.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






خودای گه‌وره ده‌فه‌موێت( فِي الْأَرْضِ آيَاتٌ لِّلْمُوقِنِينَ {20} وَفِي أَنفُسِكُمْ أَفَلَا تُبْصِرُونَ) ذاريات (20-21)
واته : (بیگۆمان له‌سه‌ر زه‌ویدا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی زۆر هه‌یه بۆ كه‌سانێك كه بهشێوهێن دڵنایی دا ده‌گه‌ڕێن * هه‌ره‌وه‌ها له خودی خۆشتاندا ، ئایا ئه‌وه بۆ له خۆتان ناڕوانن ه بینایتان ناخهنهكا)
هه‌روها ده‌فه‌رموێت (رِيهِمْ آيَاتِنَا فِي الْآفَاقِ وَفِي أَنفُسِهِمْ حَتَّى يَتَبَيَّنَ لَهُمْ أَنَّهُ الْحَقُّ أَوَلَمْ يَكْفِ بِرَبِّكَ أَنَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ شَهِيدٌ )فصلت : 53
واته : (ئێمه له ئاینده‌دا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی سه‌رسوڕهێنه‌ر یان نیشان ده‌ده‌ین له ئاسۆكانی بوونه‌وه‌ردا و له خودی خۆشیاندا ، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی تا چاك بۆیان روون بێت و دڵنیابن كه ئه‌وا زاته هه‌ق و راست و ره‌وایه ، ئایا شایه‌تی په‌روه‌ردگارت به‌س نیه كه بێگومان ئاگا‌و زانایه به هه‌موو شتێك )
ئه‌م ئایه‌تانه ، مرۆڤیان ئاراسته‌كردووه به‌ره‌و ئه‌و به‌ڵگه‌و نیشانه ئاشكرایانه‌ی كه له دروست بوونی دا هه‌یه هه‌رگیز كۆتایی نایه‌ت .
هه‌روه‌ك و مژده ده‌دات كه خوای گه‌وه‌ره له دوارۆژدا بۆ خه‌ڵكی ئاشكرایان ده‌كات ، تاوه‌كو بۆیان روون بێته‌وه كه خوا هه‌قه ، كه‌وا بوو ئه‌ی موسوڵمان وه‌ره با هه‌وڵ بده‌ین ئه‌م مرۆڤه بناسین ، ئه‌و به‌دیهێنراوه سه‌یرو سه‌مه‌ره و ئاڵۆزه ، به‌ڵكو له ژێر سێبه‌ری ئه‌و ئایه‌ته قوڕئانیهكان بژین كه مرۆڤی دانا واق و ڕمان ده‌كه‌ن :
*له گه‌ده‌دا (35) ملیۆن رژێنی پێكهاته ئاڵۆز بۆ ده‌ردانی ماده‌كان به‌دی ده‌كرێن ، به‌ڵام ئه‌و خانه دیوارانه‌ی كه ترشی كلۆری ئاو ده‌رده‌ده‌ن به ملیار خانه نهزنده ده‌كرێن .
*وله ناو ریخۆڵه (عه‌فه‌ج و سائم) دا له خه‌ر (1سم) چوارگۆشه دا (3600) مه‌میله بۆ مژینی خۆراكی هه‌رس كرا‌و به‌دی ده‌كرێت .
* له ناو ریخۆڵه باریكه‌دا (2500) مه‌میله هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا درێژی ریخۆڵه‌كه له ناو له‌شی مرۆڤدا (8) هه‌شت مه‌تره .
* روو پۆشی ده‌مدا (500،000) پێنج سه‌د هه‌زار خانه هه‌یه كه ده‌ست به‌جێ قه‌ره‌بوو ده‌بێته‌وه ئه‌مه‌ش له هه‌موو پێنج ده‌قیقه‌یه‌كدا .
*له زماندا (9000) خانه‌ی تام كردن هه‌یه بۆ جیاكردنه‌وه‌ی تامه‌كانی شیرینی و ترشی و تاڵی و سوێری .
*ئه‌گه‌ر بێ و خرۆكه سووره‌كانی ناو یه‌ك لاشه له ریزێكدا له ته‌نیش
یه‌كترمان
دانان ، ئه‌وا (5 – 6) جاران به‌ده‌وری ئه‌و گۆی زه‌ویه‌دا ده‌سورێنه‌وه كه ئێمه‌ی له‌سه‌ر ده‌ژین ، به‌ڵام رووبه‌ره‌كه‌ی به (3400) و ژماره‌كه‌شیان له‌هه‌ر مللیمهترێكی سێ جا له خوێندا به (5) ملیۆن خرۆكه‌ی سوور مه‌زنده ده‌كرێت .
*دڵ : كه ترۆمپای ژیانه‌و له‌كار ناكه‌وێت ، ژماره‌ی لێدانه‌كانی له خوله‌كێكدا (60 بۆ 80) جار لێدهدهات رۆژانه زیاتر له (سه‌د هه‌زار) جار لێده‌دات كه له میانه‌یاندا پاڵ به (8000) لیتر خوێنه‌وه ده‌نێت ، هه‌روه‌ها به درێژای ژیانی مرۆڤێكی مام ناوه‌ندیش پاڵ به نزیكه‌ی (56) ملیۆن گاڵۆن خوێنه‌وه ده‌نێت ، ئایا هیچ ئامێرێكی دیكه ده‌توانێت ئه‌م كاره قورهسهو بۆ ئه‌و ماوه درێژه ئه‌نجام بدات به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویستی به چاككردنه‌وه هه‌بێ ؟!
* له ژێر پێست دا (5-15) ملیۆن رێخه‌ری پله‌ی گه‌رمی له‌ش هه‌یه ، وه ئه‌و رێكخهرهش بریتی یه له‌و رژێنه ده‌مارییه‌ی كه له‌ش رزار ده‌كات له پله‌ی گه‌رمی زیاد ئه‌ویش به هۆی كرداری به‌هه‌ڵم بههن و ئاره‌قه كردنه‌وه .
* لووت له مرۆڤدا بۆ چه‌ند بۆڕیه‌ك دابه‌ش ده‌بێت پاشان بۆ چه‌ند بۆڕیچكهیهك و ، به‌م شێوه‌یه هه‌تا ده‌گاته لق گه‌لێكی ورد له‌سه‌ر ئاستی سی یه چیكڵدانۆچكهكان ، كه ژماره‌یان ده‌گاته (750) ملیۆن چیكڵدانۆچكه ، وه هه‌ر چیكڵدانۆچكهیهكیش به‌به‌رگێكی نه‌رم داپۆشراوه و چه‌ند ورده ده‌ماره خوێنكێش به دیواره‌كه ده‌لكێت ، به‌م شێوه‌یه پاڵاوتنی خوێن جێ به‌جێ ده‌بێت ئه‌ویش به ده‌ركێشانی گازی خه‌لووز و به‌خشینی گازی ئۆكسجینی پێویست به له‌ش
*هه‌موو رۆژێك مرۆڤ (25) هه‌زار جار هه‌ناسه ده‌دات كه تیایاندا (180) مه‌تر سێ جا له هه‌وا هه‌ڵده‌مژێت ، له‌وه‌شدا (6,5) مه‌تر سێ جا گازی ئۆكسجینی بۆ خوێن لێ وه‌رده‌گرێت
* له مێشكدا (13) ملیار ده‌ماره‌خانه و (100) ملیار لینجه خانه‌ی به‌یه‌كه‌وه نوساو هه‌یه كه به‌ربه‌ستێكی پته‌و پێكده‌هێنێت بۆ پارێزگاری كردن له‌و ده‌ماره خانانه له كاریگه‌ری هه‌ر ماده‌یه‌ك ، وه وهرمهكانیش به تایبه‌تی له‌سه‌ر حیسابی لینجه خانه‌كان گه‌شه ده‌كه‌ن و وه‌كوو ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ماره خانانه رێگه‌یان له ژێرپه‌نجه گرتبێ
* ئه‌گه‌ر بێ و ههستهخانهكانی له‌ش له‌یه‌ك ریز دابنێن ئه‌وا دڕێژیهكهی ده‌گاته چه‌ند جار ئه‌وه‌نده‌ی ماوه‌ی نێوان مانگ و زه‌وی .
* چاو : له‌یه‌ك چاودا نزیكه‌ی (140) ملیۆن وه‌رگری روناكی هه‌ستیار هه‌ن ، كه ناو ده‌برێن به (قووچهكهكان و گۆچان) ، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌و (ده) چینه‌ی كه تۆڕی چاو پێكدههێننكه ئهستوریهكهی به هه‌ر (ده) چینه‌كه‌یه‌وه ده‌گاته ملیمه‌تر.
هه‌روه‌ها له چاودا نیو ملیۆن ریشاڵه ده‌مار ده‌رده‌چن كه وێنه‌كان به شێوه‌ی ره‌نگاو ره‌نگ ورده‌كار ده‌گوازنه‌وه كه تازه‌ترین كامیرا له‌به‌رده‌می دا ده‌سته وه‌ستان ده‌بێت
* به‌ڵام گوێ : وه له ئه‌ندامی (كۆڕتی) كه تۆڕی گوێ ده‌گرێته‌وه ، (3000) خانه‌ی بیستن به‌دی ده‌كرێن بۆ گواستنه‌وه‌ی هه‌موو جۆره ده‌نگه‌كان به جیاوازی له‌رینه‌وه و توندیان به شێوه‌یه‌كی زۆر هه‌ستیارانه .
وه له‌ناو گوێی ناوهوهبهشێك هه‌یه كه ناو ده‌برێت به (وێل بوون) (التیه) چونكه بابای لێكۆڵه‌ر خه‌ریكه وێڵ و سه‌رگه‌ردان ده‌بێت له‌به‌ر ئه‌و شێوه داڵانه ته‌سك و رێرهوو چاڵایی و ژوور‌و لووله و په‌یوه‌ندی كردن و تۆری رێكخستن و ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی له ناو ئه‌و به‌شه دا هه‌ن .
* له ناو له‌شدا یه‌ك ملیۆن یه‌كه‌ی فهمان بۆ پاڵاوتنی خوێن هه‌ن كه ناو ده‌برێن به (نهفرۆنات) ، وه له ماوه‌ی (24) كاتژمێر دا (180) لیتر خوێن بۆ هه‌نا هه‌ردوو گورچیله دێن ، وه (180) لیتری لێ ده‌پاڵێورێت و ، پاشان زۆرینه‌ی خوێنه‌كه دووباره له ناو بۆڕیه‌كانی گورچیله‌وه ده‌مژرێت و ته‌نیا (1,5) لیتر لێ ی دهردهرێته ده‌ره‌وه كه ئه‌ویش به میز ناسراوه .
وه درێژی بۆڕیهكهی (نهفرۆنات) ده‌گاته نزیكه‌ی (50) كیلۆمه‌تر . (صُنْعَ اللَّهِ الَّذِي أَتْقَنَ كُلَّ شَيْء) (النمل : 88)
واته :( ئه‌مه‌یه ده‌ستكردی ئه‌و خودایه‌ی كه هه‌موو شتێكی به‌و په‌ڕی رێك و پێكی دروست كردووه) وه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت به‌دوای وورده‌كاریه‌كان و سه‌رسورهێنه‌ره‌كانی له‌شی مرۆڤدا بگه‌ڕێین و هه‌وڵی ناسینیان بده‌ین ئه‌وا له ئه‌نجامی سه‌رسام بوون و واق وڕماندا توشی سه‌ره سوورێ ده‌بین ( رَبَّنَا مَا خَلَقْتَ هَذا بَاطِلاً سُبْحَانَكَ فَقِنَا عَذَابَ النَّارِ ] ال عمران : 191
واته : ( په‌روه‌ردگاره تۆ ئه‌و هه‌موو دروستكراوانه‌ت به‌بێ هووده و به‌بێ ئه‌نجام دروست نه‌كردووه ، پاكی و بێگه‌ردی و شایسته‌ی تۆیه ، ده‌تۆش بمانپارێزه له سزای ناو ئاگری دۆزه‌خ)
ئاماده‌كردنی / مه‌مه‌ند حسن مه‌مه‌ند
ســایـــتـی مــــــژده
له‌سه‌ر هێڵ نییه