.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه









خـــــــــودا
کوڕ : دایە ؟
دایک : بەڵێ بەقوربان
کوڕ : پیاوى ناو فیلمەکە راست ئەکات، کە خودا بونى نیە ؟
نا کوڕى خۆم ئەو نازانێت خودا بونى هەیە چۆن بونى نیە
کوڕ : دایە خۆ لە من گەورە تره، بۆچى نازانێت ؟
کوڕم ئەو نایەوێت بزانێت
کوڕ : ئەى ئەگەر خودا بونى هەیە بۆچى نای بینین ؟
چونکە خودا زۆر لەوە گەورەترە ئێمە بیبینین، زۆر شت هەیە کە ئێمە نا یبینین بەڵام راستیشن
کوڕ : وەک و چى ؟
وەک و عەقلى ئینسان، ئێمە عەقلیان نابینین، بەڵام عەقڵ بونیشى هەیە
کوڕ : دایە چۆن دلنیابم کە خودا بونى هەیە ؟
دایک : سەیرى مرۆڤەکان بکە ، چونکە ئەبێت شتێک مرۆڤەکانى دروستکربێت. خۆ نابێت مرۆڤەکان لە خۆیانەوە دروست بوبن. ئەو کەسەی کە دنیای دروست کردوە، خودایە. بەڵام خۆمان پیی دەڵێن خودا، هەنێک پێی دەڵێن سروشت هەرکەسە و شتێکى پی ئەڵێت.
کور: ئێمە چۆن بزانین کە ئەو شتە خودایە و سروشت نیە یە عنى چۆن بزانین مرۆڤ و دنیا لە خۆیەوە دروست نەبوە ؟
دایک : چونکە هیچ شتێک لە خۆیەوە دروست نابێت هەموو شتێک سەرەتایەکى هەیە
کوڕ : کەوایە چۆن بزانین سەرەتاکە خودایە و سروشت نیە ؟
دایک : چونکە، شتى بێ گیان ناتوانێت شتى ڕۆح لە بەر دروستبکات. سروشت خۆى بێگیانە،
واتە بیر ناکاتەوە و ئەقلینیە، ئیتر چۆن ئەتوانێت منداڵى وەک تۆ جوان و ئاقڵ دروست بکات ؟
کوڕ : ئەى ئەوە نیە کارگە جوجکە دروست ئەکات، خۆ کارگە مردوە جوجکەش زیندوە؟
دایک : ههههه کوڕى خۆم کارگە جوجکە دروست ناکات. ئەگەر کارگەکان زیرەکەن، با بچن هێلکە دروستبکەن. هێلکەکە جوجکە دروست ئەکات نەک کارگەکان
کوڕ : دایە ئەى ئەگەر خودا بونى هەیە، بۆ چی خراپە بونى هەیە ؟
بۆچی هەنێک هەیە فەقیرن و هەنێک هەیە دەوڵمەندە ؟ ،بۆچی خودا خەڵکە خراپەکان لە ناو نابات ؟ ئەگەر خودا بونى هەبێت ئەى بۆچی یەکسانى دروست ناکات ؟
دایک : کوڕەکەم هەموو مرۆفەکان مرۆڤەکان کاتێک لە دایک ئەبن، یەکسانن. مرۆڤەکان خۆیان ئەو یەکسانیەیان تێکداوە. هەڵبەتە جگە لەو مرۆڤانەى کە هەر لە زکماکەوە توشى هەنێک نەخۆشى ئەبن دوای ئەوەش ئەگەر زوڵم و غەدر بونى هەبێت، ئەکەر خراپە بونى هەبێت، ئەمە ماناى ئەوە نیە کە خودا بونى نیە بەڵک و ماناى ئەوەی کە هەر ئەبێت خودا بونى هەبێت.
کوڕ : چۆن ؟
دایک : سەینت ئۆگەستین ئەلێت: ئەکەر خراپە بونى نەبوایە، ئەوا دەکرا بلێن پێویست ناکات خودا بونى هەبێت چونکە هەموو مرۆڤەکان چاکن. بەڵام کە خراپە بوونى هەبوو، ئەوکات ئەمە مانای ئەوەیە کە هەر دەبێت خودا بونى هەبێت. بۆ ئەوەى لە کۆتایدا مردوەکان زیندوو بکاتەوە و لێ پرسینەوە لە زاڵمەکان بکات و پادشاتى چاکەکارانیش بداتەوە.
کوڕ : دایە خودا هەموو شتێکی دروست کردوە ؟
دایک : بەڵێ
کوڕ : یەعنى خەتای خودایە کە خەڵکى بە خراپی دروست کردوەو یەکتری ئەکوژن ؟
دایک : نا بەقوربان مرۆڤەکان ئازادن چ کارێک ئەکەن، تۆش ئێستا ئازادى ج برسیاریکم لى دەکەیت و جی پرسیارێکم لێ ناکەیت. ئەى وانیە ؟
کوڕ : ئەى بۆچى خودا یەکسەر تۆڵە لە مرۆڤە خراپەکان ناکاتەوە ؟
دایک : چونکە نایەوێت مرۆڤەکان ئازادی لە دەست بدەن
کوڕ : بەڵام خودا خۆی وا دروستى کردون کە خراپبن
دایک : کوڕم من ئەگەر گڵۆپەکە بوکژێنمەوە، ژورەکە تاریک ئەبێت ؟
کوڕ : بەڵی، تاریک ئەبیت
بەڵام کوڕم بە پێی یاساکانى فیزیا ، تاریکى بونى نیە
کوڕ : واتە چۆن ؟
دایک : یەعنى هەموو شتێک پێویستە سەرچاوەیەکى هەبێت سەرچاوەى ڕوناکیش خۆرە
بەڵام تاریکى سەرچاوەى نیە بەڵک و کاتێک تاریکى دروست ئەبێت کە روناکى نەمێنێت
کوڕ : یەعنى تاریکى بونى نیە ؟
دایک : بەڵى تاریکى واتە هیچ ، واتە نەمانى روناکى، ئەو کەسانەش کە خراپن ئەوە خەتای خودا نیە، بەڵک و ئەوان روناکى خودایان لە دڵەکانیاندا کوژاندوەتەوە، بۆیى به ناحەق شەڕ ئەکەن
کوڕ : یەعنى تەنها تەنها هیچیان بۆ ماوەتەوە؟
دایک : بەڵێ
کوڕ : دایە وتت هیچ شتێک لە خۆیەوە دروست نابێت ؟
دایک : بەڵێ وام گوت
کوڕ : ئەى خودا چۆن لە خۆیەوە دروستبوو ؟
دایک : کوڕم بیر کردنەوە لە خودا بە ئەقڵى مرۆڤ ناکرێت.
کوڕ : بۆ ؟
دايك: چونکە مرۆڤ، بە پێی یاساکانى مادە، لە شتەکان ئەکۆڵێتەوە. خودا خۆی داهێنەری مادەیە ، ئێمە نابێت بە پێی یاساکانى مادە لە دروستبونى خودا بکۆلینەوە. واتە نابێت بە پێی یاساکانى مادە لە دروستکەری مادە بکۆلینەوە چونکە ناگەینە هیچ، وە هەموو شتێکیش ئەبێت سەرەتایەکى هەبێت، باشە گریمان کەسێک خودای دروستکرد، ئەى کێ ئەوى دروستکرد ؟ هەر دەبێت سەرەتایەک هەبێت سەرەتاکەش ناوى خودایە
سهرچاوه :فهیسبووک
لهسهر هێڵ نییه



بابەتێکی جوانە دەستت خۆشبێت
لهسهر هێڵ نییه






jwana dastt xosh har bzhi

لهسهر هێڵ نییه



swpas bo payamakantan baheway badlbwntan
لهسهر هێڵ نییه








بابهتێکی جوانه دهستهکانت خۆش بێت



لهسهر هێڵ نییه



زۆر سوپاس بۆ پهیامهکهت به هیوای سوود بینین....
لهسهر هێڵ نییه









دهستت خۆش بابهتێكی جوان و بهپێزه ،
بهراستی لێكۆڵینهوهو بهدواداچوون له چۆنیهتی دروستبوونی خودا نهك ناگهینه هیچ بهڵكو دهبێته نهخۆشی دهروونی بۆمان ، باشتر وایه ههرگیز بیری لێ نهكهینهوه .
ههربژیت .


لهسهر هێڵ نییه








دهست خۆش زۆر جوان سهرکهوتووبیت

لهسهر هێڵ نییه








سةركةوتووبيت

لهسهر هێڵ نییه








دةست خؤش بابةتيكى حوانه
مندالان زؤر جار ئةو برسيارانه ئةكةن
سةركةوتوو بيت

لهسهر هێڵ نییه








دةست خوش 
لهسهر هێڵ نییه



سوپاس بۆ پهیامهکانتان ،راست دهکهی کاك خهڵات وهلامی جوانی لا بووه هیوادارم بهدلتان بێت و بههیوای سوود بینین....
لهسهر هێڵ نییه