❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چەند ئاگادارکردنەوەیەکی گرنگ بۆ بەكارهێنەرانی ئینتەرنێت بۆ خۆپاراستن[ گرینگه تکایه بیخوینه وه]

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

  •  » بەشی کۆمپیوته‌ر
  •  » چەند ئاگادارکردنەوەیەکی گرنگ بۆ بەكارهێنەرانی ئینتەرنێت بۆ خۆپاراستن[ گرینگه تکایه بیخوینه وه]


#1 2011-07-01 20:49:33

peshen
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: هه ولیر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-06-30
دواترین سه‌ردان: 2012-12-27
په‌یامه‌كان: 230
ویبگه‌
WindowsMSIE7

چەند ئاگادارکردنەوەیەکی گرنگ بۆ بەكارهێنەرانی ئینتەرنێت بۆ خۆپاراستن[ گرینگه تکایه بیخوینه وه]

لەماوەی ڕابردوودا چەند براو خوشکێک تووشی کێشەی زۆر هاتن بەوەی کە لەلایەن خەڵکی نەناسراوەوە ئیمەیڵەکانیان هاک دەکرا (واتە ووشەی نهێنی ئیمەیڵەکانیان دەدزرا)، بێگوومان ئەمەش بەسەر هەرکەسێدا ڕووبدات ناخۆشەو تووشی ناڕەحەتیمان دەکات.
پشت بەخوا بەگوێرەی تووانا هەوڵ دەدەین لەڕێگەی چەند بابەتێکەوە گرنگترین خاڵەکانی خۆپاراستن لەهاک و ڤایرۆس بخەینەڕوو.
١- بەهیچ شێوەیەک ووشەی نهێنی ئیمەیڵەکەت با لەمانەی خوارەوە نەبێت:
- ژمارەی مۆبایل
- ژمارەی سەیارە
- 123456 یان 123456789
- پیتە یەک لەدووای یەکەکانی سەر کیبۆرد
- ناوی خۆت، نازناوی خۆت، یان ناوی کەس و کاری نزیکی خێزانەکەت
٢- بەهیچ شێوەیەک ووشەی نهێنی خۆت بەکەس مەڵێ!
٣- زۆرجار ئیمەیڵێکت بۆدێت کە داوای زانیاری تایبەتیت لێدەکات وەک: ناوی خۆت، ڕۆژی لەدایکبوونت، ووشەی نهێنی ئیمەیڵەکەت یاخوود هەرشتێکی تایبەتی تر. زۆرجار ئەم ئیمەیڵەش بەناوی خودی کۆمپانیای خاوەن خزمەتگوزاری ئیمەیڵەکەتەوە دێت، کە دەڵێت ئێمە ئەم زانیاریانەمان دەوێت بۆ کاری گرنگ.
دیارە ئەمەش پێچەوانەی هەموو یاسایەکە، کەواتە من لێرەوە دڵنیات دەکەمەوە کە هیچ کۆمپانیایەکی فەرمی ئەم داواکاریەت لێناکات؛ چونکە ئەوان خۆیان خاوەنی هەموو زانیاریەکانی ئیمەیڵەکەتن ئیتر پێویستیان بەوە نیە داوا لەتۆ بکەن.
٤- پێویستە ئەو ئیمەیڵەی کە زۆر بەکاری دەهێنیت هەموو زانیاریەکانی بزانیت، مەبەست لەو زانیاریانەی کەلەکاتی دروستکردنی ئیمەیڵکەت بەکارت هێناوە، کە گرنگترینیان:
- ئیمەیڵی دووەمی (بەکاردێت کاتێک ووشەی نهێنیت لەبیرکرد، لەڕێگەی ئەم ئیمەیڵەوە دەتوانیت ووشەی نهێنی نوێ بەدەستبهێنیت)
- بەرواری لەدایکبوون
- شوێنی نیشتەجێبوون و کۆدی ووڵاتەکەت
- وەڵامی پرسیارە نهێنیەکان (کە لە ئیمەیڵی یاهوو، هۆتمەیڵ، گیمەیڵ) بەکاردێت.
٥- ئەگەر ئەو زانیاریانەی کە لەخاڵی پێنجەم باسکران لەبیرت نەمابوون، هەوڵ بدە دووبارە زانیاریەکان دابنێیتەوە، لەناو ڕێکخستنی ئیمەیڵەکەت بەستەرێک هەیە بەناوی (Account Information) کە دەتوانیت دووبارە زانیاریە گرنگەکانت بگۆڕیت.
٦- بەهیچ شێوەیەک نامەی کەسی نەناسراو مەکەوە، ئەگەر کردیشتەوە کلیک لەسەر بەستەرەکانی ناوی مەکە، وە بەهیچ شێوەیەک ئەگەر فایلی ئەتاچ (هاوپێچ) کردبوو، ئەوا فایلەکە دامەگرە. باشتر وایە ئیمەیڵکە بسڕیتەوە.
٧- لەکۆتاییدا ئەگەر ووشەی نهێنی ئیمەیڵەکەت لەوشتانە پێکدێت کە لەخاڵی یەکەمدا باسمانکرد، ئەوا لەئێستا زووترنیە کە بیگۆڕیت و ووشەی نهێنی نوێ دابنێیت، کە لانیکەم لە ٨ پیت کەمتر نەبێت و لە ژمارەو پیتی بچوک و گەورە پێکدێت، هەروەک ئەم نمونانە:
Ak76ss729، p9Fgh234
لەکۆتاییدا هیوادارم هەموو بەکارهێنەرێک پابەندی ئەم خاڵانەی سەرەوەبێت و، هەموو دووربن لە هاک و تووشبوونی ڤایرۆس.


سه رچاوه ' سایتی؛ به هه شت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-07-01 20:58:12

MoMiTaMaN2
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-05-24
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 1545
WindowsFirefox

Re: چەند ئاگادارکردنەوەیەکی گرنگ بۆ بەكارهێنەرانی ئینتەرنێت بۆ خۆپاراستن[ گرینگه تکایه بیخوینه وه]

دةست خؤش مالةكةم بؤ ئةم زانياريانة  زؤر بةسودانة

Kurdzhin
ئه‌گه‌ر دوژمنی خۆت به‌ كه‌م بگری
بۆ غافڵی خۆت تا زووه‌ بگری
كه‌می خۆت مه‌ده‌ به‌ زۆری خه‌ڵكی
كه‌ چاو له‌ ده‌ست بی دیاره‌ بێكه‌ڵكی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-07-01 21:15:04

sedad
کازیوەی یانە
شوێن: HAWLER
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-29
دواترین سه‌ردان: 2014-01-05
په‌یامه‌كان: 1447
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: چەند ئاگادارکردنەوەیەکی گرنگ بۆ بەكارهێنەرانی ئینتەرنێت بۆ خۆپاراستن[ گرینگه تکایه بیخوینه وه]

ده ست خوش زانيارييه كى زور به سووده

Kurdzhin
kurd i phone

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-07-01 21:16:19

balo123
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: هةولير
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-05-29
دواترین سه‌ردان: 2013-10-14
په‌یامه‌كان: 268
WindowsFirefox

Re: چەند ئاگادارکردنەوەیەکی گرنگ بۆ بەكارهێنەرانی ئینتەرنێت بۆ خۆپاراستن[ گرینگه تکایه بیخوینه وه]

دةست خؤش

Kurdzhin
كةس لةبير نا كةم تاكوو ماوم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2011-07-02 22:31:12

peshen
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: هه ولیر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-06-30
دواترین سه‌ردان: 2012-12-27
په‌یامه‌كان: 230
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: چەند ئاگادارکردنەوەیەکی گرنگ بۆ بەكارهێنەرانی ئینتەرنێت بۆ خۆپاراستن[ گرینگه تکایه بیخوینه وه]

سوپاس ئازیزان ، دەستی ئێوەش خۆش و بمێنن بۆ کوردژین .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 
  •  » بەشی کۆمپیوته‌ر
  •  » چەند ئاگادارکردنەوەیەکی گرنگ بۆ بەكارهێنەرانی ئینتەرنێت بۆ خۆپاراستن[ گرینگه تکایه بیخوینه وه]


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net