.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









چیرۆكه‌كانى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم)
و په‌ندو ئامۆژگارى وه‌رگرتن لێیان
ئاماده‌كردن و وهرگێرِانى مامۆستا أبو بكر أحمد
پێداچوونه‌وه‌ى مامۆستا صلاح ا‌لدین عبدالكریم
چیرۆكى دووه‌م:
عَنْ حُذَيْفَةَ (رضي الله عنه) قَالَ قَالَ: رَسُولُ اللَّهِ(صلى الله عليه وسلم) « تَلَقَّتِ الْمَلاَئِكَةُ رُوحَ رَجُلٍ مِمَّنْ كَانَ قَبْلَكُمْ، فَقَالُوا: أَعَمِلْتَ مِنَ الْخَيْرِ شَيْئًا قَالَ: لاَ قَالُوا: تَذَكَّرْ. قَالَ كُنْتُ أُدَايِنُ النَّاسَ فَآمُرُ فِتْيَانِى أَنْ يُنْظِرُوا الْمُعْسِرَ وَيَتَجَوَّزُوا وَفِي رِوَايَة (وَأَتَجَاوَزُ) عَنِ الْمُوسِرِ، قَالَ قَالَ: اللَّهُ عَزَّ وَجَلَّ تَجَوَّزُوا عَنْهُ » وَفِي رِوَايَة (قَالَ اللَّهُ عَزَّ وَجَلَّ نَحْنُ أَحَقُّ بِذَلِكَ مِنْهُ تَجَاوَزُوا عَنْهُ) أَخْرَجَهُ الْبُخَارِيُّ (2077) ومُسْلِمٌ (3969) .
هاوه‌ڵى خۆشه‌ویست حُذَيْفَةَ (رضي الله عنه) ده‌فه‌رمووێت: پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى: مه‌لائیكه‌كان رِوحى پیاوێك له ئوممه‌تانى پێش ئێوه(به‌نى ئیسرائیل) یان وه‌رگرت (رِوحیان كێشا) ئینجا مه‌لائیكه‌كان به پیاوه‌كه‌یان ووت: ئایا تۆ هیچ خێر‌و چاكه‌ت كردووه؟ پیاوه‌كه‌ش ووتى: نه‌خێر، مه‌لائیكه‌كان ووتیان: بیر بكه‌ره‌وه، پیاوه‌كه‌ش ووتى: من قه‌رزم ئه‌دا به‌خه‌ڵك وه فه‌رمانم ده‌كرد به‌خزمه‌تكارو كارمه‌نده‌كانم كه چاوهرِوانى دواخستنى هێنانه‌وه‌ى قه‌رزى لاى نه‌دارو ده‌ست كورت بكه‌ن و خاترى ده‌ست رِۆیشتووش بگرن و چاوپۆشیشى لێبكه‌ن، ئینجا پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی: خواى په‌روه‌ردگار بهمهلائیكهكانى فه‌رموو: ئێوه‌ش لێى ببورن و چاوپۆشى لێبكه‌ن. یان فه‌رمووى: ئێمه ئه‌ولاترین چاوپۆشى لێبكه‌ن و لێى ببورن.
چه‌ند سوودو ئامۆژگارییه‌ك له‌م چیرۆكه‌دا.
(1) به‌خشنده‌یى و لێبورده‌یى خواى په‌روه‌ردگار به‌رامبه‌ر به به‌نده‌كانى، كه له‌و به‌نده‌یه‌ى خۆش ده‌بێت به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه ئه‌و به‌نده‌یه قه‌رزى داوه به‌خه‌ڵكى و پاشان چاوپۆشى له‌و كه‌سه‌ش ده‌كرد كه نه‌یبووه قه‌رزه‌كه‌ى بداته‌وه.
(2) فه‌زڵ و گه‌وره‌یى قه‌رزدان به‌خه‌ڵكى و چاوهرِوانى كردن و دواخستنى هێنانه‌وه‌ى قه‌رز لاى قه‌رزار، وه خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت: {وَإِن كَانَ ذُو عُسْرَةٍ فَنَظِرَةٌ إِلَى مَيْسَرَةٍ وَأَن تَصَدَّقُواْ خَيْرٌ لَّكُمْ إِن كُنتُمْ تَعْلَمُونَ} (280) سورة البقرة واته: ئه‌گه‌ر قهرزارهكه نه‌دارو ده‌ست كورت بوو، ئه‌وا مۆڵه‌تى بده‌رێ تا ده‌رووى لێدهكرێتهوهو ده‌یبێت و تواناى دانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كه‌ى ده‌بێت، وه ئه‌گه‌ر خێرى پێبكه‌ن و ئازادى بكه‌ن و چاو پۆشی لێبكه‌ن، ئه‌وا چاكتره بۆتان ئه‌گه‌ر ئێوه بزانن.
(3) هه‌ر كه‌سێك چاوپۆشی و كار ئاسانى له قه‌رزێك بكات كه‌لاى كه‌سێكى هه‌ژاربێت، ئه‌وا خواى گه‌وره كار ئاسانى بۆ ده‌كات، پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى: (وَمَنْ يَسَّرَ عَلَى مُعْسِرٍ يَسَّرَ اللَّهُ عَلَيْهِ فِى الدُّنْيَا وَالآخِرَةِ) (أَخْرَجَهُ مُسْلِمٌ (6793)) واته: هه‌ر كه‌سێك كار ئاسانى بۆ قه‌رزى هه‌ژار بكات و لهقهرزهكهى ببورێت، ئه‌وا خواى گه‌وره كارى دونیا‌و دوارِۆژى بۆ ئاسان ده‌كات.
(4) چاوپۆشین و كار ئاسانى لهقهرزى هه‌ژار، هۆكاره بۆئه‌وه‌ى كه رِزگارت بێت له نارِهحهتییهكانى دوارِۆژ، پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) فهرموویهتىمَنْ سَرَّهُ أَنْ يُنْجِيَهُ اللَّهُ مِنْ كُرَبِ يَوْمِ الْقِيَامَةِ فَلْيُنَفِّسْ عَنْ مُعْسِرٍ أَوْ يَضَعْ عَنْهُ) أَخْرَجَهُ مُسْلِمٌ (3976) . واته: هه‌ر كه‌سێك پێى خۆشه كه خواى گه‌وره رِزگارى بكات له نارِهحهتییهكانى رِۆژى دوایى، ئه‌وا با قه‌رزى قه‌رزارى هه‌ژار كه‌م بكاته‌وه، یان لێى خۆش بێت و ده‌ستى لێ هه‌ڵگرێت.
(5) چاوهرِوانی كردن و دواخستنى قه‌رز لاى هه‌ژار، به‌ئه‌ندازه‌ى قه‌رزه‌كه خێرت بۆ خاوه‌ن قه‌رز ده‌نوسرێت، پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى: (مَنْ أَنْظَرَ مُعْسِرًا كَانَ لَهُ بِكُلِّ يَوْمٍ صَدَقَةٌ، وَمَنْ أَنْظَرَهُ بَعْدَ حِلِّهِ كَانَ لَهُ مِثْلُهُ فِى كُلِّ يَوْمٍ صَدَقَةٌ)صَحِيح: أَخْرَجَهُ َابن مَاجَه فِي السُّنَن (2418)، وَصَحَّحَهُ الشَّيْخ الأَلْبَاني فِي صَحِيح الْجَامِع (6108). واته: هه‌ركه‌سێك چاوهرِوانى دواخستنى هێنانه‌وه‌ى قه‌رز له‌لاى هه‌ژارو ده‌ست كورت بكات (پێش ئه‌وه‌ى كاتى هاتنى دانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كه بێت)، ئه‌وا هه‌موو رِۆژێك به‌ئه‌ندازه‌ى ئه‌و قه‌رزه خێر‌و چاكه‌ى بۆ ده‌نوسرێت، وه هه‌ركه‌سێكیش چاوهرِوانى دواخستنى هێنانه‌وه‌ى قه‌رز له‌لاى هه‌ژارو ده‌ست كورت بكات (له دواى تێپهرِ بوونى كاتى هێنانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كه)، ئه‌وا هه‌موو رِۆژێك به‌ئه‌ندازه‌ى دوو ئه‌وه‌نده‌ى قه‌رزه‌كه خێرى بۆ ده‌نوسرێت.
(6) چاوهرِوانی كردن و دواخستنى قه‌رز لاى هه‌ژار، هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ى كه خاوه‌ن قه‌رز له ژێر سێبه‌رى عه‌رشى خواى گه‌وره‌دا حه‌شر بكرێت، پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى: (مَنْ أَنْظَرَ مُعْسِرًا أَوْ وَضَعَ عَنْهُ أَظَلَّهُ اللَّهُ فِى ظِلِّهِ) أَخْرَجَهُ مُسْلِمٌ (7437) .
واته: هه‌ركه‌سێك چاوهرِوانى دواخستنى هێنانه‌وه‌ى قه‌رز له‌لاى هه‌ژارو ده‌ست كورت بكات، یان له قه‌رزه‌كه‌ى دا بشكێنێت و ده‌ست له قه‌رزه‌كه‌ى هه‌ڵبگرێت، ئه‌وا خواى گه‌وره له رِۆژى دواییدا ئه‌و خاوه‌ن قه‌رزه ده‌خاته ژێر سێبه‌رى عه‌رشى خۆیه‌وه، كه له‌و رِۆژهدا هیچ سێبه‌رێك نییه جگه له‌سێبه‌رى عه‌رشى خواى گه‌وره.
له‌سه‌ر هێڵ نییه