.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1






(ئاكانیوز) – پسپۆڕ و شارەزاییەكی تۆپی پێی عێراق لەبارەی ئامادەكارییەكانی هەڵبژاردەی عێراقەوە پێی وابوو كە تیپەكە تا یارییەكەی بەرامبەر یەمەن لە پاڵاوتنەكانی مۆندیالی 2014ی بەرازیل، بە شێوەیەكی بەهێز ئامادە دەبێت و ئاستی جێگیر دەبێت.
كازم روبێعی كە راهێنەر و شارەزایەكی ناسراوی تۆپی پێی عێراقە و لە پەروەردەى وەرزشیدا خاوەن بڕوانامەی دكتۆرایە، لەبارەی ئاستی هەڵبژاردەی عێراق و یارییەكەی بەرامبەر سووریا بەئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی گوت یارییەكەی بەرامبەر سووریا بۆ ئامادەكاری بوو، راستە ئاستی تیپەكە باش نەبوو، بەڵام هۆكاری خۆی هەبوو، لەوانە ژمارەیەك یاریزانی پیشەگەر درەنگ پێوەندییان بەتیپەكەوە كردووە، هەروەها چەند یاریزانێكیش لە ئەوروپاوە بۆ یەكەمجارە هاتوونەتە تیپەكە، بۆیە هێشتا تیپەكە ماویەتی بگاتە ئاستێكی جێگیر و گونجاوی لە نێوان یاریزانەكان كاتی دەوێت.
زیاتر گوتی وۆلڤانگ سیدكا راهێنەری هەلبژاردەی عێراق، یارییەكەی زیاتر بۆ تاقیكردنەوەی یاریزانان بەكار هێنا و بۆ بردنەوە یاریی نەكرد، مەبەستی زیاتر رەخساندنی دەرفەت بوو بۆ یاریزانەكان تا ئەویش بتوانێت بگاتە پێكهاتەیەكی گونجاو”.
روبێعی ئەوەشی راگەیاند “ئەگەر یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراق لە توانای جەستەیی تەواودا بوونایە و بە پێكهاتەیەكی سەرەكی یارییان بكردایە، بە ئاسانی سەركەوتنیان بەسەر سووریادا تۆمار دەكرد، بەپێچەوانەی تیپی سووریا كە دیاربوو لە گونجاوییەكی تەواودان و توانای جەستەییشیان بەرز بوو”.
هەروەها گوتی ” هەڵبژاردەی عێراق دوای ئەوەی كەمپێكی مەشق لە توركیا ئەنجام دەدا و دواتریش بەشداریی پاڵەوانییەتی چوارقۆڵی دەكات لە ئوردەن، ئاستی جێگیر دەبێ و دەگاتە لووتكەی ئامادەكاری، پێش ئەوەی یارییەكەی بەرامبەر هەڵبژاردەی یەمەن ئەنجام بدات.
هەڵبژاردەی عێراق لە یارییەكانی پاڵاوتنی مۆندیالی 2014ی بەڕازیل، لە 23ی تەمموز/ یۆلیۆی داهاتوودا لە یاریی چووندا لە یاریگەی فڕەنسۆ هەریری لە هەولێر مێوانداریی هەڵبژاردەی یەمەن دەكات.
لەوبارەیەوە روبێعی دەڵێ گەشبینم بەئامادەكارییەكانی هەڵبژاردەی عێراق، بەڵام تیپەكە كاری زیاتری دەوێت، چونكە هێشتا كەموكوڕی و هەڵە لە یاریكردنی تیپەكەدا هەیە.
هەڵبژاردەی عێراق كە نێزیكەی مانگێكە كەمپێكی مەشقی لە هەولێر ساز كردووە و تا ئێستە سێ یاریی هەڤاڵێنی و ئامادەكاری لە تەك مەشقەكاندا ئەنجام داوە، دوێنێ ئێوارە لە هەولێر بەئەنجامی 1-2 بەهەڵبژاردەی سووریا دۆڕا، هەفتەی رابردووش دوو یاری تری ئەنجام دا، بەگۆڵێكی بێ بەرامبەر بەیانەی هەولێر دۆڕا و بە ئەنجامی 2-1 لە یانەی پێشمەرگەی هەولێری بردەوە كە یەكێكە لە یانە پلە نایابەكانی كوردستان.
كازم روبێعی یەكێكە لە شارەزا و ئەكادیمییەكانی تۆپی پێ لە عێراق و وەك راهێنەر لە یانە و هەڵبژاردە عێراقییەكان كاری كردووە، لەوانە یانەكانی هەولێر و شوڕتە و زەوڕا، مامۆستای زانكۆشە لە بەغدا.

لهسهر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
