.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه











پێویستە دڵنیابین وە قەناعەت بكەین كە حكومەت بەرهەمی گەلەو، گەل چۆن بێت خوای گەورە كاربەدەستی هاوكردەوەی خۆیان بۆ دادەنێت
بۆنموونە/ كاتێك كە خەڵكی مەدینە كافربوون سەركردەكەیان {عبداللە}ی كوڕی ئوبەی كوڕی سەلول بوو، كە خراپترین كەس بوو , بەڵام دوای ئەوەی كە خەڵكی مەدینە گۆڕانیان بەسەر خۆیاندا هێناو بوون بەموسوڵمان خوای گەورە پێغەمبەر موحەمەد(صلی الله علیە وسلم) ی بۆناردن وبوو بەپێشەوایان. وە خوای گەورە نەیهێشت پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) لە مەككە بمێنێتەوە، چونكە گەلی مەككە خراپ بوون و شایستەی ئەم پیاوە بەڕێزە نەبوون كە لە ناویاندا بمێنێتەوە!!!!!
وە هەروەها دوای مردنی پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) خەڵكەكە لەسەر ئیمان و ڕەوشت بەرزیان مابوون و زۆربەیان هاوەڵی پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) بوون بۆیە خوای گەورە سەركردەیەكی بەڕێزی بۆ هەڵبژاردن كە ئیمامی ئەبوبەكر بوو (رضيالله عنه)، وە دوای ئەوە وردە وردە هاوەڵانی پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) كەم بونەوە دوای ئەو خوای گەورە ئیمام عومەری(رضي الله عنه) دانا تا گەیشتە ئیمامی عوسمان و ئیمامی عەلی ڕەزای خوایان لێ بێت.
وە جارێكیان خەڵكەكە ناڕەزاییان لە ئیمام عەلی كوڕی ئەبی تالیب(رضي الله عنه) دەربڕی و وتیان تۆ وەكو ئیمامی ئەبوبەكرو عومەرت پێ ناكرێت و وەكو ئەوان وڵات بەڕێوە نابەیت!!
ئەویش وتی : هەركاتێ ئێوەش ئەی میللەت وەكو خەڵكانی سەردەمی ئەبوبەكرو عومەر باشبوون كە ئەوان زۆربەیان لە هاوەڵان بوون ئەوە منیش وەكو ئەبو بەكرو عومەرم پێ دەكرێت!!!!!!
كەواتە بۆ لە جیاتی ئەوەی گلەیی لە خەلیفە عەلی بكەن گلەیی لەخۆتان ناكەن كەئێوە خراپ بوون ومن لەچارەتان نایەم و وەكو پێویستیش توانای باشكردنتانم نیە!!
كەواتە حكومەت ڕەنگدانەوەی ئیمان و ڕەوشت وكردەوەی خەڵكە, خەڵكی چۆن بن حكومەتیش وادەبێت تا ڕادەیەكی زۆر, وە حكومەت وەكو ڕەسمی ناو ئاوێنەیەك وایە كە ڕەسمەكە وێنەی میللەتە، جاكە هاتوو میللەت وێنەی ناو ئاوێنەكەیان بەناشرینی بینی ئەوە دەڵێن دیارە عەیب لە خودی ئاوێنەكەدایە كەوابوو با بیگۆڕین و ئاوێنەیەكی تر بێنین بەڵكو وێنەكەمان جوانتر بێت، بەڵام نازانن كە كێشە لە ئاوێنەكاندا نیە بەڵكو لە شێوەی خۆیاندایە.
كەواتە هەرچەندە حكومەتێك لاببەن و یەكێكی تر دابنێن؛كە خۆمان وەكو میللەت گۆڕانكاری لە خۆماندا نەكەین ئەوە حكومەت ناتوانێت حاڵمان بگۆڕێت لە ناشرینیەوە بۆ جوانی, لە سستیەوە بۆ چالاكی, لە خیانەت و گەندەڵیەوە بۆ ئەمیندارێتی و پاكی, لە خۆپەرستیەوە بۆ هاوكاری و برایەتی.
وە بەڵگەش لەسەر ئەم ڕاستیانەی پێشوو ئەم فەرمودەیەیە:
وە پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) لە فەرمودەیەكدا ئاماژەی كردووە بۆ پێنج نەخۆشی كە توشی میللەت و حكومەت دەبن هەركاتێ هۆكارەكانی نەخۆشیەكانیان تێدا دەركەوت بەم شێوەیەی خوارەوە فەرموی:(خمس إذا ابتليتم بهن وأعوذ بالله أن تدركوهن) (صحيح وضعيف سنن ابن ماجة - (9 / 19))
1-لم تظهر الفاحشة في قوم قط حتى يعلنوا بها إلا فشا فيهم الطاعون والأوجاع التي لم تكن مضت في أسلافهم الذين مضوا.
واتە:هیچ كاتێك نیە كە فاحیشەو بەدڕەوشتی دەركەوتبێت لەناو قەومێكدا ئیللا لە سزای ئەوە تاعون و نەخۆشی و ئازاری وەهایان لە ناودا بڵاودەبێتەوە كە لەناو باوك وباپیرانیاندا نەبووە.
بۆنمونە نەخۆشی ئایدز كە نەخۆیەكی تازەیە هۆكارەكەی فاحیەو زیناو بەدڕەوشتیە!.
2-ولم ينقصوا المكيال والميزان إلا أخذوا بالسنين وشدة المئونة وجور السلطان عليهم
واتە: وە هیچ كاتێك نیە كە فێڵیان لە كێشان و تەرازودا كردبێت ئیللا خوای گەورە سزای داون بە وشكەساڵی و گرانی و زوڵم وستەم وناڕەوایی سوڵتەو دەسەڵاتدارەكانیان بەسەریانەوە.
كەوابوو هەرقەومێك كە خۆیان عەدل وڕەوا نەبون لە كرین و فرۆشتن و كێشان وپێوانیانداو مامەڵەكردنیان لە گەڵا یەكتریدا ئەوە خوای گەورەش گرانیان بەسەر دێنێت و حكومەت و دەسەڵاتداری ستەمكاریان بەسەردا دادەنێت و زاڵدەكات!!.
واتە: كەواتە گەر میللەت بیەوێت گرانی و دەسەڵاتداری زاڵمی لەسەر لا بچێت ئەوە پێویستە سەرەتا خۆیان واز لە زوڵم وستەم بهێنن.
3-ولم يمنعوا زكاة أموالهم إلا منعوا القطر من السماء ولولا البهائم لم يمطروا .
واتە: وە هیچ كاتێك نیە كە مەنعی زەكاتەكەیان كردبێت و نەیاندابێتە فەقیرو هەژار ئیللا خوای گەورە مەنعی باران بارینی لێكردون، وە خۆ ئەگەر لەبەر خاتری ئاژەڵەكان نەبوایە ئەوە هەبەیەكجاری بارانیان نەدەبینی!.
4-ولم ينقضوا عهدَ الله وعهد رسوله إلا سلط الله عليهم عدوا من غيرهم فأخذوا بعض ما في أيديهم
وە هیچ كاتێك نەبوە كە بەڵێن وپەیمانی خواو پێغەمبە صلى الله عليه وسلمیان شكاندبێت ئیللا خوای گەورە دوژمنێكی دەرەكی زاڵ كردوە بەسەریاندا كە هەندێ لە خێرو بێری بردون.
5-وما لم تحكم أئمتهم بكتاب الله ويتخيروا مما أنزل الله إلا جعل الله بأسهم بينهم.
وە لەبەر ئەوەی كە سەركردەو پێشەواكانیان حوكمیان نەكردووە بە كتاب و شەریعەتەكەی خوا ئەوە خوای گەورە كێشەو دووبەرەكی و دوژمنایەتی خستۆتە ناو خۆیان، وە بە دوژمنایەتی كردنی یەكتری و براكوژیەوە خەریكی كردون.
كەواتە لەم فەرمودەیەدا چوار تمان دەست كەوت گەر لێی ورد بینەوە:
1- نەخۆشیەكانی گەل و وڵات
2-هۆكارەكانیشیان
3-چارەسەری
4-خۆپارێزیەكەیشی.
سەرچاوە//.abuabdilhaq
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن bawky abdulrahman (2011-06-21 20:01:23)
لهسهر هێڵ نییه










دهست خۆش بهرێزم بۆ دانانی ئهم بابهته
هیوادارم که بێ بهشمان نهکهیت له بابهته به سودهکان و پڕ زانیارییهکان
تهمهن درێژ و ئاسوده بیت خوا پاداشتت بداتهوه
بهلام یهک تێبینی ئایا خۆت بابهتهکهت ئاماده کردووه ئهگهر خۆت ئامادهت کردووه ئاماژه بده به ناوی خۆت بۆ ئهوهی مافهکهت نهخورێت ئهگهرنا ئاماژه بده بهسهڕاجوهی رهسهن
لهگهل رێزمدا


لهسهر هێڵ نییه





زۆر سوپاس برای بەڕێز
سەرچاوەکەم لەبیرچوو بەڵام پاشان دامنا
سوپاس بۆ ئاگاداریەکەت
لهسهر هێڵ نییه