.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه







له ئاهه‌نگی بووك گواستنه‌وه‌ی "له‌یلا"ی كچی خانه‌واده‌ی "ئۆنه‌ر"ی ناسراو له شاری وان كه 1237كم له باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌نكه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیایه بۆ "یاوز"ی كوڕی خانه‌واده‌ی "ئیرتاك"ی ده‌وڵه‌مه‌ندی هه‌مان شار، زیاتر له 14 كیلۆ زێڕی جۆراوجۆر به‌بووك هه‌ڵواسرا كه ئه‌مه‌ش دابونهریتێكی باوه له توركیا، كاتێك به‌شداربووان و ئاماده‌بووانی ئاهه‌نگه‌كه زێڕ یاخود پاره به بووك و زاوادا هه‌ڵده‌واسن.
له‌م ئاهه‌نگه‌دا زیاتر له 14 كیلۆ زێر بهبووكهكهداههڵواسرا و 445 هه‌زار لیره "280 هه‌زار و 462 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی" به‌زاوا هه‌ڵواسرا كه كۆی گشتی خه‌ڵاته‌كانی ئه‌م ئاهه‌نگه بۆ بووك و زاوا زیاتر له 1.5 ملیۆن لیره‌ی توركی واته "945 هه‌زار و 378 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی" بوو كه زیاتر له 94 ده‌فته‌ر و نیو ده‌كات.
له‌یلای بووك باری زۆر قورس بوو نه‌یتوانی هه‌ڵیگرێ
به‌هۆی ئه‌م هه‌موو خه‌ڵاته زۆره‌ی كه به‌سه‌ر بووكدا ههڵواسێنرا، له‌یلای بووك له‌م ئاهه‌نگه‌دا نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی له‌وه‌ی كه چیتر توانای نه‌ماوه زێڕه‌كان هه‌ڵبگرێت و پێویسته بارگرانییه‌كه‌ی سه‌رشان و كۆڵی سووك بكاته‌وه كه گه‌یشته 14 كیلۆ زێڕ له هه‌موو جۆرێك و نه‌خش و نیگارێك. به‌هۆی ئه‌م ئاهه‌نگه‌وه دووكانه‌كانی زه‌ڕه‌نگه‌ره‌كان توانای دابینكردنی ئه‌م هه‌موو زێڕه‌یان نه‌بوو، بۆیه داوایان كردبوو له شاره‌كانی تر به‌زووترین كات بۆیان دابین بكرێ كه مه‌به‌ست لێی كڕینی زێر بوو بۆ به‌خشینی له ئاهه‌نگی بووك گواستنه‌وه‌كه‌ی "له‌یلا بۆ یاوز".
له‌یلای ته‌مه‌ن 22 ساڵ له رێگه‌ی ئاهه‌نگێكه‌وه كه 3 شه‌و و 3 رۆژی خایه‌ند به‌بووك گواسترایه‌وه بۆ قه‌فه‌سی زێڕینی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره گه‌نجه‌كه‌ی "یاوز" كه هاوته‌مه‌نی بوو. له‌م ئاهه‌نگه‌دا نه‌ك ته‌نیا كه‌سوكاری هه‌ردوو خانه‌واده‌كه، بگره چه‌ندین خانه‌واده‌ی ئه‌ودیوی سنووره‌كانی عێراقیش به‌شدارییان كردبوو كه ته‌نیا له عێراق نزیكه‌ی 5 هه‌زار كه‌س ئاماده‌ی ئه‌م ئاهه‌نگه بوون.
دواین شه‌و
دواین شه‌و كه ته‌واوكه‌ری شه‌وی سێیه‌می ئاهه‌نگه‌كه بوو، خانه‌واده‌ی "ئیرتاك" دوو مانگا و 25 مه‌ڕیان سه‌ر بڕی، ئه‌مه جگه له لێنانی 500 كیلۆ برنج له‌گه‌ڵ 1 تۆن سه‌وزه و میوه‌ی جیاواز و 300 كیلۆ ماست به‌كارهات و دواتریش فیشه‌كی هه‌وایی ته‌قێنرایه‌وه.
خه‌ندان -
له‌سه‌ر هێڵ نییه




شتيكى جوانه
له‌سه‌ر هێڵ نییه








به‌راستی ئاهه‌نگێکی خۆش بووه

له‌سه‌ر هێڵ نییه








بةراستى شانسيان زوره ههههه
دةست خوش

له‌سه‌ر هێڵ نییه







halawww kchaka lawae zyatr che dawe!!!!dasst xosh bet \!

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش
له‌سه‌ر هێڵ نییه








شتيكى سةيرة
دةست خوش

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده ست خوش
شتيكى سه يره !!
له‌سه‌ر هێڵ نییه