❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / مێژووی كتێبخانه‌ی كوردی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-06-30 11:22:36

ئاكؤ سامان
جوانی کوردژین
شوێن: شاری كه‌لار
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-04-26
دواترین سه‌ردان: 2011-12-21
په‌یامه‌كان: 896
WindowsXPSafari

مێژووی كتێبخانه‌ی كوردی

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-344cb6280b.jpg
له‌ شوباتی 1996 ـه‌وه‌ نه‌دیم داگدەڤیرەن (1953-2007) به‌ پشتگیریی Stiftelsen Framtidens Kultur (دامه‌زراوی كولتوری ئایندە) ده‌ستی کرد به‌ هه‌وڵدان بۆ دامه‌زراندنی كتێبخانه‌ی‌ كوردی، ئه‌م هه‌واڵه‌ش له‌ میدیاکان بڵاوبووه‌وه‌ و گرنگیان پێدا. بۆ هاتنه‌دی ئه‌م ئامانجه‌ش پێویست به‌ ده‌ستگیرۆیی و هاوکارییه‌کی زۆر هه‌بوو هه‌م له‌لایه‌ن سویدییه‌کان و کورده‌کان، هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن دۆستانی کورد و یارمه‌تی ده‌وڵه‌تی سوید و شاره‌وانی ستۆکهۆڵم که‌ به‌و کتێب و گۆڤار و به‌ڵگه‌نامانه‌ی که‌ له‌به‌رده‌ستیان دابوو توانرا ئه‌م کتێبخانه‌یه‌ دابمه‌زرێت. کتێبخانه‌که‌ له‌ دورگه‌ی شیپسهۆڵمن له‌ ناوه‌ندی شاری ستۆکهۆڵم کرایه‌وه‌. وه‌زیری ڕۆشنبیریی سوید ماریتا ئۆلڤسکوگ له‌ 10-ی مانگی ئۆكتۆبه‌ر له‌ ساڵی 1997 كتێبخانه‌که‌‌ی كردەوە. ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ که‌سایه‌تی سویدی و کوردی ناسراو ڕێوڕەسمی كردنه‌وەی كتێبخانه‌ دا به‌شداریان كرد.

كاروباری كتێبخانه‌ له‌ ماوەی دوو ساڵی سه‌رەتایی دا وەك پرۆژە به‌ ڕێوە چوو. كۆمه‌ڵه‌ی دۆستانی كتێبخانه‌ سه‌رپه‌رشتی دارایی كتێبخانه‌كه‌یان كرد. له‌ 25-ی ته‌باخی (ئوگۆستۆسی) 1999 كتێبخانه‌ وەك دامه‌زراوەیێك له‌ ژێر چاودێری Länsstyrelsen (ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا) له‌ ستۆكھۆلم تۆمار كرا و به‌ "وەقفی كتێبخانه‌ی كوردی" ناونرا. دەسته‌ی به‌ڕێوەبردنی وەقفه‌كه‌ له‌ چه‌ند ڕێخستنی كوردی و سویدی پێك ھێنرا. یه‌كه‌مین كۆمیته‌ی به‌ڕێوەبه‌ر له‌م ئه‌ندامانه‌ پێكی دەھات: سه‌رۆكی كۆمیته‌ كه‌للی كلیمینت له‌ كۆمه‌ڵه‌ی دۆستانی كتێبخانه‌وە‌, جێگری سه‌رۆكی كۆمیته‌ كه‌یا ئیزۆل له‌ فیدراسیۆنی كۆمه‌ڵه‌ كوردستانیه‌كان له‌ سوید, سكرتێری كۆمیته‌ و به‌ڕێوەبه‌ری كتێبخانه‌ نه‌دیم داگدەڤیرەن, ئه‌ندامی كۆمیته‌ ئوللا-بریت نوردین-سیھۆلدس له‌ كۆمه‌ڵه‌ی كتێبخانه‌كانی سویدی (Svensk Biblioteksförening), ئه‌ندامی كۆمیته‌ فولكێ ساندگرێن له‌ كتێبخانه‌ی مه‌له‌كی (Kungliga Biblioteket) و ئه‌ندامی كۆمیته‌ مارتین ڤان برونسن له‌ گرۆپی ڕاوێژكاران.


به‌ تێپه‌ڕبوونی ساڵه‌كان, ئه‌ندامانی به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی وەقفی كتێبخانه‌ و گرۆپی ڕاوێژكاران گۆڕینیان به‌ سه‌ر دا ھات. له‌ به‌ر ئه‌وەی كه‌ فولكێ ساندگرێن خانه‌نشین بوو, لارس ئۆلسن له‌ 5-ی ئاداری 2001 بوو به‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی وەقفی كتێبخانه‌ی كوردی. لارس ئۆلسنیش له‌ 2004 خانه‌نشین بوو و تا ئێستا كه‌سێك جێگای پڕنه‌كردوە. ئوللا-بریت نوردین-سیھۆلدس له‌ ئه‌یلوولی (سپته‌مبه‌ری) 2003-ێ دا كۆچی دوایی كرد و ئه‌ننا گوستافسۆن شێن له كۆمه‌ڵه‌ی كتێبخانه‌كانی سویدی له‌ جیاتیی بوو به‌ ئه‌ندامی وەقفه‌كه‌. كه‌للی كلیمینت له‌ به‌ر كارەكه‌یی نوێ وەك سه‌رۆكی فیدراسیونی شێوەكاران له‌ ساڵی 2004 به‌رەو شاری مالمۆ ڕۆیشت و وازی له‌ سه‌رۆكایه‌تی وەقف ھێنا. كۆمه‌ڵه‌ی دۆستانی كتێبخانه‌ ئۆڤێ ڕۆدبه‌ری له‌ جیاتی كه‌للی كلیمینت ھه‌ڵیانبژارد و كرا به‌ سه‌رۆكی وەقفی كتێبخانه‌ی كوردی. ئایجان شه‌رمین بۆزئارسلان له‌ فیدراسیۆنی كۆمه‌ڵه‌ كوردستانیه‌كان له‌ ساڵی 2004 له‌ شوێنی كه‌یا ئیزۆل بوو به‌ جێگری سه‌رۆكی وەقفه‌كه‌. پاش كۆچی دوایی دامه‌زرێنه‌ر و به‌ڕێوەبه‌ری كتێبخانه‌ی كوردی نه‌دیم دگدەڤیرەن له‌ 2-ی ئاداری 2007, نه‌وزاد ھرۆری وەك به‌ڕێوەبه‌ری كتێبخانه‌ دامه‌زرێنرا و به‌ پێی دەستووری وەقفه‌كه‌ بوو به‌ سكرتێری وەقف.

له‌ سه‌رەتایی پێكھێنانه‌وەی دا, گرۆپی ڕاوێژكارانی كتێبخانه‌ له‌م ئه‌ندامانه‌ پێك هات: جویس بلو (فه‌ڕەنسا), مارتین ڤان برونسن (ھۆله‌ندا), مایكل چایه‌ت (ئه‌مریكا), میرەللا گه‌لێتتی (ئیتالیا), ئه‌میر حه‌سه‌نپوور (كه‌نه‌دا), یۆھاننس مه‌یه‌ر-ئنگڤه‌رسن (ئه‌ڵمانیا), فیلیپ كرەیه‌نبروك (ئه‌ڵمانیا), عزالدین مصطفی ڕەسوول (كوردستان) و عومه‌ر شێخمووس (سوید). چه‌ند ساڵێك پاشتر شاكرێ خدۆ (ڕووسیا) و شوكور مسته‌فا (كوردستان) له‌ جیاتیی یۆھاننس مه‌یه‌ر-ئنگڤه‌رسن و عومه‌ر شێخمووس بوون به‌ ئه‌ندامی گرۆپه‌كه‌. شوكور مسته‌فا له‌ ساڵی 2003 و شاكرێ خدۆ له‌ ساڵی 2007 كۆچی دواییان كرد. مارتین ڤان برونسن له‌ به‌ر زیادبوونی ئیش و كاری نه‌یتوانی به‌شداری له‌ كار و خه‌باتی وەقفی كتێبخانه‌كه‌ دا بكات و له‌ ساڵی 2005 وازی له‌ ئه‌ندامیه‌تی وەقف ھێنا. به‌ ھۆی لاوازبوونی كار و چالاكیی گرۆپی ڕاوێژكاران, كۆمیته‌ی به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی كتێبخانه‌ له‌ حه‌زیرانی 2007 دا بڕیاری دا كه‌ ئه‌و گرۆپه‌ ھه‌ڵبوەشێنێته‌وه‌ و كوردناسێك له‌ جیاتی په‌یدا بكات. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌, ئه‌نسۆفی لیندبه‌ری كه‌ ماسته‌رنامه‌ی خۆی له‌ سه‌ر كتێبخانه‌ی كوردی نووسیوە له‌ شوباتی 2008 وەك ئه‌ندامی وەقفه‌كه‌ قبووڵ كرا.

لە ساڵی 2008 مارگرێتا بەری سەرۆكی كتێبخانەكانی شارەوانی بۆتشیركا لە جیاتی ئەننا گوستافسۆن شێن بۆ بە ئەندامی كۆمیتەكە. لە 2010-ەوە ئان موڕای بەڕێوەبەرایەتی كۆمتیەی كتێبخانە دەكات.




سه‌رچاوه‌:كوردلیب

Kurdzhin
نا خۆشه‌..كه‌سێكت خۆش بوێ ئه‌و تۆی خۆش نه‌وێیت
له‌وه‌ ناخۆشتر ئه‌وه‌یه‌..كه‌ تۆ به‌رده‌وامبی له‌سه‌ر ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌!!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net