❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / به‌ ته‌نها ژیان....بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی ته‌نهاییان هه‌لبژاردووه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-06-18 11:05:25

شیوه‌ن
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-29
دواترین سه‌ردان: 2012-05-27
په‌یامه‌كان: 1038
WindowsFirefox

به‌ ته‌نها ژیان....بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی ته‌نهاییان هه‌لبژاردووه‌

له‌وانه‌یه‌ له‌ ده‌وروبه‌ری خۆت که‌سێکت بینیبێ که‌له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ک ته‌نهایی هه‌لبژاردبێت و تاڕاده‌یه‌ک له‌ نێوان خه‌ڵکدان به‌ڵام له‌گه‌ڵ خه‌لکدا نین  له‌ ڕاستیدا ته‌نهایی چه‌ند هۆیه‌کی هه‌یه‌  که‌ هه‌لده‌ستین به‌ شیکردنه‌وه‌ی هه‌ریه‌کێکیان  ئه‌گه‌ر بیرێکی کراوه‌ت هه‌بێ و هه‌نگاو بنێیته‌ سه‌ر پله‌ی سه‌رکه‌وتن  هێز ئه‌بێ بزانێت که‌ ته‌نهایی دوژمنی ئه‌م جوڵانه‌یه‌ به‌ وته‌ی ده‌رونناسان ته‌نهایی به‌ مانای دورگرتنه‌ له‌ خزم و که‌سانی تر یان ته‌نهایی یه‌کێک له‌ به‌شه‌کانی میکانیزمی دۆڕاندنه‌ سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕنه‌بونی خود که‌ له‌نێوان ئێمه‌ و خزماندا ئه‌بێته‌ هۆی دروستبونی بۆشایی....
ئێستاکه‌ لایه‌نه‌ نه‌گه‌تیفه‌کانی ته‌نهایتان زانی به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ده‌تانه‌وێت په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ کۆمه‌ڵگاوه‌ و هیچ کاتێک ته‌نها نه‌بن که‌سانێک که‌ ته‌نها ده‌بن به‌هۆی چه‌ند کاریگه‌ریه‌ک و چه‌ند هۆیه‌که‌وه‌ ده‌بێت که‌ هه‌لده‌ستین به‌ شیکردنه‌وه‌یان :

1/جیابونه‌وه‌:گروپێک له‌ خه‌ڵک به‌هۆی نه‌بونی پێویستی له‌ به‌رامبه‌ر کێشه‌کان و له‌ کۆمه‌ڵگا ژیان بردنه‌ سه‌ر له‌ نێوان خه‌ڵکدا دوره‌ په‌رێز ده‌بن و ته‌نهایی هه‌لده‌بژێرن.....
له‌ کچێکی گه‌نجم پرسی که‌ له‌ هه‌موو که‌سێک هه‌ڵده‌هات:
بۆچی له‌ نێوان خه‌ڵکدا نیت ؟؟ته‌نانه‌ت له‌ مێوانیه‌کاندا دوره‌په‌رێزی و له‌ گۆشه‌یه‌کدا به‌ته‌نها دانیشتویت
ماوه‌یه‌ک بیری کرده‌وه‌ پاشان به‌ ناڕه‌حه‌تی لێوه‌کانی هێنایه‌ قسه‌ ئاخر ژیان له‌ نێوان خه‌لکدا تاقه‌تی ده‌وێ و کێشه‌ی هه‌یه‌......
خوله‌کێک له‌ قسه‌که‌ی وردبومه‌وه‌ و چومه‌ نێو قسه‌که‌ی و له‌ ناوه‌ڕۆکی قسه‌که‌ی گه‌یشتم و به‌م شێوه‌یه‌ بۆم ڕون کرده‌وه‌ :
ده‌زانی خاتون مرۆڤ کاتێک ده‌توانێت پێشبکه‌وێت که‌ له‌ نێوان خه‌ڵکدا بێت وا بیرمه‌که‌ره‌وه‌ که‌ کۆمه‌ڵایه‌تی بوون زیانی هه‌یه‌ وادابنێ که‌ ئوتۆمبێلێک له‌ تۆ ده‌دات و یه‌کێک له‌ م خه‌ڵکه‌ تۆ ده‌گه‌یه‌نێته‌ نه‌خۆشخانه‌ و گیانت ڕزگارت ده‌کات ...له‌ ڕاستیدا ئه‌و مرۆڤانه‌ی که‌ له‌ ژیاندا زۆر گه‌سه‌ ده‌که‌ن ئه‌و مرۆڤانه‌ن که‌ به‌ دڵێکی خۆشه‌یستیه‌وه‌ تێکه‌ڵی خه‌ڵکانی تر بون


        خۆزگه‌ ئه‌تزانی
         ژیان له‌گه‌ڵ هه‌موو فراوانیه‌کانی ده‌وروبه‌ر
         شوێنی بێده‌نگی و خه‌فه‌ت خوارد نییه‌
         به‌رهه‌مه‌که‌ی خۆدانه‌ده‌ست چاره‌نووس و په‌شۆکاوی نییه‌
          دڵه‌ ڕاوکێ و هه‌وه‌س بینی یان نه‌بینین نییه‌
          ژیان خواردن و خه‌وتن نییه‌ ،ژیان جوڵان و فراوان بوونه‌
           ژیان هه‌وڵدان و ڕێنوێنیه‌


ئیتر نابێت باوه‌ڕبه‌خۆبون له‌ده‌ست بده‌ین و خۆمان له‌ خه‌ڵکانی تر به‌که‌متر بزانین چونکه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ها بێت ته‌نها ده‌بین وه‌ک چۆن ئه‌و کچه‌ به‌ته‌نها بوبو بوبو

2/ماته‌مین بوون:ئێمه‌ که‌ به‌ سۆز و هه‌ست به‌ناوبانگین ئه‌گه‌ر له‌ پرسه‌ی ئازیزێکدا بووین ماته‌م دایپۆشین ئاساییه‌ و کێشه‌ نییه‌ به‌ڵام ئه‌گه‌ر ژیانی خۆت بکه‌ی به‌ شوێنی ماته‌م و بێ هیچ هۆیه‌ک له‌ ماته‌مینی دا بژی گه‌وره‌ترین سته‌مت له‌خۆت و ده‌وروبه‌ره‌ نزیکه‌که‌ت کردوه‌......
یه‌کێک له‌ خێزانه‌کان له‌کاتی جه‌نگدا کوڕێکیان کوژرا پاش کوژرانی کوڕه‌که‌ی ئیتر خانوه‌که‌ی کردبوو به‌ خانۆچکه‌یه‌کی ماته‌مین نه‌ی ده‌ هێشت خۆیی و پێکهاته‌ی خێزانه‌که‌ی ڕویه‌کی خۆشیان هه‌بێت چه‌ند ساڵ به‌ته‌نهایی ژیانیان برده‌ سه‌ر تا دایکه‌که‌ توشی نه‌خۆشی ژێرپه‌نجه‌ بوو و باوکی ماڵه‌که‌ش توشی نه‌خۆشی دڵ بوو
له‌م نمونه‌ ڕاستیه‌ ده‌رس وه‌ربگرن و نابێ خه‌مۆکی له‌ ئێوه‌ مرۆڤێکی تێکشکاو دروست بکات.........

3/له‌ ڕابردودا ژیان:ئامۆژگاری زۆربه‌ی شاره‌زایان و پسپۆڕانی ده‌رونناسی ئه‌مه‌یه‌ که‌ مرۆڤ نابێت له‌ ڕابردوی خۆیدا بژی چونکه‌ کاتێک مرۆڤ له‌ ڕابردوی خۆی بڕوانێت ناتوانێت له‌ دونیای ئه‌مڕۆدا بژی و به‌ته‌نیا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات ئێوه‌ به‌ باشی ده‌زانن که‌ ڕابردوی ئێوه‌ یا باشتر و خۆشتر بوه‌ له‌کاتی ئێستایانا ئه‌گه‌ر ڕابردوی ئێوه‌ باشتر بوو بیرتان لێکرده‌وه‌ هه‌میشه‌ به‌ داخی بۆ کاتی ئێستا که‌ بۆچی خراپتری له‌ ڕابردو ...ئه‌گه‌ر کاتی ئێستا باشتر بوو له‌ ڕابردوو ئه‌وا ئێوه‌ له‌ بیری ئه‌وه‌ خراپی و تاڵیه‌ی ڕابردودا ده‌بن و له‌ شیرینی و خۆشی ئه‌مڕۆ دورده‌که‌ونه‌وه‌ ....
4/به‌بێ هوده‌ زانین:که‌سێک که‌ هه‌ستی بێهوده‌ بوون و پوچه‌ڵی هه‌یه‌ له‌ کۆتایدا که‌سێکی نیوه‌گیان ده‌بێت و ئیتر توانا و هێزی ژیری له‌ نێوان خه‌ڵکدا نیه‌ و ئاسایی له‌ ته‌نهایدا ده‌مێنێته‌وه‌  ئه‌گه‌ر ئێوه‌ده‌تانه‌وێت له‌ ته‌نهایدا هه‌ڵسوکه‌وت نه‌که‌ن ده‌بێت به‌ تامه‌زرۆیی بژین و با ئیشه‌کانه‌وه‌ خۆتان خه‌ریک بکه‌ن

5/زه‌لیل{داماوبوون}بوون:له‌ ئیسلامدا هاتووه‌ که‌ گه‌وره‌ترین ناسین ناسینی خودی مرۆڤه‌ سه‌باره‌ت به‌ خۆی مرۆڤ ده‌بێت سه‌باره‌ت به‌ خودی لێکۆڵینه‌وه‌ بکات و لێهاتوویی و هێزه‌کانی خۆ له‌ بیرنه‌کات ئه‌بێت بزانێت به‌خۆی بڵێ من مرۆڤێکی زه‌لیل و بێهێز نیم و خاوه‌نی هێز بووم و ده‌بم....
6/ده‌م هه‌راش و خراپن قسه‌کردن:یه‌کێک له‌ هۆکاره‌کان که‌ مرۆڤ ته‌نها ده‌کات ده‌مه‌ ده‌مێ کردنه‌ له‌گه‌ڵ که‌سانی تردا ده‌م هه‌راش و خراپ قسه‌کردن ده‌بێته‌ هۆی نا ئاسوده‌یی و ئه‌م کرده‌وه‌یه‌ به‌کارده‌هێنرێت به‌رامبه‌ر که‌سانی تر و ئه‌وان ده‌خه‌ینه‌ ڕیزی ئه‌و که‌سانه‌ی له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا دژایه‌تیان هه‌یه‌ لێره‌دا ده‌رده‌که‌وێت که‌ ده‌م هه‌راشی و قسه‌ی خراپ ده‌بێته‌ هۆی ته‌نهایی و زیادکردنی ته‌نهایی....
7/له‌خۆبایی و خۆ ویستی:مرۆڤی خۆویست و له‌خۆبایی مرۆڤێکن ئه‌یانه‌وێ هه‌موو یاساو ڕێساکان خۆیان ده‌ری بکه‌ن و هه‌موو بڕیاره‌کان به‌وشێوه‌یه ی ده‌یانه‌وێ جێبه‌جێ بکرێت ئه‌م ژۆره‌ مرۆڤانه‌ به‌ تێپه‌ڕبونی کات به‌ته‌نها ده‌بن و که‌س خۆی ناداته‌ پاڵیان که‌واته‌ نابێت ته‌نها بیری خۆمان به‌ سه‌روه‌ر دابنێین له‌ ژیاندا گیر نه‌بین له‌نێو خه‌ڵکی ده‌وروبه‌ردا له‌ بیری که‌سانی تردا بین......
       ئاماده‌کردنی یوجین

Kurdzhin
شار خامۆشه‌ کش و ماته‌ کۆڵان که‌سی لێوه‌ نایه‌ت
مه‌ره‌ گیان  ئاره‌ گیان برا جوانه‌ مه‌رگه‌کانم بیرتانه‌که م  ئاخر  ناتوانم باوه ر به خوم بينم كه ئيوه مردون  نائيوه نه مردون
ده‌ وه‌رنه‌وه‌ توخوا وه‌رنه‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-06-18 11:50:12

ئاكؤ سامان
جوانی کوردژین
شوێن: شاری كه‌لار
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-04-26
دواترین سه‌ردان: 2011-12-21
په‌یامه‌كان: 896
WindowsXPSafari

Re: به‌ ته‌نها ژیان....بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی ته‌نهاییان هه‌لبژاردووه‌

ده‌سخۆش بۆ ئه‌م زانیارییه‌

Kurdzhin
نا خۆشه‌..كه‌سێكت خۆش بوێ ئه‌و تۆی خۆش نه‌وێیت
له‌وه‌ ناخۆشتر ئه‌وه‌یه‌..كه‌ تۆ به‌رده‌وامبی له‌سه‌ر ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌!!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-06-18 11:54:14

شیوه‌ن
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-29
دواترین سه‌ردان: 2012-05-27
په‌یامه‌كان: 1038
WindowsFirefox

Re: به‌ ته‌نها ژیان....بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی ته‌نهاییان هه‌لبژاردووه‌

زۆر سوپاس کاک ئاکۆ گیان ده‌ستی تۆش خۆشبێت به‌ڕێزم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-06-19 21:12:18

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 4379
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: به‌ ته‌نها ژیان....بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی ته‌نهاییان هه‌لبژاردووه‌

دەستەکانت خۆش بێت یوجین گیان ەراستی بابەتەکەت لەسەر تەوەرێکی جوان نەخشاندووە
بە هیوای ئەوەی تەنهایی روو لە کەس نەکات و کەسیش ژیانی لە تەنیایدا بەسەر نەبات
مرۆڤ ئەگەر هەر چۆنێک بێت پێویستە کەسێک هاودەمی بێ چونکە لە تەنیایدا زیاتر ژیان بەرەو نائارامی دەروات.
بەڵام تەنهایی کاتی ئەوە من بە پێویستی دەزانم بۆ مرۆڤەکان زۆر جار بۆ پشودان بۆ ماوەیەکی کاتی روو لە جێگایەکی ئارام و هێمن بکات چەند ساتێک بە تیایی لەگەڵ خۆیدا بدوێت ئەمە کارێک زۆر گونجاوە بۆ تێگەیشتن لە خودی خۆی.

دووبارە دەست خۆشیت لێدەکەم بۆ کارە جوانەکانت
ئەخوازم بەردەوام بیت و بێ بەشمان نەکەیت لە تواناکانی خۆت
هەمیشە لە خۆشیدا بیت هاورێی گیان لە ژیاندا....

Kurdzhin
هەموو کەس بەختەوەری دێنێت:
هەندێک کەس بە هاتنیان!! هەندێک کەس بە رۆێشتنیان....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2011-06-29 11:03:10

شیوه‌ن
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-29
دواترین سه‌ردان: 2012-05-27
په‌یامه‌كان: 1038
WindowsFirefox

Re: به‌ ته‌نها ژیان....بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی ته‌نهاییان هه‌لبژاردووه‌

زۆر سوپاس کاک یادگار گیان
سوپاس بۆ وته‌ جوانه‌کانت
خۆشحاڵبوم به‌ په‌یامی تۆی به‌ڕێز
هه‌ربژیت و سه‌رکه‌وتوبیت براگیان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2011-06-29 11:48:39

sedad
کازیوەی یانە
شوێن: HAWLER
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-29
دواترین سه‌ردان: 2014-01-05
په‌یامه‌كان: 1447
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: به‌ ته‌نها ژیان....بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی ته‌نهاییان هه‌لبژاردووه‌

ده سته كانت خوش بى بو ئه و زانيياريه به سووده

Kurdzhin
kurd i phone

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net