.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






خواى پەروەردگار لە قورئاندا جەنگ و شەڕكردنی خۆی لەگەڵ هیچ كەس و تاقمێك ڕانەگەیاندوە تەنها سوخۆرەكان نەبێ.
وەكو دەفەرمووێ: [يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَذَرُوا مَا بَقِيَ مِنْ الرِّبَا إِنْ كُنتُمْ مُؤْمِنِينَ (278) فَإِنْ لَمْ تَفْعَلُوا فَأْذَنُوا بِحَرْبٍ مِنْ اللَّهِ وَرَسُولِهِ وَإِنْ تُبْتُمْ فَلَكُمْ رُءُوسُ أَمْوَالِكُمْ لا تَظْلِمُونَ وَلا تُظْلَمُونَ ] البقرة: ٢٧٨ – ٢٧٩
واتە: «ئەى ئەوكەسانەى باوەڕتان هێناوە لە خوابترسن و دەست هەڵگرن لەو ڕیباو سووەى كە ماوتانە لەسەر خەڵكى ئەگەر ئیمان و باوەڕدارن، خۆ ئەگەر دەست هەڵنەگرن و وازنەهێنن لە سووخۆری، ئەوا جەنگێكى گەورە ڕابگەیەنن لەگەڵ خودا و پێغەمبەرەكەى».
ئەم ئایەتە بەسە بۆ دەرخستنى خراپى و نالەبارى ئەم تاوانە لەلاى خواى بەرزو بێ هاوتا.
ئەگەر تەماشایەك بكرێ لەسەر ئاستى تاك و دەوڵەتان، ئەوا وێرانكاری و فەوتان و لەناوچونێكى زۆر دەبینرێ لە پشت مامەڵەكردن بە ڕیباوە، هەر لەمایە پوچ بوونء لەدەست دانی ماڵ و پارەو بێ بازاڕی و بێ توانابوون لە دانەوەى قەرز و إفلیج بوونى بارى ئابوورى و بەرزبونەوەى بێ كارى تادەگاتە هەرەس هێنانی زۆربەى كۆمپانیاو كارگەكان.. وە هەروەها لە ئەنجامی ڕیباو بڵاوبونەوەی سوخۆری ئیشكەر و كرێكار واى لێ هاتوە ڕۆژانە هەوڵبدات و هەڵپە بكات بۆ پڕكردنەوەى ئەو قەرزانەى كە بە هۆی ڕیباوە هاتۆتە سەرى و تەواو بوونى بۆنیە، ئا ئەمەش دەبێتە هۆی دروست بوونى چینایەتى لەناو گۆمەڵگەدا، چونكە ڕیبا هۆكاری سەرەكیە بۆ كۆبوونەوەی ماڵ و سەروەت و سامانی زۆر لە دەستی ڕێژەیەكى كەمى خەڵكدا و چینەكانی تریش هەژار و نەدار دەمێننەوە، پێ دەچێ ئەمە دیمەنێكى ئەو شەڕو جەنگە بێ كە خودا بەڵێنى داوە بەرامبەر به وكەسانەى مامەڵە بەڕیباوە دەكەن.
جا هەركەسێك بەشدارى بكات لە مامەڵەكردن بە ڕیباوە، ئەوا لەعنەتى لێ كراوە لەسەر زمانى پێغەمبەرصلى الله عليه وسلم، ئیتر جیاوازی نى یە ئەوكەسە خۆی لایەنى سەرەكیە لە خواردنى ڕیباكە، یان یارمەتى دەربێ، یان تكاكاربێ.
«جابر»ی كوڕی«عبدالله» لە پێغەمبەرەوه صلى الله عليه وسلم دەیگێرێتەوە كە فەرموویەتی:
« لَعَنَ رسول اللَّهِ صلى الله عليه وسلم آكِلَ الرِّبَا وموكله وَكَاتِبَهُ وَشَاهِدَيْهِ وقال هُمْ سَوَاءٌ».رواه مسلم 3/1219.
واتە: « پێغەمبەرصلى الله عليه وسلم لەعنەتى كردوە لە ڕیباخۆر، لە وەی كە دەیداتێ، لە نوسەرەكەى، لە شاهیدەكانى، وە فەرمووى هەر هەمویان لە تاواندا وەك یەكن»
كەوابوو دروست نى یە ئیش كردن لە نوسینەوەى كارى ڕیبا، وە گونجاندن و ڕێكخستن و قسە تێدا كردنی و، وەرگرتن و بردنەوەى و، هەڵگرتنى وەكوسپارده و، پاراستنى، ئەمانە هەمووى حەرامن.
بەشێوەیەكى گشتى بەشدارى كردن لەكارى ڕیباو هاوكارى كردن تیێدا بەهەر شێوەیەك حەرامەو قەدەغەكراوە.
وەپێغەمبەرصلى الله عليه وسلم سوربووە لەسەر ڕونكردنەوەى گەندەڵى و ناقۆڵایی ئەم تاوانە گەورەیە هەروەك «عبدالله»ی كوڕی«مسعود» لە پێغەمبەرەوەصلى الله عليه وسلم دەیگێرێتەوە كە فەرموویەتی:
« اَلرِّبَا ثَلَاثَةٌ وَسَبْعُونَ بَابًا أَيْسَرُهَا مِثْلُ أَنْ يَنْكِحَ اَلرَّجُلُ أُمَّهُ، وَإِنَّ أَرْبَى اَلرِّبَا عِرْضُ اَلرَّجُلِ اَلْمُسْلِمِ».رواه الحاكم في المستدرك /37 وهو في صحيح الجامع 3533
واتە: « ڕیبا حەفتا و سێ بەشە تاوانى ئاسانترینیان وەكو ئەوەیە پیاوێك دایكى خۆی مارەكات، وە سوكترینی سووەكان ناموسی پیاوی موسڵمانە»
وەهەروەها «عبدالله»ی كوڕی«حنظلة» لە پێغەمبەرەوە صلى الله عليه وسلم دەیگێرێتەوە كە فەرموویەتی:
« دِرْهَمٌ ڕبًا يَأْكُلُهُ الرَّجُلُ وَهُوَ يَعْلَمُ أَشَدُّ مِنْ سِتَّةٍ وَثَلَاثِينَ زَنْيَةً».رواه الإمام أحمد 5/225 انظر صحيح الجامع 3375
واتە: « درهەمێك ڕیبا گەر پیاوێك بیخوات و بزانێ ڕیبایە ئەوا لەشەست و سێ زینا قورسترە و تاوانترە»
وە ڕیبا تاوانێكى گشتیەو تایبەتمەندنی یە بە حاڵی فەقیری و دەوڵەمەندی یەوە، هەروەك هەندێ واگومان دەبەن، بەڵكو گشتیەو هەموو حاڵەتێك و هەموو كەسێك دەگرێتەوە، چەندەها دەوڵەمەندو بازرگانی گەورە مایە پوچ دەرچوون بەهۆی ڕیباوە، واقعیش بەڵگەیە بۆ ئەمە.
كەمترین بێخێریەك كە لە ڕیباوە سەرچاوە بگرێ ئەوەیە كە فەڕو بەرەكەت لە ماڵیدا هەڵدەگرێ و نایهڵێ هەرچەندە لە ژمارەو پێوانەشدا ماڵەكە زۆر بێ.
هەروەك پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم فەرمووى:
« الرِّبَا وَإِنْ كَثُرَ فَإِنَّ عَاقِبَتَهُ تَصِيرُ إِلَى قُلٍّ ».رواه الحاكم 2/37 وهو في صحيح الجامع 3542
واتە: « ڕیبا و سوو هەرچەندە لەسەرەتاوە ماڵ زۆر دەكات، بەڵام سەرئەنجامەكەى هەر بەرەو كەمى ولەناوچون دەڕوات »
بەهەمان شێوە ڕیباو سوو تایبەت مەند نی یە بە بەرز و نزمى یان كەم و زۆرى ڕێژەكەیەوە، هەر هەمووی حەرامەو قەدەغەكراوە.
پیاوى سوو خۆر لە ڕۆژى قیامەتدا وەكو مرۆڤى پەرپەتى و شێتی لێ دێ و، كاتێك لە گۆڕ دەردێن و زیندوو دەكرێنەوە و ڕاست دەبنەوە دەڵێی شەیتان دەستى لێ وەشاندوون و توشی شێتى و پەركەمى دەبن.
لەگەڵ ناشرینی و نابەجێیی و خراپی ئەم تاوانەدا هێشتا خوداى گەورە ڕێگاى بە تەوبەو پەشیمانى داوە، خەبەرى داوە كە تەوبەى لێ بكرێ و وازى لێ بهینرێ و چۆنێتى پەشیمان بونەوەكەشی ڕونكردۆتەوە:
خوای گەورە بەسووخۆرەكان دەفەرمووێ: [وَإِنْ تُبْتُمْ فَلَكُمْ رُءُوسُ أَمْوَالِكُمْ لا تَظْلِمُونَ وَلا تُظْلَمُونَ ] البقرة: ٢٧
واتە: « ئەگەر دەست لەسوو خۆری هەڵگرن و پەشیمان بنەوە لێى، ئەوا سەرمایەكانى خۆتان بسێنەوە بەبێ سوو، ئیتر نە ئێوە لە قەرزارەكان ستەم كەن، نە ئەوانیش لە ئێوە ستەم بكەن ».
وە پێویستە لەسەر مرۆڤى باوەڕدار خۆى لەم تاوانە گەورەیە بپارێزێ و لێی ڕاكات و ڕوى تێ نەكات و، هەست بەخراپی و نابەجێیى ئەم تاوانە بكات.
وە تەنانەت ئەوكەسانەش كە ماڵ و پارەیان لەبانقەكانی سوودا دادەنێن لە بەرناچاری و لە ترسی لەناوچوون و دزینى ماڵەكەیان پێویستە لەسەریان هەست بكەن كە ئەمە لەبەر ناچاری و بێ دەرەتانیە و، حاڵ وباریان وەكو كەسێك وایە كە لە برسێتى و ناچارى دا گۆشتى مردارەوەبوو بخوات، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە داواى لێ خۆش بوون لە خوا بكەن و هەوڵی بەدیلێك بدەن و جێگاو شوێنێكى تر بدۆزنەوە گەر بكرێ.
وە دروست نى یە بۆیان داواى زیادەی سووەكە بكەنەوە لە بانقەكان، تەنانەت ئەگەر ڕیباوسوو چووە سەر حسابات و پارەكەیان، پێویستە خۆیانی لێ ڕزگار بكەن ولەكۆڵی خۆیانى بكەنەوە بەڕێگاو شێوازێكى دروست، نەك بیكاتە خێرو صەدەقە، چونكە خودا پاكه و خێرو صەدەقەیەكیش گەر لە ماڵی پاكەوە دەرنەچێ وەرى ناگرێ و قەبوڵی ناكات.
وە هەروەها بە هیچ شێوەیەك دروست نى یە ئەو زیادەیەى چۆتە سەرپارەكەیان بۆ خۆیان بەكارى بهێنن و لێ ی سوود مەندبن نە بۆ خواردن، نە بۆخواردنەوە، نە بۆجل وبەرگ، نە بۆ سەیارە، نە بۆ خانوو، نە بۆخەرجی كیشانى ژن ومنداڵ و دایك وباوك، وەنەلەبرى زەكات دەردەچێ، وە نەبۆ كرێى خانووو سەرانەى زەوى بەكاردەبرێ،وە نە بۆ پاراستنى گیانیش لە ستەمێك بەكاردێ. بۆیە پێویستە خۆى لێ قوتاركات ولەكۆڵی خۆی بكاتەوە لەترسی تۆڵەو توڕەیی خودا.
سه رجاوه.. مالبه رى به هشت
لهسهر هێڵ نییه