❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / گەشتێکی وێنەی: بەناو کۆشک و سەروەت و سامانی مەلیکەکانی ئەوروپا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-06-21 19:01:01

dawin
خۆشەویستی کوردژین
شوێن: almanya-köln
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-21
دواترین سه‌ردان: 2026-10-24
په‌یامه‌كان: 710
WindowsVistaSafari

گەشتێکی وێنەی: بەناو کۆشک و سەروەت و سامانی مەلیکەکانی ئەوروپا


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-b192578288.jpg
وێنەی ئەمیر ولیام و کیتی هاوسەری

بەبۆنەی جونە ژیانی هاوسەری ئەمیر ولیامو دەستگیرانەکەی کیت ، گەشتێکی وێنەیم لەسەر ژیانی خێزانی مەلیکەکانی (پاشاکان)ئەوروپا و کۆشکەکانیان و سەروەتەکانیان ئامادەکردوە،

بفەرموون .
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-6d3c996baf.jpg
نەنکی( ولیام) و شاژنی مەملەکەتی یەکگرتوو & ئیرلەندە، مەلیکە ئەلیزابێسی دووەم ، یەکێکەلە حەوت مەلیکە بەناوبانگەکان لەجیهاندا .

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-2c20151b59.jpg

ئەمە کۆشکی باکنغهامە نووسینگەی سەرەکی و بارەگای ڕەسمی مەلیکەیە لەلەندەنی پایتەخت، بەڵام مەلیکە بەکاری ناهێنێت ، ژمارەی ژوورەکانی ئەم کۆشکە (٧٧٥) حەوت سەدو،

حەفتاو پێنج ژوورە ، لەبەر ئەوەی ئەم کۆشکە موڵکی دەوڵەتە بۆیە مەلیکە بەکاری ناهێنێت، مەلیکە کۆشکی( بالمورال ) و یاخود کۆشکی( ساندرینغهام) کەموڵکی شەخسی خۆین ،

بەکار ئەهێنێت بۆ کۆبونەوەی خێزانی .


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-56d1ce5de2.jpg

ئەمە وێنەی کۆشکی بالمورالی بجووکە لە ئیسکتلەندا  کەئەم کۆشکە موڵکی خۆیەتی و، خۆشەویستە لەلەی مەلیکە جونکە یادگاری زۆری لەگەڵ ئەم کۆشکە هەیە و تیایدا ژیاوە ،

هەر لەم کۆشکە ئەمیر ولیام زۆربەی کاتەکانی منداڵی وگەنجی لەگەڵ باپیری( فیلیپ) کەهاوسەری مەلیکەیە ڕۆژەکانی پشوو ڕۆژە جەژنەکانی لەدارستانەکان و کێڵگەکان و،

ڕووبارەکانی دەوروبەری بەڕاوە ماسیەوە  بەسەر بردووە .


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-1f97878f4f.jpg

ئەمە وێنەی مەلیکە ئەلیزابێس و( دوق ئەدنبرە) ی هاوسەریەتی لەتەمەنی( ٩٠ ) نەوەد ساڵیدا ، مەلیکە ژنێکی دەوڵەمەندە کەخاوەنی ((یەک ملیاردو هەشت سەد ملیۆن)) ئێورۆیە ،

خۆ ئەگەر بەراوردی کەین لەجاو ( ١٠) دە مەلیکە دەوڵەمەندەکانی تر کەمترین سەروەتی هەیە ، بۆ نموونە سەروەتی مەلیکی( تایلەند) خاوەنی( ٢٨ ) بیستو هەشت ملیارد ئێورۆیە.

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-fd1fbdeed9.jpg

(ئەلبێرتی دووەم) مەلیکی بەلجیکا (سێ هەم لەدەستی جەپەوە)، زۆر حەز ی بە بێدەنگیە و بەلەسەرخۆی و لێبوردەی ناسراوە ، سەروەتی شەخسی( دوانزە ملیۆن و جوار سەد هەزار) ،

ئێورۆیە ، لەحکومەتی بەلجیکیش  نەفەقەیەکی ڕەسمی بۆ خێزانەکەی بڕاوەتەوە.

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a7dab6e697.jpg

مەلیکێکی دەم بەپێکەنین ( هاراڵد) و هاوسەرەکەی مەلیکە  ( سۆنیا) ی مەلیکی( نەرویج ) لەگەشتێکدان لەبەشی رۆژهەڵاتی وڵاتدان ، سەروەتی ئەم مەلیکە ڕاستگۆیە(  ١٤٤) ،

سەدو جل و جوار ملیۆن ئێورۆیە ، ئەم مەلیکە بەڕێزە هەمیشە دەم بەخەندەیەو حەز بەبینینی شەپۆلەکانی دەریاو سەفەر کردنە بە پاپۆری تایبەتی .

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-519937ddbe.jpg


ئەمە وێنەی کۆشکێکی مەلیکی( نەرویجە ) کۆشکێکی بجوکە( لەئۆسلۆی ) پایتەختی نەرویج  کە( ١٧٥ ) ژوور لەخۆ دەگرێت ، خۆ ئەگەر بەراوردی بکەیت بەکۆشکە ئەوروپیەکانی تر ،

زۆر بجوکە ، وەژوورەکانی ناو کۆشک بریتین لەنووسینگەو ، هۆڵی کۆبونەوەو ، پێشوازی لەمیوان ، مەلیکیش لەشوقەیەکی تازەکراوەی ناو ئەم کۆشکە دائەژی .

مەلیک( سێ ) کۆشکی تری هەیە لەدەرەوەی(  ئۆسلۆ ) .


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-ae3adbcf4a.jpg


ئەمە وێنەی مەلیکەی( دانیمارک)( مارگریتی دووەم) و لەگەڵ هاوسەرەکەی( هەندریک ) و سەگە ئەڵمانیەکەی ، ئەم وێنەیە لەڕۆژئاوای فەرەنسا لەشوێنی نیشتەجێبونی مەلیکە گیراوە ،

مەلیکە مارگریتی بەڕێز یەکێکە لەهەوادارانی هونەرو نەخشەکێشی جلو بەرگی خانمانە ، هاوسەرەکەیشی هونەرمەندو شاعیرە ، سەروەتی ئەم مەلیکەیە (١٤٦)سەدو جلو شەش ،

ملیۆن ئێورۆیە . خزمایەتی لەگەڵ مەلیکەی بەریتانیادا هەیە .

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-289b30ea61.jpg


ئەمە وێنەی کۆشکەکانی( ئەمالینبورگە) لە( کوبنهاگن) پێکهاتوە لەجوار کۆشک ، لەیەکێکیان مەلیکە ئەژی و ، لەدوانیان هەندێ لەئەندامانی خێزانی مەلیکە ئەژین ، ئەوەی تریشیان،

هەمیشە کراوەیە بەڕوی میوانداران و خۆشەویستانی ووڵات .

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-b4d5b563ba.jpg

مەلیکەی( هۆلەندی )( بیاتریکس)  سێهەم لەجەپەوە  لەگەشتێکدان لەگەڵ هەموو خێزانەکەی بۆ بەسر بردنی پشووی زستانەیان لەگەڵ خلیسکێنە لەسەر بەفر ، سەروەتی ئەم ،

مەلیکە خۆشەویستە دووملیاردو پێنج سەد هەزار ئێورۆیە .

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cc1037a1b0.jpg

ئەمە وێنەی کۆشکی مەلیکەی هۆڵەندایە و لەناوەراستی باخجەیەکی گەورەدایە لەڕۆژهاڵاتی شاری( لاهای) هۆلەندی مەلیکە لێرەدا ئەژی و لەساڵی( ١٩٧٧ ) بارەگای ڕەسمی ،

خێزانەکەیانبووە و ناسراوە بە(  خانووی دارستان) .

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-6060d857a3.jpg


ڕەنگەکانی شین و زەرد ڕەنگەکانی نیشتیمانی (سویدن ) ئەم جلانەی لەبەری( مەلیکی سوید) (کارل گوستاف ) و مەلیکە (سیلفیا) لەدەورەیەکی یاریەکانی خولی ئۆڵۆمپیدان ،

بۆ هاندانی تیپەکەیان، وە ناسینی مەلیکەش لەلایەن مەلیکەوە لەیەکێک لەیاریە ئۆلۆمپیەکان بووە لەشاری میوشنی ئەڵمانی ساڵی( ١٩٧٢) ، سەروەتی ئەم مەلیکە بەڕێزە ،

( ٧٩٠) حەوت سەدو نەوەد ملیۆن ئێورۆیە .

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-acbdfe98fa.jpg


ئەمە وێنەی کۆشکی مەلیکی سویدە ( کارل گوستاپ ) بەناوی (دروتینغهولم ) بەواتای( دورگەی مەلیک ) کەشانۆیەک لەخۆی ئەگرێت مێژوەکەی ئەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی (باروک) ،

لەوحەیەکی تیا هەڵواسراوە لە کەلەپووری جیهانی و ڕۆشنبیری دەزگای یونسکۆ نیشان دەدات .

سەرجاوە
------------- :Deutsch Dw .tv.Word.Deu

                                          (((  تایبەتەو بەتایبەتیە بۆ ماڵپەڕو یانەی کوردژینم)))
                                                                                                                                           


ئامادەکارو وەرگێرانDawin

کاتتان شاد

لەگەڵ ڕێزی Dawin.

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن dawin (2011-06-22 14:11:58)

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-698ba5fd48.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-06-22 15:15:00

hulya
کازیوەی یانە
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-06-16
دواترین سه‌ردان: 2013-11-03
په‌یامه‌كان: 2012
WindowsMSIE7

Re: گەشتێکی وێنەی: بەناو کۆشک و سەروەت و سامانی مەلیکەکانی ئەوروپا

دةست خوش داوين كيان

Kurdzhin
هةرچةندئةكةم ئةو خةيالةى بێى مةستم       بۆم ناخرێتة ناو چوارچێوةى هةلبةستم
           لێكدانةوةى دةروون قسةى زبانم                  بۆچى وةها دوورن لةيةك نازانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-06-22 20:30:46

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 4379
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: گەشتێکی وێنەی: بەناو کۆشک و سەروەت و سامانی مەلیکەکانی ئەوروپا

سڵاو کاکە داوین گیان ...

دەستەکانت خۆش بێت بۆ ئەگەشتە وێنەیی و زایارییە لەسەر مەلیکەکان
بەراستی زانیاری زۆر جوان و بەسودی تێدایە
ئەمانە هەموو شتی نوێبون کە لەسەر ژیانی ئەم مەلیکانە بیشتمان لە بابەتەکەی تۆوە
ماندوو نەبیت و لەش ساغ بیت بۆ کارە جوانەکانت
ئەخوازم بەردەوام بیت لەگەڵمانداو بێ بەشمان نەکەیت لە تواناکانی خۆت..

هاورێێ گیان دەستکاری بەشێل لە وێنەکانم کرد چونکە دەر نەدەوکەوتن لینکەکانیانم چاک کرد ئەخوازم بە دڵی بەرێزتان بووبێت حەزم کرد پێت بڵێم کە شتێکی وام کردوە...

هەمیشە بەختەوەری بۆ تۆی ئازیز و خۆشەویست کاکە داوین گیان....

Kurdzhin
هەموو کەس بەختەوەری دێنێت:
هەندێک کەس بە هاتنیان!! هەندێک کەس بە رۆێشتنیان....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-06-28 16:24:58

dawin
خۆشەویستی کوردژین
شوێن: almanya-köln
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-21
دواترین سه‌ردان: 2026-10-24
په‌یامه‌كان: 710
WindowsVistaSafari

Re: گەشتێکی وێنەی: بەناو کۆشک و سەروەت و سامانی مەلیکەکانی ئەوروپا



دەستی ئێوەش خۆش بێت بەڕێزان :

بەڕێز hulya سوپاس بۆ پەیامەکەت سەرکەوتوبیت ،

بەڕێز کاکە یادگار گیان دەست و جاوی بەڕێزیشت خۆش بێت ، زۆر سوپاس بۆجاککردنی وێنەکان ،

دەست خۆش ، بەختەوەری و ئاسودەی بۆ کاکە یادگار .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2011-06-28 17:57:16

sedad
کازیوەی یانە
شوێن: HAWLER
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-29
دواترین سه‌ردان: 2014-01-05
په‌یامه‌كان: 1447
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: گەشتێکی وێنەی: بەناو کۆشک و سەروەت و سامانی مەلیکەکانی ئەوروپا

ده ست خوش داوين كيان هه ر سه ركه وتووبى

Kurdzhin
kurd i phone

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2011-06-30 22:19:22

dawin
خۆشەویستی کوردژین
شوێن: almanya-köln
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-21
دواترین سه‌ردان: 2026-10-24
په‌یامه‌كان: 710
WindowsVistaSafari

Re: گەشتێکی وێنەی: بەناو کۆشک و سەروەت و سامانی مەلیکەکانی ئەوروپا



ئەو دەستانەی بەڕێزیشت خۆش کاکە سیداد هەولێری ،

سوپاس بۆ پەیامەکەت سەرکەوتو ئاسودە بیت .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net