❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چیرۆكێك له‌سه‌ر نوێژی به‌یانی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-06-22 13:45:11

BILALPC
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: هه‌ڵه‌بجه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-20
دواترین سه‌ردان: 2014-02-22
په‌یامه‌كان: 2655
WindowsFirefox

چیرۆكێك له‌سه‌ر نوێژی به‌یانی

چیرۆكێك له‌سه‌ر نوێژی به‌یانی



جارێكیان كابرایه‌ك ده‌یه‌وێت دزی له‌ماڵێك بكات و ده‌چێته‌ سه‌ربانه‌كه‌یان له‌ناكاو گوێی له‌ده‌نگی
خاوه‌ن ماڵه‌كه‌ ده‌بێت كه‌ خاوه‌ن ماڵه‌كه‌ به‌ خێزانه‌كه‌ی ده‌ڵێت:هه‌ر كوڕێكی گه‌نج بۆماوه‌ی 40 به‌یانی له‌پاڵمدا له‌ مزگه‌وت نوێژی به‌یانی به‌ كۆمه‌ڵ بكات ئه‌وا من ئه‌و كچه‌ی خۆمی پێده‌ده‌م
بۆیه‌ كه‌ دزه‌كه‌ گوێی لێوه‌ ده‌بێت ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و دزییه‌كه‌ی ئه‌نجام نادات و هه‌موو به‌یانییه‌ك ده‌چێت بۆ مزگه‌وت و له‌پاڵ كابرادا نوێژی به‌یانی ئه‌نجام ده‌دات به‌م شێوه‌یه‌ هه‌تا ڕۆژی 39 هه‌م هه‌ر به‌و مه‌به‌سته‌وه‌ نوێژی به‌یانی ئه‌نجام ده‌دات بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و كچه‌
ئیتر له‌ڕۆژی 40مدا باوكی كچه‌كه‌ پێی ده‌ڵێت كوڕم ئه‌وه‌ نزیكه‌ی 40 به‌یانییه‌ من تۆ ده‌بینم هه‌ر له‌پاڵ مندا نوێژی به‌یانی ئه‌نجام ده‌ده‌یت جا منیش بڕیارمداوه‌ هه‌رگه‌نجێك 40 به‌یانی له‌پاڵ مندا له‌ مزگه‌وت نوێژی به‌یانی به‌كۆمه‌ڵ بكات كچه‌كه‌ی خۆمی لێ ماره‌ ده‌كه‌م
ئیتر گه‌نجه‌كه‌ ده‌ڵێت شتی وا نابێت و ئه‌وانه‌ دواتر
گه‌نجه‌كه‌ش پێی ده‌ڵێت من 40 شه‌و له‌مه‌وبه‌ر هاتمه‌ سه‌ربانه‌كه‌تان بۆ دزیكردن به‌ڵام تۆ شتێكی وات وت
بۆیه‌ منیش تا ڕۆژی 39 هه‌م له‌به‌ر خاتری ئه‌و كچه‌ هاتم بۆ مزگه‌وت به‌ڵام بۆ ڕۆژی 40مین وتم پێویست به‌وه‌ناكات من له‌به‌ر به‌ده‌ستهێنانی كچێك وا له‌خۆم بكه‌م
بۆیه‌ ئێستاكه‌ من ته‌نها له‌به‌رخوای گه‌وره‌ نوێژ ده‌كه‌م

ئیتر كابرا كه‌ ئه‌مه‌ی بیست زۆر سه‌ری سوڕما بۆیه‌ پێی وت من ئه‌و كچه‌ی خۆمت پێ ده‌ده‌م
ئیتر له‌كۆتاییدا ئه‌و كچه‌ی دا به‌و كوڕه‌ گه‌نجه‌
----------------------------


هیوادارم به‌دڵتان بێت به‌ڕێزان
له‌گه‌ڵ ڕێز و خۆشه‌ویستیم بۆ هه‌موو لایه‌ك


كۆد:

ئاماده‌كردنی
بیلال علی محمد
BILAL2
*بیلال گیان*
BILAL
تایبه‌ت به‌یانه‌ی كوردژین

تێبینی 
ئه‌م چیرۆكه‌ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌مه‌وبه‌ر مامۆستا له‌ خوێندنگا بۆی باس كردین
منیش وه‌ك خۆم پێم باشبوو له‌یانه‌ی كوردژین و سه‌رجه‌م یانه‌كانی تر ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاو بكه‌مه‌وه‌
Kurdzhin
خوایه‌گیان زانست و زانیاریم زیادبكه‌

مه‌رج نیه‌ به‌ دلی هه‌موو که‌سێک بم
چونکه‌ هه‌موو که‌سێک به‌ دڵی من نیه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net