اللَّهِ بْنُ الْمُبَارَكِ عَنْ مَالِكِ بْنِ أَنَسٍ عَنْ مُحَمَّدِ بْنِ الْمُنْكَدِرِ عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم: مَنْ جَلَسَ إلَى قَيْنَةٍ فَسَمِعَ مِنْهَا صَبَّ اللَّهُ فِي أُذُنَيْهِ الانُكَ يَوْمَ الْقِيَامَةِ ” (36) ئه‌م ریوایهتهش هه‌ڵبه‌ستراوه و هیچ فرِێكی به‌سه‌ر فه‌رمووده‌وه نییه.
11- له‌ریوایه‌تێكی ترا گوایه پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تی: ئه‌گه‌ر كه‌سێ مرد و كه‌نیزه‌كێكی گۆرانی بێژی هه‌بوو نوێژی له‌سه‌ر مه‌كه‌ن ” وَمِنْ طَرِيقِ ابْنِ شَعْبَانَ قَالَ : رَوَى هَاشِمُ بْنُ نَاصِحٍ عَنْ عُمَرَ بْنِ مُوسَى عَنْ مَكْحُولٍ عَنْ عَائِشَةَ قَالَتْ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم : مَنْ مَاتَ وَعِنْدَهُ جَارِيَةٌ مُغَنِّيَةٌ فَلا تُصَلُّوا عَلَيْهِ ” سه‌نه‌دی ئه‌م ریوایهتهش دووكه‌سی نه‌ناسراوی تێدایه [ هَاشِمٌ ، وَعُمَرُ، و مَكْحُول ] یش به‌خزمه‌تی حه‌زره‌تی عائیشه نه‌گه‌یشتوون.
12- له قسه‌یه‌كی ترا به‌بێ سه‌نه‌د ئه‌ڵێن: خوا نه‌هی له دوو ده‌نگی نه‌فرین لێكراو كردووه: ده‌نگی لاواندنه‌وه‌ی مردوو، ده‌نگی گۆرانی بێژ. ” وَحَدِيثٌ لا نَدْرِي لَهُ طَرِيقًا ، إنَّمَا ذَكَرُوهُ هَكَذَا مُطْلَقًا: إنَّ اللَّهَ – تَعَالَى – نَهَى عَنْ صَوْتَيْنِ م�
په‌راوێزه‌كان:
1- سورة المائدة/87. ويونس/59، و النحل/116، والتحريم/1.
2- سورة البقرة /29.
3- أخرجه الداراقطني عن أبي الدرداء في كتاب الزكاة/باب الحث على إخراج الصدقة، برقم: 12. و البيهقي في سننه الكبرى موقوفا، كتاب الضحايا/ باب مالم يذكر تحريمه ، برقم: 20282
4- رواه الحاكم وصححه، وأخرجه الترمذي في كتاب اللباس، برقم: 1648. وأبوداود في الأطعمة برقم: 3306. والآية من سورة مريم /64.
5- رواه الداراقطني في كتاب المكاتب/باب الرضاع، برقم: 42، والبيهقي في سننه الكبرى موقوفا، كتاب الضحايا/ باب مالم يذكرتحريمه، . برقم:20283. وحسنه الحافظ أبو بكر السمعاني في أماليه، والنووي في الأربعين.
6- من فتوى الشيخ يوسف القرضاوي/19/11/2001.
7- فتح الباري كتاب الجمعة/باب في العيدين والتجمل.برقم 899.
8- راجع المغني لابن قدامة المقدسي/ كتاب الشهادات / مسألة العدالة في الشهادة/ فصل شهادة المستمع الى الملاهي ]. له‌په‌راوێزی ژماره 14 دا باسمان كرد كه ئه‌م ریوایه‌ته سێ كه‌سی نه‌ناسراوی تیایه‌و فه‌رمووده‌كه‌یان ته‌واو لاواز كردووه. زیاد له‌وه فه‌ره‌جی كوری فوزاله [ فَرَجُ بْنُ فَضَالَةَ ] ش لهسهنهدهكهدا هه‌یه كه یه‌حیا وتویه‌تی: قسه‌ی لێ وه‌رناگیرێ.
9 – أخرجه الترمذي في سننه، كتاب النكاح/باب ماجاء في إعلان النكاح، برقم:1009. وقال الترمذي: هذا حديث غريب حسن .
10- راجع المغني لابن قدامة المقدسي/ كتاب الشهادات / مسألة العدالة في الشهادة/ فصل شهادة المستمع الى الملاهي.
11- فتوای ژماره(987)..
12- راجع كتاب شعب الإيمان: الرابع والثلاثون من شعب الإيمان/باب في حفظ اللسان، برقم: 5113.
13- راجع القرطبي في تفسير قوله تعالى ” ومن الناس من يشتري له‌و الحديث ليضل عن سبيل الله بغير علم… ” سورة لقمان/6.
14- ابن حجر الهيتمي/ الزواجر عن اقتراف الكبائر/ كتاب الشهادات/ الكبيرة 46، حتى 451 بعد الأربعمائة.
15- الشيخ محمد الشربيني الخطيب. مغني المحتاج إلى معرفة معاني ألفاظ المنهاج/كتاب الشهادات: 4/429. 16-
16- راجع الموسوعة الفقهية/ حرف الباء / بيع/ البيع المنهي عنه.
تێبينی له ئيسلام وسهردهمهوه : داوای لێبوردن ده‌كه‌ين پاشماوه‌ی په‌ڕاوێزه‌كان نه‌قڵ نه‌كراوه له سايتهكهی م. حه‌سه‌ن پێنجوێنی .. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه كراوه به كتێب ده‌توانرێت له‌وێ ته‌ماشا بكرێت..
له‌سه‌ر هێڵ نییه





براکەم شتێکی دورو درێژت هێناوە ئینشائەڵا وەڵامت دەدەمە خاڵ بە خاڵ وە سوێند بەتاک و تەنهای پەروەردگار ئەگەر بۆم ڕونبێتەوە کە هەڵەم ئەوە دەگەڕێمەوە لەوقسەی کە ووتومە هیوادارم جەنابیشتان بەم شێوەبن
له‌سه‌ر هێڵ نییه





سەرەتا بەڵگەکان دەخەمە ڕوو بەچەند پەیامێک پاش تەواو بونیان وەڵامی پەیامەکانی کاک موسلیم دەدەمەوە ئینشائەڵا
خواى گه‌وره لهقورئاندا ئه‌فه‌رمێ: (وماكان لمؤمن ولا مؤمنة اذا قضى الله ورسوله أمراً أن يكون له‌م الخيرة من أمرهم وَمَن يَعصِ اللهَ ورَسولَهُ فَقَد ضَلَّ ضَلالاَمبينا") الاحزاب:36.واته:وه‌بۆ هیچ پیاوو ژنێكى باوه‌ردار نیه كاتێ خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى صلى الله عليه وسلم له‌كارێكدا حوكمیان كرد،بۆئه‌وانیش ئیختیار‌و هه‌ڵبژاردنێك هه‌بێ ( له‌به‌رامبه‌ر فه‌رمانى خوا)وه‌هه‌ركه‌سێ نافه‌رمانى خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى صلى الله عليه وسلم بكات به‌راستى لارێ بووه،لارێیهكى ئاشكرا.(ته‌فسیرى قورئانى پیرۆز به‌كورتى و به‌كوردى محمد صالح ابراهیمى).
[یەكەم: بەڵگە لە قورئانى بیرۆز] :
خواى پەروەردگار فەرموویەتى: [ وَمِنَ النَّاسِ مَنْ يَشْتَرِي لَهْوَ الْحَدِيثِ لِيُضِلَّ عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ بِغَيْرِ عِلْمٍ وَيَتَّخِذَهَا هُزُوًا أُولَئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ مُهِينٌ ] (لقمان: 6)، واتە: هەندێك لەخەڵكى هەن ووتە و قسەى بێ خێر و بێ مانا دەكڕن تا خۆى وكەسانى تریش لەڕێبازى خوا وێڵ بكات، بێ ئەوەى هەست بكات بە مەترسى كارەكەى و بزانێت چ كەتنێك دەكات بەخۆى وخەڵكى، و بۆیە ئەوشتە بێ نرخ وخێرانە تاگاڵتە بە پەیام وڕێبازى خوا بكات، ئا ئەوانە سزا و تۆڵەیەكى ڕیسواكار و ئابڕووبەر چاوەڕێیانە.
o (ابن مسعود) فەرموویەتى:((هو الغناء والذي لا إله إلا هو يرددها ثلاث مرات)) أخرجه ابن أبي شيبة أيضا وكذا ابن جرير وابن أبي الدنيا والحاكم ( 2 / 411 ) وعنه البيهقي و " شعب الإيمان " ( 4 / 278 / 5096 ) وابن الجوزي في " تلبيس إبليس " ( ص 246 ) وقال الحاكم : صحيح الإسناد ووافقه الذهبي وهو كما قالا وصححه ابن القيم.
واتە: سوێد بەو كەسەى كە هیج خوایەك نیە جگە لە ئەو نەبێت مەبەست بە [ لَهْوَ الْحَدِيثِ ] گۆرانیە، و ئەم ووتەیەشى سێ جار دووبارە دەكردەوە.
o ڕاڤەوانى قورئان (ابن عباس) سەبارەت بەم ئایەتە فەرموویەتى: ((لأنزلت في الغناء وأشباهه)) (رواه الإمام الطبري في تفسيره (21 / 4)، وصححه الألباني)، واتە: ئەم ئایەتە لەبارەى گۆرانى و هاوشیوەكانى دابەزیوە.
o پێشەوا (البخاری) لە (التاریخ: 2 / 217) هەمان ووتە لە (عكرمە)، و(ابن أبى شيبة: رقم 1167) ەش لە (مجاهد) ەوە دەگێڕنەوە. و پێشەوا (الألباني) یش لە (تحريم آلات الطرب: ص 142 / 144) بە (صحیح) زانیوە.
o ڕاڤەوانى قورئان (الواحدی) فەرموویەتى: ((أكثر المفسرين على أن المراد بـ [ لَهْوَ الْحَدِيثِ ] : الغناء)) (تفسير الوسيط للواحدي: ج 3 ـ ص 441)واتە: زۆرینەى موفەسرین لەسەر ئەوەن كە مەبەست لە [ لَهْوَ الْحَدِيثِ ] گۆرانى یە.
o پێشەوا (القرطبي) یش فەرموویەتى:((أعلى ما قيل في هذه الآية، و حلف على ذلك ابن مسعود بالله الذي لا إله إلا هو (ثلاث مرات) أنة الغناء)) (تفسير القرطبي: 14 / 52)، واتە: بەرزترینى ووتە كە ووتراوە لەبارەى ئەم ئایەتە، كە (ابن مسعود) یش (سێ جار) سوێندى لەسەر خواردوە بەخوا كە هیچ خوایەك نیە شایستەى پەرستن بێت جگە لە ئەو نەبێت كە مەبەست پێی گۆرانیە.
[دووەم: بەڵگە لە سوننەتى صەحیحى پێغەمبەرى خواوە صلى الله عليه وسلم] :
o پێغەمبەرى خواش صلى الله عليه وسلم فەرموویەتى: ((ليكونن من أمتي أقوام يستحلون الحِرَ و الحرير و الخمر و المعازف)) (رواه أبو داود و الإسماعيلي، و رواة البخاري معلقا بصيغة الجزم محتجا به، ووصلة ابن حبان والطبراني وابن عساكر و البيهقي، وصححه البخاري وابن حبان و الإسماعيلي وابن الصلاح والنووي وابن تيمية وابن القيم وابن كثير والحافظ ابن حجر وابن الوزير الصنعاني و الأمير الصنعاني والسخاوي و الألباني رحمهم الله تعالى، سلسلة الأحاديث الصحيحة للألباني: ج: ص 186، رقم 91، وأيضا ص 906)، واتە: لە ئومەتەكەم كۆمەڵانێك دەبن داوین پیسى و ئاوریشم و مەى و ئامیرەكانى مۆسیقا حەڵاڵ دەكەن.
• شیخ (علی القاری) لە لێكدانەوەى بۆ ئەم فەرمودەیە فەرمویەتى: ((والمعنى يعِدُّون هذه المحرمات حلالات بإيراد شبهات و أدلة واهيات)) (كتاب مرقاة المفاتيح لعلي القاري: ج 5 / ص 16) واتە: ماناكەى ئەوەیە كە ئەوان ئەم قەدەغەكراوانە بەحەڵاڵ دادەنێن، بەهێنانەوەى هەندێك گومان وبەلگەى پووچەڵ.
o پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم ئەفەرمووێ: " صوتان ملعونان في الدنيا و الآخرة: مِزْمَارٌ عند نعمة، و رَنَّةٌ عند مصيبة " (حديث حسن رواه البزار والضياء المقدسي وقال المنذري (4/177): رواته ثقات. ، صحيح الجامع الصغير للمحدث الألباني: ج2، رقم: 381)، واتە: دوو دەنگ هەن نەفرەت لێكراون لە دونیا و دوارۆژدا، یەكەمیان: شمشاڵە (یان جوزەلە) لە كاتى خۆشی‌دا، و دووەمیان: هات و هاوارە لە كاتى ناخۆشى و موصیبەتدا.
• پێشەوا و شێخى پایەبەرزى ئیسلام (ابن تیمیە) سەبارەت بەم فەرموودەیە فەرموویەتى: ((هذا الحديث من أجود ما يحتج به على تحريم الغناء كما في اللفظ المشهور عن جابر بن عبدالله: صوت عند نعمة: لهوٌ و لعبٌ و مزامير الشيطان)) (كتاب الاستقامة: لابن تيمية: 1 / 292)، واتە: ئەم فەرموودەیە یەكێكە لە باشترینى ئەو بەڵگانەى كە دەهێنرینەوە لە سەر حەرامێتى گۆرانى، هەروەكو لە گۆ (مشهور) ەكەیدا لە جابرەوە هاتووە: دەنگێك لە كاتى خۆشى ونیعمەتدا كە: (له‌و و لعب) ە، لەگەڵ لێدانى شمشاڵەكانى شەیتان.
o وە پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم ئەفەرمووێ:" إن الله حرَّمَ عَلَيَّ أو حَرَّم الخمر و الميسر و الكوبة، قال: وكل مسكر حرام " (صححه العلامة الألباني في السلسلة الصحيحة: 2425)، واتە: خواى گەورە مەى و قومار و تەپڵى لەسەر حەرام كردوین ـ یان حەرامى كردووە ـ وە هەموو شتێكى سەرخۆش كاریش حەرامە.
• سفیان ئەفەرمووێ:((فسألت علي بن بذيمة عن الكوبة، قال: الطبل)) (رواه أحمد و أبو داود و صححه المحدث أحمد شاكر ـ رحمه الله ـ في تعليقه على (المسند: 4 / 158)، و المحدث الألباني ـ رحمه الله ـ في (صحيح سنن أبي داود للألباني: ج2، ص 75، رقم: 3143)، واتە: پرسیارم كرد لە (علی) كوڕى (بذيمة) سەبارەت بە (الكوبە)، فەرمووى: تەپڵە.
o پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم ئەفەرمووێ: " ليكونن في هذه الأمة خسف و قذف و مسخ ؛ وذلك إذا شربوا الخمور و اتخذوا القينات، وضربوا بالمعازف " (رواه الإمام أحمد و الترمذي، وابن أبى الدنيا في ذم الملاهي، وصححه الألباني في صحيح الجامع الصغير: ج2، ص 96، رقم: 5467)، واتە: لەم ئومەتەدا رۆچوون بەزەویدا و بەردباران كردن و شێوە گۆرین دەبێت، ئەوەش ئەگەر مەى بخوریتەوە و تەماشاكار و گوێبیستى ئافرەتانى گۆرانى بێژ بوون و ئامێرەكانى مۆسیقاش لێبدرێت، القینات: ئافرەتانى گۆرانى بێژە.
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن Salafikurd (2011-06-20 21:11:28)
له‌سه‌ر هێڵ نییه