❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / 101 پرسیار و وه‌ڵام له‌باره‌ی ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د.خ)

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-07-05 05:39:18

Rhman_Akray
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-07-04
دواترین سه‌ردان: 2011-07-05
په‌یامه‌كان: 7
WindowsFirefox

101 پرسیار و وه‌ڵام له‌باره‌ی ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د.خ)

ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د.خ). فه‌رموو پرسیار و وه‌ڵامه‌كان بخوێنه‌وه‌ .

پ1/له‌ ڕۆژی دوایی كێ یه‌كه‌م كه‌سه‌ كه‌ له‌ گۆڕه‌كه‌ی دێته‌ده‌ره‌وه‌..؟ (په‌یامبه‌رمان(د.خ).
پ2/په‌یامبه‌ر(د.خ)پاش وه‌فاتی چه‌ند خێزانی له‌ دوای خۆی به‌جێهێشت..؟(9 خێزان).
پ3/چه‌ند جار ناوی په‌یامبه‌ر(ص)به‌ وشه‌ی (محمد)له‌ قورئانی پیرۆز هاتووه‌..؟ (4جار).
پ4/كێ‌ خزمه‌تكاری په‌یامبه‌ر بوو ..؟ (ئه‌نه‌سی كوڕی مالیك).
پ5/ ئایا كامه‌ خێزانی پێغه‌مبه‌ر(د.خ)بوو كفنی بۆ مردنی خۆی ئاماده‌كردبوو...؟ (زه‌ینه‌بی كچی جه‌حش).
پ6/كۆتا جه‌نگی په‌یامبه‌ر (د.خ) كامه‌ جه‌نگ بوو..؟ (ته‌بوك).
پ7/ په‌یامبه‌ر(د.خ)به‌كام دوومناڵی ده‌گوت: (اللهم إنی أحبها فأحبهما)...؟ (ئوسامه‌ی كوڕی زه‌ید و حه‌سه‌نی كوڕی عه‌لی).
پ8/په‌یامبه‌رمان(د.خ)له‌ ڕۆژی دوایی بۆ یه‌كه‌مجار شه‌فاعه‌تی بۆ كێ‌ ده‌كات..؟ (ئه‌هلی به‌یت).
پ9/كی َ یه‌كه‌م كه‌سه‌ له‌ ڕۆژی دوایی له‌ ده‌رگای به‌هه‌شت ده‌دات..؟ (په‌یامبه‌رمان).
پ10/ژماره‌ مناڵه‌كانی فاتیمه‌ی كچی په‌یامبه‌ر(د.خ)چه‌ند منداڵ بوون...؟ (6كوڕ).
پ11/ئه‌و ئافره‌ته‌ كێ‌ بوو كه‌ په‌یامبه‌ر(د.خ)به‌كراسی خۆی كفنی كرد..؟ (فاگمه‌ بنت أسد) .
پ12/ناسناوه‌كانی په‌یامبه‌ر(د.خ) چین...؟ (أمین-صادق-ژات الكوپر...).
پ13/پاش وه‌فاتی په‌یامبه‌ر(د.خ)له‌ خزم و كه‌سانی كێ‌ بوو وه‌فاتی كرد..؟ (فاگمه ی كچی).
پ14/درێژترین گه‌شت له‌ جیهاندا چییه‌ و خاوه‌نه‌كه‌ی كێیه‌...؟ (ئیسرا و میعراجی په‌یامبه‌رمان.ص).
پ15/ كام له‌منداڵه‌كانی پێغه‌مبه‌ر (د.خ )له‌ خاتوو (خه‌دیجه‌)نه‌بووه‌ ..؟ (إبراهیم).
پ16/كێ‌ زۆرترین فه‌رمووده‌ی په‌یامبه‌ر(د.خ)ی گێڕاوه‌ته‌وه‌..؟ (ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌).
پ17/ كێ‌ بوو بۆیه‌كه‌مجار فه‌رمووده‌كانی په‌یامبه‌ر(د.خ) كۆكرده‌وه‌...؟ (أبو ڕافیعی خزمه‌تكاری).
پ18/یه‌كه‌م جه‌نگی په‌یامبه‌ر(د.خ)ناوی چی بوو كه‌ی ڕوویدا..؟ (اڵابواْ‌و 2ی كۆچی).
پ19/كێ‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ په‌یامبه‌ر(د.خ) دابوو..؟(الفڤل بن عباس).
پ20/كێ‌ حه‌واری په‌یامبه‌ر(د.خ) بوو..؟ (زوبه‌یری كوڕی عه‌وام).
پ21/ كام هاوه‌ڵ ماوه‌ی (10)ساڵ خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ری (د.خ)كرد ..؟ (ئه‌نه‌سی كوڕی مالیك).
پ22/ په‌یامبه‌ر(د.خ) چه‌ند منداڵی هه‌بوو.. ؟ (7منداڵ).
پ23/كێ‌ برای شیری په‌یامبه‌ر(د.خ)بوو..؟ (أبو سوفیانی كوڕی حارس).
پ24/خۆشترین خواردن له‌ لای په‌یامبه‌ر(د.خ) چی بوو..؟ (الپرید=هاوشێوه‌ی ته‌شریبی ئه‌مڕۆ).
پ25/یه‌كه‌م كه‌س كێ‌ بوو ئاوی زه‌مزه‌می هه‌ڵگرت له‌ كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ حه‌جدا... ؟ (په‌یامبه‌ر(د.خ)).
پ26/دوا وته‌ی په‌یامبه‌ر(د.خ) چی بوو...؟ (نوێژه‌كانتان نوێژه‌كانتان له‌ خوا بترسن له‌گه‌ڵ ئافره‌تان باش بن).
پ27/یه‌كه‌م نوێژی په‌یامبه‌ر(د.خ) هی كه‌ی بوو كه‌ ئه‌نجامی دا..؟ (نوێژی نیوه‌ڕۆ).
پ28/یه‌كه‌م شت كه‌ په‌یامبه‌ر(د.خ)ئاماژه‌ی پێكردبێ له‌ (وحی)سرووش چی بووه‌...؟ (خه‌ونی ڕاست).
پ29/وتاربێژی په‌یامبه‌ر(د.خ) ناوی چی بوو....؟ (پابت بن قیس)
پ30/ یه‌كه‌م نوێژ كه‌ په‌یامبه‌ر(د.خ) ڕكوعی تێدا برد هی كه‌ی بوو...؟ (نوێژی عه‌سر).
پ31/یه‌كه‌م لیوا كه‌ په‌یامبه‌ر (د.خ)دایمه‌زراند بۆ كام هاوه‌ڵ بوو...؟(حمزه‌ بن عبدالمگلب).
پ32/هۆنیاری په‌یامبه‌ر(د.خ) ناوی چی بوو...؟ (حسان بن پابت)
پ33/له‌ ڕۆژی ڕزگاركردنی(مه‌ككه‌)ی پیرۆز په‌یامبه‌ر(د.خ) كلیلی كه‌عبه‌ی دا به‌كێ‌...؟ (عوسمانی كوڕی ته‌لعه‌).
پ34/یه‌كه‌م خێزانی په‌یامبه‌ر(د.خ) كه‌ وه‌فاتی كرد كامه‌یان بوو...؟ (خه‌دیجه‌.ر.خ).
پ35/ په‌یامبه‌ر(د.خ) ته‌نها خێزانێكی لاو بوو ئه‌ویش ناوی چی بوو....؟ (عائیشه‌.ر.خ).
پ36/كچی زه‌ینه‌بی كچی په‌یامبه‌ر(د.خ)ناوی چی بوو....؟(أمامه‌ بنت عاص).
پ37/دواهه‌مین خێزانی په‌یامبه‌ر ناوی چی بوو...؟ (میمونه‌ بنت حارپ).
پ38/یه‌كه‌م خێزانی په‌یامبه‌ر(د.خ) كه‌ له‌ پاشه‌ خۆی وه‌فاتی كرد كێ‌ بوو...؟ (زینب ی كچی جحش).
پ39/ په‌یامبه‌ر(د.خ) چه‌ند حه‌جی كردووه‌..؟ (یه‌ك حه‌ج كه‌ ئه‌ویش حجه‌ الوداع بوو).
پ40/ته‌مه‌نی په‌یامبه‌ر(د.خ) چه‌ند ساڵ بوو كه‌ وه‌حی(سرووش)ی بۆ هات..؟(40ساڵ).
پ41/یادی له‌ دایكبوونی په‌یامبه‌ر(د.خ)ساڵانه‌ له‌ چ به‌روارێكی كۆچی ئه‌نجامده‌درێت...؟ (12ی ربیع ڵاول).
پ42/كێ‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی په‌یامبه‌رمان (د.خ) بوو هه‌روه‌ها خۆشه‌ویستی كوڕی خوِشه‌ویسته‌كه‌ی بوو...؟ (ئوسامه‌ی كوڕی یه‌زید).
پ43/ په‌یامبه‌رمان (د.خ)به‌كێی وتsadبهاوێژه‌ دایك و باوكم به‌ فیدات بێت)..؟ (سه‌عدی كوڕی وه‌قاص).
پ44/كێ‌ بوو كه‌ كچی په‌یامبه‌رمان (د.خ) ی هێنا و دواتر كچی كچی په‌یامبه‌ری هێنا....؟ (عه‌لی كوڕی ئه‌بو تالیب).
پ45/ په‌یامبه‌رمان (د.خ) له‌ ڕۆژی (فتح) نوێژی(فتح)ی له‌ كوێ‌ كرد...؟ (ماڵی ئوم هانی).
پ46/ په‌یامبه‌رمان (د.خ) ناوی دووڕووه‌كانی لای كێ‌ ئاشكرا ده‌كرد...؟ (حوزه‌یفه‌ی كوڕی یه‌مان).
پ47/ په‌یامبه‌رمان (د.خ) له‌ نوێژێكدا هه‌ڵه‌ی كرد كێ‌ بۆی ڕاست كرده‌وه‌...؟ (ژوالیدین الخرباق بن عمرو السلمی) .
پ48/ په‌یامبه‌رمان (د.خ)كاتێك چوو بۆ (گائف)كێی له‌گه‌ڵ دابوو...؟ (زید بن حارپه‌).
پ49/كێ‌ پێش ناردنی په‌یامبه‌ر(د.خ)باوه‌ڕی هێناوه‌...؟ (ورقه‌ بن نوفل).
پ50/دوومنداڵی هه‌تیو به‌شیان له‌ زه‌وی مزگه‌وتی په‌یامبه‌رمان (د.خ) هه‌بوو كێن..؟(سهل و سهیل).
پ51/دواهه‌مین هاوسه‌ری په‌یامبه‌رمان (د.خ) كامه‌ بوو كه‌ كۆچی دوایی كرد...؟ (ئوم سه‌له‌مه‌)
پ52/خوشكی شیری په‌یامبه‌رمان (د.خ) كێ‌ بوو...؟ (شه‌یما.ر.خ).
پ53/ په‌یامبه‌رمان (د.خ) ده‌فه‌رموێت من كوڕی دوو سه‌ربڕاوه‌كه‌م ئه‌م دوانه‌ كێن...؟.(إسماعیلی كوڕی إبراهیم و عبدالله ی كوڕی عبدالمگلب).
پ54/كێ‌ پێی ده‌گوترێ‌ (ژات الهجرتین)...؟ (ڕوقیه‌ی كچی په‌یامبه‌ر)
پ55/كێ‌ چووه‌ سه‌رشانی په‌یامبه‌رمان (د.خ) بۆ شكاندنی بته‌كانی قوڕه‌یش...؟ (عه‌لی كوڕی ئه‌بو تالیب)
پ56/ئه‌و هاوه‌ڵه‌ كێ‌ بوو كه‌ په‌یامبه‌رمان (د.خ) پێی فه‌رموو (مرحبا بالراكب المهاجر)...؟ (عه‌كره‌مه‌ی كوڕی ئه‌بوجه‌هل).
پ57/ په‌یامبه‌رمان (د.خ) یه‌كه‌م نوێژی هه‌ینی له‌ كوێ‌ كرد...؟ (له‌مه‌دینه‌ له‌مزگه‌وتی بنی سالم بنی عوف كه‌ ئێستا ناوی(مسجد الجمعه‌)یه‌)
پ58/ئه‌و ئافره‌ته‌ یه‌هودییه‌ كێ‌ بوو كه‌ په‌یامبه‌رمان (د.خ) ماره‌ی كرد...؟ (صفیه‌ بنت حیی).
پ59/ژماره‌ی ئه‌و پیاوانه‌ی ئه‌نساڕ كه‌ به‌یعه‌تییاندا به‌ په‌یامبه‌رمان (د.خ) له‌ عه‌قه‌به‌ی یه‌كه‌م چه‌ند بوون...؟ (12پیاو).
پ60/ناوی كچه‌كانی په‌یامبه‌رمان (د.خ) چی بوون...؟ (فاگمه‌-روقیه-أم كلپوم-زینب.ر.خ).
پ61/یه‌كه‌م كه‌س كێ‌ بوو كه‌ دوای وه‌فاتی په‌یامبه‌رمان (د.خ) هاته‌ لای...؟ (فاتیمه‌ی كچی بوو)
پ62/ په‌یامبه‌رمان (د.خ)ئه‌م دوعایه‌ی بۆ كێ‌ كردووه‌ كه‌ ده‌فه‌رمووێ‌:خوایه‌ ئه‌گه‌ر دوعای كرد لێی قبوڵ بكه‌ی..؟ (سه‌عدی كوڕی ئه‌بی وه‌قاص).
پ63/كێ‌ ناوی له‌ په‌یامبه‌رمان (د.خ) ناوه‌ محمد..؟(عه‌بدولموته‌ڵیبی باپیری).
پ64/ په‌یامبه‌رمان (د.خ) پێش ئه‌وه‌ی وه‌فات بكات چه‌ند ڕۆژ نه‌خۆش كه‌وت..؟(14ڕۆژ).
پ65/گه‌وره‌ترین موعجیزه‌ی په‌یامبه‌رمان محمد(د.خ) چییه‌؟ (قورئانی پیرۆز).
پ66/مانای وشه‌ی محمد (د.خ) چییه‌...؟ (سوپاسگوزار).
پ67/ته‌مه‌نی په‌یامبه‌رمان(د.خ) چه‌ند ساڵ بوو كه‌ دایكی كۆچی دوایی كرد..؟ (6ساڵ).
پ68/یه‌كه‌م كه‌س كێ‌ بوو كه‌ سڵاوی له‌ په‌یامبه‌ر(د.خ) كرد به‌ سڵاوی ئیسلامیانه‌...؟(ئه‌بوزه‌ڕی غه‌ففاری).
پ69/دایه‌نه‌كانی په‌یامبه‌ر (د.خ) كێ‌ بوون...؟ (پویبه‌-سعدیه‌-ژات الوحه‌-واشی-ژات الفچول-الخیرلق-ئامینه‌-حلیمه‌).
پ70/ ڕمه‌كانی په‌یامبه‌ر(د.خ) ناویان چی بوو...؟ (المپنا-ألمو)
71پ/له‌ (بیعه‌ الرچوان)دا پێغه‌به‌ر(د.خ)له‌ جیاتی كامه‌ خه‌لیفه‌ ده‌ستی خۆی خسته‌ ناوده‌سته‌كه‌ی تری به‌یعه‌تی دا...؟ (عوسمانی كوڕی عه‌ففان).
پ72/هۆنیاره‌كانی په‌یامبه‌ر(د.خ) ناویان چی بوو...؟ (عبدالله بن رواحه‌-حسان بن پابت-كعب بن مالك).
پ73/ناوی مامه‌كانی په‌یامبه‌ر(د.خ) چی بوون...؟ (زوار-أبوگالب-أبولهب-عباس-حمزه‌-حارپ-قوصی-عیداق-زبیر).
پ74/پووره‌كانی په‌یامبه‌ر(د.خ)له‌باوكه‌وه‌ ناویان چی بوو...؟ (سعدیه‌-عاتیكه‌-بیزاْ--براْ--أروا-أمینه‌).
پ75/پووره‌كانی په‌یامبه‌رمان(د.خ)له‌ دایكه‌وه‌ ناوه‌یان چی بوو...؟ (فاخیته‌-فرلیسه‌).
پ76/ناوی خاڵه‌كانی په‌یامبه‌ر(د.خ) چی بوون..؟ (عبدالیغوس-أسور-عمیر).
پ77/ئه‌و ناووناسناوانه‌ی په‌یامبه‌ر(د.خ) كه‌ له‌ قورئاندا هاتووه‌ چین..؟ (محمد-أحمد-گه-یس-بشیر-نژیر).
پ78/ناسناوه‌كانی په‌یامبه‌ر(د.خ) له‌ ناو فه‌رمووده‌كاندا كامانه‌ن...؟ (ماحی-حاشیر-عاقیب).
پ79/له‌ شه‌وی كۆچدا كام هاوه‌ڵ له‌ شوێنی په‌یامبه‌ر(د.خ) نووست...؟ (عه‌لی كوڕی ئه‌بو تالیب).
پ80/شمشێره‌كانی په‌یامبه‌ر(د.خ) ناویان چی بوو...؟ (مئسور-أسیمامه-العگف-الرسوب-القلعی-المخیزم-القزیب).
پ81/كڵاوه‌ جه‌نگییه‌كانی په‌یامبه‌ر(د.خ) ناویان چی بوو...؟ (موشیع-سه‌بوغ).
پ82/قه‌لغانه‌كانی په‌یامبه‌ر(د.خ)ناویان چی بوو....؟ (الزلوق-فوتق)
پ83/تیروكه‌وانه‌كانی په‌یامبه‌ر(د.خ) ناویان چی بوو...؟ (بنداْ ، روخاْ- ، سفراْ- ، زوراْ-أسدار، كتوم).
پ84/له‌كاتی سه‌ره‌مه‌رگی په‌یامبه‌ر(د.خ) كێ‌ پێشنوێژی بۆ موسڵمانان كرد...؟ (أبوبكری صدیق).
پ85/كاتێك په‌یامبه‌ر(د.خ)برایه‌تی خسته‌ ناو موسڵمانان كێی هه‌ڵبژارد بۆ برایه‌تی خۆی...؟ (ئیمامی عه‌لی).
پ86/به‌نده‌ و كۆیله‌كانی په‌یامبه‌ر(د.خ) ناویان چی بوو...؟ (شقران-أبورافیع-زیدبن حارپه‌-فوزاله‌-ساز-سندر-أبوكبشه‌-سفیفه‌-مابور-سلمان فارسی-مهران-ریباع).
پ87/ئه‌سپه‌كانی په‌یامبه‌ر(د.خ) ناویان چی بوو...؟ (سكت-چرب-لزاز-وارید-مرتجز-گرف-نجیب-لحیف).
پ88/گوێدرێژه‌كانی په‌یامبه‌ر(د.خ) ناویان چی بوو...؟ (جوزامی-یعفور-غفور) .
پ89/هێستره‌كانی په‌یامبه‌ر(د.خ) ناویان چی بوو...؟ (دولدول-فیززه‌-ئیلیه‌).
پ90/سه‌رجه‌می ژماره‌ی مه‌ڕ و بزنه‌كانی په‌یامبه‌ر(د.خ) چه‌ند بوو...؟ (100مه‌ڕ و 7بزن).
پ91/وشتره‌كانی په‌یامبه‌ر(د.خ)ناویان چی بوو...؟ (إتلال-إتراف-بروده‌-حناو-زمزم-سعدیه‌-سقیا).
پ92/ په‌یامبه‌ر(د.خ)كه‌ چووه‌ سه‌رته‌رمی(جلیبیب)چی فه‌رموو...؟ (هژا منی وأنا منه).
پ93/موعجیزه‌كانی په‌یامبه‌ر(د.خ) چی بوون...؟ (قورئانی پیرۆز-ئیسرا و میعراج-له‌تبوونی مانگ).
پ94/یه‌كه‌م منداڵی په‌یامبه‌ر(د.خ) كه‌ له‌ دایك بوو ناوی چی بوو...؟ (زه‌ینه‌ب.ر.خ).
پ95/خزمایه‌تی نێوان په‌یامبه‌ر(د.خ) له‌گه‌ڵً (عبدالله ی كوڕی جحش)چی بوو...؟ (عبدالله پوورزای بوو).
پ96/حوكمی یادكردنه‌وه‌ی له‌دایكبوونی په‌یامبه‌ر(د.خ)چییه‌...؟ (بیدعه‌ الحسنه‌=نه‌وباوی باش).
پ97/ كام خێزانی پێغه‌مبه‌ر (د.خ)له‌یه‌كه‌م ساڵی شووكردنی وه‌فاتی كرد ..؟ (زه‌ینه‌بی كچی خوزه‌یمه‌).
پ98/ په‌یامبه‌ر(د.خ) له‌ ماڵی كێ‌ برایه‌تی خسته‌ نێوان (أنصار)و(مهاجیر)...؟ (ئه‌نه‌سی كوڕی مالیك).
پ99/چه‌ند مامی په‌یامبه‌ر(د.خ) باوه‌ڕییان پێی هێنا..؟(دوو-حه‌مزه‌ و عه‌بباس.ر.خ)
پ100/ په‌یامبه‌ر(د.خ) به‌كێی فه‌رموو خوایه‌ ده‌وڵه‌تی په‌رت په‌رت بكه‌ی)..؟ (كیسڕای شای فارس).
پ101/ناوی باو و باپیرانی په‌یامبه‌ر(د.خ) تاچه‌ند پشت ده‌توانی بژمێری...؟(موحه‌مه‌د كوڕی عه‌بدوڵڵای كوڕی عه‌بدوڵموته‌ڵیبی كوڕی هاشمی كوڕی عه‌بدولمه‌نافی كوڕی قوسه‌ی كوڕی كیلابی كوڕی مه‌ڕِڕه‌ی كوڕی كه‌عبی كوڕی لوئه‌ی كوڕی غالیبی كوڕی فه‌هری كوڕی مالیكی كوڕی چری كوڕی كنانه‌ی كوڕی خوزه‌یمه‌ی كوڕی مه‌دره‌كی كوڕی ئیلیاسی كوڕی مچری كوڕی نزاری كوڕی مه‌عدی كوڕی عه‌دنانه‌، عه‌دنانیش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر ئیسماعیلی كوڕی ئیبراهیم )سه‌لامی خوا له‌ هه‌موویان بێت.
رووناكی.كۆم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-07-05 07:47:36

sedad
کازیوەی یانە
شوێن: HAWLER
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-29
دواترین سه‌ردان: 2014-01-05
په‌یامه‌كان: 1447
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: 101 پرسیار و وه‌ڵام له‌باره‌ی ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د.خ)

ده ست خوش

Kurdzhin
kurd i phone

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-07-05 18:18:39

hawdam kosofe
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-06-30
دواترین سه‌ردان: 2011-12-11
په‌یامه‌كان: 61
WindowsFirefox

Re: 101 پرسیار و وه‌ڵام له‌باره‌ی ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د.خ)

دةست خؤش

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net