.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














لەپڕ خەبەرم بوەوە نەمزانی لەبەر جی خەوم نی یە ، سەیرێکی کاتژمێرەکەم کرد دوو نیوی شەو بوو ، بەدەم خەوەوە نوقمی تاریکی ڕێڕەوەکە بووم نزیک لەجێشتخانەکە بومەوە ،
گوێم لێبو تەقە تەق دەهات ، یەکێک لەجێشتخانەکەیە بەڵام من کەسم نەئەبینی ، بێدەنگیەکی بەسام ژوورە سارد‌و نیو تاریکەکەی داپۆشیوم .. گەڕامەوە بۆ ناو جێگاکەم ،
جێگای جی سارد و کپ ، بەڵام خەوم لێنەکەوتەوە .. هەڵسامەوەو ڕێگای جێشتخانەکەم گرتەوە بەر هەڵوێستەیەکم کرد‌و سەیرێکی کاتژمێرەکەم کردەوە سێ و نیو بوو ،
لەپڕ لەدۆڵابی جێشتخانەکەوە شتێکی سپیم بینی شەوقی ئەدایەوە ، بینیشم بەکراسێکی سپیەوە وەستاوەو پێم ئەڵێت :
بۆ بەپێ خاوسی بەسەر ئەو کاشیە ساردانەدا ئەڕۆیت نەخۆش دەکەویت . بەجەستە لەشوێنی خۆم مت بووم ، ترپەی دڵم زیادی کرد ، سیمام بوو بە سیمایەکی تر ، هەرجۆنێ بوو ،
بەجاوی دو دڵییەوە ئاوڕێکم بۆ مێزی جێشتخانەکە دایەوە و بینیم ... دەفر (قاپ) دانراوەو سە مونێکی( ئیعاشە) ی لەسەرەو جەقۆکەش لەلایەوەتی لەدەوری دەفرەکەیش ووردە ،
سەمون دانراوە کەخورابون ، بەڵام... بەڵام من پێش ئەوەی بجم بخەوم هەمویم پاککردبوەوە ، بۆجی ئێستا ئەو سەر مێزە واپیس بوە !!
هەستم کرد ساردی ژوورەکە ڕوو لە زیادبونە .... وردە وردە دەنگێکیش ئەملاوێنێتەوە ، ئەو ژنە کراس سپییە هەر سی ساڵ ئەبێت لەوانەیە گەنجتریش بێت ، لەژن ئەجێت ......،
ئەوەی من ئەیبینم لەجێشتخانەکەم بەسۆزەوە هەر ئەڵێت :سەرمات ئەبێت بۆ ناجی شتێک لەپێ بکەیت !!
منیش ئەترسامو نەم ئەوێرا سەیری بکەم ، لەبەر ئەوەی هەموو تەمەنی هاوسەری و پێکەوە بونمان .. ڕێزی لێگرتم و خۆشیویستم ، واتێگەیشتم کەئەوە ئەو ژنەیە ئەیەوێت ......،
تۆڵەم لێبکاتەوە و پێم بڵێت :
((بەماڵئاواییەکی هێمن و دەستو جاوێکی پڕ لەمانا ئەم ژنە حەسرەت و پڕ مەراقە جێدەهێڵی و ڕێگای هاتو نەهات دەگریتە بەر )) هەموو سەر مێزەکەم پاککردەوەو شتەکانم لابرد ،
دووبارە ووتی : وەرە بخەوە ....... وەرە بخەوە ، منیش وام ئەزانی لەدەرەوەیە با‌نگم ئەکەن ،، بە ڵام گوێم گرتەوە لەژوورەکەی خۆمە ..
نەخۆش ئەکەویت ئاوا پێت ڕوتە لەسەر ئەو کاشیانە ڕێ ئەکەی ،،، هەر بانگ ئەکات .
دووبارە وتمەوە ئەم دەنگە لەدەرەوەیە ، سەیرێکی دەرەوەم کرد سارد و باراناوی و ڕەشەبا قولەتێنەکان پڕ ببون لەباراناو خشە خشیان بوو ، ڕەشەبایش دوو هێندە دەنگ و ...
خشەیانی زیاتر دەکرد .... بۆیە وتمەوە ئەم دەنگە لەدەرەوەیە ، بۆ ئەوەی لەمێشکی خۆمی دەرکەم .................. گەڕامەوە ناو جێگاکەم ویستم پاڵکەوم بەڵام هەستم کرد ،
کراس سپیەکە لەپاڵمدایەو ئەیەوێت بمخەوێنێت ... لەدڵی خۆ مدا وتمەوە ،هەموی ئەو ڕەشەبایە بوو خەوی شێواندم .... هەرجۆنێ بوو بەتانیەکەم دابەسەری خۆما و ووتم ،،
ئیتر ئەخەوم .. زۆری نەخایاند گوێم لەو تەقە تە قە بوەوە و ... نانخواردن دەستی پێکردەوە ، لە جێگاکەمەوە گوێم لەهەناسە ساردەکانی بوو .. لەسەروبەندی کەسێکی نادیار ئەگەڕا ،
و تێکەڵ ببو و لەگەڵ گزنگی بەیان و منی تارمایی و تریفەی شەبەنگ ،،، منیش هەناسەم لەخۆم بڕی و وتم بانەزانێ من بەخەبەرم ..... بۆیە بەدەم هەنسکەوە خەوم لێکەوت .
بۆ بەیانی کەلەئیش هاتمەوە جوار سەمون و شتی خواردنم هێنایەوە ، لەسەر دەفرێک لەسەر مێزی جێشتخانەکەم دانا .... بەدارو دیواری جێشتخانەکەم ڕاگەیاند :
ئەگەر ئەو کەسە هاتەوە باسێ سەمون بخوات ، جونکە من هەر یەکێکم پێدەخورێت ، بڕیارم دا ئیتر بەشەوان لەسەمونێک زیاتر نەخۆم .....
من ئەوم نەئەبینی ،،،،، بەڵام ئەو منی ئەبینی کەپەشیمانم لەوەی کردومە ، ئەیبینی لەبەر خۆمەوە لەگەڵ دار‌و دیواری جێشتخانەکەم ئەدوام ،،،،،،،،،،،،،،،، و ژیانم لەگەڵ ،
تارمایی و کەسە نادیارەکانمدایە..................................... دواجار پێم ووت :
فریشتەکەم وەرە نانەکەت بخۆ لەسەر مێزەکە بۆم داناویت ... .... من ئەڕۆم ... ئەڕۆم ... ئەمەوێت بخەوم ............... ئەڕۆم شەوت شاد... شەو .
(هانۆفەر)
((( تایبەت و بەتایبەتییە بۆ ماڵپەڕو یانەی کوردژینم)))
نووسینی Dawi
کاتتان شاد
لەگەڵ ڕێزی Dawin .


له‌سه‌ر هێڵ نییه










یاخوا ده‌سته‌کانت خۆش ىێت کاکه دوینی به‌ریز و خۆشه‌ویست
به‌راستی زۆر خۆش بوو کاریگه‌ر بوو ، هه‌ربژیت و سه‌ر که‌وتو بیت
هیوادارم به‌رده‌وام بیت و هه‌یمشه له بابه‌ته خۆشه‌کانت بێ به‌شمان نه‌که‌یت
دوباره ده‌ستت خۆش ىێط

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه وایه ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه ماته ، پیاده په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا
له‌سه‌ر هێڵ نییه







زۆر سوپاس کاکە بڕوا بۆ پەیامەکەت ، دەستی بەڕێزیشتان خۆش،
هەتابتوانم خزمەتی بەڕێزتان و یانەی کوردژین ئەکەم ،
لەگەڵ ڕێزم .
له‌سه‌ر هێڵ نییه







ده سته كانت خوش بيت كاكه داوين سه ركه وتوبى به ريزم
له‌سه‌ر هێڵ نییه










سلاو ورێز
ده‌ستت خۆش بێت کاکه داوین به‌راستی چیرۆکێکی تابلێی سه‌رنج راکێش بوو
کاراکته‌ره‌کان به وێنایه‌کی جوان ده‌وره دروابوون که ره‌نگه ئه‌مه جوانترین ئه‌دای چیرۆک بێت کاتێک
نوسه‌ر کاراکته‌ره‌کان به‌م شێوه‌یه ریز ئه‌کات ئه‌وا خوێنه‌ر مه‌ست ده‌بێت چونکه له زۆر لاوه وێناکردنه‌کان هه‌وێنی جوانی بوون له شه‌وێکی ساردا
کاتێک کاراکته‌ر سه‌رنجی خوێنه‌ری خۆی رابکێشێت ئیتر خۆشی و تام و چێژه‌که له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت
ناونیشانه‌که‌شی دیمه‌نێکی جوانی ناوه‌رۆکی ئه‌نه‌خشاند دووباره هیوادارم که بێ بهشمنا نه‌که‌یت له چیرۆک و به‌رهه‌مه جوانه‌کانت به‌رده‌وام بیت
و هه‌موو کات به‌خته‌وه‌ر و دلخۆش بیت و له غه‌ریبیا ده‌م به خه‌نده بیت
ته‌مه‌نت درێژ بێت


له‌سه‌ر هێڵ نییه








چیرۆکێکی جوان بوو ده‌ست خۆش

له‌سه‌ر هێڵ نییه
مامۆستای دەست رەنگین لە هەموو بوارەکاندا کاکە داوین گیان
دەستەکانت خۆش بێت بۆ نوسینی ئەم کورتە چیرۆکە جوانە
لەش ساغ بیت ناونیشانێک و ناوەرۆکێکی جوانت هەڵبژاردوە بۆ چیرۆکەکەت
ئەخوام بەردەوام بیت لە کارە جوانەکانت
وە ئێمەی هاورێێانت بێ بەش نەکەیت لە دەست رەنگینی خۆت
هەمیشە بە جێژێکی خۆشەوە بابەتەکانی تۆی ئازیز دەخوێنینەوە
تەمەن درێژ بیت و لەش ساغ بیت لە ژیاندا
هەمیشە بمێنیت بۆ خاک و نیشتمان و کوردژین و هاورێێانت.
کاتت ئاسودەیی بێت...

له‌سه‌ر هێڵ نییه







دەست و پێنوسی ئێوەی بەڕێزیش ماندوونەبێت ،هاوڕێ ئازیزەکانم بەووشە جوانەکانتان خۆشحاڵ بووم،
ماندویم ڕەوایەوە، ئەمەش خۆی لەخۆیدا هاندەرێکە بۆ بەردەوامی لەخزمەت و سودگەیاندن بەبەڕێزتان و بەیانەی کوردژین و
سەرجەم ئەندامە بەڕێزەکانی.
ئاسودەو کامەران بن
له‌سه‌ر هێڵ نییه