❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / من كه‌سێكی بێ به‌ختم

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-06-28 07:08:58

BILALPC
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: هه‌ڵه‌بجه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-20
دواترین سه‌ردان: 2014-02-22
په‌یامه‌كان: 2655
WindowsFirefox

من كه‌سێكی بێ به‌ختم

من كه‌سێكی بێ به‌ختم


نوسینه‌وه‌ و ئاماده‌كردنی
*بیلال گیان*
*تایبه‌ت به‌ یانه‌ی كوردژین*
*هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید*
*27-6-2011*
*دوو شه‌ممه‌*




ڕۆژێك له‌ ڕۆژان پیاوێك هه‌میشه‌ گله‌یی و گازنده‌ی له‌به‌خت و شانسی خۆی هه‌بوو ده‌یگوت:من كه‌سێكی بێبه‌خت و شانسم،تا كاتێك به‌خت و شانسم نه‌كرێته‌وه‌ ژیانی منیش هه‌روا خراپ و پڕ مه‌ینه‌تییه‌
تا ڕۆژێك پیاوێكی به‌ته‌مه‌نی ژیر ئامۆژگاری كردوو پێی گوت:بۆ ئه‌وه‌ی به‌ختت بكرێته‌وه‌ و شانسداربیت ده‌بێت بڕۆیت بۆلای فڵانه‌ جادوگه‌ر له‌ فڵانه‌ وڵاتی دوور.
پیاوه‌كه‌ كه‌وته‌ ڕێ و تاگه‌یشته‌ دارستانێكی چڕوپڕی سه‌وز و له‌وێ گورگێكی بینی گورگه‌كه‌ لێی پرسی بۆ كوێ ده‌ڕۆیت ئه‌ی پیاو؟
پیاوه‌كه‌ گوتی ده‌ڕۆمه‌ لای جادووگه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی به‌خت و شه‌نسم بكاته‌وه‌
گورگه‌كه‌ وتی ده‌كرێت لێی بپرسیت بۆچی منیش هه‌موو ڕۆژێك توشی سه‌رئێشه‌ی قورس ده‌بم؟
پیاوه‌كه‌ قبوڵی كرد و كه‌وته‌ ڕێ،پیاوه‌كه‌ هه‌ر ڕۆشت و هه‌ر ڕۆشت هه‌تا گه‌یشته‌ كێڵگه‌یه‌ك كه‌ جوتیار و وه‌رزێره‌كان زۆر به‌ سه‌ختی كاریان ده‌كرد یه‌كێك له‌ وه‌رزێره‌كان هاته‌ پێشه‌وه‌ و له‌ پیاوه‌كه‌ی پرسی بۆ كوێ ده‌ڕۆیت؟
پیاوه‌كه‌ گوتی ده‌چمه‌ لای جادووگه‌ری شاره‌زا و به‌ختی خۆم ده‌كه‌مه‌وه‌
وه‌رزێره‌كه‌ وتی ده‌كرێت له‌ جادووگه‌ره‌كه‌ بپرسی بۆچی باوكم وه‌سیه‌تی كردووه‌ كه‌ نابێت من ئه‌م زه‌وییه‌ له‌ده‌ست بده‌م و به‌سه‌ختی كاری تێدا بكه‌م تا سه‌روه‌تێكی باش باشم ده‌ست بكه‌وێت له‌كاتێكدا پێنج ساڵه‌ خه‌ریكی كاركردنم له‌م كێڵگه‌یه‌دا كه‌چی هێشتا هیچم ده‌ست نه‌كه‌وتووه‌؟
پیاوه‌كه‌ وتی باشه‌ پێی ده‌ڵێم و كه‌وته‌ رێ پیاوه‌كه‌ ڕۆشت هه‌تا گه‌یشته‌ شارێك هه‌موو خه‌ڵكه‌كه‌ی جلی سه‌ربازیان له‌به‌ركردبوو و هه‌روه‌ك بڵێی هه‌موویان ئاماده‌ی شه‌ڕبن پاشای شاره‌كه‌ پرسی ئه‌ی پیاو بۆ كوێ ده‌ڕۆیت؟
پیاوه‌كه‌ وتی ده‌ڕۆم بۆلای جادووگه‌ر و به‌ختی خۆم ده‌كه‌مه‌وه‌
پاشاكه‌ وتی ده‌كرێت لێی بپرسیت بۆچی من هه‌میشه‌ ده‌ترسم و خه‌می له‌ده‌ستدانی سه‌روه‌ت و سامان و پادشایه‌تیه‌كه‌م له‌دلدایه‌ و هه‌رچه‌ند سه‌ربازی ئازا و دلێریشم هه‌یه‌  كه‌چی له‌هیچ شه‌ڕێكیشدا سه‌ركه‌وتوو نابم؟
پیاوه‌كه‌ قبوڵی كردوو درێژه‌ی به‌ سه‌فه‌ره‌كه‌یدا و ڕێگه‌یه‌كی دووری بڕی و سه‌رئه‌نجام گه‌شته‌ جادووگه‌ره‌كه‌ و سه‌رجه‌م مه‌به‌ست و به‌سه‌رهاته‌كانی ڕێگه‌كه‌ی بۆ گێڕایه‌وه‌
جادوگه‌ره‌كه‌ سه‌یری ڕوخساری پیاوه‌كه‌ی كرد  و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه‌ و وتی بڕۆ ئه‌وه‌ ئیدی به‌ختی تۆم كردووه‌ته‌وه‌ له‌مه‌ودوا تۆ كه‌سێكی به‌خته‌وه‌ریت پیاوه‌كه‌ به‌ دڵێكی شاده‌وه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ و گه‌شته‌وه‌ به‌ پادشاكه‌ و پێی گوت:
تۆنهێنیییه‌كت شاردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئاشكرابوونی ئازارت ده‌دات تۆ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆتدا ڕوو ڕاست نه‌بوویت له‌ هیچ شه‌ڕێكدا به‌شداری ناكه‌یت چونكه‌ تۆ له‌ ڕاستیدا پیاونیت و ئافره‌تیت خه‌ڵكه‌كه‌شت ڕێگه‌ ناده‌ن ژنان پادشاییان بكه‌ن بۆیه‌ به‌رده‌وام ترسی له‌ده‌ستدانی پادشاییه‌كه‌ت و سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌تت هه‌یه‌ به‌ڵام چاره‌سه‌ری تۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ پیاوێكدا هاوسه‌رگیری بكه‌یت تا یارمه‌تیده‌رت بێت و له‌بری تۆش له‌شه‌ڕدا به‌شداری بكات و به‌سه‌ردوژمنه‌كانتدا سه‌ربكه‌وێت پادشا بیری له‌وه‌ كرده‌وه‌ و گوتی كه‌واته‌ تۆ وه‌ره‌ له‌گه‌ڵ من هاوسه‌رگیری بكه‌ و پێكه‌وه‌ پادشاییه‌تی وڵات بكه‌ین پیاوه‌كه‌ پێكه‌نی و وتی به‌ختی من تازه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و ناتوانم خۆم خه‌ریكی شتێكی بچووكی وه‌ك پادشایی بكه‌م من ده‌ڕۆم به‌ختی خۆم ده‌دۆزمه‌وه‌ و بزانم چیم بۆ نوسراوه‌ پیاوه‌كه‌ ڕۆشت و گه‌شته‌ جوتیاره‌كه‌ و گوتی وه‌سیه‌ته‌كه‌ی باوكت ڕاسته‌ و تۆ ده‌بێت له‌ژێر ئه‌و زه‌وییه‌دا بگه‌ڕێیت و خه‌زێنه‌یه‌كی گه‌وره‌ی زێڕی بۆت شاردووه‌ته‌وه‌ بڕۆ ده‌ری بهێنه‌ و هه‌تا حه‌وت نه‌وه‌ی پشتاوپشت سودی لێ وه‌رده‌گرن و ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بن جوتیاره‌كه‌ وتی به‌پیاوه‌كه‌ تۆ وه‌ره‌ له‌گه‌ڵم با به‌یه‌كه‌وه‌ بگه‌ڕێین به‌دوای خه‌زێنه‌كه‌داو پێكه‌وه‌ بیدۆزینه‌وه‌ به‌شێكی زۆریشی ببه‌ بۆ خۆت
پیاوه‌كه‌ گوتی به‌ختی من تازه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و پێویستم به‌ خه‌زێنه‌یه‌كی بچووكی وه‌ك ئه‌وه‌ی تۆ نییه‌ ده‌چم بزانم چی له‌به‌ختم نوسراوه‌؟
دواجار گه‌یشته‌وه‌ به‌ گورگه‌كه‌و باسی به‌سه‌رهاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆی بۆ گورگه‌كه‌ گێڕایه‌وه‌ گورگه‌كه‌ وتی ئه‌ی جادووگه‌ره‌كه‌ چ چاره‌سه‌رێكی بۆ سه‌رئێشه‌كه‌ی من دانا؟
پیاوه‌كه‌ وتی به‌گورگه‌كه‌ تۆ ده‌بێت مێشكی پیاوێكی نه‌زانی بێ عه‌قڵ بخۆیت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رئێشه‌كه‌ت چاك ببێته‌وه‌.


خوێنه‌ری به‌ڕیز به‌بۆچوونی ئێوه‌ گه‌رگه‌كه‌ چی كردبێت باشه‌؟
له‌به‌رئه‌وه‌ی پیاوه‌كه‌ زۆر له‌وه‌ گێلتر و نه‌زانتر بوو كه‌ به‌ختی خۆی له‌ پادشای بوون دۆزینه‌وه‌ی خه‌زێنه‌كه‌دا بدۆزێته‌وه‌

گورگه‌كه‌ وتی له‌م پیاوه‌ نه‌زانتر و گێلترم ده‌ست ناكه‌وێت بۆیه‌ پڕی دایه‌و خواردی ئیتر گورگه‌كه‌ سه‌رئێشه‌كه‌ی چاك بوویه‌وه‌




*وه‌رگیراوه‌ له‌ بڵاوكراوه‌ی شاره‌زوور كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ بڵاوكراوه‌ی ناو خوێندنگایه‌كی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید*

Kurdzhin
خوایه‌گیان زانست و زانیاریم زیادبكه‌

مه‌رج نیه‌ به‌ دلی هه‌موو که‌سێک بم
چونکه‌ هه‌موو که‌سێک به‌ دڵی من نیه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-06-28 08:09:23

sedad
کازیوەی یانە
شوێن: HAWLER
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-29
دواترین سه‌ردان: 2014-01-05
په‌یامه‌كان: 1447
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: من كه‌سێكی بێ به‌ختم

ده ست خوش بلال كيان به سه رهاتيكى سرنجراكيش بوو

Kurdzhin
kurd i phone

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-06-28 08:29:13

BILALPC
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: هه‌ڵه‌بجه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-20
دواترین سه‌ردان: 2014-02-22
په‌یامه‌كان: 2655
WindowsFirefox

Re: من كه‌سێكی بێ به‌ختم

زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ت گیانه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net