.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






نهێنییه‌کانی پژمین
وه‌رگێڕانی له ئینگلیزیه‌وه / شوان حسن
خوێندكاری زانكۆی كوردستان
پژمین حاڵه‌تی ته‌قینه‌وه‌ی هه‌وایه له‌ڕێگه‌ی ده‌م و لوته‌وه که ژماره‌یه‌ک هۆکاری هه‌یه. هه‌ندێ جار هۆکاری پژمهکهمان ده‌زانین وه‌ک سه‌رما، ته‌پ و تۆز یان بۆنێکی تایبه‌ت، به‌ڵام هه‌ندێ جاریش هۆکاره‌که‌ی نازانین و زۆریش به‌دوای ناکه‌وین. پژمین حاڵه‌تێکه هه‌رکه‌سێک تووشی ده‌بێ. پژمه وه‌ک کۆکه میکانیزمێکی به‌رگریکردنی جه‌سته‌یه، بۆ خاوێنکردنه‌وه‌ی هه‌ر خرووهێنهرێک، ژه‌هرێک یان هه‌ر مادده‌یه‌کی تر که وروژینهربیت بۆ لووت. حاڵه‌تێکی له‌ناکاو و توندی ده‌رپه‌ڕینی هه‌وایه له
ڕێگه‌ی ده‌م و لووت. له‌کاتی پژمیندا پێکهاته‌ی ناو لووت ده‌پڕژێ وه‌ک ده‌نک و دڵۆپه‌ی زۆر ورد که به 6000 دڵۆپه بۆ هه‌ر پژمهیهک مه‌زه‌نده ده‌کرێ. پژمین توانای گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشی هه‌یه بۆ دووری شه‌ش پێ بۆ که‌سی به‌رامبه‌ر. ئه‌و پژمینانه خانه‌ی خوێن وبهکتریایان تێدایه.
زۆربه‌ی کات پژمین به‌هۆی کاردانه‌وه‌یه‌کی وروژان(حه‌ساسیه‌ت) دروست ده‌بێت. نیشانه‌کانی وروژان ده‌رئه‌نجامی زیاد به‌رگری له‌ش و زیاد هه‌ستیارییه. سیستمی به‌رگری له‌ش له‌ڕێگه‌ی دروستکردنی دژه به‌کتریاکانه‌وه ده‌مانپارێزێت. ئه‌م سیستمه ده‌بێته‌هۆی وروژانی ناو لووت و سوڕی خوێن لو لووتدا خێرا ده‌کات. هه‌ندێ جار ئه‌م کاردانه‌وه‌یه له لوتدا ده‌ستبه‌جێ یه و هه‌ندێ جاریش دواده‌که‌وێت. سیسته‌مه به‌رگرییه‌که ڕاسته‌وخۆ ماده نامۆکان ده‌ناسێته‌وه ته‌نانه‌ت ئه‌و مادانه‌ش که به ته‌نها که‌نێک جیاوازن. هه‌ندێ خه‌ڵک ته‌نها به‌یه‌ک مادده‌ی نامۆ له‌ناو لتیان ده‌وروژێن، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵک به زیاد له‌ماده‌یه‌ک ده‌وروژێن ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به سیستمی بهرگرییانهوهیه. وروژێنه‌ره‌کانی لوت له‌وانه‌یه به‌رکه‌وته‌یه‌ک، بۆنی گازێک، دوکه‌ڵ یان پله‌ی گه‌رمی زۆر نزم بێت. لوت که وه‌ک ئامێرێکی فلته‌ر ئیش ده‌کات هه‌موو پیسی و مادده نامۆکانی ناو لووت له ڕێگه‌ی پژمه‌وه فڕێ ده‌دات. به‌شیوه‌یه‌کی ئاسایی پژمین به ههناسهوهرگرتنێک ده‌ستپێده‌کات، کاتێ هه‌وا چووه ناو سیه‌کان زمانه‌کان بۆماوه‌یه‌کی زۆر کورت داده‌خرێن و زۆر به‌خێرایی ده‌کرێنه‌وه و هه‌وای ناوسیهکان له‌ڕێگه‌ی لوت و ده‌مه‌وه ده‌پڕژێنێ. جگه له ماسولکه‌ی سیه‌کان ماسولکه‌کانی ڕوخسار و مل و چاویش به‌شداری پڕۆسه‌ی پژمین ده‌که‌ن. هه‌ندێ جار خێرایی پژمین 120 کیلۆمه‌تره له کاتژمیرێکدا. به‌شێوه‌یه‌کی ئاسایی خه‌ڵک جارێک بۆ دووجار ده‌پژمێت له ڕۆژێکدا.
بۆچی له‌کاتی پژمیندا چاوه‌کانمان داده‌خه‌ین؟
هه‌ندێ خه‌ڵک له‌کاتی پژمیندا چاویان ده‌که‌نه‌وه و هه‌ندێکی تریش ناتوانن ئه‌مه بکه‌ن. پژمین په‌رچه‌کرداره بۆیه ناتوانین چاوه‌کانمان بکه‌ینه‌وه، له‌کاتی پژمیندا هیچ کۆنتڕۆڵی داخستن یان کردنه‌وه‌ی چاوهکن به‌ده‌ست ئێمه نیه. ئه‌وانه چاویان داناخه‌ن له‌کاتی پژمیندا، هۆیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که ئه‌وان ئه‌و پهرجهکردارهیان نیه. هه‌ندێ که‌س پییوایه ئێمه بۆیه چاومان داده‌خه‌ین تا له‌کاتی پژمیندا به‌کتریا و پیسی نه‌چیته ناو چاوه‌کانمان، به‌ڵام ئه‌وه ڕاست نیه چونکه چاوه‌کان به‌رده‌وام پاریزگاری له‌خۆیان ده‌که‌ن به‌رامبه‌ر هه‌ر ماده‌یه‌ک که ببێته هۆی ئازاریان.
هۆکاره‌کانی پژمین:
یه‌که‌م:- نه‌خۆشی گواستراوه:- له‌زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌کاندا پژمین به‌هۆی به‌کتریا یان ڤایرۆسه‌وه‌یه(هه‌ڵامه‌ت یان ئینفلۆنزا)، به‌زۆری منداڵان توشی ئه‌م حاڵه‌تی لهیهکگرتنهوهیه ده‌بن له کاتی یاریکردندا.
دووه‌م:- هۆکاره ده‌ره‌کیه‌کان:
زۆربه‌ی جار هۆکاره ده‌ره‌کیه‌کان ده‌بنه هۆی پژمین له‌وانه موو هه‌ڵکه‌ندنی لووت، ژینگه‌ی سارد و باراناوی، بۆنی گڵ به‌تایبه‌ت له‌کاتی باراندا. تێکه‌ڵبوون له‌گه‌ڵ هه‌ندێ باڵنده و گیاندار که به خوری داپۆشراون.بۆنی که‌ل وپه‌لی ماڵ هه‌ندێ جار ده‌بێته هۆی پژمین له‌وانه فه‌رش، سه‌رین و دۆشه‌ک. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش خۆراکه ناڕوهکیهکان ڕۆڵیان هه‌یه له پژمه به تایبه‌ت بۆ منداڵان. جیا له‌مانه‌ش ده‌رمان هه‌ندێ جار ده‌بێته هۆی پژمه به‌تایبه‌ت له که‌سێکی نه‌خۆشی هاستیاردا.
سێیه‌م:- هۆکاره ناوه‌کیه‌کان:
ئه‌م هۆکارانه زیاتر نه‌خۆشی و یان هه‌ندێ لادان له مێشک‌دا ده‌گرێته‌وه که ده‌بنه هۆی پژمه. هه‌روه‌ک هه‌ندێ نه‌خۆشی تایبه‌ت بهگوێش ده‌بنه هۆی پژمه له هه‌ندێ که‌سدا چونکه موولووله‌کانی لووت و گوێ هاوپه‌یوه‌ندن.
کاریگه‌رییه‌کانی پژمین:
به‌شێوه‌یه‌کی گشتی زۆر پژمین ده‌بێته هۆی هه‌ندێ ته‌نینه‌وه، شه‌که‌تی، خه‌واڵوویی، چاو سورههڵگهران و نه‌بوونی ته‌رکیز له‌کاتی ئیشدا. هه‌ندێ جار پژمی سه‌رده‌کێشی بۆ ته‌نگه نه‌فه‌سی و ئیلتیهاب. هه‌ندێ که‌س پژمه‌ی ده‌ستکرد دروست ده‌کات له‌ڕێگه‌ی بۆنکردنی تووتنه‌وه، به‌هۆی ئه‌م پژمینه‌وه هه‌ست به ئارامی ده‌که‌ن، چونکه دوای چه‌ند پژمهیهک لوت هه‌ستیارییه‌که‌ی که‌مده‌بێته‌وه و که‌متر جوڵه‌کان بۆ مێشک ده‌نێرێت. ئه‌مه زیاتر ئه‌و که‌سانه په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن که تووشت هه‌ڵامه‌ت بوون. خۆشبه‌ختانه زۆر به‌ده‌گمه‌ن پژمین ده‌بیته هۆی مه‌ترسی، ته‌نها له‌و حاڵه‌ته‌دا نه‌بێ که ئیشکردنهکهت زۆر هه‌ستیار بێت و پیویستی به وریاییه‌کی زۆربێت. له باشیه‌کانی پژمین ئه‌وه‌یه که لووت ڕزگار ده‌کات له به‌کتریا و پیسی، هه‌روه‌ها لووله‌کانی گواستنه‌وه‌ی هه‌وا بۆ سیه‌کان پاک ده‌کاته‌وه. ئه‌گه‌ر توشی پژمه‌یه‌کی چه‌ند جاره‌ی یه‌ک له‌دوای یه‌ک بویت بۆ نموونه له کاتی شوفیریدا پێویسته ئۆتۆمبیله‌که‌ت لابده‌یت تا حاڵه‌تی پژمینهکهت ده‌وه‌ستێت.
ئایا ڕاگرتن یان خه‌فه‌کردنی پژمین مه‌ترسی ته‌ندروستی هه‌یه؟
نیوه‌ی وه‌ڵام ئه‌و پرسیار لای خودی خۆته ئایا تووشی چ ناڕه‌حه‌تییه‌ک ده‌بیت کاتێ پژمینهکهت خه‌فه ده‌که‌یت؟ گێڕانه‌وه‌ی پژمین له هه‌ندێ حاڵه‌تدا مه‌ترسی هه‌یه، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر له پڕۆسه‌ی پژمینه‌که ده‌ستی پێکردبێ، مه‌ترسیداره، چونکه وزه‌ی پژمینه‌که هه‌وڵده‌دات به‌زووی له‌ڕێگه‌ی ده‌م یان لووته‌وه ده‌ربچێت. ڕاگرتنی پژمین کار له‌و لووله نه‌رمانه‌ی لووت ده‌کات که به گوێی ناوه‌ڕاسته‌وه به‌ستراون چونکه هه‌وا هێرشهێنهرهکه به‌هێزه . سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ناش گوێ تووشی ئازار ده‌بیت و هه‌ندێ جار ده‌بێته مایه‌ی خوێن به‌ربوونی گوێ. ئه‌گه‌ر به‌راستی له پژمین بێزاریت یان هه‌ست ده‌که‌یت ده‌بیته ناڕه‌حه‌تی بۆ ئه‌وانی تر ئه‌وا هه‌ڵگرتن و به‌کارهێنانی پارچه کلێنسێک له‌کاتی پژمیندا ده‌یان ئه‌وه‌نده‌ی له گێڕانه‌وه‌ی باشتره.
سایتی مژده
له‌سه‌ر هێڵ نییه








دةست خوش
زور بةسووده
سةركةوتوو بيت

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش بۆ ئه‌و زانیاریانه سه‌رکه‌وتووبیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه



ده‌سته‌كانت نه‌یه‌شێت
سوپاس بۆ بابه‌ته بهسوودهكهت
له‌سه‌ر هێڵ نییه








dast xosh baxwa mn zor apzhmm
7asasetm haya dast xosh
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستت خۆشبێت و سه‌ركه‌وتووبیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه