❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بۆ به‌شدار نابن

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-06-24 20:25:41

hanasa9
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-01
دواترین سه‌ردان: 2012-01-30
په‌یامه‌كان: 186
WindowsMSIE7

بۆ به‌شدار نابن


سڵاو
ببورن بۆ نوسینی ئه‌م بابه‌ته‌م به‌ڵام چه‌ند هۆکارێک وای لێکردم ئه‌م بابه‌ته‌ بنوسم
دیاره‌ به‌شی گفتوگۆ بۆ ڕاپرسیو گفتوگۆی ئه‌ندامان دانراوه‌ به‌ڵام زۆر به‌که‌می هاوڕێان به‌شدار ئه‌بن له‌ ڕۆژێکدا زیاتر له‌ 100 ئه‌ندام نه‌شدار ئه‌بێت له‌م یانه‌یه‌دا به‌ڵام به‌شی گفتوگۆ به‌وڕاده‌یه‌ نیه‌ که‌ ئه‌ندامان تیایدا به‌شدار بن
بۆیه‌ من حه‌ز ئه‌که‌م ڕای خۆتان بڵه‌ن له‌ نه‌ژداری نه‌کردنت له‌ گفتوگۆکان بابه‌تی وا هه‌یه‌ ته‌نانه‌ت 1 په‌یامی بۆ نه‌نوسراوه‌
ئایا بابه‌ته‌کان له‌گه‌ڵ بیری تۆدا ناگونجێ یان هۆکاری تری هه‌یه‌


سوپاس بۆ به‌شداریتان
هه‌ر شاد بن





له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-06-24 20:48:26

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 4379
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: بۆ به‌شدار نابن

سەرەتا سڵاو و دەستت خۆش بێت هەناسە گیان بۆ دانانی ئەم (بۆ بەشدار نابن) بەراستی جێگای خۆیەتی ئایا بۆچی تا ئێستا ئەندامان بەشێوەیەکی گشتی نەیان توانیوە لەم بەشەدا گفتوگۆ لەسەر هەندێک تەوەری گرینگ ژیان بکەن. وەکو هەموو لایک باش ئەوە دەزانن لە هەموو گفتوگۆیەکی بەسودا ئاست بیرکردنەوەت بۆشتەکانی دەوروبەر زیاتر دەکات وە بیر فراوانترت دەکات منیش تا ئێستا نازانم بۆچی ئەندمان نایەن لێرە گفتوگۆی راشکاوانە بکەن لەسەر سەرجەم تەوەرەکان...

سەبارەت بە بەشداری نەکردنی خۆم لەم بەشەدا تەنها دەگەرێتەوە بۆ کەمی کات ئەگینا پێم خۆشە رۆژانە سەرجەم ئەو بابەتەناە بە نوسین بەسەر بکەمەوە کە لەگەڵ فکر و رای خۆمدا یەک دەگرنەوە.
کەواتە هۆکاری یەکەمی خۆم کە بەشدار نابم کاتە.
وە هۆکاری دووەم ئەوەیە کاتێک ئەندام بابەتێک دەخاتە روو ئیدی زۆر بەکەمی دێتەوە بەلای بابەتەکەیا یاخود دەبینی ئەندام هەیە بەشێواەیەکی فراوان بەشداری تیا کردوە کەچی نوسەری بابەت دێت و دەنوسێت دەتت خۆش بۆ بەشداریەکەت خۆی جوانتر وایە نوسەری بابەتیش لەگەڵ هەموو بەشداریەکتدا ئەوەیش شت بنوسێت و بابەتەکە دوڵەمەند تر بکات بە گفتوگۆی زیاتر .

لە کۆتایدا هیوام وایە کە بتوانم رۆژانە بابەتەکانی ئەم بەشە بەسەر بکەمەوە بەشدایان تیا بکەم بە پێ توانای خۆم...

دووبرە دەستت خش بێت بۆ خستەن رووی ئەم تەوەرەیە...

Kurdzhin
هەموو کەس بەختەوەری دێنێت:
هەندێک کەس بە هاتنیان!! هەندێک کەس بە رۆێشتنیان....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-06-24 20:56:17

♫ Hemn Zanko ♫
به‌ڕێوه‌به‌ری یانه
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-29
دواترین سه‌ردان: 2026-11-18
په‌یامه‌كان: 2039
WindowsOpera

Re: بۆ به‌شدار نابن

بەڕێزم دەست خۆش بۆ بابەتەکەت و ڕایەکی جوانە .
زۆر باسمان لەوە کردوە کە بابەتێک دابنێن سوودی هەبێت و بۆ گفت و گۆ گونجاو بێت و لە ڕێنماییەکانی بەشەکەشدا ئاماژەی پێدراوە ، بەڵام ئەندام بابەتێک ئەهێنێ کە هیچ مانای نیە و سوودی نیە ئیتر ئەندامان بەشداری چی بکەن ؟؟
دوای ئەوەش ڕۆژانە دەیان بابەت دائەنرێ کە ئەندامان ناتوانن بەشداری ئەو هەموو ڕاپرسیە بکەن .

بۆیە خۆزگە تەنها چەند بابەتێکی کەم و پوخت ئەبوو ئەو کاتە دڵنیام هەموو ئەندامان بەشداریان ئەکرد .

شاد و سەرفرازبن .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-06-24 21:13:33

hanasa9
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-01
دواترین سه‌ردان: 2012-01-30
په‌یامه‌كان: 186
WindowsMSIE7

Re: بۆ به‌شدار نابن


ده‌ست خۆش بۆ تۆ رێک وه‌ڵامم وه‌رگرت له‌و دێڕانه‌ی به‌ڕێزتا من پێشنیار ئه‌که‌م ئه‌م به‌شه‌ زیاتر له‌ ژێر چاودێری به‌ریوه‌به‌راندا بێت هه‌ر رۆژێک که‌مترین بابه‌ت بڵاو بکه‌نه‌وه‌ بابه‌ت نوسین دابخرێت تا گفتوگۆی ته‌واو له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ ئه‌کرێت له‌لایه‌ن ئه‌ندامانه‌وه‌ هه‌روه‌ها ئه‌و بابه‌تانه‌ لاببرێت که‌ شایه‌نی گفتوگۆ نیه‌ سوپاس بۆ تۆ هیوادارم به‌ڕێوبه‌ران ئه‌م ڕایه‌م به‌ هه‌ند وه‌ربگرن

به‌ڕاستی ئه‌مه‌ خه‌له‌لێکی تێدایه‌ که‌ له‌مڕۆدا زیاتر له‌ 173 ئه‌ندام به‌شدار بوه‌ که‌مترین گفتوگۆ کراوه‌


هه‌ر شاد بن




له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2011-06-24 21:17:20

hanasa9
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-01
دواترین سه‌ردان: 2012-01-30
په‌یامه‌كان: 186
WindowsMSIE7

Re: بۆ به‌شدار نابن

کاک یادگار ببوره‌ له‌به‌ر په‌له‌ نوسینم نه‌متوانی جوابی به‌ڕیزت بده‌مه‌وه‌ هیوادارم تۆش بتوانی به‌شدار بیت رۆژانه‌و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ هاوکاره‌کانت ئه‌م به‌شه‌ چالاک تر بکه‌ن


سوپاس

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2011-06-26 08:34:18

Sad Clown
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: Kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-05-17
دواترین سه‌ردان: 2012-07-09
په‌یامه‌كان: 193
WindowsSafari

Re: بۆ به‌شدار نابن

ده‌ست خۆش هه‌ناسه‌ برای به‌ڕێزم
كاك یادگار, كاك هێمن, ئەندامانی به‌ڕێز

هه‌رچه‌نده‌ من ئەندامێكی نوێم له‌ یانه‌ی كوردژین دا و به‌ ڕاستی ناتوانم هۆكاره‌كان بخه‌مه‌ روو ... به‌ڵام به‌ حوكمی ئەوه‌ی له‌ شوێنیتر دا ماوه‌یه‌كی زۆر خه‌ریكی ئەم بابه‌تانه‌ بووم هه‌ندێك هۆكاری گشتی باس ده‌كه‌م كه‌ له‌وانه‌یه‌ ئەم یانه‌یه‌ش بگرێته‌وه‌:

پێش هه‌موو شتێك زۆر پێویسته‌ برگه‌ی گفتوگوو به‌ڕێوه‌به‌رێكی تایبه‌تی هه‌بێت واته‌ ته‌نها به‌ڕێوه‌به‌ر بێت له‌م به‌شه‌ دا ... ئەمه‌ له‌ لایه‌ك, له‌ لایه‌كیتره‌وه‌ هه‌ر بابه‌تێك كه‌ له‌م به‌شه‌ دابنرێت یه‌كه‌مجار بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و لێ ووردبوونه‌وه‌ بچێته‌ به‌رده‌ستی ئەم به‌ڕێوه‌به‌ره‌ ئەگه‌ر گۆنجاو بوو ئینجا بڵاوی بكاته‌وه‌ (ته‌بعه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ر پێویسته‌ له‌ ئاستێكی زۆر به‌رز دا بێت كه‌ بتوانێت هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ بابه‌ته‌كان بكات, ئینجا ئەگه‌ر شایه‌نی بڵاو كردنه‌وه‌ بوو داینێت و هه‌ر بابه‌تێكیش له‌ كاتی گفتووگۆ كردندا لاوازی و كه‌م چالاكی پێیه‌وه‌ بینرا دابخرێت)

خاڵێكیتر هه‌ر وه‌ك ئەم به‌ڕێوه‌به‌ره‌ به‌ڕێزه‌ باسی كرد خاوه‌ن بابه‌ت ئەونده‌ به‌ ساردی وه‌ڵامی بابه‌تكه‌ی ئەداته‌وه‌ هه‌ر وه‌ك ئەوه‌ی بابه‌ته‌كه‌ كۆپی كردبێت ! ته‌بعه‌ن له‌و ئاسته‌ نیه‌ بتوانێت وه‌ڵامی ئەندامه‌كان بدات و درێژه‌ به‌ بابه‌ته‌كه‌ بدات, هه‌ر یه‌كسه‌ر ئەنووسێت فڵان و فیسار ده‌ست خۆش بۆچوونێكی جوانت هه‌بوو ! من كه‌ بابه‌ت دابنێم پێویسته‌ بۆچوونه‌كان هه‌ڵسه‌نگێنم له‌وانه‌یه‌ له‌گه‌ڵ زۆر بۆچوون هاوڕا بم و له‌گه‌ڵ زۆریتریس دژ بم ... ئاخر مه‌عقوله‌ هه‌موو بۆچوونه‌كان هاوڕا بن ? ئەگه‌ر وا بێت كه‌واته‌ ئێمه‌ بیر ناكه‌ینه‌وه‌ !
هه‌روه‌ها من كه‌ بابه‌ت دانێم پێویسته‌ جگه‌ له‌و پرسیارانه‌ی ده‌ووروژێنم چه‌ند پرسیارێكیتر له‌ خۆدی بابه‌ته‌كه‌ دا له‌ لام بمێننه‌وه‌ تا له‌ كاتی درێژه‌ پێدان بتوانم گفتووگۆكه‌مان به‌رده‌وام بكه‌ین و له‌ كۆتایش دا كه‌ ئەمه‌م لا زۆر گرنگه‌ بگه‌ینه‌ ئەنجامێك.

خاڵێكیتر كه‌ له‌ هه‌موو یانه‌یه‌ك و مه‌كۆیه‌ك دا به‌رچاوه‌ من به‌ هۆكارێكی لاوازی ئەبینم (ته‌بعه‌ن وه‌ك رای شه‌خسی خۆم) ئەو ژماره‌ی په‌یام و پله‌ و ئەستێره‌ و شتانه‌یه‌ ! كه‌ ئەبێ به‌ حه‌قیقه‌ته‌وه‌ بڵێین ئەمه‌ فێڵێكه‌ بۆ راكێشانی ئەندام و به‌ستنه‌وه‌ی به‌ یانه‌كه‌وه‌ ! له‌وانه‌یه‌ ئەندام هه‌بێت به‌س بۆ ئەم شتانه‌ په‌یام ئەنووسێت, بۆیه‌ هیچ نابینین و هیچ توانایه‌كی باش له‌م به‌شه‌دا به‌رچاو ناكه‌وێت ! بڕوا بكه‌ن دوو ڕۆژ ئەم شتانه‌ لابه‌رن ته‌حه‌دا ئەكه‌م 35% ئەندامان و بگره‌ زیاتریش سه‌ر ناكه‌نه‌وه‌ به‌م یانه‌یه‌دا ! نه‌ك هه‌ر بۆ ئەم یانه‌یه‌ ئەڵێم هه‌ر وه‌ك وتم به‌ سێوه‌یه‌كی گشتی باس ده‌كه‌م ئیتر ئەمه‌م له‌ شوێنیتر بینیوه‌ كه‌ له‌ ئاستی به‌رزیش دا بوون.

لێره‌ بابه‌ت به‌جێ دێلم بۆ رای هاوڕێه‌یان و هیوادارم تێبینی ببینم له‌سه‌ر بۆچوونی خۆم و هاوڕێیان و به‌م جۆره‌ درێژه‌ به‌ بابه‌ت بده‌ین, هیواداریشم ئەم برا به‌ڕێز و خۆسه‌ویستانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر تێبینی خۆیان ده‌رخه‌ن له‌ باره‌ی بۆچوونه‌كه‌ی من تا بتوانین درێژه‌ به‌ بابه‌ت بده‌ین ... كه‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ هه‌موو لایه‌ك

Kurdzhin
إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّـا إِلَيْهِ رَاجِعونَ

http://www.kurdupload.com/images/7gNd1336039177/250px-Solid_black.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2011-06-26 16:27:20

hanasa9
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-01
دواترین سه‌ردان: 2012-01-30
په‌یامه‌كان: 186
WindowsMSIE7

Re: بۆ به‌شدار نابن



ده‌ست خۆش بۆ تۆ هیوادارم بتوانم جوابێکی گونجاوی به‌ڕێزت به‌مه‌وه‌
به‌ڕاست منیش له‌گه‌ڵ ئه‌و راییه‌ی به‌ڕێزتام ئه‌م به‌شه‌ پێویستی به‌ به‌ڕوبه‌ریکی تایبه‌ت هه‌یه‌ تاکو هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ بابه‌ته‌کان بکات هه‌موو بابه‌تێک بڵاو نه‌کرێته‌وه‌ بروا بکه‌ بابه‌تی زۆر شه‌خسی تێدایه‌ ئه‌ندامی وا هه‌یه‌ پێی خۆش نیه‌ ئاشکرا بێت ناجار به‌شداری ناکات
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ به‌ڕوبه‌ره‌که‌یه‌ نوسیویه‌تی ئه‌ندام بابه‌تی وا ئه‌هێنێت هیچ مانای نیه‌ و سودی نیه‌ منیش ئه‌ڵیم به‌ڕێزم ڕێگر بن له‌و جۆره‌ بابه‌تانه‌ی که‌ بێ سوده‌
هیوادارم به‌ڕوبه‌ران ژماره‌ی په‌یام نوسین جیا بکه‌نه‌وه‌ له‌ ژماره‌ی بابه‌ت نوسین تاکو ئه‌ندامان دورکه‌ونه‌وه‌ له‌ ده‌ستخۆشی

دانانی ئه‌ستێره‌ ئه‌وه‌ ئه‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ به‌ریوبه‌رانی یانه‌ منیش وه‌ک به‌ڕێزت پێم باش نیه‌ 

سوپاس بۆ رونکردنه‌وه‌کانت
هه‌ر شاد بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2011-06-27 15:29:38

Rozhan
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-17
دواترین سه‌ردان: 2014-01-16
په‌یامه‌كان: 3727
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: بۆ به‌شدار نابن

سەرەتا سڵاو ریزی تایبەتم بۆ ھەمولایەکتان بەڕیزان

بەراستی بونی وەھا بابەتیک  زۆۆۆر زۆۆۆر جیگای دەست خۆشیە ھیوادارم زۆۆرترین کەس بەشداربن و ڕای خۆیان بنوسن ھەرچەندە جەما عەتی :: دەست خۆش ::  کەلەگەڵ ریزما ئەم قسەیە ئەکەم ھەر سەیری ئەم بابەتە رەنگەنەکەن بەڵام لەخوا بەزیاد بیت کەسی ژیریشی تیایە بەھیوام ئەم پرسیارەتیان بەرچاوبکەویت و بەژداری بکەن له بابه ته كه تدا من ھەرچی دەنوسم وەک ڕای شەخسی خۆم دەیڵیم و بۆچونی خۆمە بۆ یەدەمەویت لەم بەشەدا بەراشکاوی ئەوەی دەمەویت بیڵیم .....

.... زۆۆۆر زۆۆر بەداخەوە بۆ ئەندامانی بەریز کە نەک تەنھا لەبەشی گفتو گۆ بەڵک و لە زۆۆر لەبەشەکانی دیکەش بەشداریان کەمە و شتی پیویست نانوسریت ئەگەر بشنوسریت زۆۆۆر کەمە وە بونی ئەندامە زۆۆر لیھات و زیرەکەکان کەمە کە ئەمەش بە ئاشکرا پیمان دەڵیت ئەندامان زانیاریان ناویت و بۆ فیربون و زانیاری وەرگرتن نەھاتون و نەبون بە ئەندام لەگەڵ ڕیزی زۆۆۆرم ئەگەر بیت و سەیری پەیامی زۆۆر بەی بەشە ئاین و زانستی و تەندروستیەکان بکەین دەبینین کە بۆ چون و پەیامەکان کەبۆی نیردراوە زۆۆر کەمە و گرنگی ئەوتۆی پینادریت و زۆۆر کەس ھەرنایان خوینیتەوە ئەگەرچی ئەوە ئارەزوی تایبەتی خۆیانە و کەس لە ئیمە ھەقی بەسەر رایکەس نییە بەڵام ئەی خۆ ::دەست خۆش فڵان کەس:: ھەر ئەنوسریت

وەڵای بەریزان جاریوا ھەبوە سەیرم کردوە کە بابەتەکە تەواو نەبوە غەلەلی تیا بوە یان ڤیدیۆ یەک دانراوە تەواو نەبوە ئەندامان ھەر دەست خۆشی خۆیان نوسیوە یەکسەر زانیوتە بۆ ئەوەی ژمارەی پەیامەکانی زياد بیت نوسیویەتی

وە سەبارەت بە بەشدارینەکردنیش لەبەشی گفتوگۆ من نازانم ھۆ کارەکەی لە لایەن ئەندامانەوە بۆ چی دەگەریتەوە بەڵام من وەک خۆم زۆۆر بەی تەوەرەکان سەرنج راکیش نیە بەلامە وە یان بابڵین دوبارە يه  یان شتیکە پەیوەندی بەمنەوە نیە  بۆ یەمنیش حەزناکەم بەشداربم ھۆ کارەکەی لەلایەن منەوە تەنھا بۆەوە دەگەریتەوە ئەگینا ئەگەر بابەتیک ھەبیت جوان و پەیوەندیداربیت بەھەر تاکیکمانەوە بەخۆش حاڵییەوە بەشدار دەبم


هه ر ليره دا پیم خۆشە سەبارەت بە نوسینەکەی بەریز Sad Clown منیش بۆچونی خۆم بڵیم کە خۆشی وای داواکردوە  من سەرەتا زۆۆۆر دڵخۆشم بە بونی وەھا ئەندامیک لەیانەیەکی پیشەنگی وەک کوردژین

سەبارەت بەوەی کەدەڵیت ::: پێش هه‌موو شتێك زۆر پێویسته‌ برگه‌ی گفتوگوو به‌ڕێوه‌به‌رێكی تایبه‌تی هه‌بێت واته‌ ته‌نها به‌ڕێوه‌به‌ر بێت له‌م به‌شه‌ دا ... ئەمه‌ له‌ لایه‌ك, له‌ لایه‌كیتره‌وه‌ هه‌ر بابه‌تێك كه‌ له‌م به‌شه‌ دابنرێت یه‌كه‌مجار بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و لێ ووردبوونه‌وه‌ بچێته‌ به‌رده‌ستی ئەم به‌ڕێوه‌به‌ره‌ ئەگه‌ر گۆنجاو بوو ئینجا بڵاوی بكاته‌وه‌ (ته‌بعه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ر پێویسته‌ له‌ ئاستێكی زۆر به‌رز دا بێت كه‌ بتوانێت هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ بابه‌ته‌كان بكات, ئینجا ئەگه‌ر شایه‌نی بڵاو كردنه‌وه‌ بوو داینێت و هه‌ر بابه‌تێكیش له‌ كاتی گفتووگۆ كردندا لاوازی و كه‌م چالاكی پێیه‌وه‌ بینرا دابخرێت)

زۆر ڕاستە کاریکی زۆر باش دەبیت ئەگەر بتوانریت رۆژیک لەرۆژان ئەم بەشە گرنگی زیاتر و زیاتی پیبدریت بەریوەبەریکی پاش یان سەرپەرشتیاریکی لیھاتوی بۆدابنریت و لیھاتووبیت و سەرجەم ئەوتەوەرانەی کەدادەنرین بۆ گفتوگۆکردن لەلایەن ئەندامانە وە بچیتەبەردەستی ئەو و دوای ھەڵسنگاندنی بابەتەکە دابنریت کە خوازیارم دەستەی بەریوبەرایەتی لەم بارەیەوە رای خۆیان بڵین

لەوباوەرەدام ئەگەر ئەم کارەبکریت ئەندامان زیارتر گرنگی بەم بەشە دەدەن و لە تەوەرەکاندا بەشدار دەبن و رای خۆیان دەردەبڕن وەھەروەھا ئەوەندەش تەوەر و رای دوبارە نابینین لەو حاڵەتەدا رەنگە گفتو گۆکردن گەرم و گور تر بیت

ناکریت شتە چاکەکانیش وەلابنیین لەم بەشەدا تەوەری جوان و سودبەخشیشیتیدایە بەڵام بە پەنجەکانی دەست دەژمیردرین

رۆژیک لەگەڵ ھاورییەکم لەیاھوو قسەمان دەکرد وتی چیدەکەیت وتم خەریکم لەسەر تەوەریک قسەبکەم لەیانە وتی کامە تەوەر وتم جاری نازانم وتی خۆتی پیوە ماندو مەکە زۆۆر بەی تەوەری ھیچە
راستیشەکات لەم بەشەدا بابەتی وادانراوە ئەندامان تەنھا بە وشەیەکی ::دەست خۆش سەرکەوتوبیت يان ده ست خوش بو ئه و شيعره جوانه يان دەست خوش زورجوانەبەراستی :: وەڵامیان نوسیوە !!!

Sad Clown ::: خاڵێكیتر كه‌ له‌ هه‌موو یانه‌یه‌ك و مه‌كۆیه‌ك دا به‌رچاوه‌ من به‌ هۆكارێكی لاوازی ئەبینم (ته‌بعه‌ن وه‌ك رای شه‌خسی خۆم) ئەو ژماره‌ی په‌یام و پله‌ و ئەستێره‌ و شتانه‌یه‌ ! كه‌ ئەبێ به‌ حه‌قیقه‌ته‌وه‌ بڵێین ئەمه‌ فێڵێكه‌ بۆ راكێشانی ئەندام و به‌ستنه‌وه‌ی به‌ یانه‌كه‌وه‌ ! له‌وانه‌یه‌ ئەندام هه‌بێت به‌س بۆ ئەم شتانه‌ په‌یام ئەنووسێت, بۆیه‌ هیچ نابینین و هیچ توانایه‌كی باش له‌م به‌شه‌دا به‌رچاو ناكه‌وێت ! بڕوا بكه‌ن دوو ڕۆژ ئەم شتانه‌ لابه‌رن ته‌حه‌دا ئەكه‌م 35% ئەندامان و بگره‌ زیاتریش سه‌ر ناكه‌نه‌وه‌ به‌م یانه‌یه‌دا ! نه‌ك هه‌ر بۆ ئەم یانه‌یه‌ ئەڵێم هه‌ر وه‌ك وتم به‌ سێوه‌یه‌كی گشتی باس ده‌كه‌م ئیتر ئەمه‌م له‌ شوێنیتر بینیوه‌ كه‌ له‌ ئاستی به‌رزیش دا بوون.

وەڵا ئافەرم زۆر زۆر راستە منیش %١٠٠ دەڵیم قسەکەت  زۆر زۆر تەواوە


خوازیارم کە کوردژینی پیشەنگ و ئەندامە لیھاتوەکانی لەداھاتوا باشتر و باشترینیش ببن و ئەوەندە گرنگی بەشتەلاوەکیەکان نەدەن و ھەندیک جار رای خۆشیان بڵین لەو بابەتانەی کەشیاوى قسەکردنە بۆی هه يه  رۆژیک لەرۆژان کەسیک لەو بۆچونە سودمەند بیت

لەکۆتایدا خوازیارم کەدەستەی بەریوەبەرایەتیش بەشداری ئەم بابەتەبن و ئەوکاتەی ئیمە بۆنوسینی رای خۆمان تەرخانمان کردوە بەھەدەر نەچیت و ئاوریکی جدی لەم بابەتە بدریتەوە چونکە بەراستی کوردژین پیشەنگە

:: شاد و سەرفرازبن ::

Kurdzhin

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2011-06-27 20:16:31

♫ Hemn Zanko ♫
به‌ڕێوه‌به‌ری یانه
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-29
دواترین سه‌ردان: 2026-11-18
په‌یامه‌كان: 2039
WindowsXPOpera

Re: بۆ به‌شدار نابن

سڵاو ئازیزانی کوردژین . دەستی هەمووتان خۆش و لەشتان ساغ بێت ، بە دڵنیاییەوە کردنەوەی ئەم بابەتەو هەندێ لە بەشداریە جدیەکانی ئەندامان لێرەدا نیشانەی ئەوپەڕیدڵسۆزی و ڕستگۆییە لەگەڵ خودی ئەندام خۆی و هەم لەگەڵ ئەندامان و یانەش ، با تەنها ئەم بابەتە بکەینە نموونەیەک بۆ گفتوگۆکانمان :
دڵنیام تەنها ئەم چەند وشەیەی ئێستا کە چەند ئەندامێکی کەم بەشداریان تیاکردوە ، ئەنجامێکی بە سوودی ئەبێت و گۆڕانکاریەکی باش و درووست ئەهێنێتە ئاراوە ، لەوانەیە چەندین بابەتی ئەم بەشە هەبێت کە بەهیچ شێوەیەک سوودی نەبوە و کاتی پێوە کوژراوە ، دێمە سەر بابەتەکە و ئەڵێم :

١_  ئەندام هەیە تەنها بۆ خوێندنەوە و سوود وەرگرتن لە یانەیە ، ئەندامن هەیە ٣ ساڵە لەیانەیە و هیچ پلەی نیە تا ئێستا بە هۆی کەمی بابەت و چالکیەکانیەوە ،
     بەڵام بەردەوام سەردانی یانە ئەکات و دیارە کاتێکی سوودبەشی تیا بەسەرئەبات .
٢_  ئەندام هەیە تەنها بۆ گەیاندنی زانیاری و خزمەتی ئەندامان لە یانەیە و بەردەوام بابەتی بەسوود پێشکەش ئەکات و باشترین خزمەتی یانە و ئەندامان ئەکات
     بێ ئەوەی تا ئێستا بۆ تەنها جارێک باسی ئەوەی کردبێت کە بۆ پلەکەی بەرز ناکرێتەوە !!
٣_  ئەندام هەیە تەنها  لە پێناوی پلەدا کار ئەکات و بە دەیان بابەتی دووبارە و بێ سەرچاوە و ...... ئەهێنێتە یانە و ڕۆژانە بە دەیان دەست خۆشی ئەنووسێ
     تەنها بۆ ئەوەی پەیامەکانی زیاد بکات ، پێم وایە یانەی کوردژین تاکە یانەیە کە ماوەیەکی زۆرە پلەی ئەندامانی بەستۆتەوە بە ژمارەی بابەتەکانی ئەندام و
     جۆری بابەتەکانی ئەو ئەندامە . ئەگینا لە هەموو یانە کوردیەکان یەک بابەت مەنووسو تەنها ڕۆژانە دەست خۆشی بکە و ئیتر پلەکەت بەرز ئەکرێتەوە .

هەرچەندە من پێم وایە بەخشینی پلە بە ئەندامان مافێکی هەموو یانەکانە بۆ ڕاکێشانی ئەندام بۆ لای خۆیان و لە پێناوی بەرز نرخاندنی ئەرک و ماندوو بوونی ئەندام ، بەڵام ئێمە وەک بەڕێوەبەرانی یانەی کوردژین ئەگەر لە پێناوی ڕاکێشانی ئەندامان دا ئەو کارەمان بکردایە دیارە پەیامەکانیشمان حیساب ئەکرد و پلەی ئەندامانمان زوو بەرز ئەکردەوە ، فەرموو ن خۆتان بگەڕێن لە یانە و ئەندام ئەبینن زیاتر لە ٤٠٠ پەیامی هەیە و هەر ئەندامە لە یانە ، ئەندامیش هەیە ١٢٠ پەیامی هەیە و ئەندامی چالاکە ، دیارە دووەمیان چەند بابەتێکی کەم و پوختی هەیە بۆیە پلەکەی بەرزکراوەتەوە .

هەندێک ئەندام لە یانەیەکی ترەوە هاتۆتە یانەی کوردژین و هەر وەک یانەکانی تر تەماشای کوردژین ئەکات ، لە چەندین بابەت بەشداری ئەکا بە تەنها یەک وشەی ( دەست خۆش ) ، کار گەیشتۆتە ئەو ڕادەیەی کە لەم ڕۆژانەدا ئەندامێکم بینی لە بەشی گفت و گۆو ڕاپرسیدا و لە تەنها یەک بابەتدا لە دوای یەک دوو جار نوسیبوی ( دەست خۆش ) !!!

١_  دووجار دەست خۆشی لە دوای یەک و لە یەک بابەتدا چ مانایەکی هەیە ؟؟
٢_  لە بابەتێکی گفت و گۆدا دەست خۆشی لە چی ؟؟؟ چ مانایەکی هەیە ؟؟ ئاشکرایە کە ئەیەوێ پەیامەکانی زیاد بکات بۆ ئەوەی پلەکەی بەرزبکرێتەوە .

زۆر زۆر ڕاستە کە ئەندامان زۆر بە کەمی بەشداری لە بابەتە زانستیەکان دا ئەکەن , ئەوەندەی بەشداری لە بابەتە زانستیەکاندا ئەکرێ دەیان ئەوەندە بەشداری لە یاری و مەتەڵ و وێنەی ڕەنگاوڕەنگ دا ئەکرێ !! بەڵام ئەندامان خۆیان سەربەستن و ناکرێ ئێمە گلەیی لە کەس بکەین مادام ئەو بەشەمان کردۆتەوە ئەبێ ئازادیان بکەین بۆ بەسەربردنی کاتەکانیان .

ئەوەی گرنگە ئەو باسەیە کە برای ئازیزمان کاک Sad Clown و سەنگین خان ئاماژەیان پێداوە دەربارەی کۆنتۆڵ کردنی بەشی گفت ە گۆو ڕاپرسی ، منیش بۆ ئەو ڕایە لەگەڵتانم و زۆر بە باشی ئەزانم ئەو بەشە زیاتر چالاک بکرێ و ڕێک بخرێتەوە لە سەر بنچینەیەکی نوێ و پێشکەوتوو تر بۆ ئەوەی زۆر لە ئەندامان بەشداری بکەن و سوودی لێ وەرگرن ، ئەم باسە لە بەڕێوەبەرایەتیە و بە دڵنیاییەوە چارەسەری ئەکەین و من وەک خۆم پێم باشە :

١_  بابەت نووسین لە لایەن ئەندامانەوە ناچالاک بکرێ لەو بەشەدا وەک هەندێ لەبەشەکانی تر کە تەنها بەڕێوەبەران ئەتوانن بابەتی تیا بنووسن .
٢_  سەرپەرشتیارێکی تایبەت دابنرێ بۆ ئەو بەشە بۆ چاودێریکردنی پەردەوامی بەشەکە .
٣_  هەر ئەندامێک اببەتی هەبێ بینێرێ بۆ سەرپەرشتیاری بەڕێوەبەری بەشەکە و لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیەوە هەڵ بسەنگێنرێ و بڕیاری لەسەر بدرێ بۆ بڵاو
     کردنەوەی یا بڵاونەکردنەوەی .
٤_  بەردەوام چەند بابەتێکی دیاریکراو دابنرێ و بابەتەکان ئەوەندە زۆر نەبن کە فریای بەشداری نەکەون .
٥_  ماوەیەک دیاری بکرێ بۆ بەردەوام بوونی بابەتەکان و دوای ئەو ماوەیە بابەتەکە دابخرێ و بابەتێکی نوێ دابنرێ . 

لەسەر ئەم خاڵانەش خۆتان سەربەستن و حەز ئەکەم ئازیزان ڕای خۆیان دەربڕن بۆ ئەوەی بە هەموومان شێوازێکی جوان دیاری بکەین بۆ بەڕێوەبردنی ئەو بەشە کە پێم وایە ئەگەر هاوکاری یەکتر بین ئەتوانین بیکەین بە بەشێکی زۆر چالاک و سوودبەخش بۆ هەموو ئەندامان .

چاوتان ماچ ئەکەم و بە هیوای سەربەرزی و سەرفرازیتان .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2011-06-27 20:47:57

hanasa9
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-01
دواترین سه‌ردان: 2012-01-30
په‌یامه‌كان: 186
WindowsMSIE7

Re: بۆ به‌شدار نابن

سوپاس هاورێیان زۆر ته‌وه‌ری جوانتان وروژاند بابه‌ته‌که‌تان ده‌وڵه‌مه‌ند ترت کرد هه‌موو بۆچونه‌کانی به‌ڕێزتان جوانه‌ جێگه‌ی خۆیه‌تی ده‌ستای به‌ڕێوه‌به‌ران کاری له‌سه‌ر بکه‌ن و ئه‌ندامان ڕای خۆیان بڵێن له‌سه‌ر ئه‌م ته‌وه‌ره‌ وه‌ هیوادارم ئه‌م ته‌روه‌ره‌ جێگیر بکرێت تا ئه‌ندامان به‌شدار بنو رای خۆیان بڵێن پاشان کار له‌سه‌ر به‌ ئه‌کتیف کردنی ئه‌م به‌شه‌ بده‌ن
هاوڕێیان با به‌ هه‌مموومان کوردژین بکه‌ین به‌ پێشه‌نگی هه‌موی وا بکه‌ین بابه‌ته‌ لاوازه‌کان نه‌مێنێت و ده‌ست خۆشی که‌م بکه‌ینه‌وه‌ واز له‌ زۆر کردنی ژماره‌ی په‌یامه‌کان بێنین و بیر و بۆ چوونه‌کانمان زیاتر بکه‌ین

کاک هێمن بروابکه‌ 4 ساڵه‌ ئه‌ندامی ئه‌م یانه‌یه‌م دوای دابڕانێکی زۆر هاتمه‌وه‌ پێش هه‌موو شتێک بابه‌ته‌کانم خوێنده‌وه‌ پاشان ته‌وه‌رێکی وه‌هام زۆر به‌ گرنگ زانی چونکه‌ گۆرینه‌وه‌ی بیرو بۆچونم به‌ لاواز بینی
هوادارم ئه‌م ته‌وه‌ره‌یه‌م جێگه‌ی خۆی بگریته‌وه‌ له‌ ئه‌کتیف کردنی ئه‌م به‌شه‌
هه‌روه‌ها رای خۆتان بنوسن بۆ باشتر کردنی ئه‌م به‌شه‌
هه‌ر شاد بن

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن hanasa9 (2011-06-27 20:52:19)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#11 2011-06-27 22:11:52

Sad Clown
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: Kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-05-17
دواترین سه‌ردان: 2012-07-09
په‌یامه‌كان: 193
WindowsSafari

Re: بۆ به‌شدار نابن

hanasa9

دەست خوش بۆ سەرنجەکەت برای ئەزیزیم هەر بژیت.

:: سەنگین ::
دەست خوش بۆ سەرنجەکەی تۆش ئەزیزیم هەر بژیت، بەڕاستی خۆشحاڵم کە کەسانێکی وەک تۆ و هەناسە دەبینم سەرنج لەسەر بۆچوونەکان بنووسن ... زۆر ڕاستە بابەتی وا هەیە هەر پەیوەندی بەو بەشەوە نیە ! لەگەڵ ڕێزم بۆ خاوەن بابەتەکان بەڵام ئایا دانانی وێنەیەک یان شعرێک چ پەیوەندی بەم بەشەوە هەیە ؟! بەهەرحال زۆر خۆشحهگ فووم بە سەرنجەکانی ئێوەی خۆشەویست، هەر سەرکەوتوو بن.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#12 2011-06-27 22:31:26

Sad Clown
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: Kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-05-17
دواترین سه‌ردان: 2012-07-09
په‌یامه‌كان: 193
WindowsSafari

Re: بۆ به‌شدار نابن

کاک هێمنی خۆشەویست سۆپاس بۆ سەرنجی جەنابیشت لەبارەی تێبیبیەکانمەوە ... هەروەک سەرنجم دا تا رادەیەکی زۆر هاوڕایت لەگەڵ ەو پێشنیارەم، هیواداریشم وەک دەستەی بەرێوەبەرایەتی کاری بۆ بکەن لە پێناو زیندوو کردنەوەی ئەم بەشە.

برای ئەزیزم کاک هێمن، ئەندامانی خۆشەویست
من لێرەدا دەمەوێ ئاماژە بە شتێک بدەم، ماوەی چوار ساڵ خەریکی ئەم جۆرە بابەتانە بووم لە ماڵپەرێکی کوردی و هەر لەو ماڵپەرەدا پێشنیارێکم ئاراستەی دەستەی بەرێوەبەرایەتی کرد ماڵیان ئاوا بێ زۆر بە جدی هاوکارم بوون بەڵام دواتر بە هۆی هەندێ هۆکارەوە ماڵپەرەکە لاوازی تێکەوت و منیش بڕیارم دا بارگەم بگوازمەوە بۆ شوێنێکیتر و پاش گەڕانێکی زۆر ئەم یانەیەم هەڵبژارد ئیتر هیوادارم وەک ئەوە بێت کە من ویستوومە ... بەهەرحال با بێمە سەر باسی بیرۆکەکەم، کە لێرە دا ئەمە بۆ هەموو لایەک دەخەمە ڕوو هیوادارم سەرنجی خۆتان دەڕببرن لە بارەیەوە و وەک پێشنیارێکیش ئاراستەی بەڕێوەبەران دەکەم ... بیرۆکەکە ئەمەیە:
ناوی (تەوەری هەفتە) دەبێت و هەموو هەفتەیەک لە بارەی گرنگترین ڕووداوی ناوخویی و دەرەوە دەبێت لەو ماوەیەدا ... هەروەها بە هەموو لایەنێکیشەوە (کۆمەڵایەتی، زانستی، هونەری و هتد) ... تەوەر بۆ ماوەی یەک هەفتە بەردەوام دەبێت و تەنها لە کاتی پێویست دا درێژەی پێ دەدرێ، هەروەها هیچ بەژداریەکی بێ بۆچوون ڕێپێدراو نییە چۆنکە ئێمە گفتوگوو دەکەین نەک بەرنامەی دەست خۆشی ! ئینجا پێم باشە هاورێیان ڕای خۆیان دەرببڕن سەبارەت بە بیرۆکەکەم و دەستەی بەڕێوەبەرایەتیش سەرنجی خۆیان بنووسن ... گەر هاوڕان بە پەیامی تایبەتی اگادارم بکەنەوە تا کار لەسەر ئەو شتە بکەین ... دووبارە هیوادارم ئەمە ئەو یانەیە بێت کە کاری بۆ بکەم، هەر بژین

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#13 2011-06-28 10:26:09

hanasa9
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-01
دواترین سه‌ردان: 2012-01-30
په‌یامه‌كان: 186
WindowsMSIE7

Re: بۆ به‌شدار نابن

sad clown
به‌ڕێزم  ده‌ست خۆش بۆ بۆچونه‌کانت منیش هه‌مان فکره‌ی به‌ڕێزتم له‌ مێشکدا بو بۆیه‌ ئه‌ڵێم ئه‌م به‌شه‌ سه‌ر له‌ نوێ دروست بکرێته‌وه‌ به‌ڵام به‌م شێوه‌یه‌ بێت

1؛دانانی به‌ڕێوبه‌رێکی گونجاو بۆ ئه‌م به‌شه‌ له‌گه‌ڵ یاریده‌ده‌رێکی به‌ هه‌ردوکیان بابه‌ته‌کان هه‌ڵسه‌نگێنن پاشان ڕێگه‌ به‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی بدرێت

2؛بابه‌ت هه‌فتانه‌ بگۆڕێت و له‌ماوه‌ی یه‌ک هه‌فته‌دا ڕێگه‌ به‌ گفتوگۆ بدرێت باشان بابه‌ت دابخرێت بۆ ئه‌وه‌ی هیچ ئه‌ندامێک بابه‌تی کۆن زیندو نه‌کاته‌وه‌ له‌ هه‌فته‌یه‌کدا له‌ 5 بابه‌ت زیاتر دانه‌نرێت بابه‌ت نوسین دابخرێت

3:به‌هیچ جۆرێک وێنه‌و شعر بڵاو نه‌کرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی له‌سه‌ر بنوسرێت

4:ڕێگه‌ له‌ بابه‌ته‌ سیاسیه‌کان بگیرێت

5:په‌یامی ده‌ست خۆشی به‌ ته‌نها بێ گفتوگۆ  لاببرێت ته‌نها ڕێگه‌ به‌ گفتوگۆ بدرێت

هیوادارم هه‌ر ئه‌ندامێک خاڵێکی تری هه‌یه‌ بینوسێت تاکو به‌ڕێوه‌ به‌ران کاری له‌سه‌ر بکه‌ن

سوپاس بۆ چالاکتر کردنی ئه‌م به‌شه‌ هیوادارم تێنیه‌کانی هه‌موو ئه‌ندامان به‌ هه‌ند وه‌ربگرن که‌ بۆ باشتر کردنی یانه‌که‌

به‌ڕێزم sad با هه‌موو بۆچونه‌کان لێره‌دا بنوسرێت نه‌ک نه‌ په‌یامی تایبه‌ت بنێرێت تاکو هه‌موو ئه‌ندامان ئاگادار بن سوپاس بۆ تۆش

هه‌ر شاد بن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#14 2011-06-28 12:50:16

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 4379
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: بۆ به‌شدار نابن

سەرەتا دەست خۆشی زۆرم بۆ سرجەم هاورێێان بەراستی بە بەشدارییە جوانەکەیان رووکارێک و ناوەرۆکێکی جوانیان بە خشی بەم تەوەرە و بەم بەشی گفتو گۆیە..

کاک ه‌یمن کۆمەڵێ تێبنی زۆر باشی باس کردووە ئەکرێت بە کار کردن لە سەریان بگەین بەو ئەنجامەی کە هەموو لایەک بە دڵمان بێت بۆیە زۆر لەسەر ئەوە قسە ناکەم چونکە ئەوەیان ئەبت ئەندامان خۆیان زیاتر رایان لەسەر ئەو تێبینیانە دەر ببرن ئێمەش لەسەدتەی بەرێوەبەرایەتی تاتوێ دەکەین ....

بۆ دوا پەیامی Sad Clown  گیان کە بەراستی جێگەی خۆیەتی کەمێک لەسەر ئەم پەیامی کۆتاییەت هەڵوەستەیە بکەین وەکو یەکێک لە ئەندامانی دەستەی بەرێوەبەرایەتی دەست خۆشی تایبەتیت لێدەکەم بۆ خستنەرووی ئەو پێشنیارەت دیارە ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ خەم خۆری خۆت بۆ زیندوو کردنەوەی تەوەرەکە و هەڵسانەوەی یانەی کوردژین لە رووی بابەتی گفتو گۆ کردنەوە.  لە 100% لەگەڵ پوخت کردنەوەی ئەم بەشەدام بۆ تەوەری هەفتانە کە رەنگە ئەگەر وا بێت و تەورەێکی زیندوو دابنرێت ئەوە لە ماوەی ئەو هەفتەیەدا زۆرترین رای جیاواز و رای جۆراو جۆر جوان بە دەست بێنن لەسەر ئەو تەورەی مەبەستمانە.
ەو کارێکی زۆر گونجاوە بۆ نەهێشتنی زۆری بۆری بابەتی گفتو گۆ پوخت کردنی لە تەوەری هەفتەدا هەم پاک کردنەوەی ئەم بەشەیە لە بابەتی بێ سود وە هەم گەرم گور کردنەوەی ئەم بەشەشە لە روو بەشداریی کردنی ئەندمانەوە.

تێبینیم بۆ ئەو شێوازە...

یەکەم: دانانی دوو کەسی شارەزا بۆ بەرێوەبردنی ئەم بەشە و ئامادە کردنی تەوەری گفتوگۆی هەفتە.

دوەم: ئەو کەسانەی هەڵدەستن بە بەرێوەبردنی ئەم بەشە خۆیانیش لەگەڵ یەک بە یەکی پەیامی ئەنداماندا بکەنە گفتو گۆ بۆ ئەوەی گتوگۆکان درێژەی هەبێت.

سێەم: دەست خۆشی بە هیچ جۆرێک جێگەی نەبێتەوە لە ناوتەوەری گفتوگۆکاندا.

چوارەم: لە کاتی گفتو گۆ کردندا رێزی بەرامبەر بگیرێت و وە کەسی هستی کەس بریندار نەکات.

پێنجەم: لەبەر ئەوەی ئەم یانەی یانەیەکی زیاتر کۆمەڵایەتیە جێگای خۆیەتی زۆرترین تەوەری گفتو گۆ کۆمەڵایەتیەکانی تێدا بڵاو بکرێتەوە، وەکو بەرێز (هەناسە) ئاماژەی پێدا لە تەوەری سیاسی ئەم بەشە بە دوو ر بێت و بابەتی سیاسی لە خۆ نەگرێت...

.لە کۆتایدا دەڵێم تکایە با زۆرترین ئەندام لەم گفتوگۆیەدا بەشدار بن بۆ ئەوەی بگەین بە باشترین ئەنجام بۆ کارەکانی داهاتووی ئەم بەشە .

دووبارە رێزم بۆ هەموو لایەک هەردەم لە خۆشیدا بن...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#15 2011-06-28 18:49:36

Sad Clown
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: Kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-05-17
دواترین سه‌ردان: 2012-07-09
په‌یامه‌كان: 193
WindowsSafari

Re: بۆ به‌شدار نابن

کاک هەناسە برای ئەزیزیم،
یادگار گیان برای خۆشەویستم،

خۆشحاڵم بە پشتگیریتان بۆ ئەم پێشنیارەم و سووپاس بۆ سەرنجەکانتان، کاکە یادگار برای ئەزیزم منیس سوپاسێکی بێ پایانت ئەکەم لە ڕاستیدا هەروەک ئاماژەم پێکرد پاش گەڕانێکی زۆر یانەی کوردژینم هەڵبژارد و پێم خوشە خزمەتێکی بچووکی ئەم یانەیە بکەم و پشتگیریشتان جێگای ڕێزە بو من ... بە حوکمی ئەوەی ماوەیەکی دوور و درێژ بەسترابووم بەم جۆرە بابەتانەوە بۆیە ئەتوانم بڵێم فکرەیەکم هەیە بۆ ئەم بەشە و سەبارەت بە سەرنجەکانتان من لەگەڵ هەموو خاڵەکان دام جگە لە خاڵی سیاسەت نەبێت چۆنکە هەندێ جار رووداوی سیاسی زۆر گرنگ هەیە لەسەر ئاستی کوردستان و جیهان بۆیە بە پێویستی دەزانم کە جار جارە بە پێی بارودۆخ گفتوگووی سیاسیش هەبێت چۆنکە ئەبێت دان بەو ڕاستیە بنێین سیاسەتیش بەشێکە لە واقعی ژیانی ئەمڕۆ بە تایبەت لە کۆمەڵگا و ووڵاتی ئێمە دا ... من بەم جۆرە پێم باشە :
1. هەبوونی سەرپەرشتیاری تایبەت بۆ ئەم بەشە (بەڕێوەبردن، هەڵسەنگاندن و دانان و لابردنی بابەت و هتد)
2. گرنگیدان بە هەموو بوارێک و بە پێی بارودۆخ.
3. ئەندامی بەژداربوو پێویستە بە گفتوگووی تێروتەسەل بەژدار بێت نەک بەژداریەک بە دوو سێ دێڕ.
4. خاوەن تەوەر (بابەت) پێویستە درێژە بە بابەت بدات و لە گەرمەی گفتووگو پرسی تر بهێنێتە ناو تەوەرەوە.
5. گفتوگوو لەسەر بنەمایەکی دروست نەک بو مەبەستی تایبەت.
6. لە کۆتایی هەموو تەوەرێک دا پێویستە خاوەن تەوەر ئەنجامی تەوەر دیار بکات ... وەک: ئایا گفتوگووکەمان چ سوودێکی هەبوو، هەروەها توانیمان تا چەند امانجی تەوەرەکە بگەیەنین.

لێرەدا حەز دەکەم ئەوەش باس بکەم من خۆم تایبەت بۆ ئەم بەشە هاتومەتە ئەم یانەیەوە، بۆیەشە من لە لایەن خۆمەوە هەفتانە تەوەرێک دەنووسم لە بارەی گرنگترین ڕووداوی ئەو هەفتەیە ئینجا هەر لایەنێک بێت (کۆمەڵایەتی، هونەری، سیاسی، ... و هتد) واتە تەوەرەکە بابەتێکی زیندوو دەبێت چ لەسەر ئاستی کوردستان یان جیهان، هیوادارم ئەندامان و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی هاوکار بن لەگەڵما و کاک هەناسەش شتێکی جوانی باس کرد دەکرێ هەفتانە لە چوار تا پێنج بابەت زیاتر دانەنرێ ...

لێرەوە جارێکیتر چاوەرێی سەرنجەکانتانم و دەست خۆشی لە بەژدار بوانی ەم بابەتەوە و دەستەی ‌بەڕێوەبەرایەتی دەکەم کە گرنگیان بەم بابەتە داوە ... سەرکەوتن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#16 2011-06-28 18:53:16

یاسه‌مین
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-27
دواترین سه‌ردان: 2012-12-23
په‌یامه‌كان: 1485
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: بۆ به‌شدار نابن

سلاو حه‌زم کرد به‌ژداربم ده‌ستی هه‌ناسه‌ گیان خۆشبیت بۆکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ قه‌شه‌نگه‌ به‌لام من سه‌رنجیکم هه‌یه‌



هه‌موکه‌سیک ده‌توانی به‌ژدار بیت ئه‌ویش به‌پی کات بابه‌تیک دوان تاسیانیش به‌هه‌ر حال ماشه‌لا زۆرن بابه‌ته‌کان یه‌ک و دونین فریاناکه‌ویت باوه‌رکه‌ن تاجواب دانه‌یه‌ک ده‌نوسی دوانتر حازره‌ که‌جوابی نه‌دراوه‌ته‌وه‌ من خۆم داناوه‌ به‌س بۆبه‌شی گفتو گۆ
چونکه‌ حه‌زی پی ده‌که‌م به‌س به‌خوا گه‌ر رۆژانه‌ یه‌ک بابه‌ت دابنریت زۆر باشه‌ به‌ره‌ئی من نه‌ک سیان یاخود چوار چونکه‌ قه‌ره‌بالخ ده‌بیت تواناشت نامینیت ئه‌وه‌نده‌ جواب بنوسیت هیوای سه‌رکه‌وتنتان بۆده‌خوازم هه‌رسه‌رکه‌وتوبن تابلی مالیکی جوانه‌ پریتی له‌که‌سانی رۆشنبیر به‌ریز پریتی له‌ بابه‌تی به‌سود هژه‌مو زانست زنیارین هیوادارم به‌ره‌و پیشتریش بچیت سودیکی زۆریشم لی وه‌رگتروه‌ سوپاس بۆ تۆش گیان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#17 2011-06-28 19:53:36

hanasa9
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-01
دواترین سه‌ردان: 2012-01-30
په‌یامه‌كان: 186
WindowsMSIE7

Re: بۆ به‌شدار نابن


شادا گیان سوپاس بۆ پشگیریت بڕوابکه‌ به‌ پێویستم زانی بۆیه‌ بابه‌تێکه‌م نوسی
سوپاس بۆ تۆش کاک یادگار
سوپاس بۆ تۆش sad clown
سه‌رنج و تێبینیه‌کانتان جێگه‌ی ڕێزه‌ و به‌شی گفتوگۆ به‌ره‌و چالاک تر ئه‌به‌ن
به‌ڕێز sad به‌ بڕوای  من درێژه‌ کێشان به‌ بابه‌تێك یان زۆر نوسین زۆر کات پێویست نیه‌ ره‌نگه‌ بابه‌تی وا هه‌بێت  به‌ چه‌ند دێڕێک مه‌فهوم بدات به‌ ده‌سته‌وه‌
خاڵێکی تری گرنگ ئه‌وه‌یه‌ تا ئێستا 2 به‌ڕێوبه‌ر به‌شدار بون ئه‌ی کوان ئه‌وانی تر یان ئایا کاک یادگار و کاک هێمن ئه‌م داوایه‌تان خستۆته‌ به‌رده‌م به‌ڕێوبه‌ری گشتی ؟ هیوادارم وه‌ڵام وه‌رگرم وه‌ تا ئێستا چیتان کردوه‌ بۆ باش کردنی ئه‌م به‌شه‌

سوپاس بۆ هه‌موو لایه‌کتان


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#18 2011-06-28 20:01:12

یاسه‌مین
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-27
دواترین سه‌ردان: 2012-12-23
په‌یامه‌كان: 1485
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: بۆ به‌شدار نابن

hanasa9 نووسی:


شادا گیان سوپاس بۆ پشگیریت بڕوابکه‌ به‌ پێویستم زانی بۆیه‌ بابه‌تێکه‌م نوسی




ده‌ست خۆشیت لی ده‌که‌م گیانه‌که‌م به‌ته‌ئکید کاریکی باشت کردوه‌ به‌ساقه‌ ده‌ست خۆش

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#19 2011-06-28 20:06:36

♫ Hemn Zanko ♫
به‌ڕێوه‌به‌ری یانه
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-29
دواترین سه‌ردان: 2026-11-18
په‌یامه‌كان: 2039
WindowsXPOpera

Re: بۆ به‌شدار نابن

بەڕێزم چاوەڕێی سەرجەم تێبینی و بۆچونەکان ئەکەین بۆ ئەوەی سەرجەمیان وەرگرین و بیکەین بە بابەتێکی جوان و لە بەڕێوەبەرایەتی بڕیاری لەسەربدەین . کاتێک زانیمان بۆچوونەکان تەواو بوون هەموو تێبینیەکان وەرئەگرین  و دوای بڕیار ڕاستەوخۆ دەستبەکار ئەبین ، پێویست بە پەلە پەلی ناکات و با ڕاو بۆچوونی گشتی پێشکەش بکرێ و ئەنجامەکەی ئەخەینە بەرچاوتان ، شاد و سەرفرازبن .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#20 2011-06-28 20:15:51

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 4379
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: بۆ به‌شدار نابن

دووبارە سڵاو بۆ سەرجەم هاورێێان و بۆ بەشداریتان...

کاکە ساد گیان ئەزیزم بە تاکید سیاسەت بەشێکی گرینگە لە ژیانی ئەمرۆماندا وەکو خۆت دڵێت بۆ کاتی ئێستای کوردستان وە هەموو لایەک ئەوە باش دەزانین. بەڵام لەبەر ئەوەی بەرێزتان تا رادەیەک ئەندامێکی نوێن لەم یانەیە لەوانەیە ئەو گرفتانەت نەبینی بێت کە لەم یانەیەدا لە گفتوگۆی سیاسیدا بۆ یانەکە دروست بووە .
گیانی من لەگەڵ رێزمدا بۆ هەموو لایەکدا بە داخەوە ئێمەی کورد لە رووی سیاسیەوە زۆر بە زەحمەت رای جیاوازمان پێ قبوڵ دەکرێت .وە تاکو ئێستا چەندین تەوەری سیاسی دانراوە کە بۆتە هۆی دڵرەنجان و هەست بریندار کردنی یەکتر بۆیە ئەم هۆکارانە وای لە دەستەی بەرێوەبەرایەتی کردوە سەرجەم بابەتە سیاسیەکان لابەرێت و کۆتاییان پێ بێنێت .بۆیەئەوەم وت کە تیا  نەێت تەنها لەبەر ئەوەی کاتێک ئێمە بە گفتوگۆی تەوەرێکی سیاسیەوە ماندوو دەبین لە کۆتایدا بە هۆی وتەی نەشیاو و هەس بریندار کردنەوە ناچار دەبین بابەتەکە لابەرین ئەمەش وا دەکات ماندوو بوونمان بەهەدەر بروات.
دووبارە رێز و خۆشەویستیم بۆت هەیە چاوەکەم......

دەست خۆشی بۆ کاکە هێمنی برام بۆ ئەو روون کردنەوەیە
بە یارمەتی کاکە هێمن گیان منیش هەزم کرد لە مەر پرسیارەکەی هەناسە گیان ئەم روون کردنەوەیە بدەم

هەناسە گیان ئەزیزم سەبارەت بەوەی کە ئایا ئێمە ئەم بابەتەمان لای دەستەی بەرێوەبەرایەتی ئامادە کردوە هاورێی گیان ئێمە لە دەستەی بەرێوەبەرایەتی هەموو مانگێک راپۆرت ئامادە دەکرێت واتە لە سەرەتای هەموو مانگێکەوە تا نزیکەی 10 مانگ ئێمە مناقەشەی سەرجەم بابەتە هەستیار و گرینگەکان دکەین بە دڵنیایەوە ئەم تەوەرەش دەبێتە گفتگۆی یەکێک لەتەوەرەکانی ئە مانگە و لەگەڵ سەرجەم دەستەی بەرێوەبەرایەتیدا باسی لێوە دەکەین.
بەڵام ئێمە  حەزیش دەکەین زۆرترین ئەندام لەم تەوەرەیەیەدا بەشدار بێت بۆ ئەوەی بگەینە شێوازێک لای هەمووان پەسند بێت و بە جوانترین شێوە پێشوازی لێ بکرێت بۆیە وەکوە کاک هێمن دەڵێت چاوەرێێ سەرجەم تێبینیەکانی ئێوەین....

لەگەڵ ریزمدا بۆت چاوەکەم...

هەناسە گیا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net