.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










نه‌رمترین په‌ڕه‌و جوانترین زمانه، بۆ ده‌ربڕینی مه‌ودای هه‌سته‌كان، بۆ ئه‌وانه‌ی خۆشمان ده‌وێن له هه‌موو بواره‌كاندا، خۆشه‌ویستی، دڵخۆشی، دڵته‌نگی. نایزانن‌و لێی تێناگه‌ن، كه‌سانێكی كه‌م نه‌بێت، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه بۆ هه‌ستی جوان‌و نه‌رم‌و نیان.
زمانی چاوه‌كان:
زمانی چاو ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ستانه‌یه كه له ناخ‌و دڵی هه‌ركه‌سێكدایه، ڕوانینه‌كانی باس له كه‌سایه‌تی خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌كه‌ن كه له هه‌موو وشه‌كان به‌هێزتره، ژماره‌یه‌كی كه‌می خه‌ڵك ده‌توانن له‌و زمانه تێ بگه‌ن.
زمانی دڵه‌كان
زمانی دڵ هه‌ندێجار به‌وپه‌ڕی نه‌رمی به گوێی خاوه‌نه‌كه‌یدا ده‌چرپێنێ‌و هه‌ندێ ساتیش به توڕه‌بوون، چونكه زۆر ڕوونه له ده‌ربڕینه‌كانی هه‌رچه‌نده داپۆشراوه، هیچ كه‌سێك بێجگه له خۆت ناتوانن ئه‌وه‌ی له‌ناو دڵتدایه ببینن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به ڕاستگۆیانه خۆشه‌ویستی بكات ئه‌وا خاوه‌نه‌كه‌ی له لوتكه‌ی به‌خشیندا ده‌بێت بۆ ئه‌وانه‌ی له ده‌وروبه‌ریدان.
زمانی ئارامی
ئه‌وه حاڵه‌تێكی ده‌روونی باشه، باس له كه‌سایه‌تییه‌ك ده‌كات به‌وه‌ی كه‌سێكی ئارام‌و هه‌ستیار‌و هه‌ست ناسكه، ئه‌گه‌ر بۆ ساتێك بێ هیوایی سه‌ردانی بكات، به‌شێوه‌ی شه‌پۆلێكی جوڵاو تێپه‌ڕ ده‌بێت ته‌نها به بوونی میوانی دڵه خۆشویستراوه‌كه‌ی. چه‌نده جوانه ئارامی‌و له‌سه‌رخۆیی!
زمانی بێده‌نگی
هیچ زمانێك هێنده‌ی ئه‌م زمانه به‌هێز نی‌یه، زمانێكه بێجگه له زیره‌ك‌و به‌هێزه‌كان نایزانن‌و لێی تێناگه‌ن، ئه‌وانه‌ن كه ده‌زانن چ كاتێك ده‌بێژن‌و چ كاتێكیش بڕیاری بێده‌نگی ده‌ده‌ن! ئه‌وه زمانی عه‌قڵه، زۆربه‌ی كاته‌كان بێده‌نگی ڕه‌وانترین‌و به‌هێزترین زمانه.
زمانی زه‌رده‌خه‌نه
زه‌رده‌خه‌نه به یه‌كێك له‌و زمانانه‌ی جه‌سته ده‌ژمێردرێت كه خوای گه‌وره به نه‌وه‌ی ئاده‌می به‌خشیووه!
زه‌رده‌خه‌نه ڕێگه‌یه‌كی كورته بۆ به‌ده‌ستهێنانی دڵه‌كان، ده‌روازه‌یه‌كه بۆ شكاندنی ڕێگه به‌فرینه‌كان‌و به چه‌شنی تیشكه زێڕینه‌كانی خۆر ده‌یان توێنێته‌وه‌و به ده‌ربڕینێكی ڕاستگۆیانه‌و ڕه‌ونه‌قێكی جوان، هه‌ڵهاتنی هیوایه‌كه خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌ڕازێنێته‌وه.
زمانی منداڵ:
منداڵان لوتكه‌ی به‌رائه‌ت‌و ده‌م‌وچاوی سپی‌و نورانی‌و دڵه‌كانیان پاك‌و بێ خه‌وشن، زه‌رده‌خه‌نه‌ی ژیان‌و هیواو ئومێدی داهاتوون، ئه‌وان پاك‌و بێگه‌ردترینی دروستكراوانی ئه‌م گه‌ردونه‌ن، ئه‌وه‌نده به‌سه كه خۆشه‌ویستی خوای گه‌وره‌ن!
بێ گه‌رد فارس
له گۆڤاری بڕیار بڵاو کراوه‌ته‌وه[/color]
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه